"an independent online kurdish website

تێکەڵبوونەیەوەی حدکا لەگەڵ هاوڕێیانی پێشوو و یان مانەوەیان بەو ناوەوە کارەساتی قووڵی سیاسی، کۆمەڵایەتی، نەتەوایەتی و مێژووی لێ دەکەوێتەوە و دەبێتە میراتێکی یەکجار زۆر خراپ بۆ نەسله کانی داهاتوو. ناچمە سەر چۆنیەتی دابڕران و لادان و لەت کردنی حدکا،naser-siaweshi

چوونکە لەسەر ئەو بڕوایەم کە ئێوە خوێنەرانی بەڕێز زۆر باشتر و زیاتر لە من لە چلۆنیەتی ئەو دابڕان، لاادان و لەتکردنانە شارەزاترن، راستەخۆ ئیشارەت بە چەند خاڵی گرینگ دەکەم.

١ـ حدکا لە بنەمادا لە سەر بنەڕەتێکی نەتەوایەتی گەلی کورد دامەزراوە و بە ناوی کۆمەڵەی ژ.ک، دەستی پێ کرا و دوایی بە ناوی حدک و دواتر بوو بە حدکا، دەرێژەی بە ژیان و خەباتی سیاسی خۆی داوە و لە ماوەی نزیک بە ٦٧ ساڵ لە باری نەتەوایی و کۆمەڵایتەی و چینایەتی مودرنیزە کراوە،

٢ـ بە لەبەرچاو گرتنی خاڵی یەکەم ئەمەش زۆر سروشتیە کە ئەو رێکخراوە لە چین و توێژەکانی نەتەوەی کورد پێکهاتووە، بە واتایەکیتر لەو حیزبەدا هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵ بە بڕوای و بۆچووینی جیاواز تێدا بەدی دەکرێ. وەک کرێکار، جوتیار، مامۆستایان، موچەخۆران، کاستپکارانی بچک و گەورە و هەروەها لە ئایینە جۆراو جۆرەکانی کۆمەڵگای کوردەواری  و هەروەها ئایینه جۆراو جۆرەکەکانی کوردەواری پێکهاتووە کە خۆی لە خۆیدا جێگای شانازییە.

٣ـ هەر وەک لە خاڵی دووهەمدا ئاماژەم پێ کرد، شتێکی زۆر سروشتییە کە ئەو کەسانە کە بە بیرو و باوەری جیاوازەوە لە نێو رێکخراوەیەکدا کۆ بوونەتەوە لەسەر هێندیک خاڵی سەرەکی  کوکن و چالاکی و رەوتی سیاسی و کۆمەڵاتیەی خۆیان بەرەو پێشەوە دەبن.

٤ـ حدکا کونگرەی سێهەم و چوارەم و شەشەم و هەشتم و سێزدەهەم و پازدەهەمی بوو و بە بێ شک کونگرەی هەژدەهەم و بیستەم و چل و پینجەم و سەد و بیستەم و … دەبی. بەڵام شتێکی زۆر سروشییە کە لە رەوتی تێکۆشانی خۆیدا هەم بەرنامە و پێرەوی نێوخۆی گۆڕینی بەسەردا بێ و تەنانت شتێکی سروشتیشە کە لە هەلومەرجی کاتیدادا ناوەکەشی گۆڕینی بەسەردا بێ.

٥ـ مرۆڤ، یەک لە شەش میلیۆن گیاندارەکان کە تاکوو ئێستا لەسەر زەوی ناسراوە و نزیک بە ٧ میلیاردە مرۆڤە. جوانی و پێکهاتە و سەرنج راکێشی سروشت لەوەدایە که لەو ٧ میلیارد کەسە، هیچ مرۆڤێک لە مرۆڤێکی دیکە ناچێ. دوو کەس نابینرێت کە لە هەموو ئاستەکاندا وەک یەک بن. لەوانەیە وەک یەک جوان بن یان هێندیك کەمتر جوان بن، بەڵام بە بێ شک لەباری جەستەوە و یان لە باری دیکەوە وەک یەک ناچن و لەباری زانیستەوەش سەلمێندراوه و نیشاندراوە کە هیچ کەسایتییەک واته DNIی کەس وەک ئەویتر ناچێ، ئەمەش لەسەر ٦ میلیۆن گیاندارەکانیتریش راستە.

٦ـ بە پێی خاڵی پێنجەم شتێکی زۆر سروشتییە کە مرۆڤەکان لە باری بیروبۆچوونەکانیشیانەوە وەک یەک نه چن، ئەوەش لە باری زانستییەوە سەلمێندراوە کە دوو کەس نابیندریت کە لەسەر تاقە یەک شت بیروبۆچوونێکی ٩٩%یان هەبێ. بەڵام لە هەمان کاتدا دەتوانن لەسەر هێندیک شتی گرینگ کۆک بن. و بنەماڵە، حیزب، رێکخراوە و کۆمەڵ پێک بێنن. جا ئەوە دەتوانێ سیاسەت بێ، خواردن بێ،خوشه ویستی بئ،..

٧ـ ئەوەش سەلمێندراوە کە تاکەکان لە باری بیروبۆچوونەوە گۆڕینیان بەسەردا دێ، بەڵام مرۆڤ لەباری کاراکتەر گۆڕینی بەسەردا نایە و ئەگەریش بەسەردیدا بێ کارێکی زۆر زەحمەت و درێژخایەنەو پیۆیستی به یارمته ی هییه، ئەویش بە هۆی یەکێک لە سلولە بنەڕاتییەکانی مرۆڤ واته هۆرمۆنە و ئەگەر گۆڕینیکی بەسەدا بێ بە هۆی دەرمانەوە و لە درێژخایەندا بتوانترێ کارەکتەری مرۆڤ گۆڕینی بەسەردا بێ دەنا زۆر زەحمەتە.

مەبەست

ئەگەر ئەو خاڵانەی کە زۆر سادە و ساکار ئیشارەیان پێکرا، بەتایبەتی خاڵەکانی دووهەم، چوارەم و پێنجەم،له به ر چاۆ بگرین، ئەوکات دەبێ چاوەڕوانی ئەو فەرزییە و بۆچوون و پێکهاتانە لە رۆژهەڵاتی کوردستانی ببیین.

ئا. حدکا (حیکمەتیزم)

بێ. حدکا (مائۆیزم)

س. حدکا (ناسیۆنالیزم)

د. حدکا (وهابیزم)

ئێ. حدکا (شێعەیزم)

 ئف. حدکا (یارستانیزم)

ج. حدکا (شۆڕشگێر)

ح.حدکا(توودەئیسم)

ه. حدکا (؟)

ماوەیەکه دوای سەردانی کەسایەتییەکانی حدکا لە هاوڕێیانی پێشوو و سەردانی هاوڕێیانی پێشوو لە بنکەی حدکا هێندیک بۆچوونی جیاوازی لێ کەوتووەتەوە کە زۆرینەی بۆچوونەکان ئەوە بە شتێکی باش و پۆستیڤ دەزانن و هێندیكیان وای بۆ دەچن کە ئەوە بەرەوە یەکگرتنەوە دەچێ بە بێ ئەوەی لێکدانەوەیەکی زانستیانەیان تێدا بێ. هۆی ئەو شتە کە باوە و لە جێی خۆیدا راستە کە یەکبوون و یەکرێزی لە هەلومەرجی ئێستادا شتێکی زۆر پێویستە بەڵام لە راستیدا بۆچوونێکی زۆر هەڵەیە و کارەساتی زۆر قوڵی سیاسی، نەتەوەیی و مێژووی لێدەکەوێتەوە. ئەگەر بە شێوەیەکی زانستی و داهاتووبینانە بڕوانینە خاڵەکانی چوارەم و پێنجەم، ئەو راستییە زۆر بە روونی دێتە ئاراوە کە نەسڵەکانی داهاتوو لە کونگرەکانی داهاتوو بە بچوکترین جیاوازی کەسایەتییەکان دیسان دابڕین و لەتبوون دێتە کایەوە و زەرەر و زیانی زۆر لە کۆمەڵگای کوردەواری بەگشتی و کوردستانی رۆژهەڵات بەتایبەتی لە داهاتوودا دەبێ. زۆر بە سووک و ئاسانی نەسڵەکانی داهاتوو، ئەو هۆیە دێننە بەرباس کە لە وەختێک و کاتێک و سەردەمێک کە کەسایەتی وەک شەهیدی* زانا دوکتور قاسملوو لادان و دابرین هەبووە و دوای شەهید بوونی ویش ئەو رەوتە درێژەی هەبووە (گونگەرەی سێزدە) واتە نەسڵی داهاتووش ئەوەش بە شتێکی رەوا بۆ خۆی دەزانێ کە دووبەرەکی بەکەن و دابڕین لە یەکتری بکەن و تەنانت گوللەش بە یەکەوە بنێن هەروەک لە رابردووشدا رووی داوە. کەوابوو ئەگەر بە هۆی نەسڵەکان و کونگرەکانی داهاتووش بێ چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ ئەو میراتە خراپە بدۆزرێتەوە دەنا ئەگەر بە جۆرێکی دیکە بێ تەنیا بۆ دڵخۆشکردنی کاتی و کەسایەتیەکنای حاڵی ئەلعانە و لە باشترین حاڵەتدا دوای دوو سی گونگرەی دیکە دیسان هەمان قاپ و هەمان دۆکوڵیو. ئەوە زۆر مەترسیدارتر دەبێ ئەگەر ئەو راستیەش بزانین کە بە بۆچوونی کاک خالیدی عەزیز و زۆر کەسیتر بە لانی کەم لە چەندین تریبون و زۆر جار بیستراوە کە ئەمانە هیچ کێشەیەکی سیاسیان نەبووە تانیا کەسایەتییەکان پێکەوە نەحاونەوە، جا بیر لەوە بکەینەوە کە لە داهاتوودا هێندیک بۆچوون و جیاوازی سیاسی تێدا ببێت ئەو کات دەبێتە کارەساتێکی مێژووی نەتەوەیی کورد.

کاک خالید عەزیزی لە وتووێژ لەگەڵ کورد کاناڵ ئاماژە بە هیندێک شت دەکا کە بەراستی جێگای تێڕامان و جێگای داخە. کاک خالید بە ناوچاوانێکی ماندوو گرژ و قەڵس دەفەمێ: باشە ئێستا کوردستان پێویستی بەو هەموو حیزب و رێکخراوە هەیە؟” زۆر سەیری و زۆر جێگای پریسارە!

. ـ باشە ئەگەر پێت وایە کە پێویست نیە بە چ هۆیەک خۆت حیزبێکی ترت ساز کرد؟ مەگەر به بیت و باۆری هیندیک کسایتیکان نه بۆ ، که پیان وا بۆ پاوانخوازی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ،بۆته هۆی لیکدابران؟ ئێستا بۆ بوونی رێکخراوەکانیتر باش نیە؟ لە جوابی کاک خالیدی عەزیزیدا دەبێ بڵیین کە بەڵێ زۆر باشە کە رێکخراوی جیاواز هەبێ، ئەو شتەی بە پلۆورالیزم دناسری بەو مەرجە کە کێبەرکێیەکی مودێرن  شارستانیانه لە نێو کۆمەڵگادا هەبێ  و بە ناو و ئامانجەکانی تایبەتی بە خۆ ئامانجەکانیان بەرەو پێش بەرن. کاکە خالیدی بەڕێز لە هەمان وتوویژدا دەفەرمێ: ئەوە چیە هاوڕێیانی پێشوو پێشوویان داناوەتەوە؟! با بڵێین دیموکراتەکان (مامۆستا عەبدوڵا حەسەن زادە لە زۆر شوێن و بە بۆنەی جۆراوجۆر راست وشەی هاوڕێیانی پێشووی بەکار هێناوە) ئێستا ئەو پرسیارە گرینگە دێتە گۆڕێ کە ئایا ئەگەر بۆچوون و فەرزییەکانی ئا ـ ه بێتە گۆڕێ ئەو کاتیش رەوایە و پێی دروستە کە بڵێین دیمۆکراتەکان؟ زۆر بە روونی نابێت ئەگەر وابێ زیاتر وەک گاڵتە و قوماری منداڵان دەچێ.

کاک خالیدی بەڕێز و خۆشەویست دەفەرمێ: ئەگەر لەوان زیاتر نەبین کەمتر نین، ئەگەر لەوان باشتر نەبین خراپتر نین، هەروا دەفەرمێ ئەو ناوەش بی ئێمە گیروگرفتی هەبوو هەم لە باشووری کوردستان و هەم لە دەروەی وڵات بۆ پێناسە کردنی خومان.

ئێستا ئەو پرسیارە گرینگە دێتە گۆرێ کە ئەگەر ئەو بۆچوونانەی کاک خالید راستن کە بەش بە حاڵی خۆم پێم وایە راستە، چ گرفتێک هەیە بۆ ئەوە کە بە ناوێکی دیکە درێژە بە تێکۆشان و چالاکی خۆیان بدەن؟! لێم بە هەڵە تێ مەگەن ئەگەر کاک موستەفای هیجری و کاکە حەسەنی شەرەفیش بە ٤٩ لە سەد کەسان لە حیزبی دیمۆکرات بچووبانە دەرەوە هەر ئەو بۆچوونانەشم بۆ ئەو بەڕێزانە هەبوو.

رێگا چارە

١-هەر ئاوا بمێنن بەو ناوەوە و دەست بە ئەژنۆ و هێندیک جاریش هێندێک شت لەسەر یەک بنووسن و یان دوو سەردانی یەکیتری بکەن و نان و چاییەک نۆشی گیان بکەن و لە هەمان کاتیشدا دوژمنی داگیرکەریش نەتەوەکەمان بە شێوەی جۆراوجۆر بتوێنێتەوە و سەدان و هەزاران کەسی وەک قانعی فەرد رەوانەی کۆمەڵگای کوردستان بکات. (قانعی فەرد زۆر جاشێک نەزان  و ساویلکە بۆ و زۆر زوو خۆی لەقاو دا) دەنا زۆر بە هاسانی دەیتوانی بیته نێو ریکخراوەکانی کوردی و چالاکانە کار بکا و لە بنەوەش سێخۆڕی بۆ کوماری ئیسلامی بکا و وشەی دوکتور و لێکۆڵەوریش بە دوای خۆیدا دەکێشێ. کە لە کۆمەڵگای دواکەوتووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆر باوە کە دواکەتنی ئەو جۆرە کەسانە.

٢ـ خراپتر لەوە ئەوەیە کە هەروا بمێنن و بە چووکەترین هەڵویستی خوازیار یان نەخوازیار گوللە بە یەکەوە بنێن. کە بەش بە حاڵی خۆم هیودارم ژیانم کۆتایی پێ بێت و ئەوە نەبینمەوە.

٣ـ باشترین رێگا و چارەسەری بنەڕەتی نەک هەر بۆ ئەو نەسڵە بەڵکوو بۆ نەسڵەکانی داهاتوو، هەنگاوێکی شۆڕشگێرانە نەترسانە دەلێرانە نەتوایەتیانە و دانانی ناوێکی دیکە لە جیاتی ئەو ناوەیە. بەو شێوەیە ئەو میراتە خراپ و پڕ مەترسییە بۆ هەمیشە ژێرخاک بنێین. بە واتەیەکیتر نەسڵەکانی داهاتوو نەتوانن هێندە بە سووک و ئاسانی لێک دابڕێن و نەتەوەکەمان لە نێوخۆدا پارچە پارچە بکەن چوونکە لە مێژوو دەرس وەردگرن. کە تەنیا کەسانێکی باوەڕ بە خۆ و شۆڕشگێر وەک هاوڕێیانی پێشوو دەتوانن ئەو دەرسە بدەن بە نەسڵەکانی داهاتوو.

