ڕۆژی شه‌ممە ڕێكه‌وتی ٩ی ژانویەی ٢٠١٦ی زایینی، شاندێكی كومیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له شاری ئێسكیستونا به سه‌ر په‌رستی ” حەبیب بەهرامی”
بەرپرسی کومیتەی ناوبراو، سه‌ردانی كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ری لە شاری ” فلێن و هۆڵستا “ی سەر بە پارێزگای سوێرملاندی وڵاتی سوید كرد.
لەو سەردانەدا بەڕێز، حەبیب بەهرامی، وێرای به‌خێرهاتن کردنی ئەو په‌نابه‌رانە بۆ وڵاتی سوید، له سه‌ر وه‌زعی په‌نابه‌ران له‌م وڵات دا باسێكی گشتی له سه‌ر قانونی سوید و شێوه‌ی وه‌رگرتی په‌نابه‌ران لەم وڵاتەدا پێشکەش كرد .
بەڕێز بەهرامی لە کۆتایی باسەکەیدا ئاماده‌ی هه‌رجوره هاوكارێكی کومیتەی دەربڕی كه له توانایاندا هەبێت.
دواتر چه‌ند ووته‌یه‌ك له سه‌ر ته‌شكیڵات و كاری په‌نابه‌ران له لایه‌ن بەڕێز ” هێڕش بەهره‌مند ” پێشكه‌ش كرا .
شایانی باسە په‌نابه‌رانی ناوبرا پاش بەخێرهاتن کردنی شاندی کومیتە و دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان، ئه‌و سه‌ردانەی شاندی كومیتەی حیزبیان بە سەردانێکی گرنگ و پێویست وەسف کرد.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ ئێسكیلستونا
٩ی ژانویەی ٢٠١٦ی زایینی