پێشکه‌ش به گیانی پاکی داهێنه‌ری بیری نوێ و، سه‌رکرده‌ی ئاشتی خواز‌و، زانا‌و رێبه‌ری ناودار،دکتۆرعه‌بدولڕه‌حمانی قاسملو، له بیره‌وه‌ری ساڵرۆژی شه‌هید بوونی به ده‌ستی شه‌مشه‌مه کوێره‌کانی ئاخوندنیزم له‌ڤیه‌نای پێته‌ختی نه‌مسای به ناو دیمۆکراتی ،بەرواری١٣ی٧ی ١٩٨٩
شه‌هیدبوونی زانای مه‌زن
به تیرۆری ده‌ستی دوژمن
زیاترئه‌کات گڕی خه‌بات
تیرۆرست و خوێن مژانوگەل فرۆشان
له ناو ئه‌بات…
ئه‌و داردەستەی که ڕژاندی خوێنی گەشت
خوێنی ئاڵت بە نامەردی
ئەی قاسملو،جوامێری ئاشتی خوازی سنوور بەدەر
ئەودڕندە ڕوو سیا بێت
بە ماڵی بێ و‌یلو سه‌قره‌و، جه‌هه‌نمو تاڵی مەحشەر
ئەی قاسملو،ئا ئەوانەی نیشتیمان‌و گیانی تۆیان لێک‌دابڕان
نامرۆڤترین،هۆڤیترین،
مرۆڤگەلن،ئاژەڵگەلن
گەورەترین تاوانێ بوو کە دژ بەتۆ بە گەلی تۆ
بە نەوەی تۆ،بە خاکی تۆ،تۆماریان کرد…
ئەی میرسواری بەرگ سپی،
سوختەکانی سیخەومەرگ
پێمان ناڵێن زبان لاڵن!!
ڕژاندنی خوێنی گەشت چی بوو سودی
زادەکانی حوجرەی تاریک شەوارەبوون
ئەی شالیاری بە قوربانبووی وەرزی ئاشتی!
ئیتر ئەوان تێکڕا هەموو
ئاژاوەچیو کرێگرتەی دەستی زۆرن،
نامرۆڤ ترین مرۆڤێکن لەدڕندە دڕندەتر
له ڕاستیشدا وه‌ک و ئاژه‌ڵ دێنە پێناس
له ئێستاوه بۆ داهاتوو.
ئەی قاسملو تۆنەمری هه‌ر ئه‌وانیش به سه‌ردێڕی چیرۆکێکی
ڕوو ڕه‌شکراودێنە بەرباس
هه‌م خۆیان و هه‌م ده‌سڵاتیان لەزڕاندا بۆ وێرانی زۆرترین باس.
ئه‌ی قاسملۆ،شەهید بوونت بە تاوانی دەستی نەیار
له تاوانیش تاوانتر بوو،لە کوشتنی نەورەسەکان
له هێنانی مه‌رگی کۆمه‌ڵ
له سووتانی به‌رائه‌تێک گه‌وره‌تر بوو،
وەحشەکانی سەردەمی نوێ دژ بە حەمزەی پیاوی ئاشتی تۆماریان کرد!
ئه‌ی قاسملۆ،ئیتر ئەوان دوور لە گومان
سه‌دان پشتیان که‌ژیوکێوین سەدان پشتیان هەر تیرۆرە
دوور له ئاشتی دوور له بوونی مرۆڤەکان
سه‌دان پشت و ده‌سڵاتیشیان
ئاژاوه‌چیو بەسیخوڕ بووی دەستی زۆرە!!
ئه‌ی قاسملۆ،وەک بروسکەی هەوری ئاشتی هاتیو نەمای
به سه‌ربه‌رزی تۆرۆیشتی بەڵام ئاخ ئاخ!
تۆ به ده‌ستی مزوورەکان، مەلاکانی تۆوی درۆ
پیاوەکانی خێڵی ئاشوب تۆڕۆیشتی
ئه‌ی قاسملۆ،ئه‌ی ڕێبه‌ری زاناوماندوو..
تۆ شایسته‌ی مه‌رگ نه‌بوی تۆ لە مەرگ گەورەتر بووی
ده‌ستو دڵ پاک،
سەرسوڕمانە چۆن بە ئاسان
جبەوعەباوڕیشی بۆگەن مەرگیان هێناو
تۆیش بووی بێ ده‌نگ،
له به‌رده‌می پیاوەکانی بەزری سیخەو،جرجه‌کانی سه‌ده‌ی بیستەم.!
ئه‌ی قاسملۆ،ئەی سەرکردەی پڕ بیری نوێ
بۆ ئەم مەرگەت بۆ ئه‌م کۆچەت
نیشتیمانێک پرسەدارو لێی باریوەهەوری ماتەم،
دانەبڕاوی لە نێوماندای لە گەڵماندای.
ئەی مێژوویەک پڕ لە جوانی ئەی گیانبازی شەیدای ئاشتی
بەڵام ئاخ ئاخ!
که نه‌ت بینا له کوردستان لەناوچونی گشت بەگشتی سوپای بەعسی
مۆڵگەی بەعسی،
ئه‌ی قاسملو،به سه‌ربه‌رزی تۆڕۆیشتی
بەڵام ئاخ ئاخ!
که نه‌ت بینا ڕزگار بوونی باشوورەکەت
لە تابوورو یاسای بەعسی،
هەڵواسینی مۆسۆلۆنی چه‌رخی نه‌هات، له‌سه‌ر ده‌ستی دادوه‌رێکی
گه‌ل وبرا
بۆ هه‌تایی په‌تی خنکانوو سێداره‌ی
لە مل کرا،
سڵاو له تۆ مژدە لە تۆ ئەی قاسملو..
نەوەکانت هەردەم بوێردەست لە سەر دەست
له سه‌نگه‌ردان
بە بێ ووچان بۆڕووناکی ڕێگاکەی تۆ..
ئەو کاروانەی تۆ سازت کرد
هه‌رده‌م ئێستا له خه‌باتە درشتو وورد
ئه‌ی قاسملو،ئه‌ی رێبه‌روئاشتی خوازی ڕادە بەدەر
سه‌دان جاروو بگره زیاتر،
ئه‌و ئاخوندە ڕەزا قورسەی مرۆڤ بەدەر
بە میرات‌و
خه‌ڵاتیان بێت وەیلو سەقرەوتاڵی مەحشەر.
به‌ڵێن بۆ تۆ مژدە بۆتۆ
ئاشتی خوازوو پەیامبەری چەرخی بیستەم
تۆ ئەستێرەی هیوا بەخشی نێو بەهەشتی.
تۆ لە پاکی وەک فریشتەو لە ڕاستیدا وەک زەردەشتی
ئه‌ی قاسملو،چه‌نده بیریان به‌رته‌سک بووئاخوندەکان وایان زانی
به نامه‌ردی بە دوو ڕوویی داهێنانێک درووست ده‌که‌ن
به‌تیرۆری به‌رزی ناوت لە گەردنی سەری شۆڕیان
له ژێر جبه‌و عابای ڕەشیان
بۆ ئاخوندە ڕەنگ سیسەکان..!
نه‌یان زانی ئه‌م جاره‌شیان،
وه‌ک هه‌ر جارێ پیس و پۆخڵ بۆگه‌ن ده‌بن بۆ مێژوویان.
مژدە لە تۆکه‌ڵه‌مێردی چه‌رخی بیستەم
ئه‌وجرجانه‌ی له سه‌رخوان و بە نامەردی
مه‌رگیان هێنا بۆ تۆی ڕاستی،
له‌و رۆژه‌وه تاکوو ئێستا سەریان شۆڕە
که‌نه‌فت ڕووڕەش دووش داماون له به‌رده‌می ده‌رگای ئاشتی.
جارێکی تربه‌ڵین به تۆ مژدە بۆ تۆ
ئەی شەهیدی گەلــو ووڵات
ئا ئه‌وانه‌ی کویلەی
ڕیش و،عەبای ڕەشن ئاخوند بەشن،
دادوو یاسای مرۆڤه‌کان لەچوار لاوە دەوری داون
بۆ بەرپەرچی ئه‌و تاوانه‌ی
بە خنکانی دەنگی ئاشتی تۆماریان کرد،
تا گه‌ردنی داڕزاویان
سەدام ئاسا لە پێش چاوی دۆست‌و نەیار بۆ هەتایی
هەڵبواسن
ئەی سەرۆکی ئاشتیخواز‌و بۆ گەل فیدا،
ئەی قاسملو.
{jcomments off}