"an independent online kurdish website

  لە سەردەمێک دا کە دەیان وت ئێران دوورگەی حەسانەوەیە هێندێک پرۆژە لە ڵایەن حکومەتی ئەو کاتەوە بەقەوڵ لە پێناو ئاسایشی گەشتی دا دەکەوتەنە قۆناخی جێبەجێکردنەوە، بەڵام باری بە ئەنجامگەیاندەکەی زۆر هەڵە و دوور لە شارستانێت بوو.fatih_aresh12

لام وابێت ساڵی ١٣٤٩ بوو کە تیمێکی چەک لێساندن لە لایەن ژاندارمریەوە فەرمانیان پێ دڕابوو تا هەرچی چەکی نایاساییە لە هێندێک لە ناوچەکانی سەلاس و جوانڕۆدا هەیە خڕی کەنەوە.

وەرزی پاییز بوو و لەو سەردەمەش دا من تەمەنم ١٦ یان ١٧ ساڵ دەبوو، خانوویەکی چۆڵ لە پەڕی ئاوایەکەی ئێمەدا هەبوو و ئەو تاقمە ژاندارم و سەربازانە کاتێک هاتنە ناوچەی ناراو ئەو خانووە چۆڵەیان کرد بە مەقەری خۆیان و بۆ ماوەیەک لەوێدا جێگیربوون، لەو سەردەمەش دا من کەم یان زۆر هێندێک هەست لە دەروونم دا سریان هەڵدابوو و وشەیی چەوساوە و چەوسێنەرەوە پرسیارێکی شاراوە بوو بۆ من و نەمدەزانی بۆ ئەو وشە کەوتەوەتە مێشکمەوە.

دەرسەکانم باش نەبوو بەگوێرەی تەمەن و پلەیی خوێندنم لە دوابوو، دوو هەواڵم لە گوندەکەدا هەبوو کە بۆ من لە هەموو شتێک گرنگ تر بوون خۆشم دەهات لەگەل ئەوان ڕاو بکەم، بابم بەڕەحمەت بێت هەر ساڵ دوو جار دارکاری دەکردم ئەوساکە دەگەرامەوە بۆ قوتابخانە و ئەوساڵەش سێ تەجدیدیم هەبوو و ڕۆیشتم بۆ چارەسەرکردنی ئەو سێ تەجدیدییە، ئەو تاقمە ژاندارمە بەرپرسەکەیان ناوی ڵۆئڵۆ و کورد و دانیشتووی کرماشان بوو، ئەگەر چاو لە نالەباری بەرپرسانی کۆکردنەوەیی چەکی نایاسایی بکەین ڵۆئڵۆ مرۆقێکی زۆر چاک بوو بەڵام جێگرەکەی فارس و مرۆڤێکی ناڵەبار بوو.

رۆیشتم و کاری تاقیکردنەوەم بەباشی جێبەجێکرد، کاتێک کە من ڕۆیشتبووم بۆ شار بەرپرسی یەکەم لەگەڵ تاقمێک بۆگەشت ڕۆیشتبوون بۆ شوێنێکی دیکە و جێگرەکەی خەڵکێکی زۆری لە دەوروبەری ناراو بە تاوانی هەبوونی چەک بانگهێشتن کردبوو. سەرلەبەیانی بوو کە هاتمەوە و بەتەنشت پادگانەکەدا تێدەپەڕیم دیتم کە چەند کەس هاواردەکەن، چاوم لە پایگاکە کرد و دیتم کە بەستراونەتەوە بە دارگوێزێکەوە کە لە دەرکی پادگانەکە دایە، ئەو خەڵکەیان بە شێوەی جۆراوجۆر و زۆر دور لە ئەخلاق و ئینسانیەت لە پێش چاوی یەکتر ئەشکەنجە دەدا، خەڵکێکی زۆر بێ کاردانەوە تەماشایان دەکرد و…، هاوار و لە خوا پاڕانەوە چەند خولەک دەڕۆیشت. shehid_demokrat

 هەوڵم دا تا لە ڕۆیشتن بەردەوام بم بەڵام نهێنی دەروونیی کێشە چەوساوە و چەوسێنەرەوە سەری هەڵدایەوە و ڕووم لە مۆڵگەکە کرد و گەیشتمە جێگرەکەی ڵۆئڵۆ کە بە شەلاق لە کەسێک بەناوی حەسەن خەڵکی ئاوایی نیوەکاری دەدا، بەخێرایی دەستیم گرت و وتم سەرکار ئەوە چ وەزعێکە دەزانی ئەوانە مرۆڤن، وتی تۆ خۆت لەکاری ئێمەدا  تێکەڵ مەکە ئێمە بۆ خۆمان دزانین چۆن لەگەڵ ئەم کەرانە هەڵسوکەوت دەکەین، تێکچووم و وتم تۆ خۆت کەری، چێوەکەی برد سەر تا لەمن دات، دەستبەجێ مستێکم لە دەمی دا بڵام چەند ژاندارمی دیکە هاتن ئەوان بوون بە سێ کەس و من تەنیا، لە ماڵ دا دەمانچەیەک و تاپڕێکمان بە گولەی زۆرەوە هەبوو، هەڵهاتم بۆ ماڵ و خۆم کرد بەژوردا، بابم لە ماڵ نەبوو، دایکم لەگەڵ میرزا حوسێنی صدیقی و ئافرەتێکی دیکە دانیشتبوون.

بێ سڵاو کردن بەلای میرزا حوسێن دا تێپەڕیم و پلاماری تاپڕەکەم دا، دایکم هاواری کرد و وتی میرزا حوسێن بیگرە، میرزا حوسێن بەڕەحمەت بێت لاواز و بەتەمەن بوو و نەیتووانی بمگرێت و ڕووم لەمۆڵگەکە کرد، جێگرەکەم بێنی کە بە هەڵهاتن خۆی دەکرد بەپادگانەکەدا فیشەکێکم پێوەنا بڵام پێوە نەبوو و فیشەکێکی دیکەم کرد بە ژورەکەدا، ئەو خەڵکە کە هێنابوونیان لە چەند قەدەمی مۆڵگەکەدا وەک ناوژیووان ڕیگایان پێگرتم و چەند کەسیان هەوڵیان دا تا گولەیەک کە لە تاپڕەکەدا مابووەوە ڕوو لە زەوی بیتەقێنن و کەسێک بەناوی کەریم حاجی عەولەزیز خەڵکی ئەلیاخەیی کوێستان کە بۆ خۆی یەکیک لە ڵێدڕاوان بوو دەستی بە بەلەپیتکەیی تفنگەکەدا نا بەڵام گولەکە لە نێوان لاقی من و چەند کەسی دیکە دا وەبەر لاقی ئەو کەوت و بریندار بوو.

بەکورتی هەموو ژاندارم و سەربازەکان هەڵهاتبوون و منیش بەبێ چەک خۆم کرد بە پادگانەکەدا، لە پادگانەکەدا هەموو چەشنە چەکێک هەبوو بەڵام فیشەک نەبوو، بەشق هاتم بە ئامیرەکانی پێوەندی دا و وێنەی شام هێنایە خوار و ویستم خانووکە بسووتێنم بەڵام بیرم کردەوە کە خانووکە هی خەڵکە. هەموو گیراوەکان ئازاد بوون و بریندارەکەیان بە ماشینێک برد بۆ کرماشان، پادگان گواستییەوە بۆ شوێنێکی دورتر و منیش ئامادەی هەڵهاتن و بەرهەلستکاری زیاتر بووم، وەزع زۆر پەشێو بوو، بابم بەرەحمەت بێت لەگەل چەند کەسی ناسراو گەڕایەوە و زۆریش دەترسا، ڵٶئڵۆ فەرماندەی ژاندارمەکان کە ڕۆیشتبوو بۆ شوێنێکی دیکە گەڕایەوە و هەر ئەو شەو کۆبوونەوەیەک گیرا و بەمنیان گوت ئەوکارە تۆ کردوتە زۆر مەترسیدارە.

بەڵام ژاندارمەکانمان رازی کردەوە و وتویانە چوونکە منداڵە ئێمە هاوکاریتان دەکەین و شێوەی کارەکەمان گۆڕیوە و لە سەر ئەوە ڕێککەوتووین کە تۆ بڵێت کەوێکی ڕاویت هەبوو کە سەگێک کەوەکەی بردەوە و تۆش بە تفنگێکی ساچمەیی ویستووتە سەگەکە بکوژیت بەڵام کەریم لە پردا تێپەڕیووە و گولەکە وەبەر لاقی کەوتووە، من قەوڵم دا کە هیچ نەکەم و ئەو شەو هەمووان لەگەڵ ڵۆئڵۆ گەڕانەوە بۆ کرماشان و تا دوو حەوتە هیچ خەبەرێک نەبوو بەڵام دوای دوو حەوتە بابم گەڕایەوە و هێندێک پارەی پێدام و وتی دوو رۆژی دیکە چەند کەس دێن بۆ خێوەتی ژاندارمەکان و بانگت دەکەن لەگەڵیان بڕۆ بۆ کرماشان و هەرکەس و شۆێنێک پرسیاری کرد بۆ وات کردەوە هەر ئەوە دەڵێت کە پێمان وتەویت.

لەوماوەیەدا خەڵک زۆر حەسانەوە و شێوەی کاری ژاندارمەکان زۆر گۆڕانی باشی بەسەرداهات، دوای دوو ڕۆژ چەند ماشین هاتن بۆ پادگانەکە و سەربازێکی سنەیی یان بە بێ چەک بەدوام دا نارد، سەربازەکە وتی چەند بەرپرسی بەرز لەگەڵ فەرەیدونی ریس پاسگای روانسەر هاتوون لەوە دەچێت کەسێک یان دوو کەسیان سەربە ساواک بن بەڵام بابزانیت کە لەو رۆژەوە کە تۆ ئەو کارەت کردەوە هەستێکی باش سەری لێداوم و بەبوونی مرۆڤی وەک تۆ زۆرخۆشحاڵم.

ڕۆیشتم بۆ خێوەتەکان و دوای پرسینی ناو ناوبانگ وتیان لەگەڵمان دێت بۆ کرماشان وتم بە سەرچاوان. پاشنێوەڕۆیەکی دڕنگ بوو کە ڕۆیشتین لە دوای جیپێکی ئەرتەشی دانیشتبووم کە سەرکەی خێوەت بوو باش نەم دەتووانی شۆێنەکان بناسمەوە، زۆر بە میهرەبانی لەگەڵم دەجوولانەوە شەو بردمییان بۆ ساواک بەڵام دوای نیوە کاتژمێرێک بردمیانە ژورێک کەسێک کە رۆژنامەی دەخۆێندەوە سەری هەڵبری وتی ” بچە خاستی با دم شیر بازی کنید” دوای ئەوە بردمیانەوە بۆ ژووری چاوەڕوانیی، دوو لەو کەسانە کە لە ماشینێکی تابەت دا بوون لەو شوێنە دا ون بوون و دوای چەند خولەکێک یەکێکیان پێدای بووەوە و چرپاندن بە گوێی یەکێک لە دەرەجەدارەکاندا و نامەیەکی بەو دا و دیسان کەوتینەوە ڕێگا، شەو بوو ڕۆیشتینە چەند شوێنێک، هەجارێک یەکێک لە خۆیان دەچوونە ژورەوە و دەگەڕایەوە و دەیان وت بە دوای کەسێک دا دەگەڕێن بەڵام نابیننەوە.

ئەو شەو تا درنگانێک ئەوە کاری ئێمە بوو” دووایی بۆم ڕوون بووەوە کە ئەوە هەمووان زندان و شۆێنی تایبەت بوون کە ویستوویان منیان پێ بسپێڕن لەبەر کەمی تەمەن و کەموکوڕیی فایلەکەم و درەنگی شەو وەڕیان نگرتووم” دەرەجەدارەکان هەمووان کورد بوون ئەوندە باش و قەسەیی خۆشیان بۆ دەکردم بەپێویستم نەدەزانی زۆر پرسیارکەم، نیوە شەو وتیان با بڕۆین بۆ شۆێنێک و بحەسێینەوە تا بەیانی، ڕۆیشتین بۆ شوێنی حەسانەوە دەرەجەدارەکانی هەنگی ژاندارمری کرماشان، دوو لە مائمورەکان لەگەڵ من مانەوە و هەرکام لەسەر تەختێک پاڵکەوتن و تەختێک لە ناوەڕاست دا بەتاڵ بوو بە منیان وت تۆش دەتووانی لەوێ ڕاکشێت تا بزانین سبەینی چ دەبێت، شەو لەخەو هەستام دیتم دەستم بە تەختەکەوە دەستبەند کڕاوە، کردم بەقاڵ  هەمووانم لە خەو کرد، پرسیارم کرد کێ واکردەوە و بۆچی واتان کردەوە ژاندارمەکانی هاوسەفەری من سوێندیان خوارد و وتیان ئەوان ئاگادار نەبوون ئەوە کاری ئەفسەری کێشک بووە و بە گورجی ناردیان کەسێک هاتوو دەستیان کردمەوە.

سبەینی هەمووان کۆبوونەوە و دوای ڕۆیشتن بۆ چەند دایەرەیی دیکە لە شوێنک دا تەحویلی چەند کەس دڕام و بە بیانووی لێپرسینەوە بردمیان ژورێک و دەرکەکەیان لە سەرداخستم و هەرچی هاوارم کرد بێسوود بوو و بۆم دەرکەوت باشتر وایە کە بێدەنگ بم، ماوەیەک لەو ژورە دا مامەوە و سێ ژمە خواردنی باشیان بۆ دەهێنام و کەس حازر نەبوو لەگەڵم باسکات، هەر چاوەڕووان بووم کە ئازاد بم بەڵام ڕۆژێک نەخۆشێکیان هێنا بۆ ژورەکەم و ڕۆیشتن، نەخوشەکە جلوبەرگی تایبەتیی لە بەردا بوو، بە فارسی ناوم پرسی چاوی لێکردم بەڵام وەڵامی نەدایەوە دووپاتم کردەوە و بە زاراوەیەکی کوردی لەوکاتەدا بۆم من تایبەت وتی بەقوربان چ دەڵێت من فارسی نازانم، زۆر خۆشحاڵ بووم کە هەواڵێکی کوردم بۆ پێدا بووە.

دوای هێندێک باس و لێ پرسینەوە پرسیاری کرد کە بۆ لەو شوێنەم باسەکەم بۆ گێرایەوە و وتم بەڵام چاوەڕووانم بەم زمانە ئازادبم، وتی بە قوربان دەزانیت لە چەلایەکیت وتم لە کرماشان لە دایەرەیەک دا ڕایان گرتووم، وتی نامهەوێت بترسی بەڵام بزانە تۆ لە زندانی ساواک دایت و ئێرە  شوێنی ئەشکەنجە دانە و بەم ئاسانییە رستگاریت نابێت، لاقی خۆی لەگەڵ جسمی پیشان دام، هەمووی برین بوو و وتی لە قەسری شیرین و کرماشان وایان ڵێکردەوە لەوە دەچێت واش لەمن بکەن.

بەبیستنی بەسەرهاتی ئەوکەسە هەستێکی دیکە ڕووی تێکردم و بەخۆمم وت گۆڵیان داوم، پرسیارم کرد ناوت چییە و خەڵکی کام لایت، بە سەرهاتی خۆی بۆ گێراومەوە کە زیاتر نیگران بووم. وتی ناوم محمەد و کوڕی سەید عەلی خەڵکی کوردستانی عێراقم و ماڵمان لە زەرەیانە و تەنیا باڵم، دایکێکی نابیان لەگەڵ هاوژین و دوو کچی منداڵ و بێکەسم لێ بەجێماوە، پرسیارم کرد لێرە لە ئێران چ دەکەیت، وتی من بە ڕەگەز تاوگۆزیم و خزمایەتیمان هەیە لەگەڵ تاوگۆزییەکانی کوردستانی ئێران و هاتووم بۆ سەردانی ئەو خزمانەیی کوردستانی ئێران کە لە لایەن حاجی وێسوی تاوگۆزیەوە وەک سیخۆڕی عێراق گوزاریشم ڵێدڕاوە و ئەوە نزیک بە ساڵێکە کە لە ژێر ئەشکەنجەدام و زۆر لاوی وەک تۆم بیناوە…. 

دوای چەند رۆژ دەرگاکە کرایەوە و بانگیان لە من کرد، پێم وابوو دەم بەن بۆ ئەشکەنجە کاتێک کە چاویان کردمەوە مائموری شارەوانیم بینی و وتیان لەو پلیکانانە بڕۆخوارەوە لە هەشتییەکەدا پاسەبانێک هەیە پێت دەڵێت بۆ کوێ بڕۆیت، وام کرد و لەکۆتایی دا بۆم دەرکەوت کە نەقڵی زیندانی ژمارە یەکی کرماشان بووم، لەو کاتەدا بەندێکی دیاری بۆ بەندییە سیاسییەکان لە کرماشان دا نەبوو، بەندی ٢٧ کە لەنێوان بەندی یەک و دوو دا کرابوو بە جێگای بەندییە سیاسییەکان بەڵام چەند رۆژ پێش لە دەستبەسەرکردنی من ئەو بەندەیان بە هۆی تێکۆشانی سیاسییەوە تێک دا بوو و بەندیەکانیان وەک شێوە سزایەک تێکەڵاوی بەندییەکانی دیکە کرد بوو و دۆستی بەرێز کاک کامل رئووفی خەڵکی هەورامان کە لە لام وابێت سەر بەچریکەکانی فیدای خەڵک بوو وەک دژکردەوەیەک ئاگری لە جەستەیی خۆی بەردا بوو و، بردبوویان بۆ نەخۆشخانە.

لەوەی کە لەو ماوە دا کەس نەهاتبوو بۆ سەردانم زۆر نیگەران بووم بەڵام کاتێک کە دواین دەرکەی زیندانیان بۆ کردمەوە تا بڕۆمە ژورەوە پیاوێکی بە هەیکەڵ لە سەرەتایی زیندانەکەدا ڕێگای پێگرتم و وتی تۆ فاتح ئارشی زۆر لام سەیر بوو وتم تۆ چۆن من دەناسیت، وەڵامی دیەوە وتی من ناوم فەڵامەرزە و خزمی نزیکین و چەند رۆزی پێش خزمەکانی کرماشان هێندێک پەتوو و لیباسیان بۆ ناردوتە بەندیخانە و وەسیلەیان پێکهێناوە تا تۆش بدەنە ئەو ژورە کە منی لێ یە.

پێشتر ئاگام لەوە نەبوو کە مەلاقات مەمنوع بووم هیچ خەبەرێکی دەروەوەم نەدەزانی بەڵام کاتێک کە هاتن بۆ مەڵاقاتم بۆم دەرکەوت کە زۆر کێشە هەبووە و توانیوویانە پەروەندەکی من لە ژێر دەستی ساواک بگوازنەوە بۆ دادگای سەربازی، بەڵام دادگایی سربازی زۆر ترسناکە و ئیمکانی لە سێدارە دانم هەیە، کاتێک کە پرسیارم کرد ئەی قەوڵ و قەرارەکەمان چی لێهات وەڵامیان دایەوە و وتیان تۆ بێخەبەری زۆرکەس بە مەبەستیی دروستکردنی کێشە دەستییان لە کارەکە وەرداوە بۆ نمونە کەس یان کەسانێک لە سەیدەکانی هاشمی و…، بەسەدان ڕاپۆرت لە سەر من درابووە ساواک و دەستگایی زانیاری ئەرتەش و ژاندارمری.

هەروەها وتیان ئەوانەی وا تۆ گیانی خۆت و ژیان بنەماڵە و کەس وکارت فیدایان کردەوە پێدایان کردون و تۆ چت کردەوە ئەوان هێندێکی دیکەیان پێی زیادکردەوە و کەریمی حاجی وتویەتی کە ئەو گیان فیدایی لە پێناو شاو ئارمانەکەیی دا کردەوە و بۆ ئەوی تۆ ژاندارمەکان نەکوژم خۆی داوەتە بەر گولەکە و… کەسێک بەناوی حەسن خەڵکی ئاوایی نیوەکاری میرئاوی سەر بە سەلاسی باوەجانی کە یەکێک لە چەوساوە زنجیرکراوەکان بوو وتەبووی بەپابوونی شا ئەو بەو دارکاریی و بێرێزییە هیچ نیگەران نەبوو چوونکە بەدەستیی خوای سەرزەوی بووە و فاتح عامیلی عێراقە و مەبەستیی کوشتنی ژاندارمەکان بووە و … بەکورتی بۆم دەرکەوت کە ئەو چەوساوانە هەموو بوون بە فیدایانی ڕێبازی شا و بە ناوی عەشایەری مەرزدار بانگیان کردون و حەسەن ناویان ناو ناوە کدخدا حسن و…  

من درامە بەندی یەک ژوری یەک کە چەند زیندانی سیاسیی لێبوون، ئەو کەسانە بریتی بوون لە یەک فرامەرز رستەمی خزمی خۆم کە رۆشتبوو بۆ کوردستان عێراق و لەگەڵ هێندێک کادرو پێشمەرگە حیزب وەک شەهید مەحمود و ،،، پێوەندی کردبوو لەکاتی گەڕانەوە دا دەستبەسەر و ٧ ساڵ زندانیان پێدڕابوو، دووهەم شیخ حسامەدین حوسێنی خەڵکی ئەزگڵە چریکی تەیموری بەختیار کە چەند ساڵی پێش لە گەشتێک دا بۆ ناوچەیی سەلاس بەهۆی لەپێکەوتنەوە (ماندوویی) دەتووانن بیگرن و دوای ئەشکەنجەیەکی زۆر بە ١٥ ساڵ حەبس مەحکوم کڕابوو. لە بیرمە هەرکات خواردنەکەمان باش با دەیوت خوا لە تەیموری بەختیار بە زیادی کات.

هەروەها سەیفە … پێشمەرگەی لاوی حیزبی دیموکرات (ڕاپەڕینەکەی ٤٦ و٤٧) لام وابێت خەڵکی بانە بوو. زۆر نەخایاند کە کەسێکیان بە ناوی ئا شێخ حەسەن قومی کە ڕۆیشتبوو تا بڕوات بۆ کەربەلا بۆ خوێندن بەڵام لە ڕێگادا بە وێنەی ئیمام خومەینییە گیرابوو دایە ئەو ژورە و هێدی هێدی بەقەوڵ ئێمەی سوونییان بڵاوە پێکرد و هێندێک پیرەمێرد و بە ساڵا دا چوویان لە دەوری ئا شێخ حەسەن کە تەمەنی لە نێوان ٢٧ تا ٣٢ ساڵ دەبوو کۆکردەوە. لە بەندیخانەش دا جیاوازیمان هەبوو.

دوای ماوەیەک کاک محەمەدی سەید عەلی هەواڵی سەرەتایی بەندیخانەیان هێنا بۆ هەمان بەندیخانە بەڵام بە ١٥ ساڵ زیندانەوە، من و فەڵامەرزیان نەقڵی بەندی دوو ژوری دوو کرد. هەموو بەندیەکانی ئەو ژورە کورد و بە تاوانی سیاسییەوە گیرابوون و لەوانە ٧ تا ١٠ کەسیان خۆیان بە ئەندامان یان لایەنگرانی حیزبی دیموکرات (ڕاپەڕینەکەی ٤٦ و ٤٧) دەناساند.

ئەوانەی کە ناویانم لە بیرماوە، بریتی بوون لە محەمەد ئەمین لهۆنی (سلتانی هەورامان) کە بەخۆی و خزمەکانییەوە گەڵاڵەیی ڕاپەرینێکیان دارشتەبوو بەڵام سەر نەکەوتەبوون زۆربەیان ئیعدام کرابوون و بەرێز لهۆنی لە بەر بەساڵ دا چوویی ١٥ ساڵ زیندانیان پێدڕابوو و ئەوکات ٧تەمین ساڵی بەندیخانەی تێدەپەڕاند و زۆر کەڵکم لە ڕێنمایی و ئامۆژگاریەکانی وەرگرت و چرایەک بوو لە ڕیگای ژیانی پڕ لە هەورازم دا.

کاک کامل رئووفی چەپ و خەباتکارێکی تێگەیشتوو کە ئەویش بە مامۆستای خۆم دەزانم و کاتێک کە ئەو باسی چەوسانەوە و چەوسێنەرەوەیی دەکرد دەمزانی چ بووم و بۆچیی واها کارێکم کردەوە،(تێبینی چەند ساڵی پیش کاک کامل بە سەردان هاتەوەتە ئەو وڵاتەیی کە منی لێ دەژیم و هەواڵی منی پرسیووە بەداخەوە من ئاگادار نەبووم) هیوادارم لە ژیان دا بێت و ئەو بابەتە بخوێنێتەوە.

نەزیف… و مەحەمەد … و فڵامەرز روستەمی، هەروەها و فەرەج دوستمرادی کادر یان پێشمەرگە و پێم وابێت خەڵکی ئیمامی بوو، هەروەها بەرێز مەلا ئەحمەد ….(ئەحمەد مەهیدی ئاغا؟)(هیوادارم ناوەیم بە دروستیی لەبیربێت) خەڵکی باوەجانی کە لام وابێت ئەندامی حیزبی دیموکرات بوو، حەمەعەلی عەلیویس باوەجانی چریکی تەیموری بەختیار و کەسانی دیکە….

هەمووی ئەومرۆڤانە بۆ منی گەنج بوونە برا و کەس و کار و لە سەر بیر و بارهێنانی من لەو کاتەدا دەوری زۆرکاریگەریان هەبووە و تووانیم ڕێگای خۆم پێداکەم و رێبازی دیموکرات وەک وەسیلەیەک بۆ خەبات و تیکۆشانی هەڵبژێرم. لەو سەردەمەوە تا ئێستاکە بەگۆێرەی ئیمکان و تووان و بێ هیچ چەشنە چاوەڕوانییەک لەو پێناوە دا هەوڵم داوە و لەگەڵ زۆر کێشە ڕووبەڕوو بوومەتەوە… بەو هیوایە ئەو ڕێبازە و من هیچکاممان لە بەرژەوەند نەتەوایەتیی گەلەکەمان ویستی پێکهێنانی کۆمەڵگایەکی دادپەروەر لانەدەین تا بتووانین تا کۆتایی ژیانی من پێکەوە بین.

دوای ماوەیەک بەهەوڵ و تێکۆشانی زۆرکەس تووانیان پەروەندەکەی من لە دادگای سەربازیەوە بگوازنەوە بۆ دادگای جنایی  و دوو وەکیلم بۆ بگرەن یەکێک لە وەکیلەکان کەیهان”ی” ناو بوو.

لەو سەردەمە لە بەندیخانەکان دا زۆرکەس کاری وەک نەجاری، ئاشپەزی، قاڵیبافی و هتد… دەکرد و ئیمکانی دەرس خوێندن تا کۆتایی دەبیرساتن هەبوو، من کە پێشتر بەزەبری کوتەک دەرسم دەخوێند لە بەندیخانە دا زۆر بە تامەزرۆوە دەستم بە خوێندن کرد و ئەو وێنە کە لە خوارەوە دەیبینی لە ساڵی کۆتایی بەندیخانە دا بۆ سەربەڵگەیی خوێندن گیراوە و لەگەڵ چەند وێنە دۆستانی ئەوکات وەک دەسکەوتێک لەگەڵ خۆم دەیانگێڕم. بەندیخانە بوو بە زانستگایەکی زۆر باش و تووانیم زۆرشت و بابەتی بەکەڵک فێربم و ئەو ماوە بە مێژوویەکی بەکەڵک لە ژیانم دا چاو ڵێدەکەم.

یازدە مانگ چاوەڕووانیم کێشا، دەیان جار برامە دادگا و بێ ئەوەی پەرسیارێکم لێ بکەن دەیانگەڕاندەمەوە زیندان هەزارانی تەمەن خەرج کرا، کەریمی حاجی وێرای ئەوەی کە خەرجی نەخۆشخانەیی بۆ کرابوو ٥٠٠٠ (پەنج هەزار) تەمەنی ورگرت تا رەزایەتی دا، بەو پارە دەوڵەمەند بوو و لە دووایی دا ئەویش ڕۆیشت بۆ مەکە، (تێبێنی بە ٥٠٠٠ هەزار تەمەنی لەو سەردەمە دەبوو ماڵێک لە کرماشان بەکڕی).

کاتێک کە من ئەو کارەم نەکردبوو باری ئابووریمان زۆر باش بوو بەڵام ئەوکارەی من وێرای گەیاندنی زیانی ئابووری بە زۆر کەس کاتێک لە بەندیخانە گەڕامەوە وەزعێکی دیکەم بینی و نەمانتووانی لەو کێشەی ئابووریی کە تووشی بووین دەربازبین.

دوای ١١ مانگ بێ ئەوەی پرسیارێک لە خۆم کەن وەکیلەکانم نامەیەکیان هێناو وتیان تۆ بە دوو ساڵ و چەند رۆژ زیندان لەگەڵ کاری زۆرەملێ و مەحروم لە زۆرکاری کۆمەڵایەتیی و سیاسیی محکوم کراویت و ئێمە رازین و تۆش دەبێت ژێرەکەی ئیمزاکەت. ئەوکات و ئێستاکەش لەو کارەی خۆم پەشیمان نیم و بە سەربەرزییەوە کۆتاییم بەو قۆناغەی ژیانم هێناو ئەوانەش کە سیخوڕیان کرد یان بە چاوەڕووانییەوە من یان بە خائین بە وڵات ناو برد لەکۆتایی دا ڕوویان نەبوو چاو لە نێوچاوانم کەن. سەرکەوێت ڕاستیی و دروستیی، بمرێت بەرژەوەند خوازی.{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی