له ٢٢ی پووشپه‌ڕی داهاتوو دا(که‌متر له مانگێکی دیکه) ٢٥سال به سه‌ر تیرۆری د.قاسملوو‌و هاوڕێیانی به ده‌ستی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، راده‌برێ.
٢٢ی پووشپه‌ڕ، ئه‌و ڕۆژه‌یه که د.محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له په‌یامێکی تایبه‌ت دا له به‌ندیخانه‌ی ئێوینه‌وه،به ڕۆژی دژایه‌تی له گه‌ڵ تیرۆری ده‌وڵه‌تی ناودێری کرد.
له نیوه‌ی دووهه‌می ده‌یه‌ی٩٠ی هه‌تاوییه‌وه، خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌تی له هیندێک شار و ناوچه‌کان، به مانگرتنی گشتی و داخستنی دوکان و بازاڕ، له‌م ڕۆژه دا بیزاریی خۆیان له تیرۆری ده‌وڵه‌تی و وه‌فای خۆیان بۆ ئه‌م ڕێبه‌ره شه‌هیده پێشان ده‌دا. به‌ڵام دام‌و ده‌زگای سه‌رکوتی ڕیژیم،به که‌لکوه‌رگرتن له هه‌ڕه‌شه‌و سزای جۆراوجۆر، سال به ساڵ توندتر به‌ره‌وڕووی ئه‌و خه‌ڵکه ده‌بوونه‌وه که به‌شداری ئه‌و مانگرتنه گشتیه ده‌بوون‌و تێچووی ئه‌م جۆره ناره‌زایه‌تیده‌ربڕینه‌یان جاربه‌جار پتر ده‌برده سه‌ر. ساڵانی دواتریش ڕێزگرتن له‌و ڕێبه‌ره شه‌هیده‌و بیزاری ده‌ربڕین له کۆماری ئیسلامی له رۆژی تێرۆری ئه‌و ڕیبه‌ره کورده دا،به شیوه‌ی دیکه دریژه‌ی هه‌بووه. به‌ڵام ئاشکرایه شوێنه‌واری زاڵبوونی سه‌رکوت‌وکه‌شوهه‌وای ئه‌منییه‌تیی ئێرانی پێوه دیار بووه.
ئه‌م یاده(تیرۆری د.قاسملوو) هه‌ر ته‌نیا هی دیموکراته‌کان نییه‌و خه‌ڵکێکی زۆر له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامان و لایه‌نگران و تیکۆشه‌رانی حیزبی دیموکرات هۆگر‌و لایه‌نگری ڕێگا‌و ئامانجه‌کان وکه‌سایه‌تیی ئه‌و ڕێبه‌ره گه‌وره‌یه‌ن‌و هه‌ر له‌و کاته دا،ده‌یانه‌وێ له ده‌رفه‌تی گونجاو‌دا کارنامه‌ی تیرۆریستی‌و سه‌رکوتکه‌رانه‌ی کۆماری ئیسلامی مه‌حکووم بکه‌ن. هه‌ر وه‌ها ئه‌م ڕۆژه‌و ئه‌م یاده له مێژ ساڵه تیکه‌ڵ به جۆرێک له ناره‌زایه‌تیده‌ربڕینی هێمنانه‌ی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووه. بۆیه جێی خۆیه‌تی له بازنه‌یه‌کی گه‌وره‌تردا قسه له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ساڵانه‌ی ئه‌م یاده بکرێ وله به‌ر ڕووناکایی ئه‌زموون و ئیده‌ی جۆراوجۆر،کرده‌ییترین‌و گونجاوترین پێشنیاره‌کان بۆ چۆنیه‌تیی به‌ڕیوه‌بردنی یادی ٢٥ساله‌ی تیرۆری د.قاسملوو ئاماده بکرێ.
شاراوه نییه که باسکردن له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م یاده، باری ئه‌منیه‌تیشی هه‌یه که بێگومان،ره‌چاوکردنی پێویسته.به‌لام هه‌ر له‌و کاته‌دا،هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌زموونه‌کانی ڕابردوو، لێکدانه‌وه‌ی دروستی بارودۆخی نیوخۆی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان،کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له سه‌ر تاکتیکه‌کانی ده‌زگای سه‌رکوتی ڕێژیم،ئالوگۆڕی بیروڕا له باره‌ی که‌موکوڕییه‌کانی رابردوو وخستنه‌رووی ئیده‌ی داهینه‌رانه‌ش به‌شێکن له پێویستییه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رکه‌وتوانه‌ی ئه‌م یاده.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه،هاوفکری له نێوان هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی گرنگی به‌م یاده ده‌ده‌ن، به پێویست ده‌زانم. ورووژاندنی ئه‌م باسه‌و هینانه‌گۆڕی ئه‌م پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا، یارمه‌تیمان ده‌دا کارێک که پێوه‌ندیی به ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵکه‌وه هه‌یه، نه‌ک له بازنه‌یه‌کی بچووک،به‌لکووله‌به‌ر رووناکایی باس وبیروراگۆڕینه‌وه‌یه‌کی خه‌سارناسانه وداهێنه‌رانه دا، بڕیاری له سه‌ر بدرێ. به‌و هیوایه‌ی به هاوفکری و هاوبه‌شیی دلسۆزانه‌ی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م یاده لای ئه‌وان،گرنگی و جێگایه‌کی تایبه‌تی هه‌یه، ئه‌مساڵ به شێوه‌یه‌کی دیارتر،بیره‌وه‌ریی ٢٢ی پووشپه‌ڕ له نێوخۆی ولات دا به‌ڕێوه ببه‌ین.
جێگای وه‌بیرهێناه‌وه‌یه که‌سانێک که پێشنیار و ئیده‌یه‌کی تایبه‌تیان هه‌یه و به هۆی ئه‌منیه‌تی نایانهه‌وێ له شوێنی گشتی دا باسی بکه‌ن، ده‌توانن بۆ ڕێبه‌ری و ڕێکخستنه‌کان و راگه‌یه‌نه‌کانی حیزبی دیموکراتی بنێرن تا به تێبینییه‌وه باسیان لێ بکرێ و بڕیاریان له سه‌ر بدرێ.
٢٦ی جۆزه‌ردانی ١٣٩٣
١٦ی ژوئه‌نی ٢٠١٤