"an independent online kurdish website

نزیک بە ٢ حەوتوویە ٧ کوردی چاڵاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەوڵێڕ پایتەختی باشوری کوردستان لە بەندیخانە کراون تا تام و چێژی عەداڵەتی حکومەتێک بکێشنkamran-amin-kawe

کە ئاڵاهەڵگری کونگرەی نەتەوەیی‌یە‌ بۆ چارەسەرکردنی ئاشتیخوازانەی مەسەڵەی کورد لە چوار بەشی کوردستانی دابەشکراودا. ئەوەی کە  تا چ رادەیەک ئەم دروشمە لە دونیای واقێعدا درووستە و مەسەڵەی کورد دەکرێ لە ڕێگای ئاشتیی لەگەڵ دەوڵەتگەڵێک چارە‌سەربکرێ کە وڵامیان تەنیا گوڵلە، بەندیخانە و لە سێ دارەدانی ڕۆڵەکانی کوردە، بۆخۆی جێگای پرسیارە.  بە تایبەتیی بە لەبەڕەچاوگرتنی ئەم ڕاستییە کە حکومەتی باشور و حکومەتی خودموختاری ڕۆژئاوا بۆخۆیان ئاکامی شەر و خەباتێکی درێژخایەن و گۆڕانکاریی لە سیاسەتی ئەمریکا و ئەوروپا لە ناوچەی ناوەڕاستدان و نە عەقلییەتی ئاشتیخوازانەی سەدام و بەشار ئەسەد. ئاڵوگۆرەکانی ئەم دواییەی باکوری کوردستانیش نە تەنیا بەرهەمی ئاشتی‌خوازبوونی تورکەکان، بەڵکوو بە رادەیەکی زۆر بەرهەمی ڕژانی خوێنی هەزاران هەزار ڕۆڵەی کورد، پەرەگرتنی بزوتنەوەی جەماوەریی گەڵی کورد لەو بەشەی کوردستان و گوشاری وڵاتانی ئەوروپییە.

لە‌مێژە هەوڵی ئاشتی خوازانەی کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان بەرانبەر بە وڵاتانی دراوسێ و پاراستنی بەرژەوەندی ئەو بەشەی کوردستان بە قیمەتی بەرتەسک‌کردنی چاڵاکیی حیزب‌و ڕێکخراوەی پارچەکانی دیکەی کوردستان و گرتن‌و بەند‌کردنی کوردە بێ‌تاوانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەواو دەبێ. گرتنی ٧ کەس لە کوردەکانی ڕۆژهەڵات، هەرەشە‌و گورەشەکانی فەرمی کاربەدەستانی هەرێم بۆ سزادانی تاوانکارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پێی یاسا؟؟ کە لە میدیای کوردستاندا بڵاو بوونەتەوە دەکری لەم چوارچێوەیەدا لەبەر چاو بگیرێ. هەمووش بۆ ئەوەی نەکا برادەرانی ئێرانی گومان لە ئاشتیخوازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن و دڵیان‌ بشکێ!

ئەگەر بە پێی یاساش بوایە دەبوو تا ئێستا مەسەڵەی ئەو ٧ کەسە چارەسەرکرابایە و ئەوان لەوە زیاتر لە بەندیخانەی کورداندا نەمابایەن. ئەگەر یاسایەک هەیە، ئەو یاسایە نابێ خۆی تەنیا لە گرتن‌ و سزادانی بێ‌ماوە و نادیاردا ببینێتەوە، بەڵکوو پێویستە لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا حاڵ و وەزعی تۆمەتبارکراوەکان ڕوون کرێتەوە تا ئەوانیش بزانن سەر بنەمای کام تۆمەت گیراون و سزایان چی‌یە. ئایا تەنیا بە هۆی ئەوەی کە ئەم کەسانە ئیزنی پێکهێنانی خۆپیشاندانەوەکەیان لە ئەستۆوە بووە دەکرێ بەم چەشنە بگیرێن و ڕادەستی زیندان بکرێن، ئەویش لە حاڵێكدا کە هیچ دەورێکیان لە بەردباران کردنی جاسووسخانەی ئێران لە هەوڵێر نەبووە! ئەمە سووکایەتیی‌کردن نە تەنیا بە کوردی ڕۆژهەڵات بەڵکوو بە یاسای سەرلاپەرەکانی باشوری کوردستانیشە.

بە داخەوە لە لایەن حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتیشەوە بایەخێکی وەها بەم کارە نەدراوە، تەنیا بەرێز قادر وریا لە ژمارەی ٦٢٠ ی ‘کوردستان’ دا لە ستوونی نووسراوەکانی “مستەفا شێخە” یەکێک لە بەندکراوەکان، بابەتێکی جوانی لەسەر ئەم کەسایەتیی‌یە نووسیوە، بەڵام ئایا هەر ئەوەندە بەسە؟ بێگومان نا. پێویست بوو لە لایەن کومیتەی‌ناوەندی ئەو حیزبانەی کە ئەندامەکانیان زیندانی کراون بە فەرمی دژ بەم کارە هەڵوێست بگیرێ و داوای ئازادی ئەوان بکرێت. ئەگەر ڕێبەریی حیزبێک لە وڵاتێکی بە ناو ئازاد وەکو کوردستان بەرگریی لە ماڤی ئەندامانی خۆی نەکا چۆن دەتوانێ دەم لە بەرگریی‌کردن لە ماڤی خەڵکی ئاسایی بدات. هەر بەو قانوونەی کە ئەندامی حیزبێک بۆ بەرێوەبردنی بەرنامە حیزبەکەی تێدەکۆشێ و تەنانەت گیانیشی لەسەر دادەنێ، هەر بەو قانوونەش پێویستە ڕێبەرایەتیی و کاربەدەستانی ئەم حیزبانە پشتیوانی لە ماڤی ئەندامەکانیان لە کوردستانی ئازادکراویشدا بکەن و ماڤی ئەوان نەبێتە قوربانیی مەسڵەحەتی بوونیان لە باشوری کوردستان.

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی