|
راپۆرتی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
بۆ
كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌می حیزب
میوانه
به‌ڕێزه‌كان!
ئه‌ندامانی
كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌می حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران!
به‌ناوی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبه‌وه به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌م. بۆ ئه‌م
كۆنگره‌یه سه‌ركه‌وتن‌و بۆ ئێوه سڵامه‌تی‌و سه‌ربه‌رزی‌و به‌ختیاری به ئاوات
ده‌خوازم. هه‌موو سه‌رفه‌سڵه‌كانی خه‌بات‌و ته‌نانه‌ت هه‌موو رۆژ‌و حه‌وتوو‌و
مانگ‌و ساڵه‌كانی تێكۆشان بۆ رێبوارانی رێگای رزگاری گرنگی‌و بایه‌خی خۆیان
هه‌یه‌و بۆ مرۆڤی خه‌باتگێڕ له‌ده‌ستدانی هه‌ر ده‌مه‌ساتێك له سه‌رده‌می
خه‌بات‌و تێكۆشان به مانای له‌ده‌ستدانی ده‌رفه‌تێك بۆ نزیكبوونه‌وه له
ئامانجه‌كانه. به‌ڵام به‌وحاڵه‌ش زیادمان نه‌گوتوه ئه‌گه‌ر بڵێین ئه‌م كۆنگره‌یه
له هه‌لومه‌رجێكی یه‌كجار زۆر گرنگ‌و ناسك‌دا پێك هاتوه‌و ئه‌ركی زۆر قورس‌و
پیرۆزی له‌سه‌ر شانن. سه‌ركه‌وتنی كۆنگره له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركانه‌دا
پێش هه‌موو شتێك به به‌شداریی چالاكانه‌و وشیارانه‌و به‌رپرسانه‌ی
ئه‌ندامانی له باس‌و لێكدانه‌وه‌ی بابه‌ته سیاسی‌یه‌كان‌دا به‌ستراوه‌ته‌وه.
ئاوات‌و داخوازم ئه‌وه‌یه هه‌موو هاوڕێیان به‌گیانی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاری‌و
به چاوێكی كراوه‌ی واقیعبینه‌وه له بابه‌ت‌و باسه‌كان ورد ببنه‌وه‌و ئه‌م
راپۆرته به‌تێ‌بینی‌و بیر‌و بۆچوونه‌كانیان ده‌وڵه‌مه‌ندتر‌و پوخته‌تر بكه‌ن.
له‌ماوه‌ی
نێوان دوو كۆنگره‌ی 12 و 13دا زۆر ئاڵوگۆڕی گرنگ له كوردستان‌و ئێران‌و ناوچه‌ی
رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست‌و جیهان‌دا روویان داوه كه زۆریان به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ
یان ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد‌و گه‌لانی
ئێران‌و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پێوه‌ندی په‌یدا ده‌كه‌ن.
لێكدانه‌وه‌ی وردی ئه‌م رووداوانه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی واقیعبینانه‌ی
شوێنه‌واره‌كانیان ده‌توانێ رێ‌نیشانده‌رێكی باشی ئێمه بۆ داڕشتنی به‌رنامه‌ی
كار‌و تێكۆشان‌و دیتنه‌وه‌ی جێگای شیاوی حیزبه‌كه‌مان له‌نێو جه‌رگه‌ی
رووداوه‌كان‌و كۆمه‌ڵگه‌ی یاریكه‌رانی مه‌یدانی سیاسه‌ت له كوردستان‌و ئێران‌و
ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست‌دا بێ. ئه‌مه‌ش نایه‌ته دی ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ك
به‌شدارانی كۆنگره به پێی توانا له لێكدانه‌وه‌ی باسه‌كان‌دا به‌شدار نه‌بن‌و
له‌لای دیكه‌ش هه‌ر رووداوێك وه‌ك هه‌یه سه‌یری نه‌كرێ, گه‌وره‌تر یان چووكتر
له قه‌باره‌ی خۆی نیشان بدرێ, یان ئاره‌زوو له جێگای واقیعییه‌ت دابنرێ.
ئه‌م راپۆرته
هه‌وڵ ده‌دا ئه‌گه‌ر به‌كورتییش بووه, گرنگترین ئاڵوگۆڕه‌كانی ساڵانی دوایی‌و
به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی بۆ خه‌باتی هه‌قخوازانه‌ی گه‌لی كورد‌و حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران گرنگن, بخاته به‌رباس. به‌و ئاواته كه
كۆنگره‌كه‌مان به هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ورد‌و واقیعبینانه‌ی ئه‌م ئاڵوگۆڕانه
بتوانێ باشترین به‌رنامه‌ی مومكین بۆ تێكۆشان له‌پێناوی دابینكردنی ئازادی‌و
دێموكراسی‌و مافی مرۆڤ‌و مافی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێرانی دیلی ده‌ستی
زۆرداری‌و كۆنه‌په‌رستی‌دا دابڕێژێ.
1ـ
وه‌زعی نێونه‌ته‌وه‌یی:
له دوا
ده‌یه‌ی سه‌ده‌ی رابردوو (سه‌ده‌ی بیسته‌م)ه‌وه گۆڕانێكی گرنگ‌و شوێن‌دانه‌ر
له پێوه‌ندی‌یه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان‌دا پێك هاتوه‌و گه‌شه‌ی كردوه كه
ده‌كرێ بڵێین سیمای سیاسیی جیهانی گۆڕیوه. به‌ڕووخانی بلووكی سوسیالیستی‌و
ته‌واوبوونی ده‌ورانی شه‌ڕی سارد, دنیا له حاڵه‌تی دوو ته‌وه‌ری (دو قطبی)
هاتۆته ده‌ر‌و ئه‌گه‌ر جاران دوو ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌ی جیهانی له‌به‌ریه‌ك
راوه‌ستابوون, دوو ده‌سه‌ڵات كه هه‌رچه‌ند تواناكانیان نابه‌رامبه‌ر بوو, به‌ڵام
له هاوكێشه جیهانی‌یه‌كان‌دا حیسابیان له‌سه‌ر ده‌كرا, له ده پازده ساڵی
دوایی‌دا, ئه‌م ململانه‌یه به نه‌مانی بلووكی سۆسیالیستی ته‌واو بووه‌و ئێستا
ته‌وه‌ری به‌رامبه‌ره‌كه شوێنه‌واری خۆی له‌سه‌ر هه‌موو رووداوه گرنگه
جیهانی‌یه‌كان داده‌نێ‌و له زۆربه‌ی مه‌سه‌له‌كان‌دا قسه‌ی دوایی‌و
یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌كا.
دیاره ئێستا
هێندێ ریزبه‌ندی له بواری ئابووری‌و بازرگانی‌دا به‌رامبه‌ر به ئه‌مریكا
به‌رچاو ده‌كه‌ون كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌ره گه‌وره‌ی جیهانیش به هێندیان ده‌گری‌و
حیسابیان بۆ ده‌كا, وه‌ك ئورووپا‌و چین‌و ژاپۆن‌و هی دیكه. هه‌ر له‌وكاته‌دا
هه‌وڵ‌و ته‌قه‌لا بۆئه‌وه‌ی ته‌وه‌رێكی دیكه به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی
بێ‌سنووری ئه‌مریكا له جیهان‌دا دروست ببێ بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه جیهان
ببێته‌وه دوو ته‌وه‌ری, له ئارادایه كه ئه‌مه‌یان زیاتر له هه‌وڵی هێندێ
وڵاتی به‌توانای ئورووپایی‌دا خۆی ده‌نوێنێ. به‌ڵام راستی‌یه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه
نه ئه‌و قوتبه ئابووری‌و بازرگانی‌یانه توانیویانه جێ به ده‌سه‌ڵاتی
بێ‌ئه‌ملا‌و ئه‌ولای ئه‌مریكا له‌ق بكه‌ن‌و نه ئورووپای یه‌كگرتووش توانیویه‌تی
له‌ڕاده‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا خۆی وه‌ك خه‌نیمێكی حیساب له‌سه‌ركراو به‌رامبه‌ر
به ئه‌مریكا ده‌ربخا. هه‌رچه‌ند یه‌كیه‌تیی ئورووپا به وه‌رگرتنی ده ئه‌ندامی
تازه راده‌ی داهاتی ناخالیسی خۆی گه‌یاندۆته به‌رامبه‌ری ئهمریكاو
له‌باره‌ی ژماره‌ی دانیشتووانیشه‌وه خۆی له دوو هێنده‌ی وڵاته
یه‌كگرتووه‌كان نزیك خستۆته‌وه, هێشتا تۆسقاڵێك هه‌یبه‌تی ئه‌مریكای
نه‌له‌رزاندوه‌و وێش ناچێ (لانی‌كه‌م له كورت‌خایه‌ن‌دا) ببێته ئه‌و خه‌نیمه
(ره‌قیب) حیساب له‌سه‌ر كراوه.
یه‌ك
ته‌وه‌ره‌بوونی جیهان‌و رووخانی بلووكی سۆسیالیستی هێندێ دیارده‌ی جێگای
ئومێدی به‌دواوه بوون, كه ده‌كرێ بڵێین یه‌كێك له هۆیه‌كانی تێكچوونی ئه‌و
سیستمه, تامه‌زرۆیی خه‌ڵكی وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌و بلووكه بۆ وه‌دیهاتنی ئه‌و
دیارده یان باشتر بڵێین ئه‌و ئاواتانه بووه. یه‌كه‌م دیارده سه‌رهه‌ڵدان‌و
هاتنه گۆڕ‌و به‌ره‌به‌ره په‌ره‌گرتنی دێموكراسی بوو. وڵاتانی سۆسیالیستیی
پێشوو له ده‌زگا ته‌بلیغاتی‌یه‌كانی خۆیان‌دا (كه زۆریش به‌هێزبوون‌و به‌شێكی
زۆر له بوودجه‌ی وڵاتیان بۆ ته‌رخان كرابوو) ئیددیعایان ده‌كرد كه له‌و
وڵاتانه‌دا باشترین جۆری دێموكراسی كه دێموكراسیی گه‌لی‌یه, حوكم ده‌كا‌و
ئه‌وه ته‌نیا ده‌ره‌به‌گ‌و سه‌رمایه‌دار‌و چینه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵن كه له
دامه‌زراندنی ئه‌و سیستمه زه‌بریان وێ‌كه‌وتوه‌و ناڕازین. ئه‌گینا زۆربه‌ی
زۆری خه‌ڵك له باشترین جۆری دێموكراسی كه‌لك وه‌رده‌گرن‌و به به‌شی خۆیان
رازین. كه‌چی هه‌قیقه‌ت شتێكی دیكه بوو. خه‌ڵكی وڵاتانی سۆسیالیستی (جگه له
ده‌سه‌ڵاتداران‌و ده‌ست‌و پێوه‌نده‌كانیان) له فه‌زای داخراو‌و زه‌بر‌وزه‌نگ‌و
سانسۆر‌و نه‌بوونی ئازادیی تاكه‌كه‌سی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌جان هاتبوون. هه‌ر
به‌و هۆیه‌شه‌وه بوو كه به كرانه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌ك به‌ره‌و دێموكراسی له
ئاكامی "گلاسنۆست‌و پریسترۆیكا"ی میخائیل گورباچۆف‌دا تۆفانێك له
ناڕه‌زایه‌تی‌و بانگی ئازادیخوازی وڵاتانی بلووكی سۆسیالیستیی هێنایه
له‌رزین‌و تا له‌به‌ریه‌ك
هه‌ڵوه‌شانی بلووكبه‌ندی‌یه‌كه نیشتنه‌وه‌ی بۆ نه‌بوو.
زه‌قبوونه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی‌و ده‌ربڕینی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی
له‌لایه‌ن زۆربه‌ی زۆری دانیشتووانی وڵاتانی سۆسیالیستی‌یه‌وه یه‌كی دیكه
له دیارده به‌نرخه‌كانی دنیای پاش شه‌ڕی سارد‌و رووخانی بلووكی سۆڤییه‌تی
بوو. له‌و باره‌یه‌شه‌وه وڵاتانی سۆسیالیستی‌و حیزبه كۆمۆنیستی‌یه‌كان
دیمه‌نێكیان له پێوه‌ندی‌یه كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كانی دانیشتووانی ئه‌و وڵاتانه
خستبۆ به‌رچاوی بیر‌وڕای گشتیی خه‌ڵكی دنیا كه نیشانه‌یه‌ك له سته‌می
نه‌ته‌وایه‌تیی پێوه دیار نه‌بوو. به‌پێی ئیددیعای ده‌زگا ته‌بلیغاتی‌یه‌كان,
هه‌موو گه‌لانی دانیشتووی یه‌كیه‌تیی سۆڤییه‌تی یان وڵاتانی وه‌ك یۆگۆسلاڤی‌و
چیكۆسڵۆواكی, له هه‌موو بواره سیاسی, ئابووری, كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
فه‌رهه‌نگی‌یه‌كان‌دا مافی به‌رامبه‌ریان بۆ دابین كرابوو‌و له هیچ بارێكه‌وه
كه‌مایه‌سی‌یان نه‌بوو. كه‌چی دیتمان وه‌ختێك ده‌ره‌تان بۆ ده‌ربڕینی ئازادانه‌ی
داخوازه‌كان پێك هات, "چۆن وڵاتی گه‌وره‌ی شووراكان‌و هێندێ وڵاتی دیكه‌ی
سۆسیالیستی له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵ‌وه‌شان‌و له جێگای دوو سێ وڵات, پتر له بیست
وڵات پێك هاتن, زیاتر له بیست نه‌ته‌وه سه‌ربه‌خۆیی‌یان راگه‌یاند‌و حكوومه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی خۆیان دامه‌زراند. سه‌رنجڕاكێش ئه‌وه‌یه فیدراسیۆنی رووسیه كه
چارده وڵاتی به‌شێوه‌ی "داخوازانه!!" به خۆیه‌وه لكاندبوو, له‌ماوه‌ی دوای
تێكچوونی بلووكی شووره‌وی‌دا هه‌میشه له‌گه‌ڵ ویستی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لانی
نێو ئه‌و فیدراسیۆنه‌ش به‌ره‌وڕوو بووه. (ئه‌وه كه هێندێك ده‌سته‌و تاقمی
توندڕه‌وی ئیسلامی له چه‌چان سیمای بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌و
ناوچه‌یه‌یان شێواندوه, شتێك له بایه‌خی مه‌سه‌له‌كه كه‌م ناكاته‌وه).
دیفاعی
كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له مافی مرۆڤ‌و وه‌لانانی ئه‌و تێزه كه رێكخراوی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و رێكخراوه جیهانی‌یه‌كانی دیكه بۆیان نیه ده‌ست له
كار‌وباری نێوخۆی وڵاتانی سه‌ربه‌خۆ وه‌ربده‌ن, یه‌كێك له ئاكامه
دڵخوازه‌كانی تێكچوونی دنیای دوو قوتبی بوو. تا ئه‌و كاته حكوومه‌ته زۆردار‌و
كۆنه‌په‌رست‌و دیكتاتۆره‌كان هه‌ر كام خۆیان به یه‌كێك له دوو ده‌سه‌ڵاته
گه‌وره جیهانی‌یه‌كه‌وه هه‌ڵ‌واسیبوو‌و به خۆشاردنه‌وه له پشت سه‌نگه‌ری
سه‌روه‌ریی نیشتمانی (حاكمیت ملی)دا هه‌موو ده‌نگێكی ئازادیخوازانه‌ی
هاونیشتمانانیان له گه‌روودا ده‌خنكاند. به‌ڵام په‌سندكرانی ده‌خاله‌تی مه‌شرووع
بۆ دیفاع له مافی مرۆڤ له وڵاته دیكتاتۆرلێدراوه‌كان‌دا كه به پێشنیاری
خوالێخۆشیوو "فرانسوا میتران" له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان‌دا هاته گۆڕێ, ئه‌و ئاتۆیه‌ی له ده‌ستی حكوومه‌ته زۆردار‌و
ملهوڕه‌كان ده‌رهێنا. له ئاكامی ئه‌و گۆڕانه‌دا به‌شێك له دیكتاتۆری‌یه‌كان وه‌ك
له سێربستان كه‌وتنه به‌ر په‌لاماری ده‌خاله‌تی مه‌شرووع‌و له‌سه‌ر كار لاچوون.
به‌شێكی دیكه‌شیان ناچار به هێندێ پاشه‌كشه كران كه ئه‌گه‌رچی كه‌موكوڕ‌و
ناته‌واوه, به‌ڵام ده‌توانێ سه‌ره‌تایه‌ك بێ بۆ رووخان‌و له مه‌یدان
ده‌رچوونیان.
2ـ
تیرۆریزم:
له سروشته
به‌رچاوه‌كانی ساڵانی كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م‌و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نوێ,
په‌ره‌ئه‌ستاندنی تیرۆریزم وه‌ك فه‌تایه‌كی جیهانی‌یه. دیارده‌ی تیرۆریزم (با
ئه‌و ناوه‌شی پێشتر له‌سه‌ر نه‌بووبێ) تایبه‌تی ئه‌م قۆناخه له مێژووی
مرۆڤایه‌تی نیه, به‌ڵكوو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌زاران‌و بگره ده‌یان‌و سه‌دان
هه‌زار ساڵ پێش ئێستا. ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی به تیرۆریزم له سه‌ده‌ی بیست‌و
یه‌كه‌م‌دا ده‌دا, په‌یدابوون‌و سه‌رهه‌ڵدانی دوو نه‌وعی تازه له تیرۆریزم
(ده‌وڵه‌تی‌و ئیسلامی), پێشكه‌وتنی ئامرازه‌كانی تیرۆر, سامناكتر‌و
به‌ربڵاوتربوونی زیانه‌كانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی‌و له هه‌مووان خه‌راپتر
تیئۆریزه‌كردن‌و ته‌نانه‌ت به پیرۆززانینی كاری تیرۆریستی‌یه كه ئه‌مه‌یان
تایبه‌تی ده‌سته‌و تاقمه ئیسلامی‌یه توندڕه‌وه‌كانه.
نیوه‌ی
دووهه‌می سه‌ده‌ی رابردوو نموونه‌ی زۆر سامناكی له تیرۆریزم (ده‌وڵه‌تی‌و
ناده‌وڵه‌تی) به‌خۆیه‌وه دیون كه له تێكڕایان‌دا به هه‌زاران ئینسان‌و
به‌تایبه‌تییش له‌و كه‌سانه كه هیچ پێوه‌ندی‌یان به‌كێشه‌ی نێوان تیرۆریست‌و
تیرۆر لێكراوه‌كه‌وه نه‌بووه, گیانیان له ده‌ست داوه یان بریندار‌و
كه‌م‌ئه‌ندام بوون. ئه‌گه‌ر پێش ئه‌و ماوه‌یه كاری تیرۆریستی به ئامرازی
سه‌ره‌تایی‌و زۆرتر به دزی‌و له دژی تاقه‌كه‌سێك به‌ڕێوه ده‌چوو, له قۆناخی
"تازه"دا ده‌ستی تیرۆریزم گه‌یشتۆته ئامرازه مۆدێڕنه‌كان‌و سه‌فاره‌ته‌كان‌و
پارلمانه‌كان‌و مزگه‌وته‌كان‌و شوێنه بازرگانی‌یه‌كان‌و به‌كورتی ئه‌و شوێنانه
كه به توندی پارێزگاری‌یان لـێ‌ده‌كرێ‌و له‌و شوێنانه كاره‌ساتی گه‌وره‌ی
ئینسانیی خوڵقاندوه. ئه‌گه‌ر له رابردووی كۆن‌دا زیاتر بێ‌ده‌سه‌ڵات‌و
بێ‌ده‌ره‌تانان بۆ تۆڵه له دوژمنانیان په‌نایان بۆ كاری تیرۆریستی ده‌برد
سه‌ده‌كانی دوایی‌دا زۆرجار ده‌وڵه‌تان‌و ئه‌و هێزه باڵاده‌ستانه كه هه‌موو
رێگایه‌كیان بۆ سه‌ركوتی موخالیفانی خۆیان له‌به‌ر ده‌ست‌دا بووه‌و له
گرتنه‌پێشی هیچ رێگایه‌كیش دریغیان نه‌كردوه, ده‌ستیان داوه‌ته كرده‌وه‌ی
تیرۆریستی, ئه‌ویش به كه‌لك‌وه‌رگرتن له ئیمكاناتی هه‌ره پێشكه‌وتووی ماڵی,
زانستی, نیزامی‌و ته‌كنیكی‌و سیاسی‌و دیپلۆماسی.
له زۆر
ناوچه‌ی جیهان, به‌تایبه‌تی له ناوچه به‌ڵالێدراوه‌كه‌ی خۆمان رۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاست‌دا كه‌م نین ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی به كه‌لك‌وه‌رگرتن له ئیمكاناتی
بێ‌سنووری ده‌وڵه‌تی ده‌ستیان داوه‌ته تیرۆری موخالیفانی نێوخۆیی یان
دوژمنانی ده‌ره‌كی. به‌ڵام له‌و نێوه‌دا كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌گه‌ر له
هه‌موو بواره‌كانی زانستی‌و سه‌نعه‌تی‌و بازرگانی‌و...دا له پاشه, له بواری
تیرۆری ده‌وڵه‌تی‌دا گره‌وی له هه‌مووان بردۆته‌وه. بێجگه له‌و هه‌زاران
تیرۆره كه له نێوخۆی وڵات‌و له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان به‌دژی جیاباوه‌ڕانی
ئێرانی به‌ڕێوه‌ی بردوون, كۆماری ئیسلامی ده‌یان كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی له
دژی ده‌وڵه‌تانی دیكه ئه‌نجام داون كه له زۆریشیان‌دا به‌جۆرێك له جۆران
جێ‌پێی له‌پاش به‌جێ ماوه. ئه‌گه‌ر تیرۆریزم وه‌ك فه‌تایه‌كی سامناكی دنیای
ئه‌م سه‌رده‌مه بۆته دیارده‌یه‌كی جیهانی, تیرۆریزمی كۆماری ئیسلامی هه‌ر
به ته‌نیا هه‌موو قاڕه‌كانی دنیای گرتۆته‌وه. كاره تیرۆریستی‌یه‌كانی رێژیمی
ئێران له ئۆتریش‌و ئه‌ڵمان‌و سویس‌و فه‌رانسه‌و..., ئارژانتین‌و نیۆیۆرك,
سوودان‌و كینیا, سعوودی‌و عێراق‌و وڵاتانی خه‌لیج‌و سه‌رئه‌نجام ئه‌ندونزی‌و
ئوسترالیا به‌ڵگه‌ی راستی‌و دروستیی ئه‌م بۆچوونه‌ن. ره‌نگه به‌ڵگه‌ی
دادگاپه‌سند له‌سه‌ر تاوانباربوونی كۆماری ئیسلامی له هه‌مووی ئه‌و
تیرۆرانه‌دا له ده‌ست‌دا نه‌بێ, به‌ڵام خه‌ڵكی دنیا‌و به‌تایبه‌تی
كاربه‌ده‌سته ده‌وڵه‌تی‌یه‌كان باش ده‌زانن كه ئه‌وه‌ی باس كرا, به‌شێكی كه‌می
كرده‌وه تیرۆریستی‌یه‌كانی "ئێرانی ئیسلامی‌یه".
كه‌چی له
زۆربه‌ی نزیك به‌ته‌واوی تاوانه تیرۆریستی‌یه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا ورده
تێ‌بینی‌یه سیاسی‌و دیپلۆماسی‌یه‌كان‌و قازانج‌په‌رستی‌و سات‌و سه‌ودای
بازرگانیی ده‌وڵه‌ته‌كان نه‌ك هه‌ر بوونه له‌مپه‌ر له به‌رامبه‌ر سزادران‌و
ریسواكرانی كۆماری ئیسلامی‌دا, به‌ڵكوو بوونه هانده‌ر بۆ هه‌نگاونان
به‌ره‌وپێشتر‌و باج‌وه‌رگرتنی زیاتر. هه‌ركام له ده‌وڵه‌تانی سه‌وداگه‌ر‌و
كاسبكاری دۆستی كۆماری ئیسلامی به گومانی ئه‌وه‌ی كه گۆیا ده‌توانن به
چاوپۆشی له جینایه‌ته‌كانی رێژیم به‌شێكی زیاتر له سوودی بازرگانی له‌گه‌ڵ
ئێران بۆخۆیان به‌رن, چاویان له به‌شێكی زۆر له قانوون‌شكێنی‌و
ئینسانكوژی‌یه‌كانی كۆماری ئیسلامی پۆشی, بێ‌خه‌به‌ر له‌وه‌ی كه ئه‌م
مه‌ترسی‌یه رۆژێك به‌رۆكی خۆشیان ده‌گرێته‌وه. ده‌كرێ بڵێین كه‌م‌و زۆر
به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی پشتیوانی تیرۆریزمیش ئه‌و سیاسه‌ته ره‌چاو
كراوه. له‌وه‌ش گه‌ڕێین كه زۆر له ئیمكاناتی "مۆدێڕن"ی تیرۆریزم راسته‌وخۆ‌و
ناڕاسته‌وخۆ دراوه‌ته ده‌ستی تیرۆریسته ده‌وڵه‌تی‌و ناده‌وڵه‌تی‌یه‌كان.
كاره‌ساتی
11ی سێپتامبری 2001ی زایینی, كه له‌ودا دوو فڕۆكه‌ی گه‌وره‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگر
خۆیان به‌دوو بورجی ناوه‌ندی بازرگانیی نیۆیۆرك‌دا دا, فرۆكه‌یه‌كی دیكه خۆی
به ساختومانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا له واشینگتۆن‌دا دا‌و فرۆكه‌یه‌كی
چواره‌م پاش ده‌ركه‌وتنی نیازی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له ئه‌یاله‌تی
"پینسیلوانیا" كه‌وته خوار‌و له‌سه‌ریه‌ك زیاتر له 3هه‌زار كه‌سیان ته‌له‌فاتی
ئینسانی له خۆیان به‌جێ هێشت, زه‌نگێكی خه‌ته‌ر بوو كه به‌ڕواڵه‌ت
ده‌وڵه‌ته‌كانی له‌خه‌و راپه‌ڕاند‌و پێویستیی هه‌نگاونانێكی هاوبه‌ش‌و كاریگه‌ر
بۆ خاشه‌بڕكردنی دیارده‌ی تیرۆریزمی وه‌بیر هێنانه‌وه. تیرۆری 11ی سێپتا‌مبر
هه‌رچه‌ند له تاقه یه‌ك وڵات‌دا رووی دا, به‌ڵام به‌ڕاستی ویژدانی
مرۆڤایه‌تیی هه‌ژاند‌و به‌ره‌یه‌كی به‌رینی له بیر‌وڕای گشتیی جیهانی
به‌دژی تیرۆر‌و تیرۆریستان دروست كرد. هه‌ر ئه‌مه وای كرد كه بۆ ماوه‌یه‌ك
له‌نێو ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانیش‌دا ریزه هه‌وڵ‌و ته‌قه‌لایه‌كی جێگای ئومێد بۆ
هاوكاری‌یه‌كی كاریگه‌ر له پێناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم‌دا ده‌ست
پێ‌بكا.
كه‌چی
به‌داخه‌وه زۆری نه‌خایاند ئه‌و هه‌وڵانه به‌ره‌و دواوه كشانه‌وه. هێشتا
تازیه‌ی قوربانی‌یه‌كانی تیرۆری 11ی سێپتا‌مبر نه‌ڕه‌ویبۆوه كه ناته‌بایی
نێوان قازانجی ئه‌م‌و ئه‌و قوتب یان ئه‌م كۆمه‌ڵه ده‌وڵه‌ته له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه
ده‌وڵه‌تێكی دیكه مه‌ترسیی دوژمنی هاوبه‌شی له‌بیر بردنه‌وه. به ئاشكرا
دیاره كه ده‌وڵه‌ت‌و لایه‌نه تیرۆریسته‌كان توانیویانه له‌و كه‌لێنه كه
كه‌وته نێو به‌ره‌ی دژی تیرۆر كه‌لك وه‌ربگرن, چونكه نه‌بوونی هاوكاری‌و
هه‌نگاورێكخستن له‌نێوان لایه‌نه‌كانی دژی تیرۆردا هه‌میشه ده‌توانێ
ده‌ره‌تانی جۆرێك مانۆڕ بۆ تیرۆریستان پێك بێنێ, هه‌ربۆیه‌ش به‌تایبه‌تی له
یه‌ك ساڵی دوایی‌دا شاهیدی زۆر كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له وڵاتانی جۆراوجۆر
بووین كه ته‌قینه‌وه‌ی ئیزگه‌ی قه‌تاری مادرید پڕ ته‌له‌فات‌ترین‌و
دڕندانه‌ترینیان بوو.
به‌خۆشی‌یه‌وه
ئه‌و كه‌لێنه‌ی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕی هاوپه‌یمانان دژی ده‌وڵه‌تی "سه‌ددام
حوسێن" له عێراق كه‌وتبووه نێوان ئهمریكاو هاوپه‌یمانانی له‌لایه‌ك‌و
ئورووپا‌و هێندێ وڵاتی گرنگی جیهان له‌لایه‌كی دیكه, خه‌ریكه پڕ ده‌بێته‌وه.
هه‌م له به‌ربه‌ره‌كانی دژی تیرۆردا هه‌موولا به‌و ئاكامه گه‌یشتوون كه
ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كانیان وه‌سه‌ریه‌ك نه‌خه‌ن‌و زیاتر پێكه‌وه هاوكاری نه‌كه‌ن,
ناتوانن ئه‌و به‌ڵا جیهانگیره له كۆڵ مرۆڤایه‌تی بكه‌نه‌وه‌و هه‌م له‌سه‌ر
مه‌سه‌له‌ی عێراقی دوای رووخانی رێژیمی سه‌ددام حوسێن هه‌ڵوێسته‌كان لێك
نزیكتر بوونه‌وه. وادێته به‌رچاو كه له‌لایه‌ك وڵاتانی ئورووپایی گه‌یشتوونه
ئه‌و باوه‌ڕه كه له ململانه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی تاقه زلهێزی ئه‌مڕۆی
جیهان‌دا شانسی سه‌ركه‌وتنیان یه‌كجار زۆر كه‌مه‌و شه‌ڕه‌كه شه‌ڕێكی دۆڕاوه,
له‌لایه‌كی دیكه‌ش ئه‌مریكا بۆی ده‌ركه‌وتوه كه هه‌رچه‌ندیش له‌باری سیاسی‌و
دیپلۆماسی‌و نیزامی‌یه‌وه به‌هێز بێ, ناتوانێ به ته‌نیا چاره‌نووسی جیهان
دیاری بكا‌و به‌حیساب نه‌هێنانی وڵاتانی دێموكرات كه هه‌تا ئێستاش به‌شی
زۆریان له‌گه‌ڵی هاوپه‌یمانن, ده‌توانێ زیانی گه‌وره‌ی بۆ نفووزی
نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌و وڵاته به‌دواوه بێ. له حاڵه‌تی هاوكاری‌و
هه‌نگاورێكخستنی یاریزانه ئه‌سڵی‌یه‌كانی ئه‌مڕۆی گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی
جیهانی‌دا هه‌م شانسی ریشه‌كێش‌بوونی تیرۆریزم وه‌ك سامناكترین هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر
ئه‌منیه‌تی مرۆڤایه‌تی ده‌چێته سه‌رێ, هه‌میش ده‌ره‌تان بۆ ئاڵوگۆڕ له سیمای
جیهان‌دا‌و بۆ په‌ره‌پێدانی ئاشتی‌و ئازادی‌و دێموكراسی‌و مافی مرۆڤ پێك دێ.
به‌ڵام به باوه‌ڕی ئێمه ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌و دوو ئامانجه پیرۆزه پێویستیی
به پێكهێنانی زه‌مینه‌ی له‌بار له‌چه‌ند باره‌وه هه‌یه:
یه‌كه‌م ئه‌وه
كه تیرۆریزم پێناسه بكرێ‌و روانگه‌و بۆچوونه‌كان له‌باره‌ی تیرۆریزمه‌وه هه‌ر
نه‌بێ له نێوان ده‌سه‌ڵاته گه‌وره‌كان‌دا بكرێنه یه‌ك. به‌ڕاشكاوی ده‌كرێ
بڵێین ئێستا روانگه‌كان جۆراوجۆرن. زۆر رێ ده‌كه‌وێ ته‌نیا یه‌ك رووداو چه‌ند
ناوی له‌سه‌ر داده‌نرێن, یه‌كێك به تیرۆری داده‌نێ, یه‌كێك به مافی به‌رگری,
یه‌كێك ناوی خۆكوژیی بۆ به‌كار ده‌با‌و یه‌كی دیكه شه‌هاده‌تخوازی. ئه‌م جۆره
بۆچوونانه بمانه‌وێ‌و نه‌مانه‌وێ فه‌زای تێك گه‌یشتن لێڵ ده‌كه‌ن‌و زه‌بر له
هه‌وڵی هاوبه‌ش ده‌ده‌ن.
دووهه‌م
ئه‌وه‌یه كه هێزه ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌سته‌كان وێڕای به‌ربه‌ره‌كانی دژی تیرۆر,
به‌ربه‌ره‌كانی دژی هۆیه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆریش بكه‌ن. مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه
كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد له‌سه‌ر هۆیه‌كانی په‌نابردن بۆ تیرۆریزم بكه‌ن‌و
هه‌وڵ بده‌ن له‌و رێگایه‌وه ریشه‌ی تیرۆر هه‌ڵ‌كه‌نن. به باوه‌ڕی ئێمه یه‌كێك
له خراپترین شێوه‌كانی تیرۆر, كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له رێگای خۆكوژی
(انتحار)ه‌وه‌یه. راسته رێبه‌رانی ده‌سته‌و تاقمه تیرۆریستی‌یه‌كان له
رێگای شۆردنه‌وه‌ی مێشك‌و بۆمبارانی ته‌بلیغاتی‌یه‌وه وا له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن
به‌ته‌مای چوونه به‌هه‌شت یان به‌هه‌ر هۆیه‌كی دیكه ده‌ست بده‌نه كرده‌وه‌ی
خۆكوژی. به‌ڵام داخوا پێویست نیه كه‌سان‌و رێكخراوه به‌رپرسه‌كان‌و له سه‌رووی
هه‌مووشیانه‌وه ده‌وڵه‌تان‌و ده‌وڵه‌تبه‌ده‌ستان جیددی‌تر بیر له‌وه بكه‌نه‌وه
كه چ شتێكه لاوێكی ته‌مه‌ن 18 تا 30 ساڵه له هه‌ڕه‌تی لاوه‌تی‌و له تافی
هیوا‌و هومێد |