"an independent online kurdish website

رووداو و ئاڵوگۆڕەکانی چەند ساڵی رابردوو، سەرەتای هاتنەئارای سیستم یان نەزمێکی نوێ لە ناوچەی رۆژهەاڵتی ناوەڕاست نیشان دەدەن. 
miro_aliar_nu

لە زۆر بواردا، قەوارەی سیستمی کۆنی ناوچە تێکچووە و هەڵوەشاوەتەوە، بەڵام سیستمێکی نوێ ئێستا بیچمی نەگرتووە.

واتە گشتگر و “جهانشمول”ی دێموکراسی و مافی مرۆڤیش لە وڵاتەکاندا وەکوو یەک چاو لێناکەن و لەگەڵ بەرژەوەندییە سیاسییەکانیان دەیگونجێنن. بەرژەوەندیەکانی وڵاتانی رۆژئاوا لەو چوار وڵاتە کەیفییەتی جیاوازی هەیە.

ئەزموونی چەند دەیەی رابردوو بە روونی دەری دەخات کە بێجگە لەو خاڵانەی ئاماژەیان پێکرا، بەتایبەتی دوو فاکتور کارتێکەریی بەکلاکەرەوە دەخەنە سەر تێڕوانینی بیروڕای گشتیی جیهانی و هەڵوێستی وڵاتانی ناوچە و رۆژئاوایی بەنیسبەت کورد و پرسی کورد:

 گرنگیی ستراتیژیکی کوردستان لە بەرنگاربوونەوەی دیاردەی تێرۆریزم. خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان و ئازایەتی و لەخۆبردوویی پێشمەرگە، گریلا و شەڕڤانانی کورد بەدوای هێرشی “خەلافەتی ئیسلامی، بۆ سەر کوردستان، لە کۆمەڵگای نێونەتەوەییدا پڕستیژ و رەوایی تایبەتی دا بە کورد و پرسی کورد رەهەندێکی دیکەی بەخۆیەوە گرتووە. لەو شەڕەدا لە دژی تێرۆر، کورد وەکوو شەریک و هاوپەیمانێکی لێبڕاو و جێگای متمانا خۆی دەرخست.


