نزیكه‌ی 100 كادیری حیزبی دیموكراتی كوردستان له‌نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌و كۆمیته‌ی ناوه‌ندییان كردوه، ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌موچه‌ی مانگانه‌ی سكرتێره‌كه‌یان ده‌رده‌بڕن
به‌راورد به‌یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌و موچه‌ی كادێرانی ئه‌و حیزبه‌و به‌نادادپه‌روه‌ری ناوده‌به‌ن، ئه‌وان ده‌ڵێن “بۆچی ده‌بێت موچه‌ی مانگانه‌ی خالیدی عه‌زیزی سكرتێری حیزب 5000 دۆلار بێت‌و یارمه‌تی مانگانه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كیش ته‌نها 27 هه‌زار دینار بێت”.
ئا: ئاوێنه
یه‌كێك له‌ئیمزاكه‌رانی ئه‌و نامه‌یه كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرابكرێت به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌وه پێش به‌و ناداپه‌روه‌رییانه بگرن كه باڵی به‌سه‌ر حیزبی دیموكراتی كوردستاندا كێشاوه‌و ئه‌و وتی فه‌لسه‌فه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دیموكرات له‌ساڵی 1945دا له‌سه‌ر بنه‌مای نادادپه‌روه‌ری بوه‌و ئه‌و ناداپه‌روه‌رییانه‌ی كه له‌كۆمه‌ڵگادا هه‌بوه‌و ئێمه وه‌كو نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌مانتوانیوه زمانی خۆمان به‌كاربێنین‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆمان هه‌بێت‌و وه‌ك فارسه‌كان كه‌ڵك له‌سامانی وڵات وه‌ربگرین ئه‌وانه بونه‌ته هۆی دامه‌زرانی حیزبی دیموكرات، كه‌چی ئێستا سكرتێر‌و سه‌ركردایه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دیموكراتیان خستوه‌ته ژێر پرسیار”.
ئه‌و كادیره‌ی حیزبی دێموكرات وتیشی “ئێمه حیزبێكین كه له‌قۆناغی خه‌باتداین، بۆیه ره‌وا نییه كادیرێكی پله دو كه زیاتر له 30 ساڵه له‌حیزبدا كار ده‌كاو كاتی خۆی چه‌ندینجار برینداربوه‌و خێزانداره یارمه‌تی مانگانه‌كه‌ی 120 یان 130 هه‌زار دیناربێت‌و له‌ولاوه سكرتێری حیزب مانگانه 50 وه‌رقه وه‌ربگرێ‌و ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی هه‌ركامیان 8 وه‌ره‌قه‌و ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیش 6 وه‌رقه وه‌ربگرن‌و سود له‌هه‌مو ئیمكاناتێكی حیزبییش وه‌ربگرن”.
ئه‌و كادیره ناڕازییه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه به‌پێی بڕیارنامه نێوخۆییه‌كانی حیزبی دیموكرات ده‌بێ مه‌ودای نێوان به‌رزترین یارمه‌تی‌و كه‌مترین یارمه‌تی له‌حیزبی دیموكراتدا 10 به‌رابه‌ربێ، واته ئه‌گه‌ر یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌كی ساده 27 هه‌زار دیناربێت، ئه‌وا یارمه‌تی سكرتێر كه به‌رزترین پۆستی حیزبییه نابێت له 270 هه‌زار دینار زیاتر بێت.
ئه‌و كادیره‌ی حیزبی دێموكرات ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێش كۆنگره‌ی 15ی حیزبه‌كه‌ی لیژنه‌یه‌كی به‌دواداچون بۆ گه‌نده‌ڵییه داراییه‌كان پێكهاتوه‌و له‌ئاكامدا ده‌ركه‌توه كه چه‌ند ده‌فته‌ر دۆلار چاره‌نوسیان ناڕونه‌و دیارنییه چۆن‌و بۆچی سه‌رفكراوه، كه‌چی به‌و بۆنه‌وه كه بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به‌ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی‌و ئه‌ندامێكی كومیته‌ی ناوه‌ندیی‌و یه‌ك دو كه‌سی دیكه‌ی سه‌ركردایه‌تییه‌وه هه‌بوه، سه‌رپۆشیان له‌سه‌ر داناوه‌و رێگری له‌لیژنه‌كه كراوه كه درێژه به‌لێكۆڵینه‌وه‌كانی بدات‌و هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا نه‌كراوه.
ئه‌و كادیره‌ی حیزبی دیموكرات ئاشكرای كرد كه ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌ی ژن‌و منداڵه‌كانی خۆیانیان به‌پاره‌ی حیزب ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردوه، كه‌چی پێشمه‌رگه‌ی كه‌مئه‌ندامی وا هه‌یه پێویستی به‌چاره‌سه‌ره تائێستا ئاماده‌نه‌بون ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی بكه‌ن‌و له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێن حیزب هیچی له‌ده‌ستنایه‌ت.
هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌شی كرد كه به‌به‌ڵگه‌وه ده‌ركه‌وتوه كه‌سانێك له‌ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی “خه‌ریكی بازرگانی كردنن‌و ته‌نانه‌ت هه‌شیانه كاری قاچاخ ده‌كه‌ن‌و پشتگیری حیزبی‌یان فرۆشتوه به‌نه‌فه‌ری غه‌یره حیزبی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات په‌نابه‌ریی وه‌ربگرێت، كه‌چی تائێستا ئه‌و كه‌سانه سزا نه‌دراون‌و هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ نه‌كراوه”.
كادیره‌كه‌ی حیزبی دیموكرات ره‌خنه له‌مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌ی‌و سكرتێره‌كه‌ی ده‌گرێت‌و وتی “خالیدی عه‌زیزی‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی تاكتیكی چاو له‌مه‌سه‌له‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردو حیزبی دیموكرات ده‌كه‌ن‌و خالیدی عه‌زیزی هه‌مو شتێكی بۆ خۆی ده‌وێت‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه كه گه‌ره‌نتییه‌ك له‌لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌ی دیموكرات وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی دوای یه‌كگرتنه‌وه ئه‌و ببێته سكرتێر”.
ئه‌و كادێره‌ی حیزبی دیموكرات هه‌روه‌ها ره‌خنه له‌شێوازی به‌ڕێوه‌بردن‌و سیاسه‌ته‌كانی حیزبه‌كه‌ی ده‌گرێت، ئه‌و وتی “حیزبی دیموكرات له‌ئێستادا هه‌م له‌ئاستی نێوخۆ‌و هه‌م له‌ئاستی ده‌ره‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی باشوری كوردستان سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌ی هه‌یه‌و سكرتێری حیزب باڵانسی له‌نێوان هێزه‌كانی باشوری كوردستاندا به‌تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان رانه‌گرتوه‌و زیاتر به‌ره‌و لای پارتی چوه‌و ئێمه‌ش نامانه‌وێ قۆناغی ئه‌حمه‌د تۆفێق له‌مێژوی حیزبی دێموكرات‌دا دوباره‌بێته‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی حیزبی بۆ ئێمه خه‌تی سوره‌و ده‌بێ له‌و نێوانه‌دا هاوسه‌نگی بپارێزرێت”.
له‌باره‌ی جیاوازی ئه‌و موچه‌و یارمه‌تی سه‌ركردایه‌تی‌و پێشمه‌رگه‌و كادێرانی حیزبی دیموكرات، پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه یارمه‌تی مانگانه‌ی 27 هه‌زار دیناره به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند “له‌ئێستادا من مانگانه پاره‌یه‌كی ره‌مزی كه پێیده‌وترێ یارمه‌تی مانگانه وه‌رده‌گرم‌و بڕه‌كه‌ی 27 هه‌زار دیناره، كه‌چی موچه‌ی مانگانه‌ی كاك خالید عه‌زیزی وه‌ك سكرتێری حیزب 50 وه‌ره‌قه‌یه‌و ئه‌گه‌ر وه‌ره‌قه‌یه‌ك له‌ئێستادا حیساب بكه‌ین كه 129 هه‌زار دیناره، ئه‌وا موچه‌ی مانگانه‌ی سكرتێر ده‌بێته 238 به‌رابه‌ری ئه‌و یارمه‌تییه‌ی كه من مانگانه وه‌ریده‌گرم”.
ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه سكرتێری حیزبه‌كه‌ی جیا له‌و 50 وه‌رقه‌یه هه‌مو مه‌سره‌ف‌و هاتوچۆیه‌كی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و له‌كوردستان له‌سه‌ر بودجه‌ی حیزبه.
ئاوێنه بۆ زانیاری زیاتر‌و رای به‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی حیزبی دیموكراتی كوردستانه‌وه كرد، وێڕای ئه‌وه‌ی كه ناوبراو ئاماده نه‌بو هیچ زانیارییه‌ك بدات، بونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌شی ره‌تنه‌كرده‌وه. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی حیزبی دیموكرات كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت، وتی “له‌هه‌مو حیزبێكدا گرفت هه‌یه‌و ناڕه‌زایه‌تی جۆراوجۆر دروستده‌بێت، له‌ناو ئێمه‌شدا هه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌ك هه‌بێت ئه‌وا له‌كۆبونه‌وه‌كانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی‌و مه‌كته‌بی سیاسی‌دا باسیان ده‌كرێت‌و رێگاچاره‌یان بۆ ده‌دۆزرێته‌وه”.
حیزبی دیموكراتی كوردستان ساڵی 1945 له‌مه‌هاباد له‌لایه‌ن قازی محه‌مه‌دو هاوڕێكانییه‌وه دامه‌زراوه‌و دواتر ناوه‌كه‌ی گۆڕاوه بۆ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران. ئه‌م حیزبه تائێستا چه‌ندینجار توشی جیابونه‌وه‌و لێكترازان هاتوه. دوایینجار له‌ساڵی 2006دا بو كه ئۆپۆزسیۆنی ناو ئه‌و حیزبه به‌سه‌رۆكایه‌تی “عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده” له‌حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران جیابونه‌وه‌و له‌ژێر ناوی حیزبی دێموكراتی كوردستاندا درێژیان به‌چالاكییه‌كانی خۆیان دا‌و ماوه‌یه‌ك پاش ئه‌وه‌ش له‌كۆنگره‌ی 14ی ئه‌و حیزبه‌دا “خالید عه‌زیری” به‌سكرتێر هه‌ڵبژێردرا.
سەرچاوە: ماڵپەڕی ئاوێنە