"an independent online kurdish website

هەر وەک ئاگادارین، حزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بەرەو کۆنگرەی 15هەمی خۆی نزیک دەبێتەوە و ئەندامان و لاینگرانی حزب بە هیوای ئالو گۆرێکی جددی لە کار و ساختاری  حیزبەکەیان، دەرواننە کۆنگرەی 15, وmuhamad_muhamadian_canada

  کۆمەلانی خەلکی کوردستانیش جاوەرێی گەلێک پەیامی تازەن کە گوێ بیسی بن. هەر چەند حزبی دێمۆکرات   لە بەراوەرد لە گەل رێخراوە کوردی و ئیرانێکان  سازماندراوترێن و پرنێوەرۆکترین رێخراوە و بە جددی لە پێناو ئازادیدا تێدەکۆشێ بەلام  بەو مانایە نییە کە ئەم حزبە لە کەم و کورێکان بێ بەرییە و هەلەی  تێدا نییە!. حزبی دێمۆکرات کە هەلگری گەلێک بەرپرسایەتی گەورەیە لە جولانەوەی گەلی کورد، و  هەر وەها لە خەباتی پان و بەرینی هەموولایانەی گەلەکەیدا  رۆلی ئەسلی دەگێرێ،  پێوستە لە وەی کە هەیە زیاتر خۆی رێک بخا و زیاتر ریگە کاری نوێ و سەردەمیانە رەجاو بکات. هەر بۆێش لەم نوسراوەیەدا کە  بیر و رای ژۆمارەیەک لە ئەندامان و کادرەکانیشە(لە قسەکردن و بیرورا گۆرینەوە لەگەلیان دەردەکەوت)  پێداچونەوەیک لە شیوەی کار و ساختاری ئەمرۆی حزبەکەمان دەخەمە بەر سەرنجی ئەندامانی حزب بە تایبەتی ئەو هاورییانەی کە  بەشداری کۆنگرەی 15هەمی حزبی دێمۆکراتی کۆردستانی ئێران دەبن تا بە هەول و تێکۆشانی  هەموولا  کۆنگرەی 15هەمی حزب لە نیو کۆنگرەکانی حزبدا نەموونە بێت و لە مێژووی حزبەکەمان  وەک سەرەتای دەست پێکردنی قۆناخیکی نوێ لە  خەبات و تێکوشانی حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران پێناسە بکرێت.

 سازماندەهی کۆمیتە و ناوەندەکانی ئاشکرای حزب 

هەروەک دەزانین گەلەکەمان یەکدەست نییە و بە سەر زاراوە و کلتورە ناوچەیەکان دابەش بووە .ئەگەر بروانین،خەلکی هەر ناوچە یا مەجموعە ناوچەیەک شیوە کارەکتر یا سلیقە فەرهەنگێکی تایبەت بە خۆیان هەیە  کە لە قسەکردن و کار و ‌تێکۆشانی رۆژانەیان دەرکەوێ..

هەر چەند گەلی ئیمە یەک دەردی هاوبەشی هەیە  ئەویش نەبوونی مافی نەتەوایەتییە، بەلام  ولامدانەوە و هاوارکردن بۆ ئەم دەردە  یەکسان نییە، و  ئەم نەبوونی یەکسانی و یەک دەنگێیە  بۆتە هوی ئەوە کە ‌هێز و ئەنەرژیکان نەخرێنە سەریەک و لە یەک کاتدا پێکەوە بکار نەبردرێن.ئەم دابەش بوون و جیاوازیانە، لە کادرو پێشمەرگەکانیش کە نو‌ێنەرایەتی ئەو ناوچانە دەکەن رەنگ دەدەنەوە. هەر بۆێش ئەگەر ئیمە لە کار و تێکوشانمان ، هەماهەنگی و رێکخستنەکانمان  بە شیوەی زانستیانە نەبێت و راستیێە کۆمەلایەتێکان لە بەر چاو نەگرین  ناتوانین بەیەک دەنگی و یەکگرتووییوە ئەرکە حزبێکان راپەرێنین و قەوارەیەکی یەکگرتوو و بە هێزی حزبی دروست بکەین. هەر بۆیەش   حزبی دێمۆکرات پێویستە، رێکخستن و سازماندەهی ناوەند و کۆمیتەکانی ئاشکرای خۆی لە بنکە سابتەکانی حزبی‌‌دا  بە پێی ئاوەرۆی جۆغرافیایی، جیاوازە زاراوە و فەرهەنگێیە ناوچەیەکان پێک بێنێ . ئیستا کە حزب، کادر و پێشمەرگەکانی لە 3 ناوەنددا سازمانداوە  پێم وانییە  بە پێی ئەو  جیاوازی و رەنگاو رەنگەی کە کۆمەلەکەمان هەیەتی ولامدەر بێت. هەر بۆیەش پێوستە ناوەندەکان زیاد بکرێن تا کادر و پێشمەرگەکان راحتر  بتوانن هەلسورانیان بێت و خەلکیش زیاتر پیوەندیان پێوە بگرن.

زیاد بوون و سازماندانی ناوەندەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بە پێوست دەزانم:

  1-ناوچەکانی کرماشان و ئیلام یەک ناوەند 2- ناوچەکانی سنە ، مەریوان و کامێران یەک ناوەند 3 -ناوچەکانی بانە ،  دیواندەرە، سەقز و بۆکان بۆ ناوچەکانی هاوشار  یەک ناوەند 4- لە سەردەشتەوە تا نەغدە و پیرانشار یەک ناوەند 5- لە شنۆوە بۆ ناوچەکانی شمال ئەوانێش یەک ناوەندیان هەبێت. تەنانەت ئەو ناوچانەی کە هیندێک تایبەتمەندی  بەرزەقی خۆیان هەیە لە ژیری بالی ناوەندەکان دا نەبن و بە خۆیان کۆمیتە شارەستانیان هەبێت بۆ نەموونە ناوچەی هاورمان؛ یا ئەگەر کادری پێوستێش هەبوو  هیندێک لە ناوچەکانی کراماشان یا ئیلام  بۆ ئەوە دە‌بن کە لە ژیر بالی ناوەند نەبن و لە مەحدودەیەکی بچووکتردا کار بکەن.

ئەم تە‌قسیم بەندییە تا رادەیەک  لە باری ئاوەرۆی جۆغرافیایی، جیاوازیی زاراوەیی و کلتوری ناوچەییوە یەک دەگرنەوە و کادر و پێشمەرگەکانیش باشتر لە گەل یەکتر دەسازێن. ئەوە هەرگیز بەومانایە نییە کە کادری فلانە ناوچە ناتوانێ لە ناوچەکانی تر کار بکات بەلکو  مەبەست ئەوەیە کە رۆلی ئەسلی یا ئەکسەرییەتی کارەکان لە ژیر چاوەدێری کادر و پێشمەرگەکانی ئەو ناوچەیە دا بن.ئەم شیوە سازماندانە  دەتوانێ ئەم بەرهەمانە یا خالە موسبەتانەی خوارەوەی لێ کەوێتەوە:

 1-  زیاتر فەعال بوونی کادر و پێشمەرگەکان 2- لە سەنترالیزم بە سەر کۆمیتە ناوچەیەکانەوە کەم دەکاتەوە 3- لە یەک کەوتن یا لە بەرخۆردی جیاوازییە فەرهەنگی و سەلیقە ناوچەیەکان بەرگری دەکات.

شتێکی تر کە لەم باسە پێویستە زیادی بکەم ئەوەیە کە  کادری ناوچەییەکان  دەبێت زیاتر خۆیان دەرخەن و رولی ریبەریی ناوچەیی (مەحەلی) بەئەستۆوە بگرن . بۆ ئەم مەبەستە،  دەبێ زیاتر لە میدیاکانی حزبی خۆیان نیشان بدەن و لە کۆر وکۆمەلە جەماوەرێکان  قسان بکەن  تا خەلک وەک رێبەرانی مەحەلی سەیریان بکەن و بە دوای رینموونەکانیانەوە بچن.

پێویست بە بوونی مشاوری کارامە و بە ئەزموون

ئەگەر سەیری مشاورەکانی حزب بکەین دەبینین هەموویان گەنجن و ئەزموونی کاریان لە نیو رێزەکانی حزبدا کەمە . هەر وەک دەزانین لە حکوومەت , پارلمانەکان و  کۆمپانێکان, مشاورانیان لە ئەفرادی کار کوشتەو  بە ئەزموون  کە زۆربەیان بە سال داچوون پێک هاتوە. وا باشە حزبی دێمۆکرات  مشاورەکانی خۆی  لەو کەسانە  پێک بێنێ کە لەوە پێش ئەندامی کۆمێتەی ناوەندی ،دەفتەری سیاسی یا لە بەر پرسایتییکانی تری حزبی دابوونە و یا تەنانەت دەکرێ لە ئەفرادی غێری حزبیش( ئەو شارەزایی و لێزانییەی کە هەیتی لە وەچیت لە ئەفرادی حزب دا نەبێت) بە جۆرێک وەک مشاور کەلکیان لێ وەربگرێت. دیاری کردنی مشاورەکان لە لایەنی کۆمیتەی ناوەندیوە بە تایبەتی لەم پلونۆمانەی دوایی دا  زۆربەی لە بەر ئەوەیە کە راستەوخۆ واردی کۆنگرە بن نەک مشاورە کردن  کە ئەمە  هەرچەند لە ئوسوولی حزبی دا دروستە بەلام لە نییەت و مورالدا نادێمۆکراتیکە.

جیاوازی مالی لە نیو رێزەکانی حزبدا

ئەو  یارمەتێ مانگانەیەی کە بە کادر و پێشمەرگەکان  دەدرێ لە بەراوەرد لە گەل ئەو یارمەتییەی کە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و دەفتەری سیاسی وەری دەگرن فاسلەیەکی بەرچاویان هەیە . ‌هیوادارم کە کۆنگرەی 15ی حزب ئاورێک لەم بابەتە بداتەوە ؛ چون پێشمەرگە و بەدەنەی حزب هەر وەک ئەندامانی رێبەرایەتی پێوستیان بە ژیانی رۆژانەیەو مندالانیان هەر وەک مندالانی  ئەوان پێوستیان بە بەرگ و پێخۆر وپێگەیشتنە. ئەم جیاوازیانە لە گەل ئامانجی دوا رۆژی حزب کە  سوسیالیزمی دێمۆکرتیکە یەک ناگریتەوە.

پێوست بە پێک هاتنی ئالو گۆر لە تەشکیلاتی دەرەوەی حزبدا

رێخستنەکانی حزب لە دەرەوەی ولات  تا رادەیک هەر بە شێوەی پێشوو یا کۆن  کار دەکەن کەئەمە تا رادەیەک

 بۆتە مایەی کزی و کەمترغەمی کۆمیتەکان و پەیۆوندێکانی دەرەوە.

لەیەکم هەنگاو پێویستە بۆ ئەوەی کە ئەم شێوە سەنترالیزمە لە رێخستنەکانی دەرەوە تا رادەیەک کەم بکرێتەوە، دەفتەری ئەسلی کە لە پاریسە  و چاوەدیری  کۆمیتەکانی دەرەوە دەکات, بە چەند کۆمیتەی ئەسلی یا سەربەخۆ دابەش بکرێت . هەروەک دەزانین زۆربە ئەوکەسانەی کە بەرپرسایەتی دەفتەری پاریسیان لە ئەستۆیە  لە مێژ سالن و  هەر وەها دانیشتۆی ولاتی فەرانسەن. بە حوکمی ژیانی دەرەوە، گەلێک زەحمەتە ئەگەر کەسێک یا کەسانێک بۆ نموونە لە کاناداوە یا لە سۆئێدەوە  هەستن و بتوانن لە فرانسە بۆ چەند سالێک نیشتە جێ بن و  لە دەفتەری پاریسدا کار بکەن. چون هەم موشکلی زمانیان بۆ خۆ و بنەمالەکەیان لە ئارادایە و هەم وەزعییەتی شوغلی و تەنانەت وەزعییەتی  نیشتەجی بوونیشییان دەکەوێتە بەر پرسیارەوە. واباشە لەو ولاتانەی کە ئاوەرۆیا یەک دەگریتەوە و لە یەک نزیکن یا بە هۆی هیندە تایبەتمەندی کە هەیانە  یەک دەگرنەوە  دەفتەری خۆیان هەبێت و  شێوە و دەستوری کاریان نەسبەت بە هەلومەرجێک کە تێیدان بێت. بۆ نموونە ولاتانی سکاندیناوی یەک  دەفتەر ،فرانسە و ولاتانی کە لەوێ نزیکن  یەک دەفتەر و هەر وەها ولاتانی ئەمریکاییش بە خۆیان یەک دەفتەری سەربەخۆیان هەبێت کە کارو باری حزبی بە هۆی ئەفرادی تازە و کارامەترەوە بەریوەبەرن. ئەم شیوە سازماندانە دەبێتە هۆی هاتنە مەیدانی ئەفرادی  باشتر و هەم کارو باری حزبیش بەشێوەی رێکوپێکتر بەرێوە دەچێت .

 بابەتێکی تر کە حزب کەمتەر خەمی تێدا کردووە, کۆمێتە یا باشتر بلێن  کەسی پێوندەکانی دەروەیە. هەروەک دەزانین ئەفرادێکی زۆر  کە زۆربەیان بنەمالەکەیان سیاسی بوونە و ئەندامی حزبن یا بوون، پێگەیشتوونە و بە زمان و بە کاری ئیدارەی ئەو ولاتانە ئاشنانن و تەنانەت ژومارەیەکی بەرچاویشان لە رێخراوە دەرەکێکان ئەندامن و کار دەکەن  بەلام خۆیان لە و بەشە لە رێخستنەکانی حزبی دێمۆکرات نادەن. ئەمە دەگەرێتەوە سەر تەکرەوی  یا  کەمتەرخەمی بەشێک لەو کەسانەن کە لەم بەشە واتە بەشی پێوەبدیکانی دەرەوە کار دەکەن،و  هەروەها  هەلەبوونی شێوەی سازماندە‌هی و چونییتی دیاری کردنی ئەفراد بۆ ئەو بەشەیە  . زۆر باش دەبوو ئەگەر کەسێک کە وەک کادری پێوەندی دەرەوە دیاری دەکرێت  دەبێت تارادەیەکی زۆر تەوافوقی کۆمیتە یا  کۆنفراسی ئەندامانی ئەو ولاتەی کە تێدا کار دەکات لەسەر بێت . ئەوەی راست بێت ئەندامانی حزب لە ولاتە ‌باشتر ئەو کەسە دەناسن و بە سابقەی کار و ژیانی ئەو زیاتر ئاشنان، نەوەک  دەفتەری سیاسی. بەشی دووهەم لەم پرۆسەیە دا ئەویە  کە کۆمیتە یا کۆنفراسی ئەندامانی ئەو ولاتە, تیمێکی چەند نەفری کە بۆ کادری پێوندیکانی دەرەوە دەبن لە پال کادری ئەسلی بخەن. کە ئەم شیوە دیاری کردنە یا هەلبژاردنەی ئەفرادی پێوەندیکان، دە‌بێتە هۆی ئەوە کە حزب لە هیچ  هەلومەرج و زەمانێک دا کادری پێوەندیکانی دەرەوەی لێ نەبرێت، و  هەروەها تا ئەو  ئەفرادەش لە بەرپرساییتیکانی خۆیاندا کەمتەر خەم نبن, و  هەم حزبیش  بتوانێ زیاتر کۆنترولی بە سەریانەوە بێت.

هەلبژاردنی کۆمیتەی گشتی لە لە کۆنفراسی دووهەم دا (کۆنفرانس بۆ کۆنگرە)

کۆمیتە ی گشتی  لە ولاتانی دەرەوە  کە هەر دوو سال جارێک لە کۆنفراسی ئەندامانی حزب لە  و ولاتانە دا هەلدەبژێردرێن.، وا باشە کە کۆنفراسی دوایی لە گەل کۆنفراس بۆ کۆنگرە نەگێرێ، کۆنفراسەکان  پاش کۆنگرە پێک بێت کە  دەبێتە هۆی ئەوە کە ئەو  ئەفرادەی کە هەلدەبژیردرین لە سەر پێوانەی سازماندەهی نوێ و هەر وەها توانای بەرێو بردنی ئەرکە نوێیەکان کە کۆنگرە بریاری لە سەر داوە، بن. بەم جۆرە کۆنفراس دەتوانێ ئەفرادی شایستە و کارمە بۆ ئەو دەورەیە هەلبژێرێت

.

سوسیالیزمی دیمۆکراتیک ئامانجی دوارۆژی حزب

یەکێک لەو هویانەی کە  خەلکی کوردستان دلیان بە حزبی دێمۆکرات کوردستان خۆشە و دوا رۆژی ئەم کوردستانە رۆناک دەبینن، ئەو شیوە سیستمەیە کە حزبی دیمۆکرات پێ شک دێت و لە بەرنامەی خۆی بە رەسمی و ئاشکرا گونجاندویتی.حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سەرەرای ئەوەی کە وەک حزبێکی بە کردەوە و فیداکار لە نیو کۆمەلگای کوردی و هەر وەها رادەی نیونەتەوەیی ناسراوە,  بەشێکی هەرە بەر چاویش لەو هیما و سیمایەی کە حزبی دیمۆکراتی پێوەی پێناسە دەکرێت  سوسیالیزمی دێمۆکراتیکە. ئەوەی راست بیت جگە لە کورتە باس کە لە لایەنی  کاک دوکتور قاسملوو وە پێشکەش کراوە,  بە دەگمەن کادرەکانی حزبی قسەیان لێ کردووە و یا لە کۆر و کۆبوونەوەکانی حزبیدا باسیان لە سەر کردووە. هەر بۆیەش بە داخەوە کادرەکانی حزبی لەم بابەتەوە، تئۆریکانیان لاواز و  لە کۆر و کۆبوونەوەکاندا لەم بوارەدا کورتی دینن. پێوستە کۆنگرەی 15هەمی حزب   ئەو ئەرکە بە بەریوبەرایتی نوێ  پسپێری کە نامیلکە یا گۆڤارێک تایبەت بەم مەسلەیە دەربکات  تا کاردرەکان بتوانن لەم بارەوە زیاتر فکر کەنەوە و لایەنە جۆرا و جۆرەکانی سوسیالیزمی دیمۆکرتیک ببینن و بیخەنە بەر باس و لێکۆلینەوە  کە ئەمە دەبیتە هۆی دەولەمەندکردنی تئۆرێکانی حزب.

هوشیاری لە هەلبژاردنی کادری رێبەرایەتی دا

بەریوبردنی هەلبژاردنی  دیمۆکراتیانە هەر چەند باشترین  شیوەکاریی هەلبژاردنە ، بەلام لە زۆر ولات یا رێخراودا رەنگە هەمیشە نەیتوانیبێت یارمەتی بە ئاکامێکی موسبەت یا قەوارەیەکی یەکگروو بکات و لە درێژەی پرۆسە یا دەوامکاریدا توشی کزی و قەیران هاتووە.حزبی دیمۆکراتیش کە پێک هاتووە لە چین و تۆژی جیا جیای کۆمەلی کوردەواری ، ئەو مەسەلەیەی لە هیندە برگەی  مێژووی بۆ هاتوتە پێش کە هەلبژاردنی دیمۆکراتیانە بۆ کادری رێبەری,  بە مانای ئەو پێکهاتەیە لە رێبەرایەتی حزبی دێمۆکرت نەبووە کە ئاوینە بالانوینی تەواویتی بەدەنەی حزب بێت .

هەربۆیەش ئەندامانی کۆنگرەی 15 پێوستە زۆر بە هوشیاریوە بروانن ئەو برگەیە لە کۆنگرە،  و لە پرۆسەی دیمۆکراتیکدا  بە بیریکی ژیرانەوە رەئی خۆیان ئاراستە بکەن  کە بە جورێک،  پێکهاتیک لە کادری ریبەری دروست بکەن کە رەنگدانەوەیەک بیت لە هەمووی بەدەنەی حزب. ئەو پێکهاتەی کە لە کۆنگرەی 14هەمی حزبدا ، لە کادری ریبەراتی  هەلبزێردرا ، یەکیک لە هەرە بەرگە سەرکوتوکانی کۆنگرەی14 هەمی حزبی دێمۆکرات بوو. هیوادارم، ئەمجارەش ئەندامانی حزب، لە کۆنگرەی 15 هەم بە لەبەرچاو گرتنی هەلو مەرج ناسکی ئیستا  و  راستییەکانی   پیکهاتەی کۆمەلی کوردەواری و قەوارەی حزبی دێمۆکرات، بتوانن ریبەرایەتیکی لێهاتوو و یەکگرتوو بۆ حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران هەلبژیرن و بۆ جارێکی تر خەون و خەیالی دوشمنانی رەنگاو رەنگی  جولانەوەی کورد و   حزب دیمۆکرات، بکەنەوە بلقی سەر ئاو.

 پێک هاتنی کۆبوونەوە یا سمینار  لە رۆژان یا حەوتوکانی  پێش کۆنگرە دا

زۆر باش دەبێت حزب ئەو ئیمکان و ئاسانکارییە بۆ ئەندامانی کۆنگرە ،لە بنکەکانی دەفتەری سیاسی  دابین بکات کە بەر لە دەست پێکردنی کۆنگرە، بتوانن سمینار و کۆبوونە پێک بێنن و بە وردەکاریوە بۆچوونی خۆیان باس بکەن و مەسەلەکان شی بکەنەوە؛ تا لەو ماوەیەدا  ئەندامان بتوانن گرووپی هاونەزەری خۆیان بدۆزنەوە و   لەگەل یەکتر، پێشنیار یا بەرنامەکانیان باشتر  هەماهەنگ بەکەن و بە ئاگاه یەکی زۆرەوە پێ بنێنە کۆنگرە.  لە سمینار یا کۆمبوونەوەکاندا ، رەنگە هاورێیان بۆ شی کردنەوەی مەسەلەکان لە کامپیوتر و فیلم کەلک ورگرن کە لەوە چێت لە  کۆنگرە  ئەو  دەرفەت و کاتە دەست نەدات  کە بەو شێوەیە لە مەسەلە و بابەتەکان  باس بکرێت. 

 تێبینی:هاورێیان، ئەو مەسەلانەی کە باسی لە سەر کرا, زۆر بە کورتی بوو .  چون ناکرێ لە سایتیکی عام یا گشتی‌‌دا   بە              وردەکاری رێخستنەکانی حزب دا بچینەوە، ئەوەی ئەم نوسراوەیە زیاتر دەولەمەند دەکات  بیرکردنەوەی  ئێوەی هاورییانی حزب لەم    بابەتانەیە تا بە هەول و تێکۆشانی هەموولا   بتوانین هەلە و کەمتەر خەمێکانمان قەرەبوو کەینەوە و رێگای خەباتی حزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران باشتر هەموار بەکەین.

بە هیوای سەرکەوتنی جوولانەوە گەلەکەمان لە ژێر تێشکی رێبەرایەتی حزبی دێمۆکرات،

   ‌با سپاسەوە،

   محەممەد  محەممەدیان

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی