Friday, May 26th

Last update07:42:08 AM GMT

بـــــــەهـــــــار، سولەیمان ئەحمەدنیژاد

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

دیسان بەهار هات،خەبەرێک نیە؟   

لە مافی گەلم،ئەسەرێک نیە؟   gul-behar-0

شەهیدم ڕەمزی،خاکەلێوەیە!

لە بەهاریشدا،هەر کڕێوەیە؟

فەسڵی بەهارم، تێرنەدی بە چاو؟

هەرچیەک ئەبینم،زەردە وەک هەتاو؟

هەرچی بەهارە،زستانە بۆمن؟

بژی کوردستان،مەرگ بۆ دوژمن

ئەمساڵیش جێژنەم،هەر سڕوسۆڵە؟

ئێسکم هاڕاوە،گۆشتم پڕپۆڵە؟

بەهاورو نەورۆز،چۆن تەعریف بکەم؟

بێ گوڵی نێرگس،چۆن نەورۆز بکەم؟

دەیان بەهارم،بێهۆ تێپەڕی؟

چی ئاواتم بوو،وەک گەڵاوەری؟

تەمەنم هەمووی،ڕۆژ ڕۆژ تێپەڕی؟

هەر مانگ وساڵێک،لە دەر بە دەری؟

بەهاری خەڵک،سەوزو ڕەنگاوە!

بەهاری منیش،شەختە لێیداوە؟

بەهاری ئەمساڵ،پڕبێ هەتاو وبێ خوڕەی ئاوە؟

لە ناو بەهاردا،پاییز ڕواوە؟

شێوەرد بێ ئاو و،کانی نەزۆکە؟

دیاری شوانەش،هەر ئاڵەکۆکە!

بەهاری کوردان،بە دیل گیراوە؟

دەوری بە دڕک،پەرژین کراوە؟؟

سلیمان

ڕێکەوتViews
Total387
هەینی. 261

reklam_kerdn

Aritma-moammadiayob-ayobzadebraym_lajanicemil_kolahidr-xeliqi-0hasan-sheweseli-1369-04-22-0majid_kakeweysimamosta_goran22mejid_palani_001mela_biraym1muhamad_suleimani-0salahaddin_majid_pourreza-shuwansiamand-shexaxayiy_0abdulla-ibrahimidara_natq12dr_golmerad_2011kavos_aziziomer_sherifzadetuba_alisisehi_seqzi

rudawe-tvk-24kurdsat-newskurdsat-tvknn-tvk-tv

geli-kurdistan-tvnrt-2nrt-tvnewroz-tvkomala-tvzagros