"an independent online kurdish website

دوای ئەوەی کە هێزەکانی گورووپی تیرۆرستیی داعش ئاراستەی هێرشەکانیان لە بەغداوە بۆ سەر کوردستان گۆڕی و نیزیک بوونەوە لە هەولێر بو ئەوەی ئەو بارودۆخەی کە لە کوردستان هەیە تێکی بدەن و کورد بخەنە نێو قەیرانێکی نوێ کە نەتوانێ خوی ڵێ دەرباز بکات. alborz_rointen14

هەر چەند کورد لە سەرەتا دا پێشبینی هێرشەکانی داعشی کردبوو بۆ سەر شوێنەکانی تر ، بەڵام پێشبینیی هێرشی بۆ سەر کوردستان نەکردبوو بویە گۆڕینی ئاراستەی هێرشەکە کوردی تا ڕادەیەکی زۆر تووشی شۆک کرد. بەڵام کورد زۆر سیاسیانە توانی هەڵەکە بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی کە رۆژئاوا بێنێتە سەر خەت و ئەوان دژی بوەستنەوە کە لەم کارە دا سەر کەوتوو بوون .

داعش وەکوو هێزێکی بێ مێشک لە دەست سازمانە جاسووسیەکانە لە وانەش کوماری ئیسلامی ئێران تەنیا وڵاتێک کە سوودمەندبیت لەو ئاراستە گۆڕینەی داعش ئێرانە . کەواتە ئێران ئەو کارەی بە ئەوان کرد وزیرەکتر لە وان کورد دەرچوون کە رۆژئاواو بە تایبەتی ئەمریکایان هێنایەوە ناو هاوکێشەکە کە بۆوە هۆی ئەوەی شکست بە کۆماری ئیسلامی بێنن .

لەو سیاسەتە دا قسەکانی خامنەای بەڵگەیە. چوونکی لە نێو هەموو باسە سیاسییەکاندا کاتی دەرچوونی لە نەخۆشخانە تەنیا باسی داعشی کرد بە پێکەنین کە گوایە بۆ ئەو جێی سەرگەرمی بۆوە. بەڵام بە بۆچوونی من ئەو قسانە لە ڕووی تووڕەییەوە کراون. چوونکی پاراستنی کورد بەدەستی ڕۆژ ئاوا زەنگێکی خەتەرە بۆ ئێران کە لەوانەیە پێشتر نەبووبێ. بۆیە کورد توانی لەو هێرشەی دژی سەربەخۆیی کورد سەرکەوتوو دەربچێ، و تەنانەت ئەزموونێکی باش بوو. لەلایەکی تر تا ڕادەیەکی زۆریش کورد هەست گرفتە کانی خوی بکات لە ڕوی عەسکەرییەوە کە ئەوەش خاڵێکی گرینگە .

بەڵام شکستێکی تری کوماری ئیسلامی لەو حەرەکەتە دا ئەوە بوو کە کوردی یەک دەنگ کرد لە سەر پرسێکی نەتەوەی واتە بەرگری لە نیشتمان کە ئەو یەک دەنگی و یەک ڕێزییە هەموو پارچەکانی تری کوردستانی گرتەوە و تەنانەت بۆوەهۆی زیندوو نیشان دانی هێزەکانی ڕوژهەڵات. کەواتە ئەوەشیان بە زەرەری ئێران تەواو بوو.

ئەمڕۆکە داعش لە باشوور لە پاشە کشە دایە . لە ڕوژئاوا دەیهەوێ گورزێکی گران بوەشێنی ،ئەویش داگیر کردنی ناوچەیەکی ستراتیژی بۆ داعش واتە کۆبانی. بەر لە هەموو شتێک ئەو کردەوە دژی مروڤانەیەی کە داعش دەیکات دەبێ لە هەموو لایەکەوە پێشی لێ بگیرێ. سەرەتا ئەرکی هەموو کوردێکە کە بتوانن بەرگری بکەن بو ئەوەی ئەم کارە ڕوو نەدات ،لە لایەنی سیاسیشەوە بە هاوکاری کردنی ڕوژ ئاوا بۆ پاراستنی کۆبانی دەتوانێ دەسپێکێک بێ بۆ کردنەوەی گرێ کوێرەی سووریە .

هەروەها شکست دانی داعش له کۆبانی دەبێتە شکستێکی گەورە بۆ داعش کە دەتوانیین بڵێین سەرەتای لاواز بوینی داعشە .هەر چەند پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو لایەک لەمەڕ پاراستنی کۆبانی گرینگە ، بەڵام ئەوەی جێگەی هەڵوێستەیە ئەبێ یەک ڕێزی لە ڕوژئاوا لە نێو هەموو هێزەکان دا بۆ پاراستنی گیان و ماڵ و نیشتمان دا بەرجەستە بێ،چونکی ئەو یەکڕێزیە جیا لەوەی دەبێتە هۆی پاراستنی کۆبانی دەبێتە هۆی ئەوە کە دیسان پێی ڕۆژ ئاوا بۆ ناو هاوکێشەکان بکرێتەوە کە ئەوەیان زۆر کاریگەر دەبێ ،چوونکی داعشی بێ مێشک شەڕ لە پێناو بەرژەوندیی هیندێک وڵات دا دەکات کە سوودێکی زۆر لەو ئاڵوزیانە دەبینێت.

ئەبێ هەوڵێکی دیپڵۆماسی هەر وەکوو بۆ پاراستنی هەولێر درا بو کۆبانیش بدرێ. چوونکی ئێستا ڕای گشتی و هەر وەها سیاسی نێودەوڵەتی زۆر لە بارە ، لە ئەمریکاش کونگرێس و مەجلیسی پیران پێشتگیری لەسیاسەتی ئوباما دەکەن لە بەرامبەر داعش دا، هەر بۆیە ئەبێ هەموو هەوڵێک بدرێ بوۆکەڵک وەرگرتن لە هێزی نێو نەتەوەی بو پاراستنی کورد.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی