بە داخ و کەسەرەوە ئیمڕۆ 2012-02-19 دڵە گەورەکەی کاک جەلال قوربانی ناسراو بە جەلال بزوەشی لە شاری هەولێر لە لێدان کەوت و بەم جۆرە کۆڕی گەرمی هاوڕێکانی بەجێ هێشت و بۆ هەتا هەتایە چاوەکانی لەسەر یەک دانا.
پێشتر کاک جەلال تووشی نەخۆشی وەستانی دڵ هاتبوو و دوایین جار چەند حەوتوو لەمەبەر بوو کە دیسانەوە رزگاری ببوو، لەوە دەچێ بەتەواوی چارەسەری بۆ نەکرابێ بۆیە ئەم جارە تووشی بۆتەوە و بووتە هۆی مەرگی. ئیمڕۆ رێکەوتی ١٩ی مانگی ٢ی ساڵی ٢٠١٢ لە شاری کۆیە لە ئازادی لە نێو کۆڕی هاوڕێیانیدا بە خاک ئەسپێردرا.
کاک جەلال قوربانی خەڵکی ئاوایی "بزوەش" هەڵکەوتوو لە ناوچەی بێڵەواری شاری کامیارانە، هەربۆیە ناسناوی "جەلال بزوەشی" پێ دراوە. سەرەتای شۆڕش بوو بە پێشمەرگەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە هێزی بێستوون سەر بە کۆمیتە شارستانی کرماشان. دوای چەندین ساڵ زەحمەت و تێکۆشان لە ناوچەکانی کامیاران و کرماشان و سنە، شوێنی تێکۆشانی خۆی بۆ بنکە سابتەکانی دەوروبەری دەفتەری سیاسی گۆڕیەوە و پاشماوەی خەبات و تێکۆشانە لەو ناوچانە بوو کە دەفتەری سیاسی لێ دەبوو.
هەرچەندەی لە کاک جەلال بزوەشی بۆ خاکی بوون و بەدەم خەڵکەوە بوونی باس بکەین هێشتا کەمە، بەڕاستی ئەو بە کار و کردەوەکانی نیشانی دا کە ئەوەی لە دەستی بێ بۆ حیزبەکەی و لەو رێگایەشەوە بە گەلەکەی دریغی ناکا. بەتایبەتی لە کاری تداروکاتی و یارمەتیدان بەو بنەماڵانەی کە پێویستیان بە یارمەتی هەبوو، ئەوەی لە دەستی بەهاتبایە ئامادە بوو ئەنجامی بدا بۆیان.
کاک جەلال کوڕی بنەماڵەیەکی زەحمەتکێشی ناوچەی بێڵەواری کامیاران بوو هەربۆیە لە منداڵیەوە بەوە راهاتبوو کە ماندوو نەناس و زەحمەتکێش بێ. تاکوو لە ناوچەشدا بوو جێگای منتمانە و باوەڕی خەڵک بوو.
کە بنکەکانمان لە قەندیلەوە گواستەوە بۆ شاری کۆیە و لەوێ نیشتەجێ بووین، کاک جەلال بۆ دووهەمین جار لە ژیانیدا ژیانی هاوسەری هەڵبژاردەوە و بوون بە خاوەنی چەند منداڵ. نزیکەی مانگ و نیوێک دەبێ کە دوایین منداڵیان لەدایکبووە.
رۆحی شاد و رێگای بەردەوام بێ
حامید درودی





| ڕێکەوت | Views |
|---|---|
| Total | 1385 |
| ۵شەم. 17 | 3 |



بۆچوونهکان
| نژاد سە لاحی
2012-02-23 15:57
| rauf hedayati
2012-02-21 22:07
| ahmed sherbegi
2012-02-20 22:56
| sulaiman
2012-02-20 21:44
لە روانگەی منەوە هەڵبژاردنی وشەی "پێشمەرگەیەکی دێرین زۆر لە "کۆنە پێشمەرگە"یەک جوانترە.
| فه ریبۆرز جه باری
2012-02-20 05:08
ده که م و رێگای پر له شانازی کاک جه لال بزوه شیو سه رجه م شه هیدانی کۆردستان پڕ رێبوار بێت . رۆحی شاد.