که‌سێک به‌ناوی ره‌حمه‌ت عه‌زیزی به به‌مه‌به‌ستی لێڵکردنی ئاوه‌که و ئاژاوه‌نانه‌وه وتارێکی نووسیوه و کردوویه به ته‌پوتۆزێک هه‌ر مه‌پرسه و، له‌وێدا من به‌وه تۆمه‌تبار ده‌کات که گۆیا حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانم
به به‌عس شوبهاندووه. پێش هه‌موو شتێک پێویسته بڵێم رووی ئه‌و که‌سه ره‌ش بێ که قسه‌ی ئاوای نه‌ک به زمان و قه‌ڵه‌میدا بگره به‌دڵیشیدا هاتبێ. ئه‌وه‌ی من باسم کردووه ته‌نیا ئۆرگانێکی حدکایه، ئه‌ویش نه‌ک ئێستای به‌ڵکوو ئه‌وکاته‌ی هێشتا حیزب له‌ت نه‌ببوو و خۆشم له‌وێدا پێشمه‌رگه بووم. ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه و کادیرانه‌ی وا ئێستا له چوارچێوه‌ی حدک.دان به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی تۆمه‌ت و بوختانه ناڕه‌وا و هه‌ڵبه‌ستراوه‌کانی ئه‌و ئۆرگانه‌دا بوون و چه‌ند که‌سێکیش نه ناڕه‌وا گیران و ئه‌شکه‌نجه دران و هیچیشیان له‌سه‌ر سابت نه‌بوو و دواتر به زه‌بری ئاسایشی کۆیه ئازاد کران.
من خۆم هیچ نەبێ دوو ساڵ لە چواچێوەی حدكادا پێشمەرگە بووم و پێشتریش ئەندامی نهێنیی ئەو حیزبە بووم. پاش لەتبوونیش كەس هێندەی من رێزی لەو هاوڕێیانە نەگرتووە كە پێشتر هاوسەنگەرم بوون. بەڵام نە ئێستاش و نە ئەوكاتیش نەمتوانیوە و ناتوانم بە چاوی رێزەوە بڕوانە ئەو كۆمیتە ئەمنیەتەی وا چەكۆ رەحیمی بەرپرسی بووە و ئێستاش بەرپرسیەتی. ئێستاش نایشارمەوە ئەو كۆمیتە ئەمنیەتەی من دیتم، كۆماری ئیسلامیی هەر لەبیر نەمابوو. ئەو كۆمیتە ئەمنیەتە لەبری ئەوەی ئەرك و كارەكانی خۆی راپەڕێنێ، بەتایبەتی لە ساڵی 2005 بەدواوە كاروپیشەی ئەوە بوو، تۆمەت بۆ ئەندامان و پێشمەرگەكانی جەناحەكەی بەرامبەری بێنێ و ئەگەر بۆی كراوە زیندانییشی كردوون و ئەشكەنجەیشی داون. نموونەش خالیدی حەسەن خاڵییە و چەند نموونەیەكی دیكەش هەن كە جەناحی ئەقەلیەت یان ئۆپۆزسیۆنەكەی ئەوكات ناچار بوون ئاسایشی هەرێمی كوردستانی لێ ئاگادار بكەنەوە. من لە كۆمێنتەكانمدا رێك باسی شتێكم كرد كە دواتر هەڵوێست و سووكایەتییەكەی رەحمەت عەزیزی بۆچوونەكانی منی سەلماند. گوتم: ئەوكات هەركەس رەخنەیەكی گرتبا دەسبەجێ مۆركی ئیتلاعاتی و جاشێتییان ددایە پاڵی و دەیانناردە ئەمنەسوورەكەی كاك چەكۆ. وا ئێستاش ره‌حمه‌ت من به ئیتلاعاتیبوون تۆنه‌تبار ده‌کات ئه‌و به‌رگه‌ی له باڵای خۆی زیاتر ده‌وه‌شێته‌وه نه‌ک هیی من، به‌ڵێ من باسی کۆمیته‌ی ئه‌منیه‌تم کردووه نه‌ک حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ئەو كۆمیتەی ئەمنیەتەی من دیتم، ئاوام دیت. كارم بەوە نییە پێش ئەوەی من ببمە پێشمەرگە چۆن بووە، ئەو كاتەی من دیتم، شوێنێك بوو كە هەموو كادر و پێشمەرگەی حیزب زراویان لێی چووبوو. ئیتر كاری بە كۆماری ئیسلامییەوە نەمابوو بگرە پێشمەرگەی لەسەر پێشمەرگە دەكردە سیخوڕ. نموونە: سۆران كەمانگەرێك هەبوو لە كۆمیتەی ئەمنیەت. كاك چەكۆ رۆژانە دەیناردە ژوورەكان بەتایبەتی ژوورەكەی ئێمە لە قەڵا كە دەیزانی وەك ئەوان بیر ناكەینەوە و لە جەناحەكەی ئەوان نین و رەخنەگرین و بەقەولی خۆیان زمانمان درێژە. سۆرانی كردبووە سیخوڕ لەسەرمان. دواتریش هەر ئەو سۆرانە خۆشەویستەی كاك چەكۆ لە لایەن خودی كاك چەكۆوە بە سیخوڕ و نفووزی لەقەڵەم درا و پاش زیندانیكردنێكی زۆر دەر كرا. نموونەی دیكە زۆرن و دواتر ناوەكانیان دێنم.
بۆیەیش من بەحەقی خۆمی دەزانم وەها زەینیەتێكم لەسەر ئەو ئۆرگانە بۆ دروست بێ. ئەوكاتیش كە پێكەوە بووین و هێشتا حیزب لێك نەتراازابوو زۆر كەس ئەم دەستەواژەیەیان لێ بیستووم و خۆشم پێشمەرگەی حدكا بووم. ئەوە هیچ بەو مانایە نییە وەها قسەیەكم بە حدكا كردبێ. ئەو ئەقڵیەتە هێشتاش كاك رەحمەتی بەرنەداوە و دەسبەجێ بەمن دەڵێ ئیتلاعاتی. من كە خۆم دەزانم چیم، زۆر گوێ نادەمە ئەو چەقولوورە بەڵام، پێم خۆشە هەموو ئەندامان و كادر و پێشمەرگەكانی حدكا دڵنیا بن، من نەك بێڕێزی بەوان ناكەم، بگرە بە رێكخراوێكی زۆر بچو‌وكیش كە هەر ئەمڕۆ دروست بێ، ناڵێم بەعسی و دەستەواژەی لەو چەشنەم بۆ حدكا بەكار نەهێناوە. دیسان دەڵێم، ئەوەی بە كۆمیتەی ئەمنیەتەكەم گوتووە، قسەی سەردەمانێكە كە خۆم لەو حیزبەدا پێشمەرگە بووم و هەڵسوكەوتی ئەو ئۆرگانەم ئاوا دیتووە. بەتایبەتی كاتێك چەكۆ رەحیمی خۆی چووبوو لە ئاسایشی كۆیە راپۆرتی لەسەر من نووسیبوو كە گۆیا مەدرەكی خوێندنەكەم جەعلییە. چونكە كاك چەكۆ نەیتوانی پەروەندەیەكی خراپ بۆ من هەڵبەستێ و بە تۆمەتی سیخوڕی بمباتە ئەشكەنجەخانەكەی خۆی، ناچار چووبوو لە ئاسایشی كۆیە گوتبووی رەسووڵ سوڵتانی مەدرەكی جەعەلیی هەیە. ئێستاش نەمانزانی باشە وای دانێین چەكۆ راست بكا، ئەو مەوزووعە چ پێوەندییەكی بە ئاسایشی كۆیەوە هەبوو؟
دواتریش دەفتەری سیاسی لێیان كۆڵییەوە و دیزەبەدەرخۆنەیان كرد.
بەگشتی: رەحمەت عەزیزی لەسەر كۆمیتەی ئەمنیەتی حدكا نییە وا دەستی كردووە بەو گێرەشێوینی و تەپوتۆز و جیفڕكهاویشتنە، بەڵكو مەبەستەكانی رەحمەت رێك ئەو شتانەن كە لە نووسینەكەی خۆیدا داونێتە پاڵ من. به‌ڵێ: ئه‌وه‌ی من ناسیم و له کۆمیته ئه‌منیه‌ته‌که‌ی ئه‌وکات دیتم ئه‌قڵییه‌تێکی تاوانبارکه‌ری وه‌ک جه‌نابت بوو. ئه‌قڵییه‌تێک که که‌یفی به‌هه‌ر که‌س نه‌هاتبا و هه‌ر که‌س وه‌ک ئه‌وی بیر نه‌کردبایه‌وه به‌چاوی ئیتلاعاتی لێی ده‌ڕوانی. وه‌ک چۆن ئێستا جه‌نابت به‌من ده‌ڵێی تۆ ئیتلاعاتیت بۆیه قسه به کۆمیته‌ی ئه‌منیه‌ت ده‌ڵێی. هه‌موو که‌س من ده‌ناسن. من کارم به کرده‌وه‌ی ئێستای کۆمیته ئه‌منیه‌تییه‌که‌تان نییه و هیچ باسی ئێستایشیم نه‌کردووه به‌ڵام ئه‌وه‌ی من دیتم پێشی کافر بم ئاوا بوو که دیتم و له قسه‌که‌یشم په‌شیمان نیم. ئه‌وکات ئه‌و کاری به نفووزییه‌کان نه‌بوو. ته‌نیا زوومی کامێراکه‌ی خستبووه سه‌ر جودابیره‌کانی نێو حیزب.
ئەوە جارێ تەنیا روون كردنەوەیەكە و دواتر شتی زیاتر دەنووسم
رەسووڵ سوڵتانی
بابەتی پەیوەندی دار