ماڵه‌وه‌
په‌یوه‌ندی
ناردنی بابه‌ت
لینک
پێناسه‌
بیره‌وه‌ری
ڕێبه‌ران
کۆنگره‌
ئاگاداریه‌کان
ئه‌رشیفی هه‌واڵ
ئه‌رشیفی بابه‌ت
وێنه‌
سروود
فیلم
هۆنراوه‌
ده‌فته‌ری میوانان
تیرۆر
ترور و جنایت
فارسی
English
Svenska
کتێبه‌کان
‌ساڵه‌‌ نه‌ڵۆسی
وه‌رگێڕ
رادیۆ
جوێ بوونه‌وه‌
 

ئاگاداریه‌کان

Date: 17 May 2010 / Views: 2333 / Comments: 14 سایتێکی ئیتلاعات سوپاسی "رۆژهه‌ڵات تایمز" ده‌کات

ماڵپه‌رێکی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ فه‌رمی سوپاسی سایتی "رۆژهه‌ڵات تایمز" ده‌کات که‌ ئێستا ئه‌و سايته‌ جێگای 4رۆژهه‌ڵاتی گرتۆته‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ نوسه‌ران و خاوه‌ن قه‌له‌مه‌کان ده‌بێ پرسیارێک له‌ خۆيا ن بکه‌ن که‌ به‌راستی ئه‌مه‌ یانی چی و چه‌نده‌ی به‌ چه‌نده‌ که‌ ماڵپه‌رێکی رژیم به‌ فه‌رمی سپاسی ماڵپه‌رێکی وه‌کوو رۆژهه‌ڵات تایمز بکات که‌ کارو پیشه‌ی دژايه‌تی کورد و هه‌ولدان بۆ تێکشکانی که‌سايه‌تي شۆرشگێرانی کوردستانه، ده‌بێ بگوترێ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م سایته‌ سه‌ر به‌م جه‌ماعه‌ته‌ن که‌ له‌ حیزبی دێمؤکڕات جوێ بوونه‌ته‌وه‌ و له‌به‌یکیان به‌ که‌روبی و موسه‌وی وت له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی رابردوودا.

ماڵپه‌ڕی سه‌ر به‌ ئیتلاعات به‌م جۆره‌ ده‌نووسێت:
درباره ما

«کۆمه‌ڵه‌ی مافی مروڤی دیار»، به مه به ستی پشتیوانی دارایی و روحی و هه روه ها مافه کانی مروڤ له قوربانیانی ره‌شه‌کوژی و نه‌بوونی ته‌ناهی له ناو‏چه کوردنشینه‌کانی وڵات پێک هاتووه. هه موو بنه‌ماڵه یه‌کی قوربانیان له دوای پێوندی له گه‌ڵ ئێمه و پڕ کردنه‌وه‌ی فورمی ئه‌ندامه‌تی ده‌که‌ونه ژێر داکوکی دارایی و روحی کۆمه‌ڵه که‌مان.
به‌سوپاس له‌بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان که ئێمه‌ی له‌ دابین کردنی بابه‌ت و نێوه‌رۆکی سایت یاری ده‌که‌ن و پێزانین له نووسه‌ران: قوربانی تێرور، روژهه‌ڵات تایمز، تاوانه‌کان، سارا بازیچ، قه‌ند‏چی، هوشمه‌ند و هه‌موو ئازیزانی دیکه‌ش.
ناوه‌ندی زانیاری کۆمه‌ڵه‌

RSS

چاپ کردن/Print


14. | 18 May 2010 - 21:59

سلاو بریا ئه وه نده ی حیزبه کانمان دژ به یه ک قسه ده که ن دژبه رژئمی ئیرانیان قسه کردبا, ئاوا به هیچ ناگهین
13. | 18 May 2010 - 17:36

بۆسه‌ره‌نجی نووسه‌ران و کۆری به‌رێوه‌به‌ری مه‌ڵپه‌ری ڕۆژهه‌ڵات تایمز
من ته‌نانه‌ت پرسیارێکه‌م له‌و رابه‌ته‌دا له‌ کۆری به‌رێوه‌به‌ری و نووسه‌رانی مه‌ڵپه‌ری ڕۆژهه‌ڵات تایمز هه‌یه‌.
ئایا ئیوه‌ێ به‌رێزان به‌ره‌سمی و به‌ نووسراوه‌ وه‌ڵامی ڕاگه‌یادراوی مه‌ڵپه‌ری دیار و نادیارتان له‌ مه‌ڵپه‌ری رۆژهه‌ڵات تایمز داوه‌ته‌وه‌‌؟
ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره‌ نکراوه‌ هۆکه‌ی چێه‌؟
ئاگرین


................
Reply:
......................
به‌ڕیزانی بۆچوون نووس
تکایه‌ بۆچوونه‌کانتان له‌ چوارچێوه‌ی پره‌نسیپی راگه‌یاندن و به‌ دوور له‌ بێ ڕیزی بنووسن، ئه‌گینا به‌ ناو هێنانی که‌سانی دیکه‌، له‌ گه‌ل داوای لێ بۆردن ، بلا وناکرێته‌وه‌.
به‌ریوه‌به‌رانی پێشمه‌رگه‌کان
12. | 18 May 2010 - 12:52

وێرای رێz و حۆرمه‌ت بۆ هه‌‌موو کوردێکی تێکۆشه‌ر له‌ گشت پارچه‌کانی جیهان، ئێمڕۆ رێکه‌وتی 18 مانگی مه‌ی ساڵی 2010 به‌ ناچار سه‌ردانێکی مه‌ڵپه‌ری دیار و نادیارم کرد. چه‌ند تیبینی له‌و رابه‌ته‌دا:
یه‌که‌م، دوای به‌یاننامه‌ی نووسه‌رانی مه‌ڵیه‌ری ڕۆژهه‌ڵات تایمز له‌ سه‌ر راگه‌یاندراوی دیا و نادیار، لانی که‌م چاوه‌ڕوانی ده‌کرا، به‌رێوه‌به‌رانی مه‌ڵپه‌ری دیا و نادیار به‌رپه‌رچی خۆیان له‌ ڕاست و ناڕاست بوونی پێداگریه‌کانی نووسه‌رانی مه‌ڵپه‌ری ڕۆژهه‌ڵات سه‌با‌ره‌ت به‌ ڕاگه‌یاندننامه‌ی رێکه‌وتی 17 مانگی مه‌ی 2010 له‌ خوینه‌رانی ئاشکرا بکا. به‌دا‌خه‌وه‌ تا ئیسته‌ هیچ نووسراوه‌یه‌ک له‌م باره‌وه‌ له‌ لایه‌ن قانه‌عی فرد نه‌دراوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، که‌ خۆی جێ پرسیاره‌.
دووهه‌م، قانه‌عی فرد به‌ نووسینی بابه‌تێک بناوی " حزب‌دمکرات از رویای ملی‌گرایی‌ تا‌واقعیت اضمحلال" ته‌واوی یه‌تی مێژووی حیزبی بردۆته‌ ژیر پرسیار و کۆمه‌ڵێکی بی حۆرمه‌تی به‌ ڕێبه‌رانی حیزب کردوه‌، و مێژووی 65 ساڵه‌ی حیزبی پۆچ کردۆته‌وه‌.
سێ هه‌م، ئه‌گه‌ر نووسه‌رانی مه‌ڵپه‌ری رۆژهه‌ڵات تایمز وه‌ک له‌ به‌یاننامه‌ی ره‌ت کردنه‌وه‌ په‌یوه‌ندی نێوان دوو لایه‌ن باسی یان کردوه‌، که‌ زۆرجار روونکردنه‌وه‌ و بابه‌تیان له‌سه‌ر نووسراوه‌کانی ئه‌مه‌ڵپه‌ره‌ ده‌رکردو، پێموایه‌ لێدوان له‌سه‌ر ئه‌و نووسراوه‌ی هه‌نوکه‌ی قانه‌عی فرد ده‌رفه‌تێکی باش بۆ سه‌لماندی پێداگریه‌کانی نووسه‌رانی مه‌ڵپه‌ری ڕۆژهه‌ڵات تایمز بێت.
ره‌زا ده‌رویشی
11. | 18 May 2010 - 08:54

سلاو دوستانی ئازیز
ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌کانی بلاو بوو له‌ بو روژ هه‌لاتی رابردوو و روژ هه‌لات تایمزی ئیستا وه‌بیر خومان بینینه‌وه‌ ‌بومان ده‌رده‌که‌وی که‌ به‌ داخه‌وه‌ له‌ زور بوار دا ئه‌م دوو سایته‌ راگه‌یاندنیان هاوته‌ریب له‌ گه‌ل دیار و نادیار بووه‌، به‌ تایبه‌تی له بواری‌ هیرش بو سه‌ر که‌سایه‌تییه‌کانی حدکاو لیدانی اتهامی جوراوجور له‌ ریبه‌رانی ئه‌م حیزبه ، ئه‌وه‌ له‌ حالیکدایه‌ که‌ دکتور قاسملوی نه‌مر‌ له‌ کوبونه‌وه‌ی کورته‌ باسیک له‌ سه‌ر میژووی ریبه‌رایه‌تی حیزب کومیته‌ی ناوه‌ندیی هه‌لبژیردروای کونگره‌ی هشت وه‌ک شورشگیرترین ریبه‌رایه‌تی میژووی حیزب هه‌تا ئه‌و کات ناوی ده‌با ،ئیستاش ده‌بینین هه‌ر ئه‌و ریبه‌رایه‌تییه‌ که‌ دیار و نادیار و بو روژه‌هه‌لات و روژ هه‌لات تایمز هیرشییان ده‌که‌نه‌ سه‌ر له‌ گه‌ل حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیرانن. له‌وانه‌ هه‌تا ئیستا مسته‌فا هیجری، حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی،حه‌مه‌نه
زیف قادری،تیمور مسته‌فایی،سه‌ید ره‌زا درودگر له‌ ریبه‌ری حیزبدان،دکتور قاسملو ، دکتور شه‌رفکه‌ندی،فتاح عبدولی، غفور همزه‌ایی،عبدالله‌ قادری،سه‌لام عزیزی،منصور فتاحی، عبدالله‌ شه‌ریفی شه‌هید بوون و حه‌سه‌ن شیوه‌ سه‌لی،برایم لاجانی،مه‌حمود ده‌شتی و دکتور خه‌لیقی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ولاتن و له‌ گه‌ل حدکا ن و بابا عه‌لی مهر په‌روه‌ر و جه‌عفه‌ر حامیدیش به‌ گوته‌ی خویان بی لایه‌نن.ده‌بینین له‌و ریبه‌رایه‌تییه‌ که‌ شه‌هید دکتور قاسملو وه‌ک شورشگیرترین هه‌تا ئه‌و کات باس ده‌کا ته‌نانه‌ت نه‌فه‌ریکیشیان له‌ گه‌ل تاقمی مه‌لا حه‌سه‌ن ره‌ستگار نین. به‌لام جیا بووه‌کان‌ هه‌میشه‌ ده‌یانهه‌وی خویان به‌ ریبواری ریبازی قاسملونیشان بده‌ن. ‌.هه‌ر وه‌ک ده‌لین مروری زه‌مان راستییه‌کان ده‌رده‌خا.وه‌زیری ئیتلاعاتی کوماری ئیسلامی پیش له‌ روو دانی ئینشعابه‌کان له‌ نیو حیزبه‌کانی روژهه‌لاتی کوردستان رای گه‌یاند: له‌وه‌ به‌ دوا له‌ حذفی موره‌کان واز دهینین و په‌یکره‌ی خودی ئه‌و جه‌ریانانه‌ نیشانه‌ ده‌گرین.دوابه‌دوای ئه‌وه‌ دیتمان چه‌ند جیابوونه‌وه‌ له‌ حیزبه‌کانی روژ هه‌لات روی داکه‌ بیگومان قازانجی ئه‌و جیابوونه‌وانه‌ پیش هه‌موو لایه‌ک چوو بو گیرفانی کوماری ئیسلامی.
هه‌ر بویه‌ش به‌ په‌له‌ عیرفان قانعی فه‌ردیان نارد بو پیک هینانی وتوویژ له‌ گه‌ل حه‌سه‌ن زاده‌ هه‌تا دلنیا بن له‌ جی به‌ جی بوونی پیلانه‌که‌یان. ناچارم بوچوونه‌که‌م به‌م وته‌ی خواره‌وه‌ کوتایی پی بینم:
"خامنه‌ایی آسوده‌ بخواب حسن زاده‌ بیدار است"
hozanshowan@yahoo.com
10. | 17 May 2010 - 20:50

سڵاو خوێنه رانی به رێز

جارێ وا باشه چاوه رێی هه ڵوێستی به ڕێو ه به رانی رۆژهه ڵات تایمز بین، چونكه ده كرێ ئه وه ش هه وڵێكی ئێتلاعات بێت بۆ دروستكرنی شه ڕ ی نێوان سایته كوردییه كان. پێشنیار ده كه م كه دۆستان په یوه ندی ده گه ڵ به رانی رۆژهه ڵات تایمز بگرن و راسته و خۆ داوای هه لوێستیان لێ بكه ن. زۆر كه س به ئاسانی ده كه وێته داوی پیلانی ده زگای سیخوری ده وڵه تان بێ ئه وه ی خۆی هه ستی پێ بكات. سایتی دیارونادیار ناشیرینترین بابه تی له سه ر دوكتۆر قاسملوی نه مر نوسیوه به ڵام كه س وه ڵامی ناداته وه، به س سپاسكردنی ڕۆژهه لات تایمز ده بێته جێگه س سه رنج. پرسیار ئه ویه كه ناو زڕاندنی شه هیدی نه مر دوكتۆر قاسملو هێنده كه مه كه چاومان نای بینێ. هه مو ده زگایه كی سیخوری هه وڵی نانه وه ی دووبه ره كی له نێو ڕیزه كانی دووژمنی به رامبه ری له به رنامه ی ئه ركه سه ره كیه كانی دایه. ئیتلاعاتیش ده زگای سیخوریه و ئه ركی نانه وه ی دووبه ره كی له ناو گه لی كورددا له سه ر شانه.

...............
9. | 17 May 2010 - 18:21

کاک ساڵه‌ی به‌ڕێز ماندوو نه‌بیت
منیش له گه‌ڵ بۆچوونی کاک فه‌ریدم و به‌ڕاستی نه‌ده‌با ناو و دێزاینی ئه‌و سایته‌ که به به‌ڵگه‌وه سه‌لمێندراوه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئێتلاعاته ( له‌ لایه‌ن چه‌ند کۆردێکه‌وه به‌ڕێوه‌ ده‌بردێت که له کاناڵی ئاسمانی سه‌حه‌ر دا کار ده‌که‌ن) و ده‌یهه‌وێت بناسێندرێت ببڵاو بکه‌یته‌وه. ناوه‌رۆکی ئه‌و سایته‌ش له ڕاستیدا نه‌وه‌د له‌ سه‌دی دژ به حدکا و به ده‌گمه‌نیش ڕخنه‌ی سیاسین، به‌ڵکوو زیاتر قسه‌ و قسه‌ڵۆکی پیره‌ژنانه‌‌ن و ئه‌مه‌ش هێندێک گۆمانی درووست کردووه که لایه‌نی تایبه‌تی!!! ڕاسته‌وخو سه‌باره‌ت به حدکا زانیاریان بو به‌ڕێ ده‌که‌ن. سه‌باره‌ت به سایتی ڕۆژهه‌ڵات تایمز پێم خوشه ئه‌وه بڵێم، که ناوهێنانی له لایه‌ن سایتی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئێتلاعات، ده‌توانێت بو زڕاندنی نێوی ئه‌و سایته بێت و با به‌ بێ هه‌بوونی به‌ڵگه بڕیار نه‌ده‌ین. له هه‌مانکاتدا ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت که تا ماوه‌یێک له‌مه‌و پێشیش زۆر بابه‌ت دژ به حدکا له 4ڕۆژهه‌ڵاتدا بڵاو ده‌بوونه‌وه که" خوازراو یا نه‌خوازراو" ده‌ستکه‌وت و خوراکی پرووپاگه‌نده‌یی باش بوون بۆ سایتی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئێتلاعات.

