|
شایه‌تی D: ئه‌حمه‌دی‌نژاد دابینكه‌ری
كه‌ره‌سه‌و ئه‌ندامی پشتیوانی گرووپی
تیرۆری دوكتور قاسملوو بوو |
سه‌رچاوه:
"رادیۆ فه‌ردا" ، شه‌هرام میریان (كۆڵن)
له‌كاتێكدا
ئێران هه‌رچه‌شنه به‌شدارییه‌كی ئه‌حمه‌دی‌نژادی له
كوشتنی سێ سیاسه‌تڤانی كورد له 16 ساڵ پێش له شاری
ڤیه‌ندا به‌درۆ خاته‌وه، رۆژنامه‌نووسێكی ئێرانی كه
وه‌كوو شایه‌تی Dی په‌روه‌نده‌ی تیرۆری رێبه‌رانی
كورد ناوی لـێ‌ده‌بردرێ، جه‌ختی كرده‌وه كه
ئه‌حمه‌دی‌نژاد له كوشتنی رێبه‌رانی كورددا به‌شداریی
راسته‌وخۆی نه‌بووه، به‌ڵام وه‌كوو ئه‌ندامی پشتیوانی
گرووپی تیرۆر ئه‌ركی خۆی به‌ڕێوه‌بردوه‌و ئه‌ركی
دابینكردنی چه‌كوچۆڵـی بۆ ئه‌م گرووپه له‌ئه‌ستۆوه
بووه. ئه‌و كه‌ره‌سه‌ی كوشتنی له باڵوێزخانه‌ی
ئێرانه‌وه هێناوه بۆ ئه‌و ماڵه‌ی كه سێ سیاسه‌تڤانی
كوردی تێ‌دا كوژرا. ئه‌م شایه‌ته ناسر ته‌قی‌پوور،
یه‌كێك له ئه‌ندامانی پایه‌به‌رزی سوپای پاسدارانی
به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی خۆی له‌قه‌ڵه‌م دا.
شهرام
میریان (رادیۆ فه‌ردا):
له حه‌وتوونامه‌ی "پروفیل"دا دوو بابه‌ت سه‌باره‌ت به
ده‌ستێدابوونی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژاد له تیرۆری
دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، رێبه‌ری حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و دوو كه‌س له هاوڕێیانی
به‌رچاو ده‌كه‌ون. بابه‌تی یه‌كه‌م تیترێكی به‌م
شێوه‌یه‌ی له‌خۆ گرتوه "ئایا سه‌ركۆماری نوێی ئێران
له تیرۆری سێ سیاسه‌تڤانی كورددا ده‌ستی هه‌بووه؟"،
هه‌روه‌ها بابه‌تی دووهه‌م وتووێژێكه له‌گه‌ڵ
رۆژنامه‌نووسێك كه "پروفیل" وه‌كوو شایه‌تی D باسی
لـێ‌كردوه. ئه‌م شایه‌ته كه ئێستا وه‌ك په‌نابه‌ری
سیاسیی ئێرانی له فه‌ڕانسه‌دایه له یه‌كه‌مین
هه‌ڤپه‌یڤینی خۆی له‌گه‌ڵ بڵاوكراوه‌یه‌ك له
ده‌ره‌وه‌دا پێی له‌سه‌ر تۆمه‌تی به‌شداری مه‌حموود
ئه‌حمه‌دی‌نژاد له تیرۆری كورده‌كان له شاری ڤیه‌ندا
داگرت‌و ده‌ڵـێ دوو گرووپ له ئه‌نجامدانی ئه‌و
كرده‌وه‌دا ده‌ستیان هه‌بووه، گرووپی وتووێژكه‌ر‌و
گرووپی تیرۆر.
مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژاد یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی گرووپێك
بوو كه سێ كه‌س تێی‌دا ئه‌ندام بوون. به‌پێی وته‌ی
شایه‌تی D ئه‌حمه‌دی‌نژاد له نێوان باڵوێزخانه‌ی
ئێران‌و گرووپی تیرۆردا رۆڵـی پێوه‌ندیده‌ری له‌ئه‌ستۆ
بووه‌و هه‌روه‌ها جیا له‌وه‌ش به‌رپرسی دابینكردنی
چه‌كوچۆڵ بۆ ئه‌و گرووپه‌ش بووه. ئه‌و كه‌ره‌سه‌ی
كوشتنی له باڵوێزخانه‌ی ئێرانه‌وه بۆ ئه‌و ماڵه‌ی كه
سێ سیاسه‌تڤانی كوردی تێ‌دا كوژان، هێنابوو.
شایه‌تی D له درێژه‌ی وتووێژی خۆی له‌گه‌ڵ گۆڤاری
ئوتریشی‌دا ده‌ڵـێ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێراوی كۆماری
ئیسلامی له رۆژی تیرۆردا وه‌كوو ئه‌ندامی پشتیوان له
به‌رانبه‌ر ماڵـی ئاماژه‌پێكراودا له چاوه‌ڕوانی‌دا
بووه، به‌ڵام هیچ كات راسته‌وخۆ له‌م تیرۆره‌دا به‌شدار
نه‌بووه. شایه‌تی D له‌و وتووێژه‌دا جارێكی‌تر ناسر
ته‌قی‌پوور، ئه‌ندامێكی پایه‌به‌رزی سوپای پاسدارانی
به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی زانیاری‌یه‌كانی خۆی ناوبرد‌و
گوتی سێ ساڵ‌ونیو له‌مه‌وپێش، ته‌قی‌پوور به‌وی گوتبوو
كه بڕیاره وایه ده‌ستبداته به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركێك كه
ده‌بێ به‌ڵێنی بدا گه‌ر گه‌ڕایه‌وه ئه‌و شتانه‌ی كه
سه‌باره‌ت به تیرۆری سێ سیاسه‌تڤانی كورد پێی
گوتووه، له‌بیر كات‌و گه‌ریش تووشی به‌لایه‌ك هات، ئه‌وا
ده‌ستی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری‌یه‌كان ئاوه‌ڵه
ده‌بێ.
به وته‌ی ئه‌م رۆژنامه‌نووسه ماوه‌یه‌كی پاشتر، ناسر
ته‌قی‌پوور له چالاكی‌یه‌كی مه‌له‌وانی‌دا گیانی
له‌ده‌ست دا. له كۆتایی ئه‌م وتووێژه‌دا شایه‌تی D
جه‌ختی كرده‌وه كه وه‌زاره‌تی نێوخۆی ئوتریش
له‌گه‌ڵـی‌دا سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی رووداوی تیرۆره‌كه
پێوه‌ندی پێوه گرتوه.
سه‌رچاوه:کوردستان مێدیا |