دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی کتێبی نسکۆ‌و دابڕانی کاک مسته‌فاهیجری دا که به‌حه‌ق، حه‌قیقه‌تێکی حاشاهه‌ڵنه‌گربوو، بۆئینشیعبیان و جیاخوازان به تایبه‌ت بۆ باڵی موجاهیدینی مسعود رجوی،
هه‌ربۆیه دوای ماوه‌یه‌ک ئه‌و ڕه‌وته که نووکی قه‌ڵه‌می هیجری وه‌کو گوڵله پێکابوونی و قه‌لبی ئاژ نی بوون،چه‌شنی زه‌رده‌واڵه که هێلانه‌ی لێ تێک ده‌چێ، که‌وتنه گیزه گیزو ویزه ویزو به ده‌ست و قاچی خۆیان ڕادهنووسان.
له چه‌ندڕۆژی ڕابردوودا کاک جه‌لیل گادانی که نه‌فه‌ری یه‌که‌می ڕه‌وتی موجاهیدینهو ده‌فه ژه‌نی ڕاسته‌و خۆی مسعودی رجوی(یه، له ژێرناوی وڵامێک به نسکۆ و دابڕانی کاک مستەفا دا، به‌عزێک وشه‌ی هیچ و پووچ و بێ بنه‌ما و هاته‌ران پاته‌ران که ساڵی ۶۸ له لایه‌ن موجاهیدینی رجوی، یه‌وه پێی دیکتهکرابوون، تێکه‌ڵ پێکه‌ڵی کردبوون و ناوی لێ نابوون وڵامێک به نسکۆ و دابڕان.
هه‌رچه‌ند نووسینه‌که‌ی له گوریسێک درێژتربوو، به‌ڵام قورسایی سووتووه سیگارێکی نه‌بوو، تەنیا درۆ و بووختان و ته‌وهین بوو و به ئه‌ده‌بیاتێکی زۆر بێ ئه‌ده‌بانه و ناشیانه نووسرابوو؟
من لێره‌دا ده‌مهه‌وێ بژارده‌یه‌ک له‌و وشه‌و مه‌قوله شه‌رم ئاوه‌رو بێ دهرپێیانهی کاک جه‌لیل که هه‌ر هه‌موویان له شه‌رمان سه‌رو قونیان تێک ناوه و تک تک ئاره‌قه‌یان لێ ده‌تکێ، بخه‌مه ژێر نه‌زه‌ری خوێنه‌ران و قهزاواتهکهش هه‌ر بده‌مه ده‌ست ئه‌وان.
فه‌رموون ئه‌و وشانه بخوێننه‌وه که بۆ کاک مسته‌فای نووسیون؟
۱– قسه‌ی سووک و چروک. ۲- ده‌غه‌ڵی،۳- گوێ له مستی،۴- به‌ڵام ئه‌تۆ حادهتت به گوێ له مستی گرتووه،۵- کاتی خۆی وایان پێ دیکتهکردی،۶- درۆی گه‌وره گه‌وره ده‌که‌ی،۷- بۆتۆی سکرتێر عه‌یبه قسه‌ی قۆڕ،۸- به‌و قسه پڕوپووچانه،۹- جاسووسه‌کانتان،۱۰- سه‌ریشتان به ڕێژیمه‌وه بەندبوو،۱۱- موجاهیدین له ئێوه پیاوتر بوون،۱۲- سه‌ڵا له‌و عه‌قڵه،۱۳- نێوچاوان گرژی میرئاسا،۱۴- جه‌نابت هه‌رئه‌و بالۆره‌ت لێده‌دا،۱۵- ئه‌گه‌ر عه‌یبه مابێ، ئه‌و درۆ گه‌وره‌یه زۆر عه‌یبه،۱۶- نه سیاسه‌ت ده‌زانی، نه ده‌زانی بدوێی و نه ئه‌ده‌ب فێربووی؟
کاک جه‌لیل تۆ چۆن ده‌توانی به‌و وشه گه‌له بێ چاو و ڕوو پانتۆڵ لێ که‌وتوانه، که چووی له ستڵی ئه‌شغاڵدانی موجاهیدین کۆتکردوونهوه، ده‌توانی ڕسته‌یه‌ک دروست بکه‌ی و وڵامی کاک مسته‌فای پێ بده‌یه‌وه؟ خۆئه‌و وشانه سه‌ریان له سه‌ری شۆڕه‌بی شۆڕتره؟ کاک جه‌لیلی به‌رێز هه‌رچه‌ند مه‌عنای رێز نازانی؟ تۆ که خۆت ئه‌ده‌بت نیه چۆن له ڕووت دێ به هی دیکه بڵێی بێ ئه‌ده‌ب؟ تۆ که له سیاسه‌ت تێناگه‌ی چۆن له ڕووت دێ به هی دیکه بڵێی سیاست نازانی؟ سه‌ڵا له‌و سیاسه‌ته شکستخواردووه‌ی دۆڵـــــــــــهڕهقـــــــــــــهت که لای موجاهیدین کرایه ده‌رپێ و ده‌پێی مریم رجوی کرا.