لە بواری ئابوورییەوە، کوردستان وڵاتێکی دەوڵەمەند و خاوەن سەرچاوەی بەربەرینی ئینرژییە.
کورد سەرەڕای دابەشبوونی بەسەر چوار وڵات دا و سەرەڕای ژمارەی زۆری حیزبە سیاسییەکانی و سەرەڕای پرشوبڵاوی هێزە سیاسییەکانی، لە خەباتی خۆیدا خاوەنی دروشمێکی هاوبەشی گرنگە: ویست و داخواز و ئامانجی سەرەکی خەباتی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستان دا، خەبات بۆ ئازادی و دابینکردنی مافە نەتەوایەتیەکانی گەڵی کوردە.
خەباتی ئازادیخوازانەی ئەوڕۆی کورد لەهەر چوار بەشی کوردستاندا ئیدی وەکوو رابردوو بە سەر ئیدئولۆژی جۆراوجۆردا دابەش نابێ، بەڵکوو کورد بەگشتی لە سەر خەباتی نەتەوەیی، بەشێوەی جیاواز، ساغ بۆتەوە.
ئەو راستیە هەم سازان و رێککەوتن لە نێو ماڵی کوردی هاسان دەکاتەوە و هەمیش پرس و داخوازی کورد بۆ بیروڕای گشتیی جیهانی لە جاران زیاتر روون و ئاشکرایە و ئەوە دەتوانێ دوستان و لایەنگرانی پرسی کورد لە دەوری یەک کۆ بکاتەوە و هەوڵەکانیان کاریگەرتر ڕێکبخا.
پرسی رزگاریی نەتەوەیی دەتوانێ ببێتە هەوێنی یەکهەڵوێستی و ستراتیژیەکی نوێی کورد هێزە سیاسیەکانی کورد دەتوانن ئەو خاڵە بەهێزانەی سەرەوە بکەن بە دەسپێک و بناخەی داڕشتنی ستراتیژی و سیاسەتێکی نوێ، بە مەرجی هێنانەدی ئەو ئەرکانەی خوارەوە:
 هەوڵی لێبڕاوانە بۆ سڕینەوەی پاشماوەکانی کاریگەریی کولتووری داگیرکەر و چەوسێنەرەکانمان لەنێو خۆماندا و جێگیرکردنی کولتوورێکی سالم، مودێڕن و دێموکراتیکی سیاسی.
حیزبە سیاسیەکانی کورد، بۆ پەرەپێدان بە دێموکراسی هەم لە نێو ریزەکانی خۆیان و هەم لە پێوەندی لەگەڵ یەکتر، پێویستە لێبڕاوی و ئازایەتی زیاتر لە خۆیان بنوێنن.
خۆڕاهێنان و رەچاوکردنی ئوسووڵ و مناسباتی دێموکراتیک، نەک هەر کاریگەرترین ئامراز و دروست ترین رێگایە بۆ دابینکردنی یەکیەتی و یەکگرتوویی لە نێوان هیزە سیاسیەکانماندا، بەڵکوو بەکارترین ئامرازە بۆ بەرگریکردن لە دەستێوەردانی نەیاران،پێشگرتن لە رادیکالیزم و ئاڵۆزی و دابینکردنی ئەمنییەت و تەبایی لە کۆمەڵگا دا.
 کورتکردنەوەی دەستی رێژیمەکانی نەیاری کورد لە کوردستان.بەتایبەتی ئاواڵەبوونی دەستی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دەستێوەردانی ئاشکرا و راستەوخۆ لە کاروباری نێوخۆی هەرێمی کوردستان و ئاژاوەگێڕی و دووبەرەکی نانەوە بە مەبەستی ناسەقامگیرکردنی کوردستان، دەسەڵات و سەروەریی سیاسیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی خستۆتە ژێر پرسیار و بۆتە
هەڕەشەیەکی جیددی بۆ مەوجوودییەتی دەسەڵاتی کوردی.
وەسەریەکخستنی هیزی پێشمەرگە لە باشووری کوردستان و دامەزراندنی سوپایەکی حیرفەیی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستاندا، پێداویستیەکی حەیاتیە، هەم بۆ خەباتی نەتەوەیی و هەم بۆسەرکەوتن لە شەڕی دژی تێرۆریزم دا.
رەخساندنی دەرفەت و ئیمکانات بۆ پێکهاتن و پەرەسەندنی دامەزراوە دێموکراتیک و مەدەنیەکان.
گرنگی پێدان بە ئەمنییەت، ئازادی و پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتە ئیتنیکی و مەزهەبیەکانی نیشتەجێ لە کوردستان.
داڕشتنەوەی ژێرخانی ئابووریی کوردستان. رزگارکردنی ئابووریی کوردستان لە بەستراوەیی بە نەوت و خۆدەربازکردن لە ئابووریی یەکبەرهەمی و هاوکات بەرەنگاربوونەوەی لێبڕاوانە دژ بە گەندەڵی.
بردنەسەرێی ئیعتبار و کەسایەتیی سیاسیی کورد لە ئاستی نێونەتەوەییدا و هەروەها بەرژەوەندی نەتەوەیی، ئاسایش و داهاتووی پرسی کورد گرێدراوە بە هەنگاوهەڵگرتن و سەرکەوتن لەو خاڵانەی سەرەوەدا کە پێوەندی راستەوخۆیان بەیەکەوە
هەیە.
لە کۆتاییدا بەجێیە ئاماژە بە ئەزموونێکی مێژوویی و سەلماو بکرێت: بۆ خەباتی رزگاریخوازی له دژی زۆرداری و داکۆکیکردن لە مان و مەوجوودییەتی گەلێکی چەوساوە، پارە و چەک باش پێویستن، بەڵام بەتەنیا و لە جێدا نابنە هێزێک کە دەستکەوتی سیاسیی گرینگ، ئازادی و سەرکەوتنی پێ وەدی بهێندرێ.
ئەوەی ئەوڕۆ پێویستە و دەبێتە هێزێکی کاریگەر، جوڵانەوەی رزگاریخواز دەکا بە فاکتورێکی سەربەخۆ و یەکالکەرەوە لە هاوکێشه و ئاڵوگۆڕە سیاسییەکان دا، رەوایی و پشتیوانی نێونەتەوەیی وەدی دێنێ، دەتوانێ بەقازانجی جوڵانەوە کەڵکی دروست لە پارە و چەک وەربگرێ و سەرەنجام ئازادی و ئامانجی سیاسیی پێدابین و دەستەبەر دەکرێ، ئەوە مسۆگەرکردنی پشتیوانی خەڵکی خۆت، تەبایی و خەباتی یەکگرتووی حیزب و رێکخراوە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان لە کەش و هەوایەکی دێموکراتیکدا و بوونی هاوپەیمانە.
کورد ئەو توانا و زەرفییەتەی هەیە ئازایانە بەخۆیدا بچێتەوە، پشت بە هێزی خۆی ببەستێ، دێموکراسی لەنێو خۆیدا پەرەپێبدا و بەوشێوەیە یارمەتی یەکلاکەرەوە بدا بە گۆڕانی تێڕوانین و هەڵوێستی بیروڕای گشتی و ناوەندە بڕیار بەدەستەکانی جیهانی بەقازانجی کورد و بە سەرکەوتن و داهاتووی خۆی هیوادار بێ.


سەرچاوە : ژمارە ٣٧ی گۆڤاری تیشک


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی