"an independent online kurdish website

 گەشە کردن و پێشکەوتنی ئاستی وشیاری  سیاسی ، کۆمەڵایەتی و ئابووری خەڵکی کوردستان و بە هێز بوونی  هەستی وشیاری  نەتەوایەتی لە نێو چین و توێژە گەلیەکانی کۆمەڵگایی کوردستاندا،muhamad_suleimani_2012

نیازیی سیاسی و ئاستی چاوەڕوانیان لە حیزبەکان بە جۆرێک  دەگۆڕیت و حیزبی ئێمەش دەبێت لەوبارەوە هەنگاویی نوێ  بهاوێژێ و  هەر وەك هەمیشە خۆیی بە نوێنگەیی ویستە کانی خەڵک بزانێ ، ئەوەش لە کاتێکدا مانا و بوونی دەبێ ، بە دانانی بەرنامە  و ستڕاتیژی سیاسی گونجاو کە ڕەنگدانەوەیی  داخوازەکانی خەڵک بێ لە ئاستی کوردستاندا، ئەوە ڕێگایەکە کە  دەتوانێت زامنی کۆکردنەوەیی باوەڕ متمانەیی خەڵک بە  حیزبی خۆیان لە هەلومەرجی ئێستایی تێکۆشاندا  بێت.

لە مێژە ئەو  بڕوایە لە لایی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی  کوردستان دروست بووە  کە تەشکیلاتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران لە روویی سیاسی و تەشکیلاتیەوە پانتایەکی گەورەیی سیاسی  بۆ خۆی گرتووە و زۆر ژیرانەش  وەك هێزێکی مۆدێڕن و سەردەمیانە ، بەدرێژایی مێژوویی سیاسی خۆیی  هەڵسوکەتی لەگەڵ ئاڵوگۆڕەکانی دونیاو ناوچەیی ڕۆژهەڵات کردوە و لە ئاکامی خوێندنەوەیەکی نوێ  و دانان و دۆزینەوەیی میکانیزمی تازەیی خەبات و هەوڵدان بۆ بەرەوپێشبردن و بەهێزکردنی حیزب لە ئاستی تێکۆشانیدا و دانانی نەخشەڕێگایی گونجاو بۆ ئەوەیی هەر جۆرە بەربەستێکی سیاسی لە سەر ڕێگایی خۆی لابدات و بەرژەوەندی گشتی نەتەوەیی بکرێتەوە جەوهەری تێکۆشانی داهاتوو، خەباتی کردوە  و ئاسۆیی ڕوانینی هوشیارانە  تێکەڵ بەکارو هەڵسوڕانی کردوە.

تەشکیلاتی حیزب ئەوجار پەیامی  جەوهەریی  و جیهان بینی خۆیی ئاڕاستەیی کۆنگرەیی ١٥ی کردوە و تێیدا بەروونی داوایی گۆڕانی لە پێک هاتەیی ڕێبەری و جێگۆرکێی ئاڕایشی ڕێکخراوەیی و بەڕێوەبردنی حیزب لە سەر بنچینەیی نەخشەڕێگایەکی ئەو تۆ کە لە لایەك قەوارەیێ ڕێکخراوەیی پێداچوونەوەیی بۆبکرێت و ئەرك و دەسەڵاتی ئۆرگانی بە لەبەرچاوگرتنی ئاستی گرینگی کار و شوێنی تێکۆشانیان بەربڵاو و برفراوان بکرێت و هەر لەوکاتەشدا هەموو تاکێک لە رەوتی سیاسی و خەباتی ئازایخوازانەیی خۆیی لە نێو حیزبدا هەست بە پێگەی خۆی بکات  و هانی روناکبیران و نەتەوەخوازانی کورد بدرێت کە بەشداری لە شۆڕش دا بکەن و لە نێو تەشکیلاتی  حیزبدا جێگا بۆ هەموو تاکێکی شیاو بکرێتەوە.

 تاکتیکی هەڵاواردن و لێک جیاکردنەوە هەر وەك لە مێژە لە نێو حیزبدا جێگایی خۆیداوە بە تواناو لێهاتوویی، وەک کولتورێکی شیاو  زۆرتر بەخرێتە دەستووری کاریی تەشکیلاتی و لەو کۆنگرەیەدا ئاکامەکانی بەرچاوتر دەربکەوەن.

هەر لەو پەیوەندیەشدا کاتی ئەوەیی هاتووە پێداچوونەوە  بەسەر شێوەیی دیپڵۆماسیی سیاسی حیزب لە ئاستی دەرەوەدا بکرێت و لە کۆنگرەدا ستڕاتیژی شیاوی بۆدابنرێ و بەجۆرێک تەنزیم و ڕێکبخرێت کە لە ئاستی خەباتی ئازادیخوانەیی خەڵکی کوردستان دابێت و مەسەلەیی کورد و روداوە سیاسیە نێو خۆیەکان و ئەو زوڵموزۆرەیی کە لە سەر گەلی کورد ە بتوانێت لەو ڕێگایەوە  بگەیەنێتە نێو مێدایایی ئۆروپا و ئەمریکا، دیارە ئەو کارە کاتێک بەرهەمی مەعنەوەیی دەبێ کە شائیستە سالاری بکرێت بە بنچینەیی کارو تێکۆشانی ئەو بەشە گرینگەیی حیزب.

 داڕشتنەوەیی سەر لە نوێێ سیاسەت وستڕاتیژی حیزب و هەرلەوکاتەشدا هەڵبژاردنی سیاسەتی دانیشتن و دیالۆگ لە گەڵ موخالیفان و بیرکردنەوەیەکی قوڵ بە مەبەستی پێک هێنانی بەرەیەکی کوردستانی بە بێ هەڵاواردنی ڕێکخراوەیی لە سەر ئەساسی پێگەیان لە نێو خەڵکی کوردستاندا، دەتوانێت کلیلی چارە سەری زۆر بەیی ئەو گرفتانە بێت کە بەردەوام لە سەر ڕێگایی یەکڕیزی خەباتی هاوبەشی کورد بووە بۆ گەئیشتن بە ئامانجی سیاسی و نەتەوەیی.

بێگومان باس و لێکدانەوە سیاسی و تەشکیلاتیەکانی نێو کۆنگرەیی ١٥ی حیزب بۆ هەموو لایەك جێگایی سەرنج و هەڵوێستە لەسەرکردنە و بە دڵنیایەوە لە ئاستی چاوەڕوانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندەبێت بڕیارو ڕاسپاردەکان دڵخۆشی گەورەیی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە دوادادێت  و هەنگاوەکانی داهاتووی حیزب لە سەر ئەساسی  بەرژەوەندی گشتی نەتەوەیی ، هەروەك هەمیشە لە بەرنامەیی ئەو حیزبە دا ڕەنگدەداتەوە .

 مێژوویی سیاسی و بزووتنەوەیی شۆڕشگێڕانەیی خەڵکی کوردستان ئەرکی گرینگ دەخاتەسەر شانی کۆنگرەو پێویستە ئەندامانی بەشداریی کۆنگرەیی ١٥ی حیزب زۆر بەرچاوروونانە و بە ورد بینیەوە بەشداری چالاکانەیی باس و لێکدانەوە سیاسی و تەشکیلاتیەکان بکەن . هەڵوێستی سیاسی و نیشتیمانی حیزبی دێمۆکڕات  قورسایی خۆیی دەخاتە سەر شێوەیی هاوکاریی و پەیوەدنی ژیانی سیاسی و ڕێکخراوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بێگومان سیگناڵەکان جۆرێکن کە پەیامی یەکیەتی و یەکڕیزی بکرێت بە دەست مایەیی خەباتتێکی نوێ و هەر لەو کاتەشدا حیزب خۆی بکات بە چەتری هاو پەیمانی و یەکگرتوویی  سیاسی لە نێوان هێزە  خەباتگێڕەکانی مەیدانی تێکۆشان و ئەو کۆنگرەیە لەو بارەشەوە ئەرکی دەکەوێتە سەر شان و زۆر گرینگە کە بۆ ئەو مەبەستەش ستڕاتیژی  سیاسی بەمەبەستی پتەوکردن و  هێوەرکردنەوەیی پەیەندیەکان لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان  بکرێتە سەر مەشقی خەباتی داهاتوو.

لەو کۆنگرەیەدا ڕێبەری حدکا دەبێت زۆر بەچاو ڕوونانە سەرنج و بیروڕایی سیاسی ئەندامانی خۆی لە سەر مەسەلە سیاسی و تەشکیلاتیەکان بە هێند وەربگرێ وسەباەرت  بە شێوەیی بە هێزکردنی پەیوەندیی تەشکیلاتی  نێوان ئۆرگانەکانی حیزبی لە نێو خۆ و دەرەوە واز لە کولتوری سوننەتی بۆ دان و دیاریکردنی پۆستەکان بێنێت  و لەلایەکیتریشەوە دەسەڵاتی زۆرتر بدرێ بە  کومیتەکانی کە ئەرکی ڕێبەری و ڕێکخستنی کاری سیاسی و تەشکیلاتی حیزبیان لە سەر شانە لە دەرەوەیی وڵات.

سەرکەوێت کۆنگرەیی ١٥ی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران.

محمد سلێمانی

03.05.2012

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی