دیمانه‌یه‌ك له گه‌ڵ به‌رێز کاک مسته‌فا
هیجری
سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستانی
ئێران
ئاماده كردنی : مه‌جید ساڵح
دوای 58 ساڵ له
خه‌بات و تێكوشان بۆ خودموختاری، ئه‌و هۆكارانه چی بوون وایان كرد
له كۆنگره‌ی سیازده‌هه‌می حیزب‌دا
ستراتیژی فیدرالیزم هه‌ڵبژێرن؟
- سوپاستان ده‌كه‌م و به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌م. بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره
پێموایه پێویست ده‌كات كه هه‌ندێك بۆ رابردوو بگه‌ڕێینه‌وه، ئه‌و
كاته‌ی حیزبی
دێموكرات
دروشمی ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان و دێموكراسی
بۆ ئێران به‌رز كرده‌وه. ڕژێمی په‌هله‌وی به ته‌واوی زاڵبوو بوو به
سه‌ر ئێران‌دا و وه‌ك ژاندارمی ناوچه‌كه، به سه‌ر ناوچه‌كه‌شدا زڵبوو
بوو، له‌و كاته دا هێزی كورد به ته‌نها له شۆڕشدا بوو بۆ به
ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی، به‌ڵام له لایه‌ن گه‌لانی دیكه‌ی
ئێرانه‌وه ئه‌و داخوازییه به‌و شێوه‌یه پێشنیاز نه‌كرا بوو، ئه‌مه
له لایه‌ك، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ئێوه ئاگادارن كه جیهان و
ناوچه‌كه دابه‌شبوو بوو به سه‌ر دوو جه‌مسه‌ر دا، ئه‌م دوو لایه‌نه‌ش
بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌كانی خۆیان به هێز بكه‌ن زیاتر تهوهجوهیان له
سه‌ر حكومه‌ته‌كان تهمهركوزی كرد بوو. ئه‌و حكومه‌تانه‌ی كه
لایه‌نگرییان له وان ده‌كرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌وان مافی
گه‌لانیان له به‌رچاو نه‌بوو، زۆر جاریش هه‌بوو مافی گه‌لانیان له
ژێر پێ ده‌نا بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له چوارچێوه‌ی
ده‌وڵه‌ته‌كاندا به هێز بكه‌ن، هه‌روه‌ك ده‌شزانین له‌و ماوه‌یه‌دا
چه‌ندین جار مافی گه‌لی كورد پێشێلكراوه‌و فه‌وتاوه.
بۆیه ده‌توانین بڵێین له‌و سه‌رده‌م و كاته‌دا داخوازیی ئۆتۆنۆمی بۆ
گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران دا ده‌توانێ یه‌كێك له واقیعترین
داخوازییه‌كان بوو بێ. یان بڵێین لانی كه‌می داخوازییه‌ك بوو بێت كه
گه‌لی كورد وه‌كو مافی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی ده‌یتوانی پێشنیازی بكات له‌و
جۆره حكومه‌تانه‌ی كه تۆتالیتا‌ر بوون و ته‌نها سوود و قازانجی خۆیان
له به هێز كردنی مه‌ركه‌ز دا ده‌بینییه‌وه، به‌ڵام.
*
ببووره، راستییه‌ك له شۆڕشه‌كانی كورد دا
هه‌یه، كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه؛ له گه‌ڵ گۆڕانی سیستمی سیاسی له
مه‌ركه‌زی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كوردیان تیایه داخوازی سیاسییانه‌ی
خه‌ڵكی كوردیش چووه‌ته ئاستێكی پێشكه‌وتووتره‌وه، ئایا ئه‌و گۆڕانه‌ی
له كۆنگره‌ی ئێوه دا روویدا كاریگه‌ریی ئه‌وه‌یه كه سیستمی سیاسی
له ئێران گۆڕانی به سه‌ر دا هاتبێت یان ئه‌وه‌تا نه‌وه‌یه‌كی نوێ له
كۆنگره دا ئه‌و كاریگه‌رییه‌یان دروستكردووه؟ و ئه‌وان كاریگه‌رییان
له سه‌ر دروشم و گۆڕان هه‌بووه؟
- دیاره له پێشدا خودی ئاڵوگۆڕه سیاسییه‌كه‌ی ناوچه‌كه كاریگه‌ری
هه‌یه. ده‌مویست ئه‌وه‌تان عه‌رز بكه‌م كه ئه‌و ده‌م ئه‌و دروشمه
پێویست بوو، به‌ڵام ئاڵوگۆڕ به‌سه‌ر ناوچه دا هاتووه، دنیا كه
ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هاتووه. ئێستا به‌ره‌ی كۆمۆنیزم وه‌كو هێزێكی
گه‌وره نه‌ماوه، بۆیه ئه‌وه‌ی زۆرتر ده‌توانێ له دیاریكردنی
چاره‌نووسی گه‌لان و ئاڵوگۆڕی سیاسی و جوگرافیای ده‌وڵه‌تاندا رۆڵی
هه‌بێت به‌ره‌ی خۆرئاوایه به سه‌رۆكایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه خودی ئاڵوگۆڕه بنهڕهتییهكانن،
كه پێموایه ئه‌وه به‌هێزترین فاكته‌ره بۆ گۆڕینی دروشم له نێوخۆی
ئێران‌دا. ئێرانێك كه له (25) ساڵی رابردوودا له به‌ر ئه‌وه‌ی
كه‌سایه‌تییه‌كی كاریزماتیكی ئایینی وه‌ك خومه‌ینی رابه‌ر بوو،
خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌شی زۆریان قبوڵیان بوو، هه‌روه‌ها ئه‌و سیستمه‌ش
نه‌ناسرا بوو وه‌ك ئێستا. ئێستا ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێمه تێیدا ده‌ژین
سه‌رده‌می رزگاریی گه‌لانی بن ده‌سته، هه‌ر وه‌كو ده‌زانین دوای
رووخانی سۆڤیه‌ت چه‌ندین میلله‌ت مافی چاره‌نووسی خۆیان به
ده‌ستهێناوه. له به‌شه‌كانی دیكه‌ی دنیاشدا هه‌روه‌كو ده‌بینین مافی
نه‌ته‌وه‌كان خه‌ریكه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
بۆیه پێمان وابوو به له به‌رچاو گرتنی ئه‌و ئاڵۆگۆڕانه‌ی كه له
دنیا دا هه‌یه و ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی كه له نێو خۆی ئێران‌دا
هاتووه‌ته پێشێ به تایبه‌تی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی كورد له
هه‌موو بهشهكانداو یه‌ك له‌وان له ئێران‌دا زۆر له ڕابردوو زیاتر
گه‌شه‌ی كردووه. كاتی ئه‌وه هاتووه كه حیزبی
دیموكراتیش ده‌بێت هه‌نگاوێك به‌ره‌وپێشه‌وه بنێت بۆ داخوازیی مافه
نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان.
*له‌و
باوه‌ڕه‌دا نیت كه
ده‌بوایه ئه‌و هه‌نگاوه زووتر ههڵبنرایه؟ بۆ نموونه (10) ساڵێك
پێش ئێستا.
- ئێمه ئه‌و دروشمه گرنگانه‌مان ته‌نها ده‌توانین له
كۆنگرهكانماندا بیانگۆڕین، چونكه له كۆنگره‌كاندا بڕیاری له سه‌ر
دراوه. كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی ئێمه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه و
كۆنگرهكانیشمان چوار ساڵ جارێكه. پێش ئه‌م كۆنگره‌یه‌ش به ماوه‌ی
ساڵێك له كۆمیته‌ی مه‌ركه‌زی و ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره باسی ئه‌وه
هاته گۆڕێ كه كاتی ئه‌وه هاتووه ئێمه دروشمه‌كه‌مان بگۆڕین یان
نا؟ له ئه‌نجامی ئه‌و گفتوگۆیانه دا كۆمیته‌ی ناوه‌ندی گه‌یشته ئه‌و
قه‌ناعه‌ته‌ی كه كاتی هاتووه. بۆیه پرۆژه‌یه‌كی ئاماده‌كردوو
خستییه به‌ر ده‌ستی كۆنگره و له كۆنگره دا په‌سه‌ند كرا. بێگومان
كۆنگره‌كه‌شمان له‌وانی دیكه‌ی رابردوو جیاوازیی هه‌بوو، به‌شێكی زۆرتر
خه‌ڵك به‌شداریی تێدا كرد، ئه‌وانه هه‌موویان كاریگه‌رییان هه‌بووه.
*به‌ڕای
هه‌ندێك كه‌س، خه‌ڵك وایكردووه یان حیزبی
دیموكراتی ناچار كردووه دروشمه‌كه‌ی بگۆڕێت، ئێوه ڕاتان چییه؟
- من حاشا له‌وه ناكه‌م كه هه‌ر حزبێكی سیاسی كه له نێو خه‌ڵكدا
ریشه‌ی هه‌بێ، بێگومان كاریگه‌ری خه‌ڵكیشی له سه‌ر ده‌بێت. وه‌كو حیزبیش
كاریگه‌ریی له سه‌ر خه‌ڵك ده‌بێت، به‌ڵام به‌شی هه‌ره سه‌ره‌كی و
گرنگی گۆڕانی دروشمی حیزب،
ئه‌وه بوو كه‌خودی رێبه‌رایه‌تی حیزب
گه‌شتبووه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی هاتوونه‌ته ئاراوه
پێویست ده‌كات كه‌ئێمه هه‌نگاوێك له‌داخوازییه‌كانی خۆمان بچینه پێش.
*ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه باسێكی گه‌رم له
نێو حیزب
و رێكخراوه سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران‌دا بۆ پێكهێنانی به‌ره‌یه‌ك
یان چوارچێوه‌یه‌كی كاری پێكه‌وه‌یی و هه‌ماهه‌نگی باسی لێوه ده‌كرێت.
پێش ئه‌وه‌ی حیزبی
ئێوه‌ش دروشمی فیدرالی به‌رز بكاته‌وه چه‌ند حیزب
و رێكخراوێكی كوردستانی ئێران هه‌مان دروشمیان به‌رز كرد بووه‌وه.
پێموایه ئه‌م گۆڕانه‌ی ئێوه‌ش له‌و مه‌سه‌له‌یه دا نزیكترتان
بخاته‌وه بۆ به‌ره‌یه‌كی وا، به‌تایبه‌ت كه سهركردایهتییهكهشتان
گه‌نجترن له‌وانی پێشتر بۆ مامه‌ڵه له گه‌ڵ بارودۆخه‌كاندا.؟
- ده‌زانی سیاسه‌تی حیزبی
دیموكراتی كوردستانی ئێران له لێك نزیك كردنه‌وه‌ی هێزه
ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران به‌گشتی و هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی كوردی ئێران به
تایبه‌تی، كۆنه‌و ئێمه له مێژه ئه‌و سیاسه‌ته‌مان هه‌یه. ئێمه
له‌گه‌ڵ هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران زۆر تێكۆشاوین و ئه‌و سیاسه‌ته
له سه‌رده‌می شه‌هید د.قاسملو-ه‌وه دامه‌زراوه‌و درێژه‌ی هه‌بووه و
ئێستاش له‌و باوه‌ڕه داین كه یه‌كێك له فاكته‌ره به هێزه‌كانی
كاریگه‌ریی بۆ ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات له ئێران‌دا، یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه
سیاسییه‌كانه، چ ئه‌وانه‌ی له ناوخۆی ئێراندان یان له
ده‌ره‌وه‌یدان، به تایبه‌تی هێزه كوردییه‌كان، به‌ڵام بارودۆخی
ئێمه‌و زرووفه سیاسییه‌كه‌ی ئێران، به‌داخه‌وه وایكردووه ئێمه
نه‌مانتوانیوه له‌و كاره‌ی خۆماندا سه‌ركه‌وتوو بین. ره‌نگه به‌شێكی
په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌بێت كه كۆماری ئیسلامی توانی به‌شێك له‌و
هێزانه زۆر لاواز بكات و هه‌ندێ لایه‌ن گه‌یشتنه حاڵه‌تی بێ
ئومێدی، ته‌نانه‌ت له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌وری یه‌كه‌می
سه‌ركۆماری خاته‌می هه‌ندێك لایه‌ن له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون كه ئیتر
ئێران له‌ناو ده‌روونی خۆیدا گۆڕانێكی قووڵی دیموكراتی و ئاڵوگۆڕی
سیاسی به سه‌ردا دێت. بۆیه به‌شێكی له‌وانه خه‌ڵكیان بۆ ئه‌وه
هانده‌دا بچنه‌وه ئێران، ئه‌مانه هه‌مووی رێگر بوون له‌سه‌ر
یه‌كگرتنی ئێمه‌دا.
بێجگه له‌وانه گیروگرفتی دیكه‌ش هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه تاكو
ئێستاش هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران و كوردیش زیاتر له‌وه‌ی روو
له‌خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوانیان بكه‌ن، ده‌چن روو له‌خاڵه
جیاوازه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه له‌و ماوه‌یه‌دا.
*
ئێوه وه‌ك حیزبی
دیموكرات یان وه‌كو كورده‌كان؟
- به‌ڵێ وه‌ك حیزبی
دیموكرات له گه‌ڵ هه‌ندێ له ڕێكخراوه‌كان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی
رابردوودا باسمان له‌و مه‌سه‌له‌یه كردووه‌و هه‌ندێ چووینه‌ته
پێشێ. بۆ نموونه ئێمه له گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشی كوردستانی
ئێران، له گه‌ڵ یه‌كێتی شۆڕشگێڕانی ئێران. زنجیره كۆبوونه‌وه و
وتووێژێكمان ئه‌نجامداوه‌و تا ڕاده‌یه‌ك چووینه‌ته پێشێ، به‌ڵام
هه‌ندێ خاڵمان ماوه كه هیوادارم له‌مه به‌دوا ئه‌وه درێژه
پێبدهینهوهو بگه‌ینه خاڵێكی هاوبه‌ش و ئه‌گه‌ر ناوی (به‌ره)ش
نه‌بێت، ئه‌وا له‌یه‌ك نزیك بینه‌وه‌و بتوانین هه‌ندێ كار‌و كرده‌وه‌ی
هاوبه‌ش پێكه‌وه ئه‌نجام بده‌ین و ئه‌و كاره هاوبه‌شانه له
داهاتووشدا زیاتر لێكمان نزیك بكاته‌وه. به‌تایبه‌ت كه‌پێده‌چێت
ئاڵوگۆڕه‌كان خێراتر له‌جاران بچنه پێشێ‌و زه‌رووره‌تی ئه‌م كارانه‌ش
له ئێمه خێرایی زیاتر بخوازێت.
*
ئه‌و دروشمه فیدرالییه‌ی ئێوه به‌رزتان كردووه‌ته‌وه، چه‌نده له
ناو حزبه كوردستانی و ئێرانییه‌كاندا قبوڵ ده‌كرێت، به تایبه‌تی
حزبه پان ئێرانییه‌كان؟
-ئه‌گه‌ر راستیت ده‌وێت تا ئێستاش ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ڕێكخراو‌و
كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی ئێران مافی نه‌ته‌وایه‌تییان له
ئێران‌دا قبوڵ نییه، ئه‌وان له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شی زۆریان خه‌بات بۆ
دیموكراتی ده‌كه‌ن و باوه‌ڕیان پێیه‌تی، به‌ڵام كه دێیته سه‌ر مافی
چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كان له‌وێدا شۆڤێنیزم جارێكی تر خۆی
دهنوێنێتهوهو مه‌ترسی دابه‌شبوونی ئێران ده‌هێننه‌وه گۆڕێ، به‌ڵام
ئێمه پێمان وایه گۆڕینی دروشمی سه‌ره‌كیمان له خه‌باتماندا زیاتر
نزیكمان ده‌خاته‌وه له‌گه‌لانی ئێران، چونكه ئه‌وه‌ی ئێمه
ده‌مانه‌وێ (مافی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد له‌چوارچێوه‌ی ئێران‌دا)،
دروشمێكه داخوازیی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێرانیشه، نه‌ك به‌شێوه‌ی
ره‌سمیی، چونكه ئه‌وان وه‌ك حیزبی
دیموكراتی كوردستانی ئێران نین كه بوێرن داخوازییه‌كانی خۆیان
رابگه‌یه‌نن، زیاتر له ناوخۆی ئێراندان، به‌ڵام به‌شێكیان كه
له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێراندان ئه‌و مافه راده‌گه‌یه‌نن و هه‌ندێكیشیان داوای
جیابوونه‌وه له ئێران ده‌كات. له وتووێژێكدا كه كوڕی شا كردوویه‌تی
له گه‌ڵ ئێرانێكی فیدرالیدایه، هه‌ندێك له سه‌ڵته‌نه‌ت خوازه‌كانیش
به هه‌مان شێوه، به‌ڵام چۆنیه‌تی ئه‌و فیدرالییه جێگه‌ی گفتوگۆیه و
ده‌بێ قسه‌یان له گه‌ڵ بكرێت، ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێ و ئه‌وه‌ی
ئه‌وان ده‌یانه‌وێ بۆ یه‌كتری ئاشكرا بكه‌ین. ئه‌گینا شۆڤێنیسته‌كان
هی وایان تێدایه كه ته‌نانه‌ت نووسین به زمانێكی دیكه به هه‌وڵی
جوداخوازی داده‌نێت.
*
له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و گۆڕانه‌ی ئێوه چۆن پێشوازیی
لێكراوه، به تایبه‌ت كه خۆشتان له سۆسیال ئینته‌رناسیونال دان؟
- له‌ڕاستییدا ئێمه تازه كۆنگره‌مان كۆتایی هاتووه و تازه
ئاگادارییه‌كه گه‌یشتووه به‌حیزبه
دۆسته‌كانمان له
SI و
ئه‌وروپادا، بۆیه هێشتا هه‌ڵوێستی ئه‌وانمان نه‌زانیوه. به‌ڵام به
حوكمی ئه‌وه‌ی پێشتر قسه‌وباسمان له گه‌ڵیان هه‌بووه‌و لێیان
نزیكین، ئه‌وان له گه‌ڵ هه‌موو مافێكدان له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا. من
هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نابینم كه ڕۆژێك له‌ڕۆژان ئه‌وان دژی ئه‌و گۆڕانه بن
له ناو حیزبی
ئێمه‌دا، چونكه به‌شێكی زۆری ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپاو وڵاته گه‌وره
پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان ئه‌مڕۆ له شێوه‌ی فیدرالیدا به‌ڕێوه‌ده‌برێن،
بۆیه بڕواناكرێت دژایه‌تی مافی گه‌لی كورد یان گه‌لانی دیكه‌ی ئێران
بكه‌ن.
*
پێتوایه دوای كۆنگره‌ی (13) په‌یوه‌ندیی فراوانترتان بۆ دروست بكرێت
به تایبه‌ت له گه‌ڵ ئه‌مریكا؟
- ئێمه ئه‌ندامی
SI-ین
به هۆی ئه‌مانیشه‌وه له گه‌ڵ به‌شی زۆری حزبه ئه‌وروپاییه‌كان
دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندیمان هه‌یه‌و له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا به‌شدار
ده‌بین. له ڕاستیدا په‌یوه‌ندیمان له گه‌ڵ ئهوروپاییهكانیشدا
باشه. سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیمان له گه‌ڵ ئه‌مریكادا ئێمه چه‌ند
ساڵێكه ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌مان هه‌یه، بهلاَم
وه‌ك له كۆنگره‌ش ته‌ئكیدی له سهركرایهوه ئێمه ده‌بێت ئاستی
په‌یوه‌ندییه‌كانمان گه‌شه پێبده‌ین هه‌روه‌ها له گه‌ڵ ئه‌و
وڵاتانه‌ش كه ده‌توانن كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌مریكا هه‌بێت له
هه‌مان شێوه، وه‌ك به‌ریتانیا.
*ئه‌وروپا
بۆچوونه سیاسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌ك هی ئه‌مریكا نییه، پێت
وایه ته‌ركیز له
سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا كه ئه‌مڕۆ فاكته‌رێكی گرنگی ده‌ره‌كییه
باشتر نابێت وه‌ك له‌وه‌ی تا ئێستا كورد له گه‌ڵ ئه‌وروپا كردوویه‌تی؟
- بێگومان ده‌بێت وابێت، ئه‌وه‌ی ئێستا رۆڵی چاره‌نووس سازانه‌ی
له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه ئه‌مریكایه، به‌ڵام نابێ هه‌موو هێلكه‌كان
بخه‌ینه سهبهتهیهكهوهو ئه‌وروپاییه‌كانیش به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان
هه‌یه.
رۆژگارێك ئێران به‌رژه‌وه‌ندی زۆری بۆ ئه‌وروپا دابیندهكرد، به‌ڵام
ئێستا بارودۆخه‌كه رووه‌و ئه‌و ده‌چێت كه ئه‌وروپاییه‌كانیش له
ئه‌مریكا نزیكتر ببننه‌وه. ئه‌ویش له به‌ر مه‌ترسییه‌كانی چه‌كی
ناوكی و ئه‌زموونی رووخانی دوای رژێمی سه‌دام بوو كه ئه‌وروپاییه‌كان
به‌شدارییان نه‌كرد
و ئه‌مڕۆ تاڕاده‌یه‌ك
په‌راوێزخراون.