"an independent online kurdish website

سی ساڵ پێش ئێستا و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ دا(٦ ی ڕێبەندانی ١٣٦٣) بە گەڵاڵە داڕێژیی سەرکردایەتیی کۆمەڵە هێرش کرایە سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە شارۆچکەی نەوسوود ی هەورامان کە ئەوکات لە ژێر کۆنترۆڵی هێزی پێشمەرگە د ابوو ، و لە ئاکام دا ١٧ پێشمەرگە و مام عەوڵای خوسرەوی لەگەل خێزانی کە تەنیا جورمیان بۆ کوژران ئەوە بوو کە پێشمەرگەیەکی بریندار لە ماڵەکەی دا بوو ، گیانیان بەخشی و لە لایەنی هێرش کەریش وابزانم چواردە کەس بوونە قوربانیی ئەو سیاسەتە هەڵە و نامەسئولانەیەی سەرکردایەتیی ئەوکاتی کۆمەڵە.pirsyar_pirsyar_nu

بەلەبەر چاو گرتنی ئەو سەردێرەی کە بۆ بابەتەکە دانراوە ، دەردەکەوێ کە مەبەستم ئەو لایەنە ، یان ئەو بەشە لە کۆمەڵەیە کە خۆی بە “کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران “بە ڕێبەریی عەبدولای موهتەدی دەناسێنێ ، بۆیە لەمەو دوا کە ناوی کۆمەڵە دەبەم مەبەستم ئەو لایەنە لە کۆمەڵەیە.

لە سەر هەڵوێست و بۆچوونی لایەنی کۆمەڵەی ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران هیچ قسەیەکم نیە. بۆیە هیچ قسەیەکم نیە چوونکی ئەوان و لە سەرووی هەمووشیانەوە کەسی یەکەمیان بڕیاری خۆیان بە نیسبەت بزووتنەوەی نەتەوایەتی و بەتایبەتی حیزبی دێمۆکرات نەگۆڕیوە و ئەگەر مەوقعیەتی جۆغرافیایی ڕێگابداو مەیدان هەبێ، ٦ ی ڕێبەندان لەبەردەرگایە. بۆیەشە ئەو لایەنەی کۆمەڵە مادام لافی هاوپەیمانی لێ نەداوە و نایدا ،لە لای من جێی ڕەخنە نیە . من ڕووم لەو بەشە لە کۆمەڵەیە کە بە قەول لەگەل حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران هاوپەیمانیتەیەکیان ئیمزا کردووە و دەیانەوێ وەک دوو حیزبی بە باندۆری نیو بزووتنەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئیستا و داهاتوو دا پێکەوەکار بکەن. لە خوارەوە دەبینن کە داخوا ئەوەی کە من مەبەستمە و بە بەڵگەوە نیشانی دەدەم، بۆنی هاوپەیمانیەتی و هاوکاری و پێکەوە کار کردنیان لێدێ؟

لایەنەکانی دیکەی کۆمەڵەش شامیلی ئەم بابەتە نابن. چوونکی هەر وەک لە سەرەوە باسم کرد ڕووی قسەم لەو لایەنە لە کۆمەڵەیە کە پێمان وایە بەڕاستی باوەڕی بە هاوپەیمانی لەگەل ئێمە هەیە و ڕێز لە پڕەنسیپی هاوپەیمانیەتی دەگرێ.

بە حوکمی ئەوەی کە هیندێک مەسائیلی پەیوەندیدار بە کورد تەعقیب دەکەم ، ڕۆژانە سەردانی زۆر سایت و ڕۆژنامەی ئیلیکترۆنیک و تی ڤی و ڕادیۆ دەکەم و لانی کەم سەرتیتری خەبەرەکانیان دەخوێنمەوە و جار و بارەش بە پێی عیلاقەیەک کە بە مێژووی نەتەوەکەمم هەیە سەردانی ڕووداوە مێژووییەکانیش دەکەم.

ماوەیەک لەمەوبەر ڕێم کەوتە ماڵپەڕێک کە تایبەتە بە ” گیان بەختکردوانی کۆمەڵە” و لە لایەن ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە ئیدارە دەکرێ. کۆمەڵێک ئینسانی خەباتکار کە گیانیان لە پێناو ئامانجەکانیان دا بەخت کردووە ، لەو سایتە دا سەبت کراون.

کە سەردانی چەند دانەیەک لەو ناوانەم کرد، لە نەکاو وێنەی خانمێک کەوتە بەرچاوم کە نووسرابوو : لە کاتی سەردانی خزم وکەسی لە ناو کۆمەڵە ، بەدەستی حیزبی دێمۆکرات شەهید کراوە! چوونکی ئەو ڕووداوە لای من ئاشنا بوو ، زیاتر لێێ وردبوومەوە تا بزانم ئەوەهەمان ڕووداوە کە من ئاشنایەتیەکم لەگەلی هەیە؟ دیتم بەڵێ ئەوە هەمان ڕووداوە کە من شکم بۆی چووبوو.

mryem_rahdan

ئەم وێنەیە کە  لە سەرەوە دەیبینن و دەقی تێکستەکەی تێدایە، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٣٦٤ و لە گەرماو گەرمی شەڕی نێوان کۆمەڵە و حیزب. کاتی ڕوودانی ئەو ڕووداوە کە تێیدا ئەو دایکە گیانی بەخشیوە، من لە مەئمووریەت دابووم بۆ پارێزگاری لە بنکەی ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئێران لە گەورەدێ و هەر دوو ڕۆژ دوای ڕووداوەکە ئێمە ژمارەیەک پێشمەرگە بنکەکانی دەوروبەری دەفتەری سیاسیی حیزب چووینە ئەو بازارە کە وابزانم شانەخسێ و میراوای سنووری بانە، شارباژێر بوو. ئەو ناوچەیە و بازارەکە لە ژێر کۆنترۆڵی یەکیەتیی نیشتیمانیی کوردستان دابوو و بنکەیەکی سازمانی خەباتیش لەوێ نیزیک بوو کە کاتێک ئێمە لە ناو بازار بووین کێشەیەکیش لە بەینی ئەوان و بنکەی یەکیەتی دا هاتبووە پێش و هاوڕێیانی بەرپرسی ئێمە کەوتنە بەینیان دا دۆخەکەیان هێور کردەوە. بەرپرسی سیاسی ئەو هێزە کاک سەید رەزا دروودگەر ئەندامی کۆمیسیۆنی ئەوکاتی تەشکیلات و بەرپرسی نیزامی ئەو هێزەش کاک عەبدول نستانی فەرماندەری هیزی شەهید کاک هەژار کە ئەرکی هیزکە پارێزگاری لە دەفتەری سیاسیی حیزب بوو ، لەگەلمان بوون کە بەخۆشی یەوە هەردووکیان لە ژیانداماون و لە ئیسکاندیناوی ژیان بەسەر دەبەن.

کاتێک چووین بۆ ئەوەی بزانین ئەسڵی قەزیە چۆن بووە و چی بووە؟ چووینە ئەو شوێنەی کە ڕووداوەکە ڕوویدابوو و لە شاهیدانی ڕووداوەکە پرسیار کرا کە خەڵکی باشووری کوردستان بوون و تەنانەت لە پێشمەرگەی یەکیەتی کە لە گومرکی ئەو بازارە کاریان دەکرد، پرسیار کرا. کۆی وڵامەکان ئەوەیان باس دەکرد کە پێشمەرگەی حیزب نیەتی شەڕیان نەبووە و تانەت بە نیشانەی بەرگری لە خۆشیان دەستیان بۆ چەک نەبردووە، بەڵوو ویستویانە لەو شوێنە دوور کەونەوە.

ڕووداوەکەش بەم شیوەیە بوو کە بە ئەمانەتەوە دەیگێڕمەوە ، نەک ئەوەی کە بەداخەوە لە بەشی گیان بەختکردووانی کۆمەڵە داتۆمار کراوە:

دوو پێشمەرگەی هێزی شەهیدانی وێردیی حیزب ( کۆمیتەی بانە) دوو ئەسیری شەڕیان پێ بووە کە ئەفرادی ڕێژیمی ئێران بوون و بەرەو زیندانی ناوەندیی حیزب بەڕێگاوە بوون کە ئەوکات زیندان لەلای کونە ماسی بوو. لە ڕێگادا ئەو خانمە غەدر لێکراوە تووشی پێشمەرگەکانی حیزب دەبێ و دەڵێ من دەڕۆم بۆ سەردانی کەس وکارم لە کۆمەڵە. ئەوانیش ئەو خانمە وەک هاوکاری کردن لەگەل خۆیان دێنن و دەڵێن لەگەلمان وەرە تا بازار و لەوێ را بچوو بۆ لای کۆمەڵە. ئەوان دەگەنە بازاری شانەخسێ لە چێشتخانەیەک دادەنیشن . لەوکاتی دا ژمارەیەک پێشمەرگەی کۆمەڵەش لەوێ دەبن. بە پێێ تەوافوقی نێوان سێ لایەنی: حدکا، ی ن ک و کۆمەڵە، ئیجازە نەبوو کە پێشمەرگەی دێمۆکرات و کۆمەڵە لەو ناوچانەی کە لە ژێر کۆنترۆڵی یەکیەتی دابوون لە هەمبەر یەکتری دا دەست بۆ چەک بەرن. هەڵبەت ئەو تەوافقە لە نێوان دەولەتی عێڕاق و حیزب و کۆمەڵەش داهەبوو.

پێشمەرگەکانی کۆمەڵە داوای چەک دانان لە دوو پێشمەرگەکەی دێمۆکرات دەکەن. ئەوانیش دەڵێن ئێمە چەک دانانێین و شەڕێش ناکەین . چوونکی لێرە مەیدانی شەڕی ئێمە نیە.پێشمەرگەکانی کۆمەڵە ئیسرار دەکەن کە چەکدابنێن. بەڵام پێشمەرگەی حیزب ئامادە نابن چەک دابنێن و دەیانەوێ بە بێ تەقە لەو شوێنە دوور کەونەوە( بە کوردییەکەی هەڵێن). بەڵام پێشمەرگەی کۆمەڵە تەقەیان لێدەکەن و لەئاکام دا پێشمەرگەیەک بە ناوی عەبە کەندەڵی و ئەوخانمە شەهید دەبن و زیندانیەکیش دەکوژرێ. زیندانیەکەی دیکە و پێشمەرگەیەکیش بەدیل دەگرێن. تەرمی ئەو پێشمەرگەیە لە بەر تاوی هاوینە دەمێنێ و کەس ناوێڕێ بچێ هەڵیگرێ. پێشمەرگەیەکی ڕێکخراوی” چریکی فیدایی خەڵك ، پیرەوی بەرنامەی هۆویەت لەوێ بۆوە. ئەو چووە سەر دارە گوێزەکە هیندێک گەڵای فڕێداوەتە خوار تا لە سەر جەنازەی شەهیدەکە دابنێ، لەکاتی هاتنەخوارەوە دا هەڵقەی زامنی ناردنجۆکەکەی لە چیلکە دارێک ئاسێ دەبێ و دەتەقێتەوە کە بەداخەوە جەنازەی ئەویش لە پەنا جەنازەی شەهیدەکە دەمێنێ تا درەنگانی ڕۆژ. ئێمە دوای ٣ ڕۆژ مانەوە لەو ناوچەیە هاتینەوە بنکەی دەفتەری سیاسی کە لە بیرمە ئەوکات ڕادیۆی کۆمەڵە پەیتا پەیتا دەیگوت ئەوە حیزبی دێمۆکرات پێشمەرگەی شیمالی هێناوەتە جنووب بۆ شەڕی کۆمەڵە، لەکاتێک دا ئەسڵەن شتی وانەبوو.

ئەوەی سەرەوە هەموو ڕووداوەکە بوو کە بەداخەوە ڕوویدابوو و سەدان کەس شاهیدی بوون و باسیان کردووە بی ئەوەی ئەوان لایەنگری لە حیزب بکەن ، یان گرفتێکیان لەگەل کۆمەڵە هەبووبێ. دیارە ٢٩ ساڵ و ٧ مانگ بە سەر ڕووداوەکە دا دەرباس بۆوە، سروشتی یە کە سەدی سەد وەک خۆی لە بیرم نەمابێ . بەڵام ئەوە چ حیکمەتێکی دەبێ لە پشت بێ کە دوای ٢٥ ساڵ لە کۆتایی هاتنی شەڕەکە و پێکهێنانی هاوپەیمانیتەتی لە کار و تێکۆشان دا ، جارێ ئەو داستانە دروستکراوە هەر بەردەوامە؟ ویژدانەن ئەو ڕووداوە بەو جۆرە بووە کە کۆمەڵە دارشتووە؟ یان گریمان وابووبێ کە نەبووە، چ پیویست دەکا کە بەو زەقیە درێژەی پێ بدرێ؟ مەگەر قەرار نەبوو ئاسەوارە نەرێنی یەکانی ئەو شەڕە نگریسە کەم ڕەنگ بکەینەوە؟

prshng_rostemy

هەروەها لە سایتی ناوبراو دا چاوم بە وێنەی ئەم پێشمەرگەیەی کۆمەڵەش کەوت کە وادیارە لە شەڕی نگریسی ناوخۆدا گیانی بەخشیوە. بەڵام تێکستی نووسراو سرنجی منی ڕاکێشا.

من هیچ ناڵێم لە سەر ئەم تێکستە، ئەوندە نەبێ کە داخوا بەڕاستی نموونەیەک هەیە کە حیزبی دێمۆکرات و کۆماری ئیسلامی عەمەڵیاتی هاوبەشیان لەسەر کۆمەڵەکردبێ؟ داخوا مەبەست لەو دوژمنکاریەی دۆستانی ناهاوپەیمان چیە؟ دەیانەوێ چێ سابیت بکەن؟ ئەوەی کە لە نەوسوود بە کەلک وەرگرتن لە ڕەمزی هاوبەشی شەو چوونەتە بنکەکانی حیزب و قەتلوعامیان کردووە؟ یان ١٨ پێشمەرگەکەی حیزب لە سێ کوچکە( کلیلە چەوتە) ی نێوان سەقز و بانە کەلە خەودا قەتل وعام کران؟

خوێنەری خۆشەویست من ئێوە دەکەمە حەکەم بۆ ئەو ڕەفتارەی کۆمەڵە کە لافی هاوپەیمانیەتی لە گەل حیزبی دێمۆکرات لێدەدات و ئەگەر خەڵک ئەو ڕەفتارە نادۆستانەیەی کۆمەڵە نەبینێ ، پێیوایە کە کۆمەڵە وشەخسی یەکەمی ئەو ڕێکخراوەیە باوەڕیان بەوە هێناوە کە لە داهاتووی کوردستان و ئێران دا پێکەوە لەگەل حدکا خزمەت بەگەل و نیشتیمان دەکەن؟ من وەک خۆم بێ ئەوەی ڕەش بین بم، هەرگیزاوهەرگیز باوەڕ بەوە ناکەم کە کورد گوتەنی” دوژمنی باوک ببێتەوە دۆستی کوڕ” . ئەگەر ئەو بەڕێزانە تۆزقاڵێك باوەڕیان بەوە هەبوایە کە هەوڵ بدەین ئاسەوارەکانی شەڕی ناوخۆ بسڕینەوە و ئەو ڵاپەڕە ڕەشەی مێژووی ئەو دوو حیزبە بە مێژووی نەهامەتیەکانمان بسپێرنەوە و ڵاپەڕەی تازە و سادقانە هەڵدەنەوە، ئەو دوژمنکاریەیان نەدەنووسی و هەوڵیان نەدەدایەوە کە مناڵێ ئەو دایکە غەدر لێکراوە بکەنە دوژمنی حیزبێکی کوردی. ئەوە ڕەفتاری ڕێکخراوێکی هاوپەیمان نیە. ئەگەر تەماشای تێکستەکانی ئەو سایتە دەکەی بۆ قوربانیانی کۆمەڵە لە شەڕی ناوخۆ ، وادەزانی ئەوە ئێستاش شەڕ بە گەرمیی ئەوکات بەردەوامە.

ئەوە کۆی تێکستەکانە بۆ قوربانیانی کۆمەڵە لەو شەڕە دا: لە کاتی هێرشی جینایەتکارانەی حیزبی دێمۆکرات و کۆماری ئیسلامی بۆ سەر پێشمەرگەی کۆمەڵە، بەدەست حیزبی دێمۆکرات کوژراوە، حیزبی دێمۆکرات ئیعدامی کرد…. و دەیان تێکستی دوژمنکارانەی دیکە لەو پەیوەندییە دا.

من دەپرسم کە داخوا لەگەل لایەنێک کە ئێستاش ئەوە بیر و کردەوەی بێ، هاوپەیمانیەتی چ مانایەکی هەیە؟ داخوا ئەو هاوپەیمانیەتیە نەبوونی باشتر نیە لە هەبوونی ؟ با بڕۆن تەماشای دوو سایت بکەن کە شەهیدانی حیزبی تێدایە، بزانن لە کامیان دا بچووکترین تێکستی هاندەرانە “تحریک آمیز” تێیدایە؟ بزانە لە کوێ دا نووسراوە ئەوە شەهیدی هێرشی جینایەتکارانەی کۆمەڵەیە؟

دیقەت بکەن تەنانەت ئەو شوێنەی کە کۆمەڵە هێرشێ کردووە و کەس ، یان کەسانێکی خۆیانی لێ کوژراوە، نەنووسراوە لە شەڕ لەگەل حیزبی دێمۆکرات، نووسراوە : بەدەست حیزبی دێمۆکرات کوژراوە! ئەو دوو تێکستە بەتەواوەتی جیاوازن. ( شەرلەگەل ، یان بە دەستی.. ؟ تەنانەت لەوێش دا خۆی بە خاوەن حەق و شەهیدەکەش بە غەدر لێکراو دەزانێ، بێ ئەوەی بڵێ خۆ ئێمە هێرشمان کردۆوتەوەە سەریان ، نەک ئەوان هاتبنە سەرمان.

بەڵام من وەک ئەوان بێ ئینسافی ناکەم، ڕەنگە لەشەڕەکان دا هەڵەش کرابێ، ڕەفتاری ناشایستەش کرابێ. من دڵنیام کە لە جەریانی شەڕدا هەردوولایەنیش هەڵەیان کردووە و ڕەفتاری خەراپیان کردوە کە مەحکوومی ئەو ڕەفتارانە دەکەم. بەڵام من باسی ئیمڕۆ دەکەم. ئەوە نیهایەتی غەدرە لە بزووتنەوەی کورد کە ئێستاش کۆمەڵە بە ئەدەبیاتی دەورانی شەڕ باسی قوربانیانی ئەوشەڕە نگریسە بکا کە خۆی لە هەڵگیرسانی دا ڕۆڵی یەکەمی بینیوە. ئەوەتە هەر چەند ڕۆژ لەمەو بەر ئەندامی ڕێبەریی ئەوکاتی حیزب کە بەرپرسی یەکەمی ئەو ئۆرگانەی حیزب بووە کە زۆرترین و راستەوخۆترین شەڕی نێوان حیزب و کۆمەڵەی تێیدا بەڕێوە چووە ، واتە کاک بابا علی مهرپرور لەهەمبەر سەهمی خۆی لەو شەڕە دا داوای لێبۆردن دەکا. کە ئەو حەرەکەتە شەهامەت و سەداقەتی لێدەبارێ ، بەڵام ئەو لایەنەی کۆمەڵە کە بەقەول هاوپەیمانمانە بەو تێکستە دوژمنکارانەیە جیلی داهاتوو ئاگادار دەکاتەوە تا لە بیریان بێ کە حیزبی دێمۆکرات هەمان سێ گۆشەیە(مثلث)ە کە دەبێ حیسابی دوژمنی لەسەر بکرێ .

xwlam_keshawerz

بەڵام کە زیاتر تەماشای ئەو سایتەم کرد، بە بینینی ئەم دوو وێنەیەی سەرەوە کە هەردووکیان هی یەک کەسن و کەسەکەش لە کەسایەتیە دیارەکانی نێو کۆمەڵە بوون، بۆم دەرکەوت کە حیزبێک تەنانەت کەمترین زانیاریی لە سەر ئەندامی سەرکردایەتیی خۆی هەبێ، زۆر ئاسایی یە کە تێکستی دوژمنکارانەش پەرە پێ بدات.واتە هەمووشتێک لەو حیزبە دا لە مومکینات و ئاسایی یە.

بهمن جوادی، یان هەمان غلام کشاورز لە غەیرە کوردە دیارەکانی نێو کۆمەڵە بوو کە ماوەیەک دوای تێرۆری دوکتۆر قاسملوو ، ئەویش لە وڵاتی قبرس تێرۆر کرا. بەڵام ئەوەتە حیزبەکەی کە زۆریش ئیدیعای هەیە، لە دوو ڵاپەڕەی جیاواز و بە دوو شەهیدی جیاواز بڵاویان کردۆتەوە. جارێک لە ستۆکهۆلم شەهید بووە و جارێکیش لە قبرس. بیستبووم کە فاطمە زهرا جارێک بە روایت اهل تسنن مردووە و جارێک بە روایت اهل تشیع. بەڵام نەمبیستبوو کەسایەتیەکی دیار لە سەدەی بیست دا دووجار و لە دوو وڵاتی جیاواز تێرۆر کرابێ.

kavus_huseyn

 ئەم وێنەیە هی من و شەهید حسین محمدی لە ناو خودی بازاری میراوا گرتوومانە.

sayty_komele

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی