کاتێک ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حوسیه‌ن له عێراق و باشوری کوردستانا توشی لاوازی بوو به هۆکاری هێرشی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیه‌وه بۆ سه‌ر وه‌ڵاتی جیران کوه‌یت، ساڵی 1991 باشوری کوردستان یان به‌شیک له باشوری کوردستان ئازاد کرا.
ئه‌و ئازادیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاواتی هه‌موو کوردێک بوو و خوشی و ئاسوده‌ی به دیاری بۆ گه‌لی هه‌ژار و سه‌رکوتکراوی باشوری کوردستان ئه‌هێنا، بوه هۆی گریانی هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ی دڵ پڕ له هیوای ئازادی نیشتمان و دڵسوزی نه‌ته‌وه‌که‌یان و هاوکات له‌گه‌ڵ شه‌ڕی ناوخۆی نێوان یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ری کوردستان که‌وتنه به کار هێنانی هه‌له‌که و ئیراده‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌یا‌ن لاواز کرد و ته‌سلیمی خویان کردن و ئه‌وه‌ش به واتای شه‌ڕه‌یکی دیکه‌ی خۆکوژی بو، واته شه‌ڕی ناوخۆیی کوردان هه‌ر له باشوردا قه‌تیس نه‌مایه‌وه و ئاