"an independent online kurdish website

هەر لە سەرەتای هاتنە سەر کاری ئاخوندە بیرتەسکەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تا ئەوەڵی مانگی جولای ٢٠١٤ی زایینی لە شار، شارۆچکە، گوند، کوچەaref-azizi

و بازاڕەکانی ئێران و بەتایبەت بەشە کوردنشینەکەیدا دەنووسرا (بچەای کمتر، زندگی بهتر) واتە منداڵێ کەمتر ژیانێ خۆشتر، بەڵام ئێستا پێچەوانەی ڕابردوو بیردەکەنەوە و هەوڵ دەدەن سیاسەتێکی سەقەتی دیکە دادەڕێژن و لە زۆربەی شوێنەکاندا دەنووسن “بە یەک گوڵ بەهار نایەت، منداڵی زۆرتر ژیانی خۆشتر”. لەم ساڵانەی دواییدا چەندین کرتەی ڤیدیویی لە “یوتیب”دا بڵاوکراوەتەوە کە ئاخوند و مەلا شیعەکان لە نوێژە هەینییەکانیاندا باسی ئەوەیان کردووە شیعە مەزهەبیەکان یەک دوو منداڵ زیاتر نیانە، بەڵام سونی مەزهەبیەکان و بە تایبەت کوردەکان دوو قولوو دوو قولوو منداڵیان دەبێ، واتە بە جووتە منداڵ دروست دەکەن. هەر لەو کەرتە ڤیدیویانەدا جگە لەوەی ئیهانەتێکی زۆر بە سونییەکان دەکەرێ، داوا لە شیعەکان دەکەن بە هیچ شێوەیە بەرگیری لە دروست بوونی منداڵ نەکەن و هەوڵ بدەن منداڵی زیاترتان هەبێ بۆ ئەوەی ڕێژەی شیعە بەرەو زیاد بوون بڕوا.

لەو پەیوەندییەدا خامنەیی، رێبەری ڕۆحانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم ڕۆژانەی ڕابردوودا رەخنەیەکی توندی لە سیاسەتی بەرگیریکردن لە رێژەی زیاد بوونی دانیشتووانی ئێران گرت و ئەو سیاسەتەی بە سیاسەتێکی هەڵە لە قەڵەمدا، ئەوە لەحاڵەتێکدایە کە دەیان ساڵە شەخسی خامنەیی بۆ خۆی پەیڕەوی لەو بڕیارە دەکا و پێشتریش ئەم کارەیان بە هەنگاوێکی سەرکەوتووی وەزارەتی تەندروستی ئێران باس لێ دەکرد.

 

پاش قسەکانی خامنەیی رێبەری ڕۆحانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، پەرلەمانی ئەو وڵاتە بە پەشۆکاوییەکی زۆرەوە، دوای هاتوچۆ و دانیشتنەکانیان، چەن یاسایەکی نوێیان دەرکرد. ئەو یاسا نوێیانە لەلایەن خەڵکەوە نەک هەر پێشوازییان لێ نەکرا، بگرە لەلایەن کۆمەڵناسان، چالاکوانانی کۆمەڵایەتی، تێکۆشەرانی لاوان و چالاکوانانی ژنانیشەوە ناڕەزایەتی لێکەوتەوە .

 

ئەو یاسا نوێیانەی، کە لە ڕێکەوتی ٤ ـ ٧ ـ ٢٠١٤ی زایینی لەلایەن پەرلەمانی ئێرانەوە پەسەند کران، بەم جۆرەیە. “هەرجۆرە پروپاگەندەیەک بۆ منداڵی کەمتر و لەباربردنی منداڵ و نەزۆککردن لە رێی تۆبکتۆمی و وازکتۆمییەوە ناگونجایزە، ئەوەی سەرپێچی لێ بکات بەرەو رووی ٣ بۆ ٥ سال زیندانی دەبێتەە “.

 

سەبارەت بەو یاسایە ئەندامێکی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی پەرلەمانی ئێران رەخنەی لەو یاسایە گرت و پێی وابووە ناکرێ خەڵک لەسەر ئەو جۆرە شتانە بخەرێنە بەندیخانە و بە زۆرکاریش رێژەی دانیشتووانی ئێران بەرەوزیادبوون نابرێ.

 

لەلایەکی دیکەوە باس لەوە دەکرێ کە چەندین یاسای نەنووسراوەی دیکەش لەم وڵاتەدا پەیڕەوکراون کە بەرگیری لە دامەزراندنی هەرجۆرە ڕێکخراوێکی ژنان و کەمڕەنگ کردنەوەی خوێندنی ژنان لە هەندێک لە بەشەکانی زانکۆکانی ئێراندا. ئەم یاسایە کە ئێستا باسی لێدەکرێ پێشتر لەلایەن رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە باسی لەسەر کراووە و گوتوویەتی “باشترە وایە ژنان لە ماڵەوە بمێننەوە و خزمەتی منداڵ و مێردەکانیان بکەن “.

 

لەو پەیوەندییەدا ژنانی پەرلەمانی ئێران پەیڕەوی لەو گەلاڵەیە دەکەن، بەڵام چالاکوانانی ژنان بە توندی دژبەو یاسایە دەوەستن و پێیان وایە ئەو یاسایە لە دژی ئازادیە تاکەکەسییەکانە و لە ڕووانگەی کۆماری ئیسلامی ئێران و شەخسی خامنەییەوە ژن وەک کۆیلە و بەردە لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا چاوی لێ دەکرێ.

 

لێرەدا پێم خۆشە ئەوە بڵێم کە نە شەخسی خامنەیی، و نە پەرلەمانی ئێرانیش بیریان لەوە نەکردووەتەوە کە وەزعییەتی خەڵکی ئێران لە چ دایە و ڕادەی بێ کاری لە چ ئاستێکدا قراری گرتووە. ئایا دەسڵاتداران و ئاخوندەکانی ئێران توانیویانە سەرەتایترین کەرەستەکانی ژیان بۆ دانیشتوانی ئێران دابین بکەن، تا هەوڵی بەربڵاو کردن و زیادکردنی حەشیمەت و دانیشتوانی وڵاتەکەیان بدەن؟؟؟ یان ئەمەش پلانێکی دیکەیە دژ بە نەتەوەکانی دیکەی بندەستی ئێران.؟ من پێم وایە ئەگەر ئێمەش لە دەرەوەی وڵات هیچێک چۆرە ناڕەزایەتییەک و دژ کردەوەیەک نشان نەدەین، ڕۆژنامەنووسان و ئازادیخوازان، چالاکوانانی سیاسی کۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای ئێران ئەمەیان پێ قبووڵ ناکرێ و لەسەر ئەو باوەڕەدان کە بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی حەشیمەتی ئێران پێویستە ستانداردەکانی ژیان بەرزبکرێنەوە بە شێوەیەک کە دانیشتووان هەست بە ئارامی و ئاسایشی زیاتر بکەن و بتوانن منداڵەکانیان لە ئژیانێکی مامناوەندیدا پەروەردە بکەن. هەروەها بە لە بەرچاو نەگرتنی دۆخی نالەبار و داهاتی کەمی بنەماڵەکان و ئامادەنەبوونی کەرەستە ئابوورییە، کۆمەڵایەتییە، پێویستییەکان بە زۆر ئەو کارە بە خەڵک ناکرێ.

عارف عەزیزی، سوید

٥ ـ ٧ ـ ٢٠١٤

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی