ئه‌و که‌سانه‌ی که بابه‌ت یان هه‌واڵ ده‌نووسن و بۆ سایت ده‌ینێرن، ئه‌گه‌ر نووسینه‌که‌یان به شێوه‌یه‌کی ساده و بێ هه‌ڵه بنووسن ئه‌رکی ئێمه وه‌ک به‌ڕیوه‌به‌رانی سایت زۆر که‌م ده‌کاته‌وه و بابه‌ته‌کانی دۆستانیش که‌م و کوڕی تێناکه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان له کاره‌کانمان دا سه‌رکه‌وتوو بین پێویستیمان به هاوکاری یه‌کتر هه‌یه و ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین ئه‌رکی زیادتر نه‌خه‌یه‌نه سه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ر.
من که ماوه‌ی چه‌ند ساڵیکه خاوه‌نی سایتی پێشمه‌رگه‌کانم و هه‌موو بابه‌ته‌کان و هه‌واڵه‌کان که دێن من رێک و پێک و بڵاویان ده‌که‌مه‌وه ، به داخه‌وه به‌شێکی زۆری وه‌ختم به چاک کردنی هه‌ڵه له نووسینی هه‌واڵ و بابه‌ت ده‌کوژڕیت و زۆر بابه‌ت و هه‌والێش به هۆی هه‌ڵه‌ی زۆر بڵاو ناکرێنه‌وه ، زۆرم هه‌وڵ داوه که ڕینوێنی زۆر که‌س بکه‌م و هێنده‌ک به قسه‌یان کردووم و هه‌ڵه‌کانیان چاک کردووه و هێنده‌کیش به هۆی ئه‌وه‌ی که پێیان وا بووه ئه‌وان هه‌ڵه‌یان نیه و منم که ی نازانم و من بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌که بڵاو نه‌که‌مه‌وه به‌هانه‌یان پێ ده‌گرم گوێیان پێ نه‌داوم.
تکایه ئێره کلیک بکه بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که PDF
RSS
چاپ کردن/Print
سڵاو کاک هاوار
ENTER مه‌به‌ستم له وه که به ئینته‌ر خه‌ت بگۆڕن ئه‌وه‌یه که به‌داخه‌وه هێنده‌ک له به‌ڕیزان بۆ خه‌ت گۆرین دوگمه‌ی تر واته دوگمه‌ی فاسیله تێخستن له نێو وشه‌کان دا به‌کار ده‌به‌ن. له سوره‌تێک دا ئه‌م جۆره فاسیله تێخستنه لای نووسه‌ر ده‌رناکه‌وێت به‌ڵام لای ئێمه ده‌رده‌که‌وێت و ئه‌ویش وه‌ک پیت بنووسیت وایه.
بۆیه هه‌ر کات خه‌ت ده‌گۆڕن ده‌بێ به ئینته‌ر بیکه‌ن ، ده‌نا لێگه‌ڕێن وۆرد خۆی ده‌ی گۆڕێت، ئه‌گه‌ر پێویست بۆ گۆرین ناکات.
ساڵه