له‌ گه‌ڵ ڕێزمدا
هیوا
8. | 17 May 2010 - 17:16

به‌رله‌ هه‌موو شتی، سوپاسی به‌رێوه‌به‌ری مه‌ڵپه‌ری پێشمه‌گه‌کان بۆ له‌ قاودانی ئه‌و خه‌به‌ره‌.
مه‌ڵپه‌ری دیار و نادیار سه‌ر به‌ ده‌زگای سیخۆری ئێران سوپاسی به‌رێوه‌به‌رانی مه‌ڵپه‌ری "ڕۆژهه‌ڵات تایمز" بۆ هاوکاری هاوبه‌ش ده‌کا.
سیاتی دیار و نادیار کێ یه‌؟ له‌ چاوخشاندنێک له‌ مه‌ڵپه‌ری دیار و نادیار‌ و فیسبۆکی بستراوه ئه‌و مه‌ڵپه‌ره ‌‌ده‌سه‌لمێنری که‌ به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌و دامووده‌زگایه‌ له‌ داروده‌سته‌ ده‌زگای سیخۆری ئتیلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانن‌.
نیزامی کۆنه‌په‌ره‌ست ئیسلامی ئێران له‌سه‌ره‌تای پیکهاتنی هه‌وڵی نه‌فۆزکردن له‌ ناوه‌ندیه‌کانی رۆشنبیری کوردی له‌ ناخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی داوه‌، و به‌ داخه‌وه‌ زۆرجاریش سه‌رکه‌وه‌تو بوو.
مه‌ڵپه‌ری دیار و نادیار له‌ ڕاگه‌یاندننامه‌یه‌
ی ره‌سمی که‌ له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی مافی دیاره‌وه‌ مۆکراوه‌، له‌ مه‌ڵپه‌ری ڕؤژهه‌ڵات بۆ یارمه‌تیدانی له‌ دابینکردنی بابه‌ت و نێوه‌رۆکی مه‌ڵپه‌ره‌که‌ی‌ سپاس و پێزانینی خۆیان ڕاگه‌یاندوه‌.
به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندننامه‌ی مه‌ڵپه‌ری دیار و نادر، که‌ گۆیا مه‌ڵپه‌ری ڕۆژهه‌ڵات که‌ خۆی به‌ سه‌کۆ و پیگه‌یه‌ک بۆ رۆژنامه‌نووسی ئازاد له‌ ڕۆژه‌هه‌ڵاتی کوردستان ده‌زانی، هاوکاری مه‌ڵپه‌ری دیار و نادیاری کردوه‌، به‌ مه‌به‌ستی ڕاست و ناڕاست بوونی ئیده‌عای به‌رێوه‌به‌رانی مه‌ڵپه‌ری دیار و نادیار، پێویسته‌ به‌رێوه‌به‌رانی مه‌ڵپه‌ری ڕۆژهه‌لات به‌ زۆترین کات به ‌فه‌رمی هه‌ڵوێستی ئه‌و مه‌ڵپه‌ری به‌ خه‌ڵکانی کورد ڕابه‌گه‌ینی.
‌ئه‌گه‌ر ئه‌و جاردان و ڕاگه‌یاندننامه‌ی مه‌ڵپه‌ری دیار ونادیار ڕاست بێت که‌ مه‌ڵپه‌ری ڕۆژه‌هه‌ڵات هاوکاری ڕاسته‌وخۆ یاخۆ ناڕاسته‌وخۆی مه‌ڵپه‌ری دیار و نادری کردوه‌، نه‌ک ئه‌وه‌ مه‌سه‌له‌یه‌ جێ غم و په‌ژاره‌ێ هه‌موو کوردێکی نیشتمان په‌روه‌ره‌، به‌ڵکوو خه‌تر و مه‌ترسییه‌کی جددی له‌سه‌ر سه‌کۆی ئازادی ڕاگه‌یدن و ڕۆژنامه‌ی نووسی، ڕۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆ له‌ کوردستانه‌‌.
هێرش مه‌حه‌مه‌دی
7. | 17 May 2010 - 16:50

من زۆرم پێ سەیره کە ئێوە پێتان سەیرە....ئەمانە پارەیان لە .... ۆەردەگرن ۆ .... لە ...احمدی نژادها،،، پارە وەردرگرێ......کە ۆابۆۆ زەرەر لە کۆرد ۆ قازانج بۆ ئێسلاب دەبێت....ئەمانە هەر بۆ ئەمە چۆنەدەر ۆ هەر بە ئەم مەبەستەش خزمەت دەکەن..
6. | 17 May 2010 - 16:08

سپاس و هه زاران سپاس کاک ساله ی به ڕێز ،من سه‌ باره‌ت به و سایته‌ که له لایه ن به دا خه‌ وه‌ هێندێک له هاوڕێ یانی پێشومان ،به تایبه ت ئه و ده‌ سته‌ ی که وه‌ دوای ملا عبداڵا حسن زاده‌ که و توون ته‌ بلیغی بۆ ده‌ که ن و به تایبه ت به ئێمه ی ده‌ ناسێنن !!!؟؟؟؟ من له یه کیان که تاریفی ده‌ کرد ،پرسیم داخوا باسی حسن و حسینه که تان ده‌ کا یا ته‌ نیا با سی کاک حسن و کاک شاهۆ ده‌کات؟؟؟ دیسان سپاست ده‌ که م بۆ ئاشکراکردنی، ئه ومه به سته‌ گڵاوه‌ ی دووژمنانی سه‌ رو ماڵ و گیان و نامووس و حورمه ت و گه‌ وره‌ ی نه ته‌ وه‌ که مان و حیزبی دێمۆ کڕاتی کوردستانی ئێران
5. | 17 May 2010 - 15:56

selaw.be daxeww kurd her dujmeny kurd ekat.be xua gena hych hyzek nye kurd le naw bat.kurdw==kew
4. | 17 May 2010 - 13:06

به‌دیدنی هه‌واڵه ‌که‌ ماته‌م و غه‌مێکم تێیدا درووست بوو و دنیا له‌به‌ر چاوم تاریک بوو. دوای خوێنده‌نه‌وه‌ی هه‌واڵکه‌، سه‌ردانی سیاتی دیارو نادیارم کرد، به‌دوو مه‌به‌ست یه‌که‌م بۆ ناسینی ئه‌و سیاته‌، دووهه‌م به‌ مه‌به‌ستی ڕاست و نا درووست بوونی ئه‌و هه‌واڵه‌.
به‌داخێکی زۆر گرانه‌وه‌، هه‌وڵاه‌که‌ درووسته‌، و سیاتی دیار و نادیار، له‌ شێوه‌ی نووسینی و هێرش کردن بۆ سه‌ر حیزب سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و شێوازی هه‌ڵوێستگرتن و لێدوانی له‌مه‌ڕ له‌سێداره‌دانی، شێرن عه‌لم هۆڵێ، فه‌ر‌زاد که‌مانگه‌ر، فه‌رهاد وه‌کیکلی، عه‌لی حه‌یده‌ریان، و مه‌هه‌ی ئیسلامیان ئه‌وه‌ێ ده‌سه‌لمێنی که ئه‌و سیاته‌‌ لایانگری له‌ نیزامی کوردکۆژی ئیسلامی ئێران ده‌کا‌. هه‌رچد زانیاریم له‌سه‌ر ئه‌وسیاته‌ زۆر‌ نیه‌، بڵام هه‌واڵانێری بۆ پێشه‌مه‌رگه‌کان، ئه‌و سیاته‌ به‌ سیاتی وزاره‌ئیتلاعاتی ئێران ناساندو.
له‌هه‌ دوو دوو حاڵه‌ت دا چ ئه‌و سیاته‌ سه‌ر به‌ وزاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران بێ، چ لایانگری نیزام ئیسلامی ئێران، ئه‌که‌ری رۆشنبیری سیات و به‌رپرسانی بۆ ڕۆژهه‌ڵات تاێمزه‌ که‌ ده‌بێ راست و درووست بوونی ئه‌و واووتنی سیاتی دیار و نادیار به‌ زۆترین کات روونی کاته‌وه‌ و هه‌ڵوێستی خۆیان له‌مه‌ر ئه‌و نوسراوه‌ی سیاتی دیار و نادیا به‌ نووسه‌ران و خوێنه‌رانی ڕابه‌گه‌ینی.
3. samrend | 17 May 2010 - 12:20

eme eger pilanek nebet, rwreshiyeke bo malperi nawbraw.
2. | 17 May 2010 - 10:49

کاک ساڵه‌ی به‌ڕێز سڵاو سوپاس بۆ ئه‌و ئاگاداریه‌،
به‌ڵام به‌ ڕای من ئه‌م ناو هینانه‌ی ئه‌م سایته‌ نۆعێک ناسداندنیه‌ تی به‌ خه‌ڵک، که‌ نه‌ ده‌بوا هه‌ر ناوی سایته‌ که‌ یا دیزاینی سایته‌که‌ نیشان بده‌ی.
چوونکه‌ زۆربه‌ی خوێنه‌ری کورد ئه‌و سایته‌ ناناسن به‌ڵام لێرا جه‌نابت به‌ جۆرێک ناساندت
سوپاس فه‌رید
1. | 17 May 2010 - 10:27

چاو دڵمان ڕوون، به‌راستی به‌داخه‌وه‌م بۆ مه‌لا عه‌وڵا که‌ چی به‌سه‌ر هاتوه‌. ئه‌و سایته‌ که‌ هه‌مو هه‌وڵی ئه‌وه‌یه‌ تێکۆشه‌رانی کورد به‌د ناو بکات. فه‌رموون فه‌رموون خۆتان بیبینن و ویژدانتان بکه‌نه‌ قازی

  • تکایه‌ بۆچوونه‌کانت به‌ فۆنتی کوردی یونیکۆد بنووسه


  • هه‌ر بۆچوونێک به‌غه‌یری ئه‌م فۆنته بنووسرێ بڵاو ناکرێته‌وه


  • کۆده‌کانی خوارو وه‌ک خۆی یان به‌ پیتی بچووک بنووسه








  • .تکایه‌ کۆده‌کانی خواره‌وه‌ بچووک یان وه‌ک خۆی بنووسه‌وه و هه‌وڵ بده‌ کۆپی لای خۆت راگره‌ نه‌کا به‌ جاری یه‌که‌م نه‌ڕوات ‌
    ده‌بێ بزانین که‌ تۆ مرۆڤی



    

     
         
      هه‌موو مافه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