"an independent online kurdish website

   کار و کرێکار دوو وشەی تەواکەری یەکترن و لە سەردەمێکەوە کە کار و ئامێرەکانی کار سەریان هەڵداوە کرێکاریش هەبووە،kargeran_yekgrn

بەڵام مێژوویی بە جیهانی بوونی کرێکار و بەناوبانگ بوونی وشەی کرێکار دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٨٨٦ کە پۆڵێک کریکاری خۆبەخش و تێگەیشتوو لە وڵاتێکی کاپیتالیزم دا لەپێناو هێندێک مافی سەرتایی خۆیاندا وەک زیادکرنی حەقەدەست بۆ ژیانێکی باشتر، ٨ سەعات کار لە رۆژدا دەستیان دایە مانگرتن. هەرچەند ئەو مانگرتنە لەو سەردەمە لە وڵاتە دا سەرکوتکرا بەڵام تووانی هێندێک دەستکەوتی هەبێت و هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی کە ئەنترناسیونالی دووهەم لە ساڵی ١٨٨٩ دا لە سەر پێشنیاری ئینگلیس رۆژی ١ی مانگ مەی رۆژی سەرکووتی کریکارانی لە شیکاگۆ بکات بە رۆژی کرێکار.

بەکورتی کرێکار لە واتەدا بەو کەسە دەوترێت کە موچە وەردەگرێت و لە مەقابڵ کەسێک دا بە ناوی ساحێب کار وەڵامدەرەوەیە،  بەڵام لە ڕاستیی دا یان لە ڕووانگەی منەوە هەموو ئەو مرۆڤانەیی کە جگا لە هێزی باسکی خۆیان شتێکی دیکەیان نی یە بۆ ژیان و بە فرۆشتنی وزەی خۆیان دەژین کرێکارن.

کرێکاری کورد شیکارییەکی دیاری یان بۆچوونێکی ڕوون لە  وڵاتەکەی تۆ کوردستان ڕاستکەرەوەی ئەم تێئوری یە  کە تۆ دەبێت لە سەرتاوە بە مافە دێموکراتی یەکانی خۆت بگەیت، بە کورتی کاتێک تۆ دەتووانیت بە مافی چینایەتیی خۆت بگەیت کە  مافی دەربرینی ویست و داوخوازەکانی خۆتت هەبێت، کەوابێت پێکهێنانی فەزایەکی دێموکراسی لە ژینگەکەت دا وەک ئامانجێکی سەرەتایی دەتووانێت هۆکارێکی باش بێت بۆ دەستەبەر بوونی مافی چینایەتیت، زانا و تێگەیشتوویی بواری چینایەتیی لنین لە جوابی بۆچوونەکانی رۆزالوکزامبورگ و تروتسکی لە  مەڕ مەسەلە چینایەتیی و نەتەوەیی لە یاداشتی ٣١ی دیسامبری ساڵی ١٩٢٢ی خۆی بۆ کونگرە بە ڕوونی لەم بارەوە دواوە و دەنووسێت هیچ شتێک بە ڕادەی بێعەداڵەتی نەتەوایەتیی ڕێگا لە پێشرەفت و یەکگرتوویی چینی کرێکار ناگرێت کەوابێت کرێکاری کورد تۆ دوو ئەرکت لە سەرشانە و دەبێت بۆ مافی نەتەوایەتیی و چینایەتیی خۆت بە لێبراوی تێکۆشیت تا بە ئامانجی دیاری کراو بگەیت. خاڵێکی گرنگ و سەرەتایی بوونی دێموکراسی یە، کاتێک دێموکراسیی دەستەبەر بوو ئێمە دەتووانین بە هێندێک مافی سەرەتایی خۆمان وەک ئازادی سیاسیی و مافی نەتەوایەتیی بگەین و ئەوکاتەیە کە دەتووانین بیرەکان سەریەکخەین و مافی چینایەتیی خۆمان وەرگرین.

کرێکارانی کوردستان، زەحمەتکێشانی کورد بۆ سەرکەوتن زۆر خاڵ هەن کە دەبێت بە شێوەی زانستییانە بۆ چارەسەرییان تێکۆشین و نابێت ئەوە لە بیرکەین کە ئێمە لە سەدەی ٢١یەکەم دا دەژین و شێوەی رەفتار و کرداری مرۆڤەکان ئاڵوگۆڕی بەسەرداهاتووە و ئێمەش دەتووانین و دەبێت خۆمان لەگەڵ ئەو ئاڵوگۆڕانە ڕێکخەین تا لە ئامانج دوانەکەوین و لە گەڵ ڕەوتی گەشەی مێژوویی هاوچەرخی خۆمان پێشچین. چەوساوە و زەحمەتکێشی کورد دەبێت بزانێت کە هێندێک بیرکردنەوە و خۆ دەرباز کردنی کاتی لە قەیرانی سەر ڕێگای ژیان دەتووانێت هۆکارهایەک بن بۆ چەوسانەوەی زیاتری زەحمەتکێشان و، ڕاکێشانی هەزر و بیر تاک و کۆمەڵگا بۆ ڵایەکی دیکە. کورد بە گشتیی و کرێکاری و چەوساوەی کورد بە تایبەتی ئامادەی ژیان و مانە تا بایی (قیمەت) شیاوی خۆی لە کۆمەڵگادا هەبێت بەڵام حازر نین بە هەر قیمەتێک بژین و نابێت ئیجازە بە کس بدەین لە نەبوونی ئایدیایی شیاو بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرنج ڕێگایەک کە لە هیچ وڵاتێکدا بەگونجاو چاوی ڵێ ناکرێت ئەوە بۆ ئێمە داواکات.

 داگیرکەرانی کوردستان زۆر پلان و ستراتیژییان هەیە بۆ ئەوەی کە ئامانجی ئێمە لە گەڵ کۆسپی ئەوان پێکدادەن. لە جیاتی کاری پرمەترسیی و مرۆڤ بێ مافکەری کۆڵبەری، سیخوڕی و بەسیجی کە واتاکەیی دەبێتە ژیان بە هەر قیمەتێک واباشە لە بەردەرکی بارگای چەوسێنەرەوە دا لە شەقامی بێ مین لە بەرچاوی سیخور و خۆفرۆش مانگریت و لە سەر مقەبایەک بنووسیت برسیمە نانم دەوێت و کۆڵبەر و خۆفرۆشی پرۆژەیەکی نەیارانەیە بۆ مرۆڤی ئەم سەردەمە بە کارێکی لەبار پێناسەناکەی. کرێکارانی کوردستان دەڵێن تۆ لاوازی و ترسنۆکی، ڕاست ناکەن تۆ نەترس و بەهێزی بەڵام ڕێگای پیشاندانی هێزی خۆتت ون کردەوە و دەبێت بەدوای دا بگەڕێت.

وا دەردەکەوێت کە ئێمە لێقۆما و چەوساوەکان بە بێسەواد، نزانین و یاسا نەناس ناو دێرکەن و لە بەر ئەم خاڵە نەرێنییانە مافی کۆڵبەریمان بۆ داوادەکەن، نە، وانی یە، براکانی (هاونەوعان) ئێمەی بێکاربوو کە هێندێک تێڕووانین ئەوان لە ئێمە جیا دەکاتەوە کۆمپانیا و کارگاکان وەگڕیدەخەن، ئێمە زۆر زاناو داناین، ئێمە هەڵسوڕ ترین تاقمین لە دانانی بنچینەیی جیهانی مەوجود دا، بەڵام ژیانی پرلە کەندووکۆسپ و تێئۆری نازانستییانە وای ڵێکردووین تا نەتووانین بیرمان سەریەک خەین و ڕێگای سەرکەوتنی خۆمان ببینینەوە، کۆڵبەری و خۆفرۆشی مافی ئێمە نی یە، ئێمە مافی ئینسانی خۆمانمان دەوێت کە بریتی یە لە ژیانێکی سەردەمیانە. لە کۆتایی دا وێرای ڕێزم بۆ کرێکاران و زەحمەتکێشانی جیهان بە تایبەتیی کرێکارانی کوردستان هێوام سەرکەوتنە.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی