پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا له ساڵی 2003ی زایین‌دا، بێ ره‌زامه‌ندنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، رێژیمی به‌عسی رووخاند له بواری سیاسی و نیزامییه‌وه له ناوخۆ و راده‌ی جیهانیدا تووشی هێندێک ته‌نگژه‌و گرفت هاته‌وه. له ناو خۆ تووشی ناره‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربازه‌کان و ئوپۆزیسیون هاتبوو. له بواری دیپلوماتیک دا زۆربه‌ی هاوپه‌یمانه ئورووپایه‌کانی له ده‌ست دابوو و هاوکارییان نه‌ده‌کرد. فه‌رانسه له هه‌موویان هه‌ڵوێستی توندتر بوو. تورکیه له هێرش بۆ سه‌ر عێراق، ئیجازه‌ی نه‌دا هێزه‌کانی ئه‌مریکا له خاکی ئه‌و وڵاته‌وه هێرش بکه‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌م ته‌نگژانه، هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆماریش به رێوه بوو و جورج بووش له ژێر فشاری ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌ییش دا بوو.
کۆماری ئیسلامی ئێران که له هه‌ر ده‌رفه‌تێک بۆ کۆسپ خستنه سه‌ر رێی به‌رنامه و سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا، که‌ڵکی وه‌ر ده‌گرت، ئه‌م هه‌له‌ی له ده‌ست نه‌دا و هه‌وڵی دا تا به قازانجی خۆی که‌ڵکی لێ وه‌ر بگرێ. له لایه‌که‌وه به ئاژاوه گێڕییه‌کانی له عێراق و هان دان و یارمه‌تی کردنی گرووپه توندڕه‌وه شیعه‌کان و چه‌کدار کردنیان، ئه‌رته‌شی ئه‌مریکای سه‌ر قاڵ ده‌کرد. به‌و شێوه‌یه له ئه‌گه‌ری مه‌ترسی هێرشی نیزامی بۆ سه‌ر خۆی که‌م ده‌کرده‌وه. له لایه‌کی دیکه‌وه له رێگای حیزب و لایه‌نه سیاسییه شیعه‌کان هه‌وڵی ده‌دا تا ده‌سه‌ڵات ئه‌و وڵاته بۆ لایه‌نگرانی خۆی پاوان بکا. لایه‌نی دیکه که کۆماری ئیسلامی توانی که‌ڵکی زۆری لێ وه‌ر بگرێ، دژایه‌تی نێوان ئوروپایه‌کان و ئه‌مریکا بوو. له‌و قۆناخه‌دا توانی به سیاسه‌تی وتوێژ و سه‌ر کێشی ئورووپایه‌کان سه‌ر قاڵ بکا و ژێر به ژێ و به نهێنی به‌رنامه ناوکییه‌کانی په‌ره پێ بدات. کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر هه‌وڵی ده‌دا تا جورج بووش له به‌رنامه‌کانی شکست بخوات و بۆ سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵ نه‌بژێدرێته‌وه.
سه‌رنجام له دیسامبری 2004ی زایینی جورج ده‌بلیو بوش جارێکی دیکه بۆ سه‌رۆکایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هه‌ڵبژێردرایه‌وه. ناو براو سیاسه‌ته‌کانی خۆی بۆ چوار ساڵی داهاتوو به‌م شێوه‌یه دیاری کرد: شه‌ر دژی تێرۆریزم، دابین کردنی ئاسایشی ئه‌مریکا، تاک ڕه‌وی هه‌ر چی زیاتر له پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، پاراستنی ده‌سه‌لاتی ئیمپریالیستی و رێبه‌ری کردنی جیهان، له به‌ر چاو نه‌گرتنی چوارچیوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و لاواز کردنی رۆڵ و کرده‌وه‌ی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، په‌نا بردن بۆ ده‌ست تێوه‌ردانی نیزامی و جه‌نگ، دوور گرتن له هاوپه‌یمانییه جیهانییه‌کان و، پێک هێنانی هاوپه‌یمانی کاتی له سه‌ر بنه‌ڕه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکا.
سیاسه‌ته‌کانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا که، ئێرانیش له‌م ناوچه‌یه هه‌ڵکه‌وتووه، زاڵ بوون به سه‌ر سه‌رچاوه نه‌فتیه‌کانی ناوچه له ژێر دروشمی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی گه‌وره، دێموکراتیزه کردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له ناو بردنی لایه‌نه شه‌ڕخوازه‌کان که ئێران و عێراق دوو له‌وان بوون و له ناوچه‌ش هه‌ڵکه‌وتبوون.
به هاتنه سه‌ر کاری جورج بووش و رووداوی11ی سپتامبر، ئه‌مریکا ئه‌فغانستانی داگیر کرد و، پاش ساڵیک عیراقیشی داگیر کرد. داگیر کردنی عێراق کێشه‌ی بۆ ئه‌مریکا زۆر به دواوه بوو. ئه‌مریکا ده‌یویست که به داگیر کردنی ئه‌فغانستان و عێراق فشاره‌کانی بۆ سه‌ر ئێران زیاد بکا. به‌ڵام ئه‌مریکا له عێراقدا روو به رووی ئێران بووه‌وه. بوونی هێزی نیزامی ئه‌مریکا له عێراق و ئه‌فغانستان و، که‌نداوی فارس مه‌ترسییه‌کی زۆری بۆ سه‌ر ئێران هه‌بوو. له لایه‌کی دیکه‌وه ریگای ده‌ست تێوه‌ردانی بۆ ئێران له رێگای ده‌ست و پیوه‌ندییه‌کانییه‌وه له‌و ولاته ئاوه‌ڵا کرد. ئه‌مریکا به دووپات کردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی له کۆماری ئیسلامی ئێران، هاوکات داوای جۆرێک یارمه‌تی بۆ به‌رنامه‌کانی له داهاتووی عێراقدا له‌و وڵاته ده‌کرد. یا لانی که‌م پێش به کارشکێنییه‌کانی له‌و ولاته‌دا بگرێ.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران که ده‌یان زانی ئه‌مریکا ئێستا ده‌رگیری کێشه‌ی عێراقه و، ناتوانێ هاوکات هێرشی نیزامی بکاته سه‌ریان و، له زۆنگاوی عێراقدا گیر که‌وتوون، بۆ درێژه‌ی ته‌مه‌نی رێژێمه‌که‌یان به گوێره‌ی ئیمکان له نفووز و کاریگه‌ری خۆیان له سه‌ر هێندێک لایه‌نی عێراقی که‌ڵکیان وه‌ر ده‌گرت. ئه‌وان بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان، به گوێره‌ی پێویست ئاماده بوون له گه‌ڵ شه‌یتانی گه‌وره‌ش رێک که‌ون.
له‌م باره‌وه پێشنیاری نهێنی مامه‌ڵه‌ی گه‌وره له لایه‌ن دار و ده‌سته‌ی خامنه‌ییه‌وه که، هاوکاری کۆماری ئیسلامی له عێراقیشی له خۆ ده‌گرت درایه ئه‌مریکا. ئه‌م به‌رنامه‌یه له چاپه‌مه‌نییه‌کاندا ئاشکرا کران و، بۆ ئه‌م مامه‌ڵه‌یه له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، له گه‌ڵ ده‌سته‌ی بازه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدار به سه‌ر کۆشکی سپی‌دا دژایه‌تی کرا.
ئه‌مریکا به درێژه‌دان به سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی خوازی خۆی، سه‌باره‌ت به کیشه‌ی ناو‌کی و بێده‌نگه کردن له به‌رنامه‌ی ئیسرائیل و پاکستان و به‌م دواییانه‌ش کوره‌ی باشوور، فشاری زیاتری بۆ سه‌ر کۆماری ئیسلامی بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و وڵاته له ترس‌دا هه‌وڵه‌کانی بۆ زیاتر په‌ره‌پێدانی به‌رنامه ناوکییه‌ی زیاتر بکات. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووتر ده‌ستی به چه‌کی ناو‌کی رابگا و له به‌رانبه‌ر هه‌ر هێرشێکدا بتوانێ به‌و چه‌که به‌رگری له خۆی بکا.
به‌رنامه‌ی ناو‌کی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ بووه‌ته کێشه‌یه‌کی به په‌له و بوه‌ته هۆی نیگه‌رانی کۆڕ و کۆمه‌ڵی نیونه‌ته‌وه‌یی.
له‌م دوو ساڵه‌ی دواییه‌دا بۆ ده‌سته‌مۆ کردنی کۆماری ئیسلامی ئێران، فشاری یه‌کیه‌تی ئورووپا به تایبه‌تی سێ ولاتی ئاڵمان، فه‌رانسه و بریتانیا زیادی کردووه و، تێکۆشاون که له رێگای وتووێژ و، هه‌ڕه‌شه و، پیدانی به‌ڵێن له باره‌ی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندی ئابووری و یارمه‌تی فه‌نی، کۆماری ئیسلامی ئێران بێننه سه‌ر ڕێ، تا پروتوکولی په‌یوست قه‌بووڵ بکا. ئه‌گه‌ر نه‌توانن به‌رنامه ناوکییه‌ی رابگرن، لانی که‌م بیری دروست کردنی چه‌کی ناو‌کی له سه‌ریان ده‌رکه‌ن.
هه‌رچه‌ند یه‌کیه‌تی ئورووپا تا راده‌یه‌ک سه‌رکه‌وتنی به ده‌ست هێناوه و، لێک تێگه‌یشتنی پاریس و بڕیارنامه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناو‌کی نموونه‌ی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ن، به‌لام کۆماری ئیسلامی که درێژه‌ی ته‌مه‌نی خۆی له ئاژاوه‌گێڕیدا ده‌بینی، هه‌ر ده‌م به گێرشێوێنیه‌کانی بیانووی داوه‌ته ده‌ست ئه‌مریکا، تا هاوکات له گه‌ڵ هاو هه‌نگاوی له گه‌ڵ ولاتانی ئورووپایی، هه‌ره‌شه‌کانی خۆی دووپات کاته‌وه و، فشاره سیاسی و ئابوورییه‌کانی بۆ سه‌ر ئێران زیاد بکا. ناردنی دۆسیه‌ی ناو‌کی ئێران بۆ شۆرای ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، سزای ئابووری قورس‌تر، بومبارانی بنکه ناوکییه‌کانی له لایه‌ن ئیسرائیل یا خۆیه‌وه، له‌و هه‌ڕه‌شه و فشارانه‌ن که هه‌میشه دووپاتیان ده‌کاته‌وه.
ئه‌گه‌رچی له‌م قۆناخه‌دا ئه‌مریکا توانای گۆڕینی کۆماری ئسلامی نه‌بوو و، نه‌ی ده‌توانی هێرش بکاته سه‌ری، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه و فشاره نیزامی و، سیاسی و ئابوورییه‌کانی به مه‌به‌ستی لاواز کردن و دابڕینی هه‌رچی زیاتر له جیهان و ناوچه، بۆ به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری سنووری ده‌سه‌ڵاتی و، به ده‌ست هێنانی ئیمتیاز زیاتر، ده‌یتوانی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکادا بێ.
توند کردنه‌وه‌ی فشاره‌کان له سه‌ر ئێران هه‌رچه‌ند ده‌بووه هۆی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک، به‌لام که‌ش و هه‌وای زه‌بر و زه‌نگ و سه‌رکوتی له ناوخۆ ده‌خولقاند. ده‌ست تێوه‌ردانی بێگانه بۆ دیاری کردنی رێژیم نه ئه‌وه‌ی پێشل کردنی ئاشکاری سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ره‌وه‌ری نه‌ته‌وه‌ییه، ناش توانی ئازادی و دێموکراسی بۆ کۆمه‌ڵگا به دی بێنێ.
...
پێشمه‌رگه‌کان
RSS
چاپ کردن/Print