"an independent online kurdish website

دوکتور مێرۆ عەلیار :” سنووری نێوان شەفافیەت و پڕۆپاگەندە نابێ تێک بدرێ ، شەفافیەت ئەوەیە لەگەڵ خەڵک رووراست بی . بەڵێ ، حیزبی سیاسی رووی لە خەڵکە ، هێزی خۆی لەخەڵک وەردەگرێ و هەدەفی حیزبی  سیاسی ئەوەیە کە کاریگەری هەبێ لەسەر بیر و هەڵوێستی خەڵکd

کەوابوو شتێکی تەواو ئاساییە حیزبێکی سیاسی بە خەڵک ڕابگەیێنێ کە ئەوە وتووێژ دەکەم ، بە خەڵک ڕابگەیێنێ کەوا لەسەر ئەو باسە وتووێژ دەکەم ، بۆ مەسەلەی یەکگرتنەوە وتووێژ دەکەم، نیازیشم ئەوەیە بۆ یەکگرتنەوە، بەڵام کە دێیە سەر جوزئییات، ئیدی ئەوە خەڵک نییە کە موزاکەرە دەکا ، ئاخێر خۆ پڕوپاگەندەش داییم هێندە بە قازانج نییە ،  خەڵک نایات وتووێژ بکات ، ئەوەش بڵێم خەڵک لەسەرکەوتن و سەرنەکەوتنی پرۆسەی یەکگرتنەوە بەرپرسیار نییە ، لاینەکانن کە بەرپرسارەتییان هەیە لەسەرکەوتن یان سەرنەکەوتنی پرۆسەکە، کەوابوو ئەو کارەی ئەوان کردیان ، بە بڕوای منیش و دەفتەری سیاسیش زەربە لێدان بوو لە ئێعتماد ، لە ئیرادەی لاینەکان بۆ درێژەپێدان بە وتووێژەکان” .

 

دوکتور مێرۆ عەلیار ” ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” لە دیمانەیەکی تایبەتی تەلەفزیۆنی  تیشک تی ڤی دا ، ئێوارەی هەینی [ ١٨ی ئاوریل]  باسی لە کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە وادە و بەڵێنییەکانی حەسەن رۆحانی ، پرسی یەک گرتنی ٤ حیزبی رۆژئاوای کوردستان و دروست کردنی پارتی دێموکراتی کوردستانی سووریە و هەروەها پرسی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد .

دیمانەکەی تیشک تیڤی کە لە ژێر ناوی بەرنامەیەکی تایبەت و لە لایەن رۆژنامەوان کاک مووسا باباخانییەوە پێکهاتبوو، بەرێز دوکتور مێرۆ عەلیار لە سەرەتایی باسەکەیدا باسی لە سەرۆک کۆماری لە ئێران و بەتایبەت حەسەن رۆحانی و ئەو بەڵێنیانەی بە گەلانی ئێرانی دابوو ،کرد و گوتی: باشترین وڵام دوا ڕاپۆرتی ئەحمەد شەهید “هەواڵنێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ لە ئێران و هەروەها بانکی مۆن” سەرۆکی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان”ە کە لەوێدا باس لە بەڵێنییەکانی حەسەن رۆحانی کراوە  کە ئەو بەڵێنیانە جێ بە جێ نەکراون و هەر لە ڕاپۆرتی ئەحمەد شەهید هاتووە کە ڕادەی ئێعدامەکان لە ساڵی ٢٠١٣ی زاینیدا ١٦٥% زێدەتر بوون لە ساڵی ٢٠١٢ی زانیی دا .

تایبەت بە پرسی یەکگرتنی چوار حیزبی رۆژئاوای کوردستانیش دەڵێ:” رۆژی ١٩ی خاکەلێوە بوو کە چوار حیزبی رۆژئاوای کوردستان یەکیان گرت و حیزبی دێموکراتی کوردستانی سووریان دامەزراند، دیارە ئەوە جێگای دڵ خۆشییە ، ئەوەی لە داهاتوودا چ دەکرێ و ئەو یەکگرتنە دەبێتە چی ، دەبەی چاوەروان بین . بەڵام ئەوە هەنگاوێکی باش بوو ، هەنگاوێکی بەجێ بوو ، بەتایبەت لەو دۆخەدا کە بەداخەوە هێزەکانی ئەو بەشە لە کوردستان پڕش و بڵاون ، ئەوە هەنگاوێکی باش بوو و سکرتێری حیزبەکەشمان پیرۆز بایی لێ کردن “.

بەرێز دوکتور عەلیار لە وڵامی تایبەت بە پرسی یەکگرتنەوەی بنەماڵەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران  و بە میدیایی کردنی گەڵالەکان لە لایەن لایەنەکەی دیکەوە  دەڵێ :” ئێمە لە کۆنگرەی ١٥ دا بریاری دەست پێکردنی وتووێژ لەگەڵ ئەو هاورێیانەی کە لە ١٥ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٨٥ لە حیزب جیا بوونەوە  دا و هەر بە پەیرەوی لەو بریارە ، لە پلنیۆمەکانی دوای کۆنگرەی ١٥دەش  ئەو سیاسەتە پێی لەسەر داگیراوەتەوە، ئیدامەی هەیە و بەتایبەت لە دوایین پلنیۆمدا  حیزبی دێموکرات بریاری دا کە ئێمە ئامادەی درێژە پێدان بە گفتوگۆین لەسەر بناخەی پەسندکراوەکانی کۆنگرەی ١٣ ، ئەوەش شتێکی گرینگە و ئەگەر پەسندکراوەکانی کۆنگرەی ١٣ بکەینەوە بنەما، زۆر کێشەمان لە کۆڵ دەکاتەوە”.

دوکتور عەلیار لەسەر پرسی بە میدیایی کردنی  و ئاگادار کردنەوەی خەڵکی کوردستان لە دانیشتنەکانی نێوانیاندا گوتی:” ئەو بە مێدیایی کردنە فەرق دەکا ، لەو رۆژانەدا ئەو هاورێیانە گەڵاڵەکەیان بڵاو ککردۆتەوە، گەڵاڵەی یەکگرتنەوەی خۆیان بڵاو کردۆتەوە، ئێمە لە دەفتەری سیاسی ئەو باسەمان هێنایە گۆڕێ، بە شتێکی زیانبار لە پڕۆسەی یەکگرتنەوەمان دانا و لەراستیش دا وایە . ئێمە نەفسی بڵاو کردنەوەکەمان بە زیانبار زانییوە، گەڵاڵەکە لە بنەڕەتدا نەکەوتۆتە بەر باس تا رەد بکرێتەوە . نەفسی بڵاو کردنەوەی گەڵاڵەکە ناتەبایی هەیە لەگەڵ ئەسوول و ناوەڕۆک و مانای وتووێژ. لە وتووێژدا هێندێک یاسای نەنووسراو هەیە ، یەک لەوانە ئەوەیە کە هێندێک بەڵگە کاتێک بڵاو دەکەیتەوە، دەبەی بە تەوافوقی هەردوو لا بێ ، ئەو هاوڕێیانە ئەوەیان ڕەچاو نەکرد و ئەوەش بە مانایی جیددی نەبوونی ئەو هاوڕێیانە لەسەر ئەو بانگەشەیەی کە باس لەوە دەکەن  لایەنگری یەکگرتنەوە بن، بۆچی جیددی نەبوونیان دەگەیێنێ؟ چونکی هیچ شتێک لە پێکهێنانی ئێعتماد لە وتووێژدا گرینگتر نییە، ئەوە ئەساسە ، یانی دەبەی بناخە بێ ، بناخە لە یەکگرتنەوە ئێعتمادە ، بەتایبەت کە ئێمە دەمان هەوێ یەک بگرینەوە و دەمان هەوێ ببینە حیزبی دێموکراتی یەکگرتوو .

فیلم

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی