|
16هه‌مین ساڵیادی تیرۆری دوكتور
عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو له ئوتریش، ده‌سپێكی
تیرۆره‌كانی به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی كۆماری
ئیسلامی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات |
سه‌رچاوه: "رادیۆ فه‌ردا" ، شه‌هرام میریان (كۆڵن)
له
22ی پووشپه‌ڕی 16 ساڵ له‌مه‌وپێش له ئاپارتمانێك له
شاری ڤیه‌ن دا، دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، عه‌بدوڵڵا
قاردی ئازه‌ر‌و فازڵ ره‌سوول، له ره‌وتی
چاوپێكه‌وتنێكی نهێنی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆماری
ئیسلامی‌دا كوژران. گومانلێكراوانی ئه‌م تیرۆره خۆیان
ده‌گه‌یه‌ننه باڵوێزخانه‌ی ئێران له ڤیه‌ن‌و دواتر له
ئوتریش ده‌چنه‌ده‌رێ. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاتی
ئوتریش ئه‌م رووداوه‌ی به ریسوایی له‌قه‌ڵه‌م دا.
حه‌مید نه‌وزه‌ری، یه‌كێك له كاربه‌ده‌ستانی سه‌ره‌كیی
ناوه‌ندی به‌ڵگه‌و توێژینه‌وه‌كانی ئێران له بێرلین،
له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ "رادیۆ فه‌ردا"دا ده‌ڵـێ:
"ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ران‌و فه‌رمانده‌رانی تیرۆری دوكتور
عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو و هاوڕێیانی له ئوتریش دادگایی
بكرانایه، زنجیره كوشتنه‌كانی دواتر له‌وانه‌ش كوشتار
له ریستورانی میكونووسدا روویان نه‌ده‌دا".
شازده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له وه‌ها رۆژێكدا دوكتور
عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، رێبه‌ری ئه‌وكاتی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و دوو كه‌س له هاوڕێیانی
له‌كاتێكدا كه به شێوه‌یه‌كی نهێنی خه‌ریكی وتووێژ
له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی له شاری ڤیه‌ن دا بوون،
كوژران.
شه‌هرام
میریان (رادیۆ فه‌ردا):
له 22ی پووشپه‌ڕی 16 ساڵ له‌مه‌وپێش له ئاپارتمانێك
له شاری ڤیه‌ن دا، دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو،
عه‌بدوڵڵا قاردی ئازه‌ر‌و فازڵ ره‌سوول، له ره‌وتی
چاوپێكه‌وتنێكی نهێنی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆماری
ئیسلامی‌دا كوژران. به‌پێی شایه‌ته فه‌رمی‌یه‌كان،
گومانلێكراوانی ئه‌م تیرۆره پاش به‌ڕێوه‌بردنی
راسپارده‌كه‌یان، خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه باڵوێزخانه‌ی ئێران
له ڤیه‌ن‌و دواتر له ئوتریش ده‌چنه ده‌رێ.
ئه‌گه‌رچی "فرانس لوشناك"، وه‌زیری نێوخۆی ئه‌وكاتی
ئوتریش ئه‌و تۆمه‌ته به‌درۆ ده‌خاته‌وه كه به هۆی
گوشاری توندی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه هێشتی
كه گۆمانلێكراوانی ئه‌م تیرۆره له ئوتریش هه‌ڵ بێن،
به‌ڵام "ئابوس مۆك" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاتی ئوتریش
به‌پێی نووسراوه‌ی رۆژنامه‌ی "نویس هوكسیلات" ئه‌م
رووداوه به ریسوایی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا‌و هاوكات قسه له
ترساندن‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن له لایه‌ن كۆماری
ئیسلامی‌یه‌وه ده‌كا. حه‌مید نه‌وزه‌ری، یه‌كێك له
كاربه‌ده‌ستانی سه‌ره‌كیی ناوه‌ندیی به‌ڵگه‌و
توێژینه‌وه‌كانی ئێران له بێرلین له وتووێژێكدا
له‌گه‌ڵ "رادیۆ فه‌ردا" رابردووی تیرۆره‌كانی 16 ساڵ
پێش به‌ملاوه‌ی له ئورووپادا به‌م شێوه باس ده‌كا:
حه‌مید نه‌وزه‌ری: تیرۆره سیستماتیكه‌كان له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات به كوژرانی دوكتور قاسملوو ده‌ستی
پێ‌كرد‌و دواتر له ساڵـی 1990دا كازم ره‌جه‌وی له
ژنێڤ، له هاوینی ساڵـی 1990دا دوكتور شاپوور به‌ختیار
له پاریس‌و له سێپتامبری 1992 تیرۆری میكونووس‌و. .
.ئه‌مانه نیشانه‌ی زنجیرئاسابوونی ئه‌م رووداوانه‌یه
كه به‌داخه‌وه تیرۆری دوكتور قاسملوو و هاوڕێیانی
له‌گه‌ڵ سازانی جیددی ده‌وڵه‌تی ئه‌وكاتی ئوتریش
به‌ره‌وڕوو بوو. ده‌وڵه‌تی ئه‌وكاتی ئوتریش بۆ ئه‌وه‌ی
كه به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌كانی له‌ده‌ست نه‌دا سازانێكی زۆر
جیددی له به‌رانبه‌ر گوشاری ئێران‌دا كرد‌و له ئاكامدا
بكوژه‌كان گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران. ئێمه بینیمان كه له
دادگای میكونووسدا شایه‌تی ناسراو به C، ئه‌بولقاسم
بێهبه‌هانی، له وه‌ڵامی پرسیاری دادستان دا گوتی: له
بنه‌ڕه‌تدا به سه‌رنجدان به تیرۆره‌كان له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات, ئێمه به رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ
به‌ربه‌ره‌كانێی توندی وڵاتانی ئورووپایی
رانه‌هاتبووین‌و میكونووس یه‌كه‌مجارمان بوو.
شه‌هرام میریان (رادیۆ فه‌ردا):
حه‌مید نه‌وزه‌ری وه‌بیری هێناوه كه ئه‌گه‌ر
به‌ڕێوه‌به‌ران‌و فه‌رمانده‌رانی تیرۆری دوكتور قاسملوو
و هاوڕێیانی له ئوتریش دادگایی بكرانایه، زنجیره
كوشتنه‌كانی دواتر له‌وانه كوشتار له میكونووسدا روویان
نه‌ده‌دا.
|