"an independent online kurdish website

سەرتا

بە چاوخشاندنێک بە مێژووی کورد دا بۆمان دەردەکەوێ کە شۆرشەکانی گەڵی کورد بۆ گێشتن بە ئامانجەکانی لە هەموو پارچەکانی کوردستان هەر لە سەرتاوە هەتاکوو ئێستا بە بێ کەمووکۆری نەبووە، هەر ئەم کەمووکۆریانە زۆر جار ئەگەر وەک هۆکاری سەرکی نەتواندرێ سەیریان بکرێ دەتواندرێ وەک یەکێک لە هۆکارەکانی شکستی کوردsalah_abdollapur

لە پێکهێنانی کیانێک بۆ نەتەوی بن دەستی کورد چاوی لێبکرێ. ئەوەی جێگای تێرامانینە ئەوەیە کە هێزە سیاسیەکان بە درێژای مێژوو نەیانتوانیوە کە دەرس لە ئەزمونەکانی رابردوو وەربگرن و هەر بە هەمان شێوە، هەلەی نەسلەکانی رابردوویان دوپات کردۆتەوە. هەر لەو سۆنگەوە دەتواندرێ بە هەلسەنگاندنی نیو سەدە خەباتی کورد بگەیەنە ئەو ئاکامامە کە چۆن زۆر جار کورد خۆی بۆتە هۆکاری بەشیک لە شکەستەکان و لەدەستدانی دەرفەتەکان بۆ گێشتن بە مافەکانی. یەکێک لەو هۆکارانە جیا لە فاکتی دەرەکی کە رۆڵیکی سەرکیان لەسەر دابەشکردنی کوردستان هەبووە بۆ ئامانجە درێژخایەنەکانی خۆیان، یەکنەبوونی کورد لەبواری نەبوونی بەرنامەیەکی سیاسی هاوبەش و زەعفی رێبەرانی لەسەر یەکخستنی گوتاری کوردی لە قۆناغە هەستیارەکان کە راستەوخۆ پێوەندی بە سەرنەویشتی کوردستانەوە هەبووە و دەتواندرێ بە بەشێک لە و هۆکارانە دابندرێ کە نەتەوەی کوردی دوچاری حالەتێکوا کردوە کە لەسەدەی بیست و یەکدا وەک گەورەترین نەتەوەی بێ کیان لە دونیادا بە دوای چارەنووسی خۆیدا وێل بێ. نەتەوەی کورد کاتێک دەتوانێ بە ئامانجەکانی بگا کە دەرس لە ئەزمونەکانی رابردوو وەربگرێ و ئەو هەڵانەی کە هەیبووە دوپاتی نەکاتەوەو دەرسیان لێوەربگرێ. روحیەی یەکتر قەبوول نەکردن و ئیختیلافاتی ناو ئەحزابی کوردی بە ناو شۆرشگێر یەکێک لەو زەعفانەیە کە دوژمنانی گەلێ کورد هەمیشە بۆ مەبەستەکانی خۆیان کە زەربەلێدان بووە لە جولانەوەی کورد کەلکیان لێ ورگرتووەو لایەنەکانێش خوازراو یان نەخوازراو رێ خۆشکەر بوونەو زۆر جارێش بۆ منافعی حیزبی شانبەشانی دوژمنانی کورد کاریان کردوە بە دژی لایەنی بەرامبەر، کە مێژوو پرە لە روداوی لەو چەشنە کە من لێرە بە پێویستی نازانم باسی لەسەر بکەم و دەیهێلینەوە بۆ کاتێکی دیکە. لێرەدا دەمهەوە بە کورتی شرۆڤەی وەزعیەتی کورد لە کوردستانی ئێران بکەم و ئەو گۆرانکاریانەی کە لە داهاتووی سیاسی ئێران و کوردستان پێشبینی دەکرێ، هەر وەها وەزعێەتی جریاناتی سیاسی لە م بەشەی کوردستان بە گشتی و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە تایبەتی.

جەریاناتی سیاسی

هەروەک هەموولایەکمان بە باشی دەزانین لەم چەند ساڵەی رابردوودا ئەحزابی کوردی لە رۆژهەلاتی کوردستان تووشی کۆمەلێک گرفتی نێوخۆیی هاتوون، کە بۆتە هۆی ئەوە تووشی ئینشیعاب ببن و هەر ئەم ئینشعاباتە ئەو ئەحزابانە بەرەو لاوازبوون و نۆوعێک تەنگژەی سیاسی و تەشکیلاتی بردوون، کە دەتوانێ ببێ بە تارنمایەکی لێل و تاریک و مەترسیدار بۆ داهاتووی کوردستان. هەر وەها دەتواندرێ کە گوتاری کوردی لە داهاتووی ئیران لاوز بکا بۆ کەڵک ورگرتن لەو دەرفەتانە کە لە پێشن بۆ گەلەکەمان لە و بەشەی کوردستان. ئەگەرچی ئەوە لە حالەتێک دایە کە رژیمی ئێران لە لاوازترین پێگەی خۆی لە ئاستی نێوخۆیی و لەئاست کۆمەڵگای نێودەولەتی دایە، لەو شەرایەتەدا باشترین دەرفەتە کە کورد بتوانی لە فورسەتەکان بۆ گێشتن بە ئامانجی خۆی بە باشترین شێوەی مومکین کەلک وەربگرێ. بەڵام بە هۆی خۆپەرستی و خۆ شاردنەوە لە واقعیەتەکان نەک دەرفەتەکە نەقوزراوەتەوە بەڵکو بە هۆی ناکوکی و منافعی حیزبی و شەخسی داهاتوویەکی پر لە مەترسیان بۆ داهاتوو رۆژهەلاتی کوردستان هەر لە ئێستاوە تەرسیم کردوە. ئەوە لە حالێک دایە کە گەلەکەمان لە سەرەتای ئینقلابی ئیران تەجروبەی هەیەو ئەو دەرفەتەی بۆ هاتە پێش بەڵام بەداخەوە ئەوکاتیش ئەحزابی کوردی لە سەرەتادا هاو دەنگ و هاورا نەبوون لەسەر مافەکانی گەلەکەمان و کەوتنە ململانەی حیزبی خۆیان و زۆر دەرفەتیان بە هاسانی لەدەستدا کە ئێستا دوای چارەگەسەدەیەک ئاوارەیی و قوربانیدان هەندێ لە رێبەران ئامادەن هەر بەو قانوونە ئەساسیە بگەرێنەوە و لە ئێراندا کاری سیاسی بکەن، کە ئەوە دەگەرێتەوە بۆ نەخوێندنەوەیەکی سەردەمیانی هاوکێشە سیایسیەکانی ئەودەم و ئیستا و داهاتوودا.لە شەرایەتێکی ئاوادا ناتواندرێ ئینتیزارێکی ئەوتۆ لەم ئەحزابانە بکرێ بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە کوردستانی ئێران تا ئەو کاتەی کە کێشەکانی خۆیان چارەسەر نەکەن و گوتاری کوردی یەک نەخەن بۆ کەڵک وەرگردن لە دەرفەتەکان کە بە راشکاوی دەتوانم بڵێم کە لە سەدەیەک جارێک یا دو جار بۆ نەتەوەیەک دێتە پێش. بەم شێوەیەی ئێستا کورد لە ئایەندەی ئێراندا هەمان سەرنەویشتی دەبێ کە لە ئینقلابی پێشوودا هەیبوو بگرێ خەتەرناکتریش چاواروان دەکرێ بەو هەموو کێشانەی کە ئەحزابی کوردی پێکەوە هەیانە، کە ئەوە نە بۆ گەلی کورد قابیلی قەبوولە نە دتواندرێ چاوپۆشی لێ بکرێ. هەر وەک هەموو لایەک ئاگادارین لەم دوایانە یەکەێک لەو لایەنانە لە بەیاننامەیەکدا داوای یارمەتی نێودەولەتی بۆ قەزیەی کوردی کرد کە شتێکی رەوایە بۆ نەتەوەیەکی بن دەستی وەکوو کورد، بەڵام بینیمان کە چٶن دەنگی نارەزایەتی جەریاناتی سیاسی ئۆپوزیسیونی ئێرانی چ لە راستی راستەوە چ لە چەپی چەپەوە بەرز بۆوەو هەر بۆ ئەم مەسەلەیەش هەولیان دەدا کە ناکۆکی زیاتر لە ناو ئەحزابی کوردیدا پەرەپێبدەن. بەڵام ئەوەی کە جێگای باسە ئەوەیە کە ئایا لە ئەساسدا وڵاتە زلهێزەکان تا چەند بە پیر ئەو داوایەدا دەچن، کە من پێموایە جیا لە نوسراوێکی سەر مانشێتی میدیا کوردیەکان هیچ بایەخیکی لە ناو کۆرو کۆمەلە نێودەولەتیەکاندا نەبوو، ئەوەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە ئەوەلەن هیچ لایەنێک بە تەنیا نوێنەرایەتی کورد لە کوردستانی ئێران ناکا و ئەو دابران و یەکتر قەبوول نەکردنەی جەریاناتی سیاسی کە نەیانتوانیەوە بگەنە بەرنامەیەکی موشتەرەک و داواکاریەکانی خۆیان فورمولە بکەن، بوونەتە هۆکاری ئەوە کە دونیای دەرەوە بایەخیکی ئەوتۆ بە ئۆپوزیسیونی کوردی نەدا. هۆکارەکانی نەبوونی بەرنامەیەکی موشتەرەک و روون لە شەرایەتێکی ئاوا حەساسدا کە باشترین دەرفەتە کە بتواندرێ لە زعفی ئێران چ لە نێوخۆ و چ لە نێو کۆمەلگای نێودەولەتی دا کەڵکی لێوەربگیرێ، دەگەرێتەوە بۆ رێبەری زەعیف و لاواز کە لە چارەگە سەدەیەک لەوە پێشەوە تاکوو ئێستا خۆی کردوە بە ئەمری واقع بەسەر سەرنەویشتی میلەتێک کە تینوی ئازادیە و لە هەموو بوارێکدا دەچەوسێتەوە ، ئەم رێبەرایەتییە ئیمتەحانی خۆی داوەو دەریخستووە کە لە توانایدا نیە کە بتوانێ قەزیەی کورد لەو بەشەی کوردستان بەرەو ئاراستەیەکی باش و روون رێبەری بکا و ئەوەندەی ئیهتیمامیان داوە بۆ بەرژەوەندی بەرتەسکی حیزبی و مانەوە لە دەسەلاتدا لە ماهیەتی سەرەکی جولانەوەکە بۆ رزگاری نەتەوەیەکی بن دەست، دور کەوتوونەتەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەر لەسەرەتای دامەزرانیەوە هەتا ئێستا لایەنێکی سەرەکی هاوکێشە سیاسیەکانی رۆژهەلاتی کوردستان بووەو خاوەنی مێژوویەکی پر لە هەورازو نشێوە لە مەیدانی مبارەزاتی خۆیدا، لە سەرتای دامەزراندنیەوە ئەو حیزبە حیزبێکی ئارمانگەرا بووەو هەر لەسەر ئەم فکریەتەوە دامەزراوە بەڵام بە تێپەرینی زەمان کەم کەم بووە بە حیزبێکی پراگماتیسم کە ئەوەش دەتواندرێ لە شێوەی تێروانینی رێبەرانی ئەو حیزبە لە قۆناغە جیا جیاکاندا ببیندرێتەوە کە تێروانینی جیاوازیان هەبوو سەبارەت بە شیوە مبارزە و فەلسەفەی ریبەرایەتی کردن .

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە مێژووی خۆیدا زۆر جار تووشی ئینشعاب بووەو هیچ یەک لە ئینشعابەکانیش سەرکەوتوو نەبوونەو دەبێ بێینە سەر هۆکارەکانی سەرکەوتوو نەبوونی ئەو ئینشعاباتە کە خۆی لە چیدا دەبینێتەوە. دەبێ ئەوەڵ بێینە سەر ئەو بابەتە کە لە ئەساسدا ئینشعاب بۆ روو دەدا لە جەریانێکی سیاسیدا؟ ئەو هۆکارانە چین کە پال بە کۆمەڵیک خەلک وەدەنێن کە لە حیزبەکەیان جیا ببنەوە؟ ئەگەر ئێمە بێینە سەر واقەعیەتی ئەمر دبێ ئیشارە بەوە بکەین کە لە ئەساسدا کاتێک جیابوونەوە رودەدا کە لایەنی جیابووە دەبێ خۆی خاوەن ئیدەو فکری تازە بێ بۆ گێشتن بە ئامانجەکان و خۆی بە جیاواز بزانێ لە بواری سیاسی لەگەل ئەوەی موجودە، لە حالەتێکی وادا ئەوە زۆر ئاساییەو هیچ ئیشکالی نیە، ئەگەر ئیستراتژی و سیاسەتی ئەو لایەنە باشتر و وڵامدەر بێ بۆ گێشتن بەو ئامانجانەی کە لە بەرژەوەندی گشتیدایە. بۆ هەلسانگاندن و بەراورد کردنی کە تا جەند توانیویەتی ئامانجەکە بپێکێ ئەوە عەمەلکەردو نەتیجەی کارەکەی دەبێتە مەحەک بۆ هەلسەنگاندنی کە تا چەند سەرکەوتوو بووە.

ئەگەر چاوێک بە ئینشعاباتی حیزبی دێموکرات دا بخشێنین دەبینین کە جیا لە کۆنگرە چوار هیچ کام لە ئینشعاباتەکانی دیکە خاوەنی فکری سیاسی جیا نەبوونە و ئینشعاباتەکە تەنیا بۆ مەبەستی دەسەڵات بووەو هیج بەرنامەیەکی جیاوازیان نەبووە بۆ ئەوەی ئیرائەی بکەن تا خەڵک لە دەوری خۆیان کۆ بکەنەوە، هەر بۆیە پەنایان بردوە بۆ ناوەکەی حیزبی دێموکرات کە ناوێکی جێگرتوو ناسراوە لە ناو کۆمەڵانی خەلکی کوردستان داو خاوەنی مێژوویەکی پر لە شانازیە کە ئەویش دامەزراندنی کۆماری کوردسانە. لایەنە جیابووەکان بە کەڵک وەرگرتن لەو ناوە مەبەستیان بووە کە ماهیەتی خۆیان بپاریزن و خەلکانێک لە دەوری خۆیان کۆبکەنەوە، بە دور لەوە کە ئەوە لە ئەساسدا کێشە خۆلقێنەرەو هێمای نەبوونی عەقلیەتی سیاسی مەنتقی و مۆدێرنە. ئێمە لە رابردشدا بینیومانە کە ئەم شێوە کارە تەنانەت مونجەر بە دەرگیرێش بووە لە نێوان لایەنەکاندا و خوێنی کورد بە دەست کوردی لەسەر رژاوە، دیارە ئەگەر لە بواری حقوقیشەوە سەیری مەسئەلەکە بکەین ئەوە کارێکی قەبوولنەکراوە کە لایەنی جیابووە مێژوو و ناوی پێشوو بەکار بێنێ، کە بەداخەوە هەندێک لە رێبەرانی لایەنی جیابووە لەگەڵ ئەوەی خۆیان لە کۆمەڵگای مدرن و ئازادی وەک ئووروپاش دا تەحسیلیان کردوەو بە باشی دەزانن کە باری حقوقی ئەو مەسئەلەیە چۆنە، بەڵام دیسان خۆی لێ ڵادەدەن.

دیارە زۆر جار رابردووی کەسایەتیەکان مەترەح دەکرێ و دکرێتە بەهانەی هەڵگرتنی ناوەکەو رابردووی تاکەکان بە پێی تەمەنی حیزبایەتیان دەبێ بە سەنگی مەحەک و دینامۆی مەشروعیەتدان بە هەڵگترتنی ناوو مێژووی حیزبەکەو وا لە لایەنی جیابووە دەکا کە خۆیان بە خاوەندارتر بزانن لە لایەنی بەرامبەر، کە ئەوە ئەوپەری لاوازی سیاسی کەسایەتیک یا لایەنێکی سیاسی نیشان دەدەا کە لە دونیا مودێرندا ئەم شێوەیە خوێندنەوەیە بکا بە فرهنگی سیاسی و نەتەوەیەک لەسەر ئیحساساتی چەند کەسێک بێ هیواو تووشی تەنگژەو تەنانەت شەر،بکا. دیارە ئەوش بەحسێکی تایبەت بە خۆی دەوێ کە لە چ فەرهەنگێکی سیاسیدا میزانی کاری رابردووی کەسایەتیەکان لە ناو حیزبێکدا دەکرێ وەک مەحەک و پێوانەیی مەشروعیەتدان بێ بۆ لایەنێکی سیاسی کە خۆی لە کۆنگرەیەکی مەشروع کە خۆی سەرپەرستی کردوە و دەنگی پێداوە بە هەموو کەمووکۆریەکانیەوە، جیا ببێتەوەو هەمان ناوو مێژوو بۆ خۆی بە رەوا بزانێ؟ دیارە من لەوبڕوایەدام کە هیچ یەک لەو رێبەرانەی ئێستا ی “حدک” رێبەرێکی کاریزماتیک نین و ئەو تایبەتمەندیان تێدانیە کە بتوانن تەئسیرگوزاربن بەسەر رەهەندە سیاسیەکانی مەوجود دا، هەروەها لە تواناییاندابێ کە لە شەرایەتێکی حساسی وەکوو ئێستادا تەئسیردانەربن لەسەر ئۆرگانیزەکردنی گەڵ بۆ ئامدەکردنیان لە شەرایەتە چارەنووس سازەکاندا بۆ گێستن بە ئامانجە سەرکیەکان. ئەگەر بێشک توانایەکی ئەوتۆیان هەبا باکیان لەوە نەدەبوو کە بە چ ناوێک کار بکەن، بەو ئیدە تازانەی کە دەیانهێنا مەیدانی سیاسەت،هەروەها دلنیابوونیان لە ئەگەری راستی و دروستی پرۆژەکانیان بە ناوێکی جیا کاریان دەکردوو بە دلنیایەوە دیانتوانی بە راحەتی جێگای خۆیان لە ناو معادلاتە سیاسیەکان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەنەوەو هیچ پیویستیان بەوە نەدەبوو کە ناوو مێژوو تەنانەت لۆگۆ بەراوەژوو کراوەکەی لایەنی دیکە بە دوای خۆیاندا یەدەک بکێشن.

ئێمە هەر لەو پێوەندیەدا نمونەی باشمان هەیە کە تاکەکان خۆیان دامەزرێنەرەی حیزبەکەیان بوونە بەڵام لە قۆناغێکدا گه‌یشستوونەتە ئەو قەناعەتە کە پێویستیان بە گۆران هەیەو لەو حیزبەی کە خۆیان دایانمەزراندبوو جیابوونەتەوەو حیزبێکی تازەیان بە ناوێکی دیکە دامەزراندووەو تەنانەت لە هەلبژاردنەکانیشدا دەنگیان هێناوەتەوە، کە نموونە نەزیکەکەی کە هاورێیان دەتوانن دەرسی لێوەربگرن لە تەنیشت خۆیان “گٶران”ە کە لە یەکیەتیی جیا بوونەوەو کەسی یەکەمی جیاببوەکان واتە کاک نەوشیروان لە دەستەی دامەزرینەری یەکیەتیی بووە بەڵام هیچکات نەهات کە مێژووی یەکیەتیی ببا، چوونکە بە دلنیاییەوە ئەگەر ئەو کارەی کردبا ئێستا ئەو پێگایەی لە ناو کۆمەڵگادا نەدەبوو . لایەنێکی دیکەش کە کەمێک دورترە ئاریەل شارۆنە کە خۆی دامەزرێنەری حیزبی لێکود بوو لە ئێسرائیل بەڵام بە هۆی جیاوازی سیاسی لەسەر چۆل کردنی شارۆچکەکانی ڵێوارەی باختەری لەگەڵ حیزبەکەی تووشی ئیختیلاف هاتوو حیزبێکی دیکە بە ناوی کادیما دامەزراند، کە هەر دو لەو نمونانەی کە هێنامەوە لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنیان بەدەست هێنا دوای جیابوونەوە. بەڵام هاورێیانی ئێمە لە “حدک” خۆیان باش دەزانن کە نە بەرنامەیەکیان هەیە و نە ئەو رێبەرە کاریزماتیکەشن کە خەڵک بە دوایان بکەوەێ و هۆمێدی پێیان بێ، هەر بۆیە بە ناچار بە هەڵگرتنی ناوو مێژووی ئەو حیزبەی کە لێی جیابوونەتەوە، نەتەوەێک تووشی کێشەو شەرێکی نەخوازراو دەکەن کە لە داهاتوودا هەر خۆیان لە بەرامبەر بە مێژوو و نەتەوەکەیاندا دەبێ وڵامدەر بن.

دیارە لە شەرایەتێکی وادا پرسیاری ئەوە دێتە پێش کە ئەگەر ئەو تایبەتمەندیانە و ئیختلافی سیاسیە نەبووە بۆ جیابوونەوە؟ بە سەراحت دەتواندری وڵامی ئەم پرسیارە لە وتەکانی شەخسی یەکەمیی ئەو حیزبە کە لە کۆروو کۆبوونەوەکانی حیزبی و گشتیی دا بە راشکاوی ببیسرێ کە بە کەرات باسی ئەوەی کردووە کە: ” ئەو جیابوونەوەیە تەنیا و تەنیا لە سەر دەسەڵات بووەو بەس دەنا هیچ کێشەیەکی سیاسیمان لەگەل هاورێیانی پێشوودا نەبووە”. دیارە دوای زیاتر لە شەش سال کە بەسەر ئینشعابەکەدا تێدەپەرێ تازە بە دور لەو واقعیەتە کە لەسەر دەسڵات درزیان خستۆتە ناو بەدەنەی ئەو حیزبەوە، داوای یەکگترنەوەیەک دەکەن کە لە ئەساسدا هەر باوەریان پێی نیە. مەنتق وا حوکم دەکا کە لایەنێک کە بۆ دەسەڵات جیا بووبیتەوە چۆن حازرە کە ئەو دەسەڵاتەی لە رێگای لەتکردنی حیزب بەدەستی هێناوە ، لەدەستی بدا. دیارە بەحسی یەکگرتنەوە لە لایەن “حدک”ەوە دو لایەنی هەیە کە یەکەمیان ئەوەیە کە بەو نەتیجە گێشتوون کە لە ئەساسدا لەتبوونەکە ئیشتیبا بووەو هاورێیانی رێبەری “حدک” هیچیی تازەیان پێ نەبووەو لە قەیرانی هەبوونی مەشروعیەتدا تیکەلبوونەوە بە باشتر دەزانن تا لە دەرفەتیکی دیکەدا بتوانن دەسەلات بەسەر تەواوی حیزبدا بگرنەوە. لایەنەکەی دیکەی ئەویە کە لە ئەساسدا تەنیا شوعارە بۆ شوێن‌دانان لەسەر ئەفکاری عمومی خەلك کە خۆیان بە ئاشتی خواز و یەکگرتووخواز نیشان بدەن و لایەنی بەرامبەریش بە پێچەوانە شەرخوازو نامەنتقی نێو بەرن بۆ مەنافعی خۆیان تاکوو بەلکو بۆشایی لایەنی یەکەمی پێ پەردەپۆش بکەن تا بتوانن بەو شیوە کارە لە ناو خەلکدا وەجهیکی تازە بۆ خۆیان دروست بکەنەوە. هەر چەندە “حدک” زۆر جاران باسی مەسەلەی بەرژەوەندی نەتەوەیی دەکا و هەر لەو سۆنگەشەوە بەحسی یەکگرتنەوە مەترەح دەکا، بەلام ئەوە رەنگە کەسانێکی ساویلکە باوەری پێ بکەن، بەڵام پێم وا نیە کە هیچ ئینسانێکی سیاسی و مەنتقی باوەر بەو ئیدەعایە بکا، چوونکە ئەگەر هاورێیان ئەوەندە لە فکری بەرژەوەندی گشتی و نەتەوەکەیاندابان بۆ بە دەست هێنانی دەسەلات جیا نەدەبوونەوە، ئیشتاش کە جیابوونەتەوە مێژووی حیزبەکەیان نەدەبردوو کێشەیان بۆ نەتەوەکەیان دروست نەدەکرد.

نەتیجە

بە شرٶڤە کردنی هۆکارەکانی جیابوونەوە دەگەینە ئەو نەتیجە کە لە ئەساسدا “حدک” بە هەلگرتنی ئەو ناوەو بردنی مێژووی حیزبەکە بە دەلایەلی وەهمی هیچ کات سەرکەوتوو نابێ و ناتوانێ ئەوە بسەڵمێنێ کە ئەوان لایەنی ئەسلی حیزبی دێموکراتن، هەر وەها ناشتوانێ ڕیگری بکا کە لە داهاتوودا شەری براکوژی سەرهەڵنەداتەوە کە بەرپرسیاری سەرەکیشی دەکەوێتە سەر شانی” حدک”. سەبارەت بە یەکگرتنەوەش من پێموایە کە بەو شکافە ئەمیقەی کە لە ناو بەدەنەو تەنانەت لایەنگرانی ئەو دوولایەنە هەر لە گۆنگرەی هەشتەوە هەتاکوو ئێستا پەیدا بووەو تەنانەت ئەمیقتریش بووە، ناتواندرێ باس لە یەکگرتنەوەیەک بکرێ کە هەر لەسەرەتاوە نتیجەکەی مەعلومەو مونجەر بە شکستە. هەر وەک بەڕێز هیجری لە وتووویژەکەیدا باسی کرد کە: “هیچ گارانتیەک نیە کە دوای تێکەلبوونەوە دیسان جیابوونەوەیەکی دیکە روو نەدا”. دیارە ئەوە بەو مانایە نیە کە من دژی یەکریزی و یەکببونی لایەنە سیاسیەکانم، بەڵکوو بە پێچەوانە ئاوتەخوازم کە هەموو لایەنەکان نەک هەر ئەو دولایەنە، بۆ بەرژەوەندی نەتەوەی کورد هاودەنگ و هاوراو یەکگرتوو بن، بەڵام ئاوات و ئارەزوو شتێکەو واقەعیەتی مەوجود شتیکی دیکەیە لە دونیای سیاستدا. بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە “حدک” سێ ڕێگای لەپێشە کە دەتوانی بیانگرێتەبەر و هەرکامەش تایبەتمەندی خۆی هەیە، کە لیرە دەچمە سەریان:

رێگای ئەوەڵ ئەوەیە کە هەر وەک بەڕێز هیجری لە وتووێژەکەدا ڕێگایەکی پیشنهاد کرد کە بە نەزەری من ئەو شەرتەی کاک مستەفا مەنتەقی و دروستە کە بە حزووری لایەنی سێهەم کۆنگرەی پانزدە بگیرێ و بۆ بەرژەوەندی گەلی کورد، جا هەر لایەنێک ئەکسەریەتی هێنا پیرۆزی بێ و لایەنی بەرامبەر قەبوولێ بکا. کە من پێموایە “حدک” ئەگەر واقعەن ئەوەندە هۆگرو بە پەرۆشە بۆ تێکەلبوونەوە نابێ ئەو فورسەتە لەدەست بداو ئەوە یەکەم جار بوو کە کاک مستەفا بەو شێوەیە نەرم و کراوە هەلوێستی گرت و رێگا حەلێکی زۆر مەنتەقی خستە پێش لایەنی “حدک”. لەو سۆنگەوە کە بەرێز کاک خالید عزیزی لە هەموو کۆرو کۆبوونەوەکان باسی بەرژەوەندی گەڵی کوردوو یەکگرتنەوە دەکا، دەی با ئێمە لە خۆمانەوە دەست پێبکەین و بۆ نیەت پاکی و خلوسی نیت واز لە بەرژەوەندی شەخسی و گروهی بێنین و ئەو رێگا حەلەی کە بەڕێز کاک مستەفا بۆ یەکگرتنەوە پیشنهادی کردوە قەبوولی بکەین و گەلی کوردیشی پی دلخۆش بکەین و دوژمنانیشی پێ دڵگران بکەین.

ڕێگای دوهەم ئەوەیە کە “حدک” بە گۆرینی ناوو ومێژووکەی بە بەرنامەیەکی شەفافەوە پێبنێتە گۆرەپانی مبارزە و ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی کە هەم پێوەندیەکانی لەگەل لایەنی بەرامبەر ئاسایی بکاتەوە هەم ئەو بەربەستانەی لەسەر ڕیگان بۆ یەکخستنی گوتاری کوردی هەڵبگیرن و رێگا خۆشبکرێ بۆ تەنانەت بەرەیەکی بەهێز لە نێوان لایەنە کوردەکان بۆ ئەوە کورد بە یەک دەنگ لە معادلاتی داهاتووی ئێراندا رۆڵ بگێرێ. تەنانەت دەتواندرێ لە داهاتووی کوردستاندا بە هۆی نزیکبوونی لەگەل حدک ئێران  واریدی هاوپەیمانیەکی ئیستراتژی ببێ، کە من پێموایە ئەودەم دەتوانێ جەماوری زیاتریش لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە . من پێموایە ” حدک ” بەو کارە چەند ئامانج پێکەوە دەپێکی کە هەمووی لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستاندایە و رێبەرانیشی زۆری ئیدەعای بۆ دەکەن، کە لە هەموویان گرینگتر پێش بە شەرێکی مالوێرانکەر لە داهاتووی کوردستان دەگیرێ بەو کارە، دوهەم رێگا خۆشکەر دەبێ بۆ یەکخستنی گوتاری کوردی بەرامبەر بە نەتەوەی باڵا دەست لەو قۆناغەی کە ئیستا تێیداین بۆ ئەوەی ئەوان لەو ناکۆکیانە کەلکی مەنفی وەرنەگرن بۆ بەرتەسکردنەوەی مافەکانی کورد. سێهەم قودرەتی ئینتەخاب لە داهاتووی کوردستانی ئازاددا زیاد ەبێ و پلورالیزم جێگیرتر دەبێ و پێش بە دیکتاتور بوونی یەک یا دو حیزب دەگیرێ. کە من ئەو رێگایەم پێ باشترین رێگایە و بە دلنیایەوە دەتواندرێ سەرکەوتوو بێ.

رێگای سێهەم بەم شیوەیە ئیدامەی بدەن و لە داهاتوودا بە هەزاران کوری کورد بدەن بە کوشت و نەتەوەی کورد وا لێبکەن کە هەزارجار ئاواتە خوازی رژیمی ولایەتی موتلەقەی فقیە بکەن و جارێکی دیکە فورسەتەکان لەدەست بدەنەوە و گەڵی بەشخوراوی کوردێش تووشی کارەسات و ناهۆمیدی بکەنەوە. کە ئەوەدەم ئەوان بەرپرسیار دەبن لە سەرهەلدانی هەموو رووداوەکان و بە پێچەوانەی ئەوەی خۆیان ئیدەعا دەکەن هەم مێژوو هەم خەلک ئەوان بە تاوانبار دەزانێ.

هیوادارم کە رێبەرایەتی “حدک” بە خۆی دابێتەوە و رێگای مەنتەقی و ئوسوولی بگرێتە بەر بۆ بەرژەوەندی نەتەوەکەمان و ببێ بە پێشەنگی واز هینان لە بەرژەوەندی بەرتەسکی شەخسی و گروهی و حیزبی لە پێناو گەلەکەیدا.

.04.02.2012

سه‌رچاوه‌: رۆژهه‌ڵات تایمز{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی