"an independent online kurdish website

 سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی تورك “داود ئۆغلو” دوێنێ لە دیدارێكی ڕۆژنامەوانیدا کە بۆ قسەکردن لەسەر ئاڵۆزتربوونی قەیرانی سوریە و  تۆپ باران کردنی هێزە کوردەیەکان لە ڕۆژئاوای کوردستانmuhamad_suleimani-0

بۆی  پێك هاتبوو دەڵێت ” یەپەگە و پەکەکە” دوو هێزی تیرۆریستین و کوردنین. لە درێژەی باسەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە کە ئەوان لە زۆربەی کاتە هەستیارەکاندا هاوکاری هەرێمی کوردستانیان کردوە و ئەگەر مەترسیش کەوتە سەر هەولێر ئەوان بەخێرای بەهانای کوردوە چوون وهەتا دەشلێت کە کوردەکان بەهی خۆیان دەزانێت و لە هەر شوێنێك پێویست بکات ئەوان بەدەنگیانەوە چونە و پاراستویانن. هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی مێژوو بۆ خستنەرووی دووریی سیاسی کاربەدەستانی تورك ڕەنگە لە هێز و دەسەڵاتی ئەو وتارەدا نەبێت. بەڕێزیان بەهۆی سەرقاڵی بە قەیرانی سوریە و پێشڕەویەکانی یەپەگەی لە رٶژئاوای کوردستاندا، داود ئۆغلوی سەخڵەتکردبێ و  ئەوەی لە بیرکردبێت کە ئەوانەی ڕۆژانە بە بەرچاوی حکوومەتی تورکیە لە شارەکوردیەکان بە هۆی سپای تورکەوە شەهید و بریندار دەکڕێن هەر کوردن و خەڵکی شوێنێکی دیکەی جێهاننین.  ئەگەر بەڕاستی داود ئۆغلو هەست و سۆزی بۆ کورد دەبزوێت و غەمیان پێوە دەخوات، چۆنە بەرگەی کۆمەڵکوژی لە شارەکانی باکوری کوردستان دەگرێت کە  ڕژنیە ژمارەیەك لە گەنج و لاو وپیری کوردی ئەو بەشەی کورستان نەکڕیتە ئامانج و لە نێو نەبرێن.  دەبوو لە جیاتی قسەی زلو بێکردار بچێت  سنورێك بۆ ئەو قەڵاچۆکردنە دابنێت. تێگەیشتن لە نیاز و فیکری کاربەدەستانی دەوڵەتی تورك بۆ رۆڵەکانی گەلی کورد زۆر دژوار نیە و ئەو شۆڕشگێڕانەی داود ئۆغلو بە کوردیان نازنێت لە مێژساڵە بۆ ڕزگاری و سەربەستی کوردستان دەستیان بەخەبات کردوە.

باشە ئەگەر پەکەکە بە کورد نازانێت ئەی چەند ساڵ لەمەوەبەر بۆچی هەوڵیدەدا لە گەڵ قەندیل و لوتکەی دەسەڵاتی  سیاسی و چەکداری پارتی کرێکانی کوردستان سەبارەت بەپرسی کورد وتووێژی ئاشتی ئەنجامبدات. ناهەقی نیە ئەوەی داوای مافی سیاسی و کۆمەڵایەتی بکات هەتا ئەگەر تورکیش بێت داود ئۆفلو بەتورکی نازانێت، چوونکی  نەیاری بەرژەوەندیەکانی ئەواندەبێت. شۆڕشی گەلی کورد لەهەموو بەشەکانیدا بە لەبەرچاوگرتنی زەمینە و ئاستی بەشداری خەڵك، سەری هەڵداوە و ئامانجیش لە کۆی ڕاپەرین و جووڵانەوە سیاسی و چەکداریەکان بەدی هێنانی مافی سیاسی و نەتەوەی بووە بۆ گەلی کورد. ئەگەر داود ئۆغلو خۆی وتەنی: کوردی خۆشدەوێت و ئامادەیە یارمەتی و هاوکاریان بکات، باسەرەتا  کۆمەڵکۆژی سوپاکەیان بەدژی کورد ڕابگرێت. بەدڵنیایەوە ئەو قسانەی بەڕێزیان لە نێو بازاری میدیا و ڕاگەیاندنە کوردیەکاندا بەفلسێك ناچێت. کورد یەك نەتەوەیە و دەبێت یەكرێزی و تەبای خۆی لە هەموو سەردەمێك زۆرتر بپارێزێت. کاتێکیش باسی هەرێمی کوردستان دەکات، بێگوومان بەئامانج  و ویستێکی زۆر مەترسیدار ئەو بابەتەی باس دەکات.  پێیوایە لەو ڕێگایەوە توانێت پەرە بەدژایەتی  لە نێو ماڵی کوردت لە نێوان”  باشور و باکور و رۆژئاوا” بدات. ئەو کۆمەڵکۆژیەی لە “جەزیر” ە و شارەکوردیەکان بەڕێوەدەچێت، شتێك نین ڕۆڵەکانی گەلی کورد بەتاسەوە خەمی پێوە نەخۆن. شەهیدکردن و رووتکردنەوەی ئافرەتی کورد بەدەستی سپای تورکیە، بێڕێزیەکی زۆر گەورەیە کە  بە کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان دەکرێت.

ئەگەر تۆزێك ڕێزی بۆ دۆستایەتی و هەستی مرۆڤانەیان هەبووایە، هەرگیز بەو جۆرە باسی کوردی نەدەکرد. ئەمڕۆ هێزەکوردیەکانی ڕۆژئاوا و باکور بەکورد نازانێ و دەلێت تیرۆریستن. بەدڵنیایەوە لە هەموومان باشتر دەزانیت کە ئەوان کوردی تێکۆشەر و شٶڕشگێڕن و ڕەنگە ئەگەر هێزێكی تری کوردی لەوێ خەبات بکات، داود ئۆغلو هەر بە وپیو دانگە هەڵسنگاندنی لە بارەوە بکات. تورکیە هەوڵیدا ئەمریکا وازلە هاوکاری و پشتیوانی یەپەگە لە ڕۆژئاوای کوردستان بێنێت و هەتا حکوومەتی تورکیە مەرجی خستە پێش کۆشکی سپی کە ئەو وڵاتە دەبێت لە نێوان تورکیە و یەپەگەیدا لایەك وەك دۆست و هاوپەیمانی هەڵبژێرێت. بەڵام دیتمان کە ئەمریکیەکان بەپێچەوانەی تورکیە هێزەکوردیەکانیان پێ تیرۆریست و مرۆڤ کوژنین و بە گرنگترین هاوپەیمانی خۆی لە ئاستی رووداوە کانی سووریەدا لە قەڵمدان. تورکیەی ئەمرۆ بەهۆی سیاسەتی سەرکوت و شەڕانگێزی دەسەڵاتی ئێستایدا هەرگیز لە مێژووی خۆیدا بەدوای هەرەس هێنانی ئیمپڕاتۆریەکەیاندا، بەرادەی ئێستا توشی لاوازی سیاسی و سەربازی نەهاتووە و هەتا خەریکە ناتۆیش دەیخاتە پەشتگوێ و پەراوێزی دەخات.  دەسەڵاتی تورك دەبێت ئەو ڕاستیە بزانێت کە چارەسەرکردنی پرسی کورد لە بەرژەوەندی هەر دوو گەلی کورد و تورکدایە و بەشەڕ و سیاسەتی لە نێوبردن هێچیان بۆ ناکرێت. چوونکی ئەوان لە ڕابدرووشدا هەوڵی لە نێوبردن و سڕێنەوەی کوردیانداوە. بەڵام گەلی کورد بەهێزتر لە رابردوو ئێستا شۆڕش دەکات.

 

 محمد سلێمانی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی