|
رۆژى هه‌ینى 08/07/2005
خۆپێشاندانێکى هێمانانه له ژنێڤ وڵاتى سویسرا
به‌ڕێوه چوو |
ئاگادارى
حیزب و رێکخراوه کوردىیهکان
!
کۆر و
کۆمه‌ڵه به‌شه‌ردۆسته‌کان
!
رێکخراوه سینفى و کهلتوورى و رۆشنبیرى و پیشه‌یییه‌کان
!
هاونیشتمانانى دڵسۆز
!
رۆژى
هه‌ینى 08/07/2005 خۆپێشاندانێکى هێمانانه له ژنێڤ وڵاتى
سویسرا له لایه‌ن ئازیز و دڵسۆزانى دانیشتووى ئه‌م
وڵاته‌وه، بۆ به‌رده‌م کومیساریاى به‌رزى په‌نابه‌ران
وڕێخرا و هاوکات خۆپێشاندانێکى دیکه له لایه‌ن
په‌نابه‌رانى کورد له تورکیا ناسراو به شیمالى عێراق بۆ
به‌ر ده‌م باره‌گاى
UNHCR
له ئانکارا به‌رێوه‌چوو، ناوه‌رۆکى هه‌ر دوو ئه‌و
حه‌ره‌که‌تانه بۆ یه‌ک مه‌به‌ست و بۆ ئاگادار بوون له
سه‌ر بارودۆخى په‌نابه‌رانى کوردى ئێران له تورکیه و
فشار هێنان بۆ کومیساریاى به‌رزى په‌نابه‌ران بۆ ڕوون
بوونه‌وه‌ى چاره‌نووسى ئه‌و په‌نابه‌رانه بوو.
له
ژنێڤ هه‌یئه‌تێک به نوێنه‌رایه‌تى خۆپێشانده‌ران که
بریتی بۆ له: خوشکه که‌ژال عه‌بباسى، کاک ته‌یمور،
نوێنه‌رى حیزبى سه‌وزه‌کانى سویسرا و نوینه‌رى حیزبى
سوسیالیستى سویسرا له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تى
UNHCRبریتى
بۆ: به‌رپرسى به‌شى سیاسه‌ته گشتییه‌کانى ئه‌و
رێکخراوه، به‌رپرسى به‌شى ئه‌فریقا و رۆژهه‌ڵاتى
ناوه‌ڕاست و دوو وه‌کیل که کارى یاساییه‌کانى کومیساریاى
په‌نابه‌ران ده‌که‌ن کۆبوونه‌وه، له‌و دانیشتنه دا
بارودۆخى ناله‌بارى په‌نابه‌ران به گشتى له گه‌ڵ
هه‌یئه‌تى
UNHCRخرایه
به‌ر باس و داواکارىیهکان پێشکه‌ش کران، به‌ڵام به
داخه‌وه دواى تێپه‌ر بوونى نزیکه‌ى 4 ساڵ به سه‌ر
ناله‌بارترین ڕه‌وشى ژیانى ئه‌و په‌نابه‌رانه، به‌رپرسانى
UNHCR
شتێکى تازه‌یان بۆ هه‌یئه‌تى کومیته‌ى پشتیوانى
په‌نابه‌ران پێ نه‌بوو جگه له دووباره کردنه‌وه‌ى شته
کۆنه‌کانیان، پێویسته بگوترێ به‌رپرسانى
UNHCR
له ئهنکاراش هه‌ر قه‌وانه کۆنه‌که‌یان لێ دایه‌وه و
شتێکى تازه‌یان له جانتا دا نه‌بوو. هه‌ر دوو
دانیشتنه‌که‌ى نوێنه‌رانى په‌نابه‌ران له ژنێڤ و ئه‌نکارا
له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى
UNHCR
دا ئه‌و شتانه‌ى که وه‌کو هه‌میشه ووترانه‌وه بریتى
بوون له:
-
تورکیه
ویزاى خروجیتان ناداتێ
-
تورکیه
وڵاتى سێهه‌م به حیساب دێ
-
دێپورت
ناکرێنه‌وه
-
به‌رده‌وامین له به‌دواداچوونى کاره‌کانتان
-
ژماره‌ى
ئه‌و په‌نابه‌رانه زۆر و ناتوانین بیانگوازینه‌وه.
ئه‌وه له کاتێک دایه که هه‌موو ساڵێ زۆر زیاتر
له‌و ژماره‌یه به به‌ر چاوى ئێمه دا بۆ وڵاتانى
دیکه ده‌رده‌چێ که هه‌ر ئه‌و رێکخراوه به‌ڕێزه
به‌رێیان ده‌کا. له هه‌موو سه‌یرتر ئه‌و خه‌ڵکانه
هه‌موویان به ئیجازه‌ى کۆمارى ئیسلامى و به پاسپۆرت
دێنه تورکیه و هه‌ر به‌و پاسپۆرته‌وه خۆیان
تهحویلى
UNHCR
ده‌ده‌ن.
جا له‌وه‌ش ده‌گه‌رێن که چۆن که‌سێک له‌گه‌ڵ رێژیمێکى
وه‌کو کۆمارى ئیسلامى موشکیلاتى هه‌بێت و له رێگاى
قانونى و به پاسپۆرتى ره‌سمى له ئێران دێته ده‌رێ
!؟ له لایه‌ن کومیساریاى به‌رزى په‌نابه‌ران هه‌ر به
زووى کاروباریان ره‌دیف ده‌کرێ و له ماوه‌ى که‌متر
له یه‌ک ساڵ دا بۆ وڵاتانى ئوسترالیا، ئه‌مریکا،
که‌نه‌دا و وڵاتانى ئوروپایی ده‌نێردرێن. له ماوه‌ى
یه‌ک مانگ دا 800 که‌س له‌و خه‌ڵکانه ته‌نیا له شارى
قهیسهرىیهوه رۆیشتوون. به‌ڵام که کار ده‌گاته
سه‌ر په‌نابه‌رانى کوردى ئێرانى ناسراو به شیمالى
عێراق، که موشکیلاتى جیددیان هه‌یه و گیانیان
هه‌میشه له مه‌ترسى دایه، بڕو به‌هانه‌کانى
UNHCR
گوڵ
ده‌که‌ن، ڕه‌نگه هۆى ئه‌و کاره ته‌نیا خودى
UNHCR
بزانێ و
به‌س.
با لێره دا
سوکه گله‌ییه‌کیش له حیزیهکانى لاى خۆمان بکه‌ین که
هه‌مووى ئه‌و په‌نابه‌رانه ساڵانێکى زۆر زه‌حمه‌تیان له
ریزى ئه‌وان دا بۆ گه‌یشتن بۆ ئازادى کێشاوه و ئه‌ندامى
ئه‌م حیزبانه بوون و له هیچ مه‌ترسیه‌ک
نهسلهمینهتهوه و ئێستاش خۆیان به کوڕ و کچى ئه‌و
حیزبانه ده‌زانن و شانازى به ڕابردوویانه‌وه ده‌که‌ن.
که‌چى له رۆژێکى وه‌کو ئه‌مرۆ دا که هه‌ر ئه‌و رۆلانهى
دوێنێ له بارودۆخێکى ئاو که‌وتوون، ئاوڕێکیان لێ
ناده‌نه‌وه، نموونه‌ى خۆپێشاندانى سویسرا بۆ به‌ر ده‌م
باره‌گاى
UNHCR
له ژنێڤ ئه‌وه‌مان به باشى بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه.
هیوادارین که نموونه‌ى ژنێڤ له وڵاتانى دیکه که
قه‌راره له ماوه‌ى داهاتوو دا خۆپێشاندانى هاوچه‌شنه
بکرێ دووباره نه‌بێته‌وه و حیزبه‌کان به جیددى هاوکار و
پشتیوان بن بۆ نه‌جات دانى رۆڵه‌کانیان و پاساو بۆ ئه‌وه
نه‌هێنه‌وه که له‌به‌ر فلان شت نه‌چوون.
ئێمه
لێره دا له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌رى سوپاس و پێزانینمان بۆ هه‌موو
لایه‌ک، دیسان داوا ده‌که‌ین که ئه‌و هه‌وڵانه که دراون
و ده‌درێن هه‌ر وا به‌رده‌وام بن و زیاتر په‌ره‌بستێنن تا
به‌ڵکو ئاکامێکى باش، به زه‌حمه‌تى هه‌موو لایه‌ک
وه‌ده‌ست بێت.
کومیته‌ى په‌نابه‌رانى کوردى ئێرانى له تورکیه
09/07/2005
تورکیه
|