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی چه‌ند بڕگه‌یه‌ک له درۆنامه‌ی جه‌لیل گادانی شی که‌ینه‌وه که شاخیان له شاخی مسعود رجوی درێژتره؟
ناوبراو ده‌ڵێ: کاک مستافە به نووسینی کتێبی نسکۆ و دابڕان ویستی ڕه‌وتی یه‌کگرتنه‌وه دوابخا؟ لێره‌دا کاک جه‌لیل زۆر نه‌زانانه‌و منداڵانه و چه‌واشه‌کارانه ده‌دوێ؟ باشه بۆ جه‌نابت و هاونه‌وعانی جه‌نابت حه‌قیان هه‌یه کتێب بنووسن، به‌ڵام کاک مسته‌فا ئه‌و هه‌قه‌ی نیه؟ ئایا تۆش خۆت به دڵسۆزی حیزب ده‌زانی و حه‌ول بۆ یه‌کگرتنه‌وه ده‌ده‌ی؟ کاک جه‌لیلی به‌رێز هه‌رچه‌ند که مه‌عنای رێزیش نازانی، ئه‌وه‌نیه جه‌نابت دوای ۲۰ ساڵ هه‌رئه‌و قاوانهکونه ژه‌نگاوییه ده‌ژه‌نی دژی حیزبی دێموکرات، که له‌لایه‌ن موجاهیدنی رجوی به سه‌وقات وه‌رت گرتووه، ئه‌وه‌نیه ئێستاش دوای ۲۰ ساڵ هه‌ر ئه‌و دهفهشڕه ده‌کوتی دژی حیزبی دێموکرات که به ارمغان له لایه‌ن مریم و رجوی یه‌وه پێشکه‌شت کراو وه‌کو غه‌لیفه‌ی ته‌کیه زکر له دیداری مریم و مسعود ده‌که‌ی؟ که‌وایه یه‌کگرتنه‌وه له گه‌ڵ جه‌نابت و ئه‌مسالانی جه‌نابت وه‌کو خۆت و نووسراوه درۆیین و حهیاتکاوهکهت بێ بنه‌ماو بێ مه‌عنایه.تۆ که له‌زیندان هاتیهدهرهوه، گفتت به S داوه هه‌تاکو زیندووبی ئاژاوه بگێڕی و رێزه‌کانی حیزب له‌به‌ر یه‌ک هه‌ڵته‌کێنی؟ خۆت باش ده‌زانی که جه‌نابت و یه‌کڕێزی و دڵسۆزی به قه‌را ئه‌رزو ئاسمان فاسیلهتان هه‌یه.عه‌یبه چه‌واشه‌کاری به‌سه؟ ۲ ئینشیعاب کرا هه‌ردووک جاران پێشواربووی، ئێستا که له ته‌مه‌نی ۸۵ ساڵی دا پیری که‌له‌لای کردووی و سانیه و ده‌قیقه و سه‌عات و رۆژو مانگان ده‌ژمێری هێنده به غیلی وتت هه‌تاکو نه‌فه‌سێکم ماوه با جارێکی دیکه‌ش به ده‌ستی خۆم حیزب له‌ت که‌م، دڵسۆزی تۆ بۆ موجاهیدینه نه‌ک بۆ دێموکرات، مامه جه‌لیل.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌دا ده‌ڵێ: کاک مسته‌فا بۆمبی ئاماده‌کردبوو تا بینێرێ له‌ناو ئێمه‌دا بیته‌قێنێته‌وه؟ به‌ڵام هه‌ربه هۆی کادره‌کانی خۆیانه‌وه ئاشکرابوو؟ لێره‌دا درۆشاخدارهکهی کاک جه‌لیل شاخی له شاخی ئاغاکه‌ی درێژتره، من به کورتی وڵام ده‌ده‌مه‌وه چونکو کاک مسته‌فا خۆی ده‌بێ وڵامی ئه‌و درۆ بێ ئابڕوویه‌ی جه‌لیل گادانی بداته‌وه،به‌ڵام ئه‌گه‌ر کاک جه‌لیل راست ده‌کاو درۆکه‌ی له شان و شه‌وکه‌تی خۆی گه‌وره‌ترنیه؟ با رێکه‌وتی ئاماده‌کردنی ئه‌و بۆمبهو ناوی کادره‌کان بۆخه‌ڵک ئاشکرا بکا، به‌ڵام ئه‌و سیناریۆ درۆینه‌ی ناوبراو وه‌کو خۆی پێچه‌وانه‌یه‌و ئه‌وه‌ی که ده‌یڵێ فیتی خۆیه‌تی، من وای بۆده‌چم که دوای ئینشیعابی ساڵی ۶۸ له لایه‌ن مسعود رجوی ئه‌و داوایه له مام جه‌لیل کراوه و ئه‌ویش قبووڵی کردووه، پاشان له نێوهاوڕێکانیدا لێی ئاشکراده‌بێ، به‌ڵام به‌وهۆیه‌وه سزای ده‌ده‌ن و پۆستی سکرتێریهکهشی لێ وه‌رده‌گرنه‌وه،که‌وابوو ده‌بێ له به‌رانبه‌ر ئه‌و ته‌وهین و درۆباڵدارهی خۆیدا په‌لکێشی دادگا بکرێ.
له‌م بڕگه‌یه‌دا کاک جه‌لیل ده‌فه‌رموێ موجاهیدین له تۆ یا له ئێوه پیاوتربوو؟
لێره‌دا ده‌بێ بڵێم نهخێرکاک جه‌لیل زۆر زۆر هه‌ڵه‌ی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسه هه‌ڵله مه ڵلهقه بێ بنه‌مایانه‌ی تۆ، ئه‌رزت که‌م موجاهیدین له‌وکه‌سه پیاوتربوو که چووخۆی به موجاهیدین هه‌رزان فرۆشکردوو بووبه ئاڵقه له گوێ و گوێ له مستی مریم و رجوی و به بێ قسه‌ی ئه‌وان نه‌یده‌توانی قامک له ئاوی ساردڕۆکاو حه‌تا کاتی مۆڵهکانیشی هه‌ر له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بۆ دیاریده‌کرا، ئه‌ویش کاک جه‌لیل گادانی بوو، وشه‌ی هه‌رزان فرۆش بڕۆ له فه‌یسبووک بخوێنه‌وه، هه‌رئه‌و کادرو پێشمه‌رگانه که له‌گه‌ڵ خۆت بوون به‌وشێوه‌یه له سه‌رت ده‌نووسن و نووسیویانه، ئه‌گه‌ر نه‌ت دۆزیه‌وه بڕۆچاوێک له دیواری فه‌یسبووکی کاک هاشم ڕۆسته‌می و چه‌ند هاوڕێیه‌کی دیکه‌ی خۆت بکه و بزانه کادره‌کانی خۆتان چیان لهسهرنووسیوی؟ که‌وابوو موجاهیدین له جه‌لیل گادانی پیاوتره نه‌ک له حیزبی دێموکرات و هی دیکه؟؟
له بڕگه‌یه‌کی دیکه دا ده‌ڵێ:
تا ئاخرین دانیشتن له‌گه‌ڵ دوکتۆر نه ئاگام له جیابوونه‌وه بوونه باوه‌ڕم به جیابوونه‌وه هه‌بوو؟ کاک جه‌لیل ئیدی ئه‌وه‌یان زۆر گه‌وره‌یه ئاوڕێک له ده‌وروبه‌ری خۆت بده‌وه و شه‌رمێک له‌سه‌رو سیمای خۆت و مێژوو بکه‌وه، بێ لوتف مه‌به له‌گه‌ڵ خۆت، خۆتۆ نه‌فه‌ری یه‌که‌م بووی بۆ ئاژاوه‌گێڕیه‌که،بۆ ئێستا مێژووی خۆت به‌راوه‌ژوو نیشان ده‌ده‌ی؟ پیاو ئه‌و پیاوه‌یه به دۆڕاندنهکهشی ئیعتیڕاف بکات و خۆی وهکوههیه پێناسه‌بکات.به‌ڵام تۆ سه‌د ڕووت هه‌یه و به‌هه‌زار جۆر خۆت پێناسه ده‌که‌ی، بۆتۆ درۆکردن زۆر عه‌یبه هێندێک خۆت ئیسلاح که.
له جێگه‌یه‌کی دیکه دا ده‌ڵێ:
موجاهیدین له سه‌ره‌تا دا موخالیفی جیابوونه‌وه‌ی ئێمه‌بوون و هه‌وڵیشیان زۆر دا ئه‌وکاره نه‌کرێ؟ هه‌مووکه‌س ده‌زانێ ئینشیعابی ساڵی ۶۸ موجاهیدین کردی، ئه‌ویش له ته‌ریق شه‌خسی جه‌لیل گادانیهوه بوو؟ هه‌ربۆیه وه‌ک خۆشی ئیشاڕه‌ی پێکردووه به جاش موجاهید و لاده‌ر ناوبانگیان ده‌رکرد، به‌ڵام له دوایی دا که زانی موجاهیدین ناوبراوی جواب کردووه و له وه‌زیاتر به خێوی ناکات زۆر مهجبوورانه و سه‌د قات به که‌متر ڕاست گه‌ڕایه‌وه ئه‌و جێگایه که لیستی فیکسی کردبووه به‌هانه بۆ ئاژاوه‌گێڕی و ئینشیعابه شه‌رماوییه که‌ی و پڕۆسه‌که‌ی فه‌شه‌لی هێناو بووبه سه‌ده‌قه‌ی سه‌ری موجاهیدینی رجوی؟ کاک جه‌لیل به‌سه ئیتر ڕاستی بپۆشه و ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی خۆت ده‌رخه! مامۆستا ههژاردهڵێ: سۆفی به‌سیه‌تی ڕاستی بپۆشه، وه‌ره له‌گه‌ڵ من پێکێک بنۆشه، کڵۆشی ڕیشت چی لێ ده‌رنایه، ئێره بۆ ئه‌ولا، وه‌کو مه‌زرایه!؟ به‌ڕێزکاک جه‌لیل له‌ته‌مه‌نی ۸۵ ساڵی دا درۆی هاتوون.
ناوبراو له بڕگه‌یه‌کی دیکه دا ده‌لێ:
من به گژ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئوتریشداچوومهوه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی د. قاسملوو؟ جوانه کاک جه‌لیل تۆ ده‌ڵێی تووشی فه‌رامۆشکاری بووی؟ به‌رێز! خۆتۆ ئه‌و ڕۆژه که خه‌به‌ری شه‌هیدکرانی د. قاسملووت پێ گه‌ییشت له‌گه‌ڵ حوسێن مه‌ده‌نی و چه‌ند که‌سی دیکه له هاوڕێ موجاهیدهکانت سفره‌ی ۷ ڕه‌نگت به ئه‌نواعی مهشڕووباتی ئه‌لکۆلی ڕازانده‌وه و به کڵاشینکۆف ته‌قه‌ی خۆشیت کرد له دۆڵـــــــــــــه ڕهقــــــــــــــه کــــــــــــه، تۆ هیچ ده‌زانی له‌کوێوه ده‌ستت پێ کردووه و له‌کوێوه بڕیوتهتهوه؟ تۆ ده‌بێ بڕۆی بۆ دوکتۆری ڕه‌وانی کاکی موجاهید؟ تۆزێک خۆت کۆکهرهوهلهوه زیاتر که‌س لێت قبووڵ ناکا، هه‌تا که‌نگێ نایه‌وه سه‌ر ڕێگای ڕاست؟
ناوبراو ده‌ڵێ:زۆرجار باسیان کردووه که ده‌بێ ئێمه له برسان داوای تێکه‌ڵ بوونه‌وه‌مان کردبێ؟
من لێره ته‌نیا قسه‌یه‌کی خۆی بیردێنمه‌وه، هه‌رچه‌ند له بیریشی ماوه، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره له ساڵۆنی قه‌ڵای کۆیه پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناوحیزب، به به‌شداری به شێک له کادرو پێشمه‌رگه‌کانی حیزب و مام جه‌لیل و چه‌ند هاوڕێ یه‌کی خۆی که‌له دۆڵه‌ڕه‌قه ڕاهاتبوون، به ئیزافه‌ی به‌ڕێز! عبداڵله حسن زاده، کاک جه‌لیل له‌ناو ئاخنی قسه‌کانی دا وتی: من وه‌ک جه‌لیل گادانی ئه‌وه ۴۵ شه‌وه گۆشتم نه‌خواردووه، پاش ئه‌و وته سه‌رنج ڕاکێشه زۆر به‌کوڵ گریاو فرمێسکی به چاوان دا هاتنه‌خوارێ؟ بۆ ئه‌و ڕاستیه‌ش بڕۆ له مامۆستا حسن زاده بپرسه، چونکو ناوبراو زۆر وردبینه و شتی له‌وبابه‌ته‌ی له یادناچێ؟به‌ڵام جه‌لیل شه‌هامه‌ت و جورئه‌تت هه‌بێ و پێمان بڵێ: تۆله دڵسۆزیان هاتیه‌وه؟ یان له برسان و له بێکه‌سیان؟
مام ج) له بڕگه‌یه‌کی دیکه دا ده‌ڵێ:
ئه‌وکات که جیابووینه‌وه چه‌ند هه‌زارکه‌س به نووسراوه داوایان له د.قاسملووکرد، به‌ڵام وه‌ڵامی که‌سی نه دایه‌وه؟ ناڕاستی مام جه‌لیل له‌و بڕگه‌یه‌دا زیاتر ده‌رده‌که‌وێ و ڕوونترههڵهو درۆکانی ناوبراو ده‌رده‌خا.لێره پێویست به به‌ڵگه‌هێنانه‌وه ناکا چونکه خۆت له هه‌مووکه‌س باشتردهزانی که سه‌رجه‌م ئه‌و خه‌ڵکه‌ی تۆ له حیزبت دابڕین له سه‌ر پێشنیاری موجاهیدین، نزیک به ۸۰۰ که‌س بوون و که هاتیشیهوه ته‌نیا ۴۱ که‌ست له‌گه‌ڵ خۆت هێنایه‌وه و به ئاگاداری خۆشت زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و ۴۱ که‌سه، که له دۆڵه‌ڕه‌قه ماڵه‌کانیان پێچابوونهوه له ده‌شتی کۆیه نه یان کردنه‌وه و به‌ڵکو چوون له ده‌شتی عه‌نکاوا کردیاننه‌وه، ئه‌دی کوا چه‌ند ههزارکهسهکهت مامه گیان؟
به‌رێز مام جه‌لیل له‌وه زیاتر زوڵم له خۆت مه‌که‌و به زه‌ییت به خۆت دا بێته‌وه، تکایه که‌مێک به خۆت دا وه‌ره‌وه و ده‌مت کۆکه‌ره‌وه، ته‌وهین و درۆکردن بۆ پیره‌پیاوێکی ۸۵ ساڵه عه‌یبه، عه‌یب،که‌مێک رێزی خۆت بگره و هێندێک به ئهدهببه، خۆتۆ قاره‌مانی داستانه شهرماوییهکهی دۆڵهڕهقهبووی بۆ ئێستا به عۆده‌ی خۆتی ناگری؟
مه‌سه‌له‌یه‌ک هه‌یه ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر له کوێرێک بپرسی کێ کوێره ، ده‌ڵێ: هه‌مووکه‌س کوێره؟ له دزێک بپرسی کێ دزه؟ ده‌ڵێ: هه‌مووکه‌س دزه؟ له شێتێک بپرسی کێ شێته؟ ده‌ڵێ: هه‌مووکه‌س شێته؟ له درۆزنێک بپرسی کێ درۆزنه؟ ده‌ڵێ: هه‌مووکه‌س درۆزنه؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر له کاک جه‌لیل بپرسی کێ بێ ئه‌ده‌به؟ ده‌ڵێ: وه‌ڵا خۆ مامه گیان هه‌مووکه‌س بێ ئه‌ده‌به؟؟؟
بابەتی پەیوەندی دار
بابەتی پەیوەندی دار
-
پاساو و داڕمان کورته خوێندنەوەیەکی شیکارانەی “ڕوونکردنەوه یان هەڵبەستنی مێژوو”ی عەبدوڵڵا حەسەن زاد، سمایل شەریفی
نووسینه‌که‌ی کاک جەلیل لە گوریسێک درێژتربوو، به‌ڵام قورسایی سووتووه سیگارێکی نه‌بوو؟، سولەیمان ئەحمەدنژاد
-
به‌ده‌نه‌ی حیزب بێ هه‌ڵوێست نابێ، حەمە عەلی عینایەتی
-
مستەفا هیجری: عەبدوڵڵا حەسەنزادە لە “ئەزموونی خەبات”دا چەواشەكاری لەبارەی مێژووی حزبەوە كردووە و بە ئەركی خۆمم زانی وەڵامی بدەمەوە
-
با سەرمایە کانی حیزب و بزووتنەوە ، زەڕبی یەکتری کەین و وەگەڕیان خەین . ئیبراهیم لاجانی
-
ئەسپی حیزبی ئێمە لە رێبەندانان ناسڵەمێتەوە!، ئیبراهیم لاجانی
- هەوڵێک بۆ یەکگرتنەوە، ڕەشید ئەحمەدی
-
دەچینە بەر ئاوێنە, حیزب دەبێ: گرێ کوێرەی سیاسەت لە کوردستانی ئێران بکاتەوە، بنبەستەکان بشکێنێ، دەرگا داخراوەکان بخاتە سەر پشت، تەکانی گەورە بۆ پێشەوە بە بزوتنەوە بدا !. ئیبڕاهیم لاجانی
-
حیزبی دیمۆکرات کۆمپانیا یان حیزبی شۆڕش (ورد بوونەوەیەک لە سەر وڵامەکەی ع. حەسەن زاد و ج. گادانی بۆ “نسکۆ و دابڕان”) جەمیل کولاهی
-
بیگێژن، بیبێژن، ئەوسا بیوێژن، مەجید پاڵانی
-
کەریم پەرویزی : ئایا یەکگرتنەوە بە بونبەست گەیشتوە؟
-
جەلیل گادانی : موجاهیدین لە حدکا پیاوتر بوون، مستەفا هیجری بۆمبی بۆ دانابووینەوە!
-
عەبدوڵڵا حەسەنزادە وه‌ڵامی مستەفا هیجری دایەوە
-
نسکۆ و دابڕان، قادر ئەلیاسی
-
نسکۆ و دابڕان، هەوێنی وتووێژی تایبەتی کوردستان میدیا لەگەڵ مستەفا هیجری
-
پێشمەرگەکان: مامۆستا گۆران، رەخنەی توند لە کتێبی نسکۆ و دابڕان , لە کاک مستەفا و مامۆستا حەسەنزادە دەگرێ.