[به‌شی یه‌كه‌م] سه‌باره‌ت به یادی 2ی
سێپته‌مبه‌ر، ڕۆژی قه‌ڵاچۆكردنی كورد له ئێران
1- كورته و ئاكام
كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌د هه‌زار سه‌ربازی هێناوه‌ته كوردستان و ده‌ورێكی تازه‌ی له قه‌ڵاچۆكردنی هه‌مه‌لایه ده‌ستپێكردووه. ده‌بێ خه‌بات به‌دژی قه‌ڵاچۆكردنی كورده‌كانی ئێران بكه‌ینه دنیایی. ده‌توانین له هه‌ر شوێنێك كه كوردی لێیه باسی كۆكردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه و خه‌ڵكه‌كانی دینایه بۆ ئه‌و خه‌باته وه‌ڕێخه‌ین. كورد ده‌توانێ ئه‌و خه‌باته ڕابه‌ری بكا و گه‌نجه كورده‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ده‌توانن ده‌ورێكی گه‌وره‌یان هه‌بێ.
1-1- سه‌ره‌تا
'چاك' ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفال و جینۆسایدكردنی كورد - كۆمیته‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له به‌یانكدا داوای كردووه كه 2ی سێپته‌مبه‌ر، ڕۆژی جینۆسایدكردنی كورد له كوردستانی خۆرهه‌ڵات بكه‌ینه ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تی گشتی دژ به كۆماری ئیسلامی ئێران.
ئـ) قه‌ڵاچۆكردنی كوردان له ئێران هه‌ر دژ به نه‌ته‌وه‌ی كورد نییه و تاوانێكه دژ به مرۆڤ. كورد له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات به‌ته‌نیا نییه و ئه‌ركی سه‌رشانییه‌تی و ده‌توانێ ئه‌و خه‌باته به‌ڕێوه‌به‌رێ و ته‌واوی نه‌ته‌وه و خه‌ڵكه‌كان هانبدا.
ب) گه‌نجه كورده‌كانی وڵاته ئه‌وروپایی و ئه‌مریكایی‌یه‌كان له‌و وڵاتانه گه‌وره‌بوون، هاووڵاتی ئه‌و وڵاتانه‌ن و ده‌زانن ژیانی دیموكراتانه چۆنه، زمان و دابونه‌ریتی ئه‌و وڵاتانه ده‌زانن و ده‌توانن ده‌ورێكی گه‌وره‌یان هه‌بێ له به‌جیهانیكردنی خه‌بات به‌دژی قه‌ڵاچۆكردن. ئه‌وان له‌و وڵاتانه دۆست و ئاشنایان هه‌یه و ده‌توانن هانیان بده‌ن بۆ پشتیوانی. زۆر جار ده‌بێ ئێمه جیل و نه‌سلی یه‌كه‌م پرس به گه‌نجه‌كان بكه‌ین و شێوه كاری تازه له‌وان فێربین.
پ) ڕاكێشانی فارسه‌كان و خه‌ڵكه‌كانی دیكه‌ی ئێرانیش پێویسته. گه‌رچی بیروڕای ناسیۆنالیستانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست له‌نێو فارسه‌كاندا به‌هێزه و زه‌حمه‌تێكی زیاتر بۆ هێنانی ئه‌وان پێویسته.
1-2-1- چه‌ند پێشنیار بۆ كار و هه‌ڵسوڕان
ئێمه بۆ ناساندنی به‌كۆمه‌ڵكوشتنه‌كه ده‌توانین كاره‌كانمان بكه‌ینه دوو ده‌سته، كار بۆ ماوه‌ی كورت و كاری درێژخایه‌ن.
1-2-1-1- كار بۆ ماوه‌ی كورت و ڕۆژی 2ی سێپته‌مبه‌ر
ڕۆژی 2ی سێپته‌مبه‌ر له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ڕۆژی هه‌ینییه و ده‌كرێ زۆر هه‌ڵسوڕاویمان هه‌بێ.
ئـ) به‌یانه‌كه‌ی چاك بكرێته ئینگلیزی و بنێردرێ بۆ هه‌موو ڕۆژنامه و هه‌واڵنێری و ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی دنیا.
ب) له سوید گۆڤاری ئینته‌رنێتی به‌یان (beyan.net)مان هه‌یه كه ده‌توانێ به‌یانه‌كه به سویدی بڵاوكاته‌وه. ئه‌و گۆڤاره ده‌بێ به‌هێز بكرێ و بیكه‌ینه سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ سویدییه‌كان.
پ) وتاره‌كه بكرێ به فارسی و دوایه بۆ هه‌موو حیزب، ڕێكخراوه و گۆڤاره ئێرانییه‌كان له ده‌ره‌وه و ژووره‌وه ی كوردستان بنێردرێ. بۆ بۆمباران به نامه، ده‌توانین له لیسته‌یه‌كدا ناونیشانی ئه‌له‌کتڕۆنی ئه‌وان كۆكه‌ینه‌وه و هه‌موو جارێ به‌یانه‌كانی 'چاك'یان بۆ بنێرین و حه‌ول بده‌ین قسه‌وباس له‌گه‌ڵ ئه‌وان وه‌ڕێخه‌ین.
ت) له 2ی سێپته‌مبه‌ردا پارچه‌یه‌كی ڕه‌ش له قۆڵمان ببه‌ستین، له هه‌ر شوێنێك كه هه‌ین، له كار، ماڵ، فێرگه و شه‌قامه‌كان، له هه‌موو كوردستان، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له هه‌موو شوێنه‌كان.
ج) ئه‌وروپایی و ئه‌مریكایی و كورده به‌ناوبانگه‌كان ئاگادار بكه‌ینه‌وه و داوایان لێبكه‌ین كه له‌و ڕۆژه‌دا له‌سه‌ر ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆن و له گۆڤاره‌كاندا بێزاری خۆیان ده‌ربڕن له قه‌ڵاچۆكردنی كوردان. بۆوێنه له سوید دوو گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی كورد هه‌ن، دیلبا و دارین.
چ) ده‌كرێ له شاره‌كان چوكه‌كۆبوونه‌وه یان خۆپیشاندان سازبكرێ و زانیاری بدرێ به ئه‌وروپایی‌یه‌كان و وێنه نیشان بده‌ین و ئیمزا كۆكه‌ینه‌وه. داوای دادگایی كردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆماری ئیسلامی بكه‌ین. پێوه‌ندی بگرین له‌گه‌ڵ ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆن بۆ بلاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌ڵسوڕانه‌كانی 2ی سێپته‌مبه‌ر.
ح) حیزب و ڕێكخراوه‌كانی كوردستان، به‌تایبه‌ت كوردستانی ئێران، له‌سه‌ریانه كه له‌و هه‌ڵسوڕانانه‌دا به‌شداری بكه‌ن.
خ) پێموایه ته‌وای حیزبه‌كان و پێگه ئینته‌رنه‌تییه كوردییه‌كان ده‌بێ به‌یانه‌كه بڵاوكه‌نه‌وه.
د) هه‌ڵسوڕان له شار و دێیه‌كانی كوردستانی عێراق، توركیه و سوریه بۆ ناساندنی قه‌ڵاچۆكردنی كوردی ئێران زۆر پێویسته؛ یارمه‌تیدانی یه‌كتر به‌هێزترمان ده‌كا.
1-2-1-2- كاری درێژخایه‌ن بۆ ناساندن و به‌ربه‌ره‌كانیكردن له‌گه‌ڵ قه‌ڵاچۆكردن
ئـ) زاناریی سه‌باره‌ت به قه‌ڵاچۆكردن له‌نێو خۆماندا واتا ماڵه كورده‌كان زیاد بكه‌ین. ژن، پیاو، منداڵ، پیر، گه‌نج و كه‌مئه‌ندام ده‌بێ حه‌ول بده‌ین قسه‌وباس وه‌ڕێخه‌ین.
ب) ده‌سته‌یه‌ك له چه‌ند كه‌س دروست كه‌ین و باس له‌سه‌ر 'چاك' وه‌رێخه‌ین و لقی وی له ته‌واوی شاره‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دامه‌زرێنن. یه‌ك نه‌فه‌ر ده‌توانێ كاره‌كه ده‌ستپێبكا و قسه‌وباسه‌كان وه‌رێخا. دوایه ده‌سته‌یه‌كی سێ نه‌فره باسكه‌كان درێژه پێ‌بدا و به‌رنامه‌یه‌ك دانێ بۆ ڕێكخراوسازكردن و ڕاكێشانی كورد و ئه‌وروپایی‌یه‌كان. هه‌موو ئازادیخوازێك ده‌توانێ ببێته ئه‌ندام و یارمه‌تیده‌ر.
پ) داوا له ته‌واوی حیزب و ڕێكخراوه‌كانی كوردستان بكه‌ین كه ناساندنی قه‌ڵاچۆكردنی كوردان بكه‌نه یه‌كێك له به‌نده‌كانی به‌رنامه‌ی خۆیان.
ت) نووسینی لێكۆڵینه‌وه و ڕاپۆرت سه‌باره‌ت به قه‌ڵاچۆكردن له فێرگه و زانستگاكان.
ج) ناساندنی دیارده‌كه به حیزبه‌كان و ڕێكخراوه ناحكومییه‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا؛ بۆئه‌وه‌ی یارمه‌تیمان بده‌ن هه‌تا بتوانین به هێزێكی زیاتر پێش به قه‌ڵاچۆكردنه‌كان بگرین. داوایان لێ بكه‌ین كه هه‌واڵه‌كانی ئه‌و به‌كۆمه‌ڵقڕكردنه بڵاوكه‌نه‌وه.
چ) داوا له پارلمانه‌كانی ئه‌وروپا بكه‌ین و پارلمانی وڵاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌وروپا كۆمیته‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر به‌كۆمه‌ڵقڕكردنی كوردی ئێران و به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان دانێن. زانستگاكان ده‌توانن یارمه‌تیده‌ر بن بۆ ئه‌و توێژینه‌وانه.
ح) ماوه‌یه‌كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان زیاتر له جاران له گرینگی ناسینی قه‌ڵاچۆكردن ده‌د‌وێ. ده‌توانین ئه‌وان زیاتر هان بده‌ین بۆ ڕاوه‌ستان له به‌رامبه‌ر به‌كۆمه‌ڵكوشتنه‌كان.
1-3- نه‌كڕینی ڕۆژنامه‌كان یان به‌زه‌برپێكردن
له نامه‌یه‌كدا كه ده‌سته‌یه‌ك له خه‌ڵكی مه‌هاباد بۆ پێگه‌ی ئینته‌رنێتی مه‌هابادیان ناردووه، نووسیویانه كه "ته‌واوی ڕۆژنامه‌كان، گۆڤاره حه‌فته‌ییه‌كان، و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ند" له به‌رامبه‌ر سه‌ركوتی تازه‌ی ڕێژیم له كوردستانی ئێران بێده‌نگ بوون و بۆیه بڕیاریان داوه كه ئه‌و گۆڤارانه نه‌كڕن. دیاره نه‌كڕین یه‌كێكه له شێوه مه‌ده‌نییه‌كانی خه‌باته.
ئـ) شێوه‌یه‌كی دیكه ئه‌وه‌یه كه ئێمه نامه و نامه‌ی ئه‌له‌كترۆنیان بۆ بنێرین و داوابكه‌ین كه هه‌واڵه‌كان بنووسن؛ به‌نامه بۆمبارانیان كه‌ین.
ب) شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌یه كه یه‌ك یه‌ك بچینه باره‌گای ئه‌و ڕۆژنامانه و داوایان لێبكه‌ین كه هه‌واڵه‌كان بڵاوكه‌نه‌وه.
پ) ئێمه خۆمان گۆڤارێكی وه‌ك sirwanweekly.com و ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان rmmk.orgمان هه‌یه و ده‌توانین هه‌واڵه‌كانی ئه‌وان به‌ڕێكه‌ین بۆ گۆڤاره‌كانی دیكه‌ی ناو ئێران و هانیان بده‌ین ئه‌و هه‌واڵانه بڵاوكه‌نه‌وه و قسه‌وباسێك له‌گه‌ڵ ئه‌وان وه‌ڕێخه‌ین.
1- 4-سه‌رچاوه‌كان
ئـ) كوردی
- "با یادی 26 ساڵه‌ی تاوانی قاڕنێ بكه‌ینه ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تی گشتی دژ به كۆماری ئیسلامی ئێران له كوردستان و هانده‌ران [هه‌نده‌ران]"، ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفال و جینۆسایدكردنی كورد - چاك (كۆمیته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان)، 2005.8.21، chak.info.، mahabad.org.
- ماكوان، س. قه‌ڵاچۆی كورد، كۆمه‌ڵكوژییه‌كان، كوژراوه سیڤیله‌كان و گولله‌بارانكراوه‌كان، chak.info.
ب) فارسی
- "فراخوان تحریم روزنامه‌های تهران"، جمعی از مردم مهاباد، mahabad.org/iran/ta44.htm.
1- كورته و ئاكامكۆماری ئیسلامی ئێران سه‌د هه‌زار سه‌ربازی هێناوه‌ته كوردستان و ده‌ورێكی تازه‌ی له قه‌ڵاچۆكردنی هه‌مه‌لایه ده‌ستپێكردووه. ده‌بێ خه‌بات به‌دژی قه‌ڵاچۆكردنی كورده‌كانی ئێران بكه‌ینه دنیایی. ده‌توانین له هه‌ر شوێنێك كه كوردی لێیه باسی كۆكردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه و خه‌ڵكه‌كانی دینایه بۆ ئه‌و خه‌باته وه‌ڕێخه‌ین. كورد ده‌توانێ ئه‌و خه‌باته ڕابه‌ری بكا و گه‌نجه كورده‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ده‌توانن ده‌ورێكی گه‌وره‌یان هه‌بێ.