هەروەک پێشتر ئاماژەم پێدا بە گۆڕینی ناو کارەکتەری هیچ یەک لە ئەندامان و لایەنگران و رێبەران ناگۆڕدرێ و لە مێژوودا زۆر حیزب و رێکخراوە لە حیزبی دایک جوێ بوونەتەوە و بە ناوێکی دیکەتیکوشانی خۆی دست پی کردۆه،دۆای ماۆیه ک لە حیزبی دایک بەهێزتر بوون و تەنانەت لە زۆر وڵات حکومەتیشیان وەدەست کەوتووە، پێوسیت نیە زۆر دوور بڕۆین لە پەنای خۆمان مام جەلال لە حزبی دایک واتە پارتی جیا بووەوە و دوای گۆڕینی سێ ناو هەر بە تێکۆشان و چالاکی خۆی بەردوامە. هیچیشیی لی کم نبۆته وه.

کۆتایی

راستەخۆ بۆ بەڕێزان و تێکۆشەران مامۆستا عەبدوڵا حەسەنزادە، کاک جەلیلی گادانی، کاک مەلا حەسەنی رەستگار، کاک خالیدی عەزیز و  کاک حوسێنی مەدەنی و هەموو هاورێیانی دیکە، لێتان دەپاڕێمەوە، سوێندو دەدەم بە نیشتمان و خاکی کوردستان، سوێندوو دەدەم بە شەهیدانمان بە جگەرگۆشە و خۆشەویستەکانتان، سوێندو دەدەم بە ئایین و باوەڕتان بە هەنگاوێکی شۆڕشگێرانە، پلۆنۆمێک بگرن و ناویکی دیکە و جوان بۆ خۆتان دانێن و هەم دڵی شەهیدانی پێ شاد بکەن و هەم دڵی کۆمەڵگای کوردەواری. خەڵک تێدەگا، دەزانن و دوای ناو و ناوەکان ناکەون، بەڵکوو وەدوای کردەو و لێهاتووی رێکخراوەکان دەکەون. ئەگەر وا بکەن مێژوو زۆر بە باشی ناوتان دەبا، دەنا بە داخەوە دەبێ بڵێم سەدەیەکی دیکەش کوردی رۆژهەڵات گوللە بە کوردێکی رۆژهەڵاتەوە باوێژیت نێوی ئێوە دەتەوە بەرباس و وەک میراتگیڕ مێژوو زۆر بە خراپێ باسو لێوە دەکا. هەتا بۆ خۆتان لە ژیاندان ئەو ئەرکە گەورە بەجێ بگەیەنن. دەنا سبەی دەرنگە و لاوەکان و نەسڵەکانیتر زۆر دشوار ئەو هەنگاوە هەڵدەگرن، ئەو کات لەسەر شەخستی کاک موستەفای هیجری و هەموو ئەندامان و رێبەران حدکا ئەرکێکی نیشتمانی و مێژووییە کە بە دەستە گوڵەوە بەرەو قەلا رێکەون و لە یەکتر لە باوەش بگرن و وەک دوو حیزبی جیاواز بە چالاکی خۆتان پەرە پێبدەن.

ئەو بۆچوونانەم بۆ بەڕێزان و ئەندامانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان واتە کاک عەمەری ئەلخانیزادە و کاک رەزا کەعبیش پێ شتێکی دروست و رەوایە. هیچ کەسیش نە بۆی هەیە و نە دەتوانێ مێژووی رابردوو، وێنەی شەهیدان خەباتی رابردوو لە حیزبێکیتر بسڕێتەوە  و یان لێیان وەرگرێتەوە، تەنیا هەنگاوێکی شۆڕشگێرانە و متمانە بە خۆ و دلێرانە پێویستە بۆ ناشتنی ئەو میراتە خراپە.

ئەو کات ئەگەر شەرەفی ئەندامەتیم پێ بدرێ بەو پەڕی شانازییەوە داوای ئەندامەتیتان لێ دەکەم بە بێ ئەوەی لە هیچ کۆڕ و کۆبوونەوەیەکتان بەشدار بم (بۆ ئەوەی بیرۆکەیەکی خراپی لێ نەکەوێتەوە) و مافی ئەندامەتی کە یەکێک لە مەرجەکانی ئەندامەتییە لەسەر سەر و لەسەر چاو دادەنێم. لە هەمان کاتیشدا ئەندامێ حیزب دیمۆکراتی کوردستانیش دەمێنمەوە تا ئەو کاتە کە بەو هەست و بڕوایە بگەم کە ئێوە رێگایەکی باشتر و شێلگیرانەتر و چالاکانەتر دەخەنە بەرچاوی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان.

با هێندیك لە دوژمنمان فێر بین، ئەحمەدی نیژاد کە بووەتە گاڵتە و گەپی دەرەوە و ناخۆی وڵات مەبارەک بادی لە رۆحانی (منوچهری فریدون) دەکا و تەنانەت داوای یارمەتیدەریشی دەبێ. بەراست ئەو پرسیارە ناخۆش و دڵتەزێنە دێتە ئاراوە کە داخوا ئێمە دیمۆکراتین یان ئەوان لە چوارگۆشەی خۆیاندا.

ماوەیەکی دیکە دەچمە ژێر چقۆی نەشدەرگەری و نازانم  دەردەچم یان نە. بەڵام ئەوەی لە دڵمدایە دەبێ بیڵێم. زۆر کات کە دەبیستم و ئاگادار دەبم کە یەکێک لە رێبەرانی حیزبی دیمۆکرات و یان هاورێیانی پێشوو دێنە دەرەوەی وڵات خورپەم دەکوێتە نێو دڵەوە، مەترسی وەم هەیە کە فرۆکەکه ی  لە سلێمانی، هەولێر یان بەغداوە هەڵدەستێ بە هۆی موشکلێکی فەنی و تکنیکی لە یەکێک لە فڕۆکەخانەکانی تاران و تەورێز و شیراز بنیشێ، ئەو کات جارێکی دیکەش کوردی رۆژهەڵات داغدار بکەن. چونکە کۆماری ئیسلامی سنوورەکانی هەموو بەزاندووە و هیچ سنوورێکی نیە. بەراستی هاورێیان قەد بیرو لەوە کردووەتەوە کە چۆنە کۆماری ئێسلامیله قۆلایی خاکی عراقدا قەرارگای لیبەرتی موشەکباران دەکا بەڵام هیچ کاری بەسەر کۆیەوە نیە. دوو هۆ زیاتر نابینم، یان وەکوو کۆماری ئیسلامی ئێمە و هاوڕێیانی پێشووی لە مەعامیلاتی سیاسی،خۆی وەدەرناوە، چوونکە لە راستیدا ئێمە هیچ مەترسییەکمان بۆ کۆماری ئیسلامی نیە کە ئەوەش جێگای زۆر داخە. یان زۆر بە شێنەیی و بە زانستی خەریکی سنارویۆیەکی زۆر مەترسیدارە بە سەر هەموو پێکهاتەکانی رێکخراوە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.

هیوادارم دڵی کەسم نەئێشاندبێ. بەو پەڕی رێز و خۆشەویستیەوە بۆ هەموو ئەندامان و لایەنگران و رێبەرانی هاوڕێیانی پێشووم و هەروەها حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران.

بژی کورد و کوردستان

بژی یەکیەتی و برایەتی و تەبایی

بە سپاسەوە ناسر سیاوەشی

٢٠/ ٦/ ٢٠١٣    ستۆکهلم

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی