|
رێزدار پیتر پیلتز، یه‌خه‌ی بكوژانی
رێبه‌ری مه‌زن دوكتور قاسملووی شه‌هید
به‌رنادات |
چه‌ند رۆژ
له‌مه‌وبه‌ر سیاسه‌تمه‌داری ئازادیخواز "پیتر پیلتز" له
هه‌ڤیه‌یڤینێكی رۆژنامه‌ڤانی‌دا گوتبووی: پاش باس‌و
وتووێژ له‌گه‌ڵ دادستانی ڤیه‌ن دا، دادستان بڕیاری
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به
سه‌ركۆماری نوێی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، مه‌حموود
ئه‌حمه‌دی‌نژاد، داوه.
ئه‌مڕۆ وه‌زیری نێوخۆی ئوتریش له ئاخافتنێكی
رۆژنامه‌ڤانی‌دا گوتی: هیچ بڕیارێك سه‌باره‌ت به
لێكۆڵینه‌وه له ئه‌حمه‌دی‌نژاد نه‌دراوه. دوابه‌دوای
ئاخافتنی وه‌زیری ناوبراو، به‌ڕێز پیتێر پیلتز له
به‌رده‌م راگه‌یه‌نه گشتی‌یه‌كان دا گوتی: ئاغای
Miklautsch وه‌زیری نێوخۆی ئوتریش وه‌ك وته‌بێژی
سه‌ركۆماری رێژیمی ئێران ده‌ئاخڤێت‌و ده‌یه‌وێ
راستی‌یه‌كان بشێوێنێ‌و چه‌واشه‌یان بكات.
به‌ڕێز پیلتز له ئاخافتنه‌كه‌ی‌دا، جه‌ختی له‌وه
كرده‌وه كه كاتێ وه‌زیری نێوخۆی ئوتریش ده‌په‌یڤێ،
ده‌بێ وته‌كانی له‌گه‌ڵ دادستانی ئه‌و وڵاته‌دا
هاوئاهه‌نگ بكا‌و ئاگاداری بكاته‌وه‌و واز له
بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی چه‌واشه‌و ناڕاست بێنێ‌و
هه‌وڵ نه‌دات بۆ راگرتنی دڵـی به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی
ئێران. هاوكات، پیتێر پیلتز پێی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش داگرت
كه ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ته‌نیا سه‌باره‌ت به فایلی
ئه‌حمه‌دی‌نژاد به‌ڕێوه‌ناچێت، به‌ڵكوو هه‌موو ئه‌و
كاربه‌ده‌ستانه ده‌گرێته‌وه كه به شێوه‌یه‌ك ده‌ستیان
له تیرۆری دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، رێبه‌ری
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دا، هه‌بووه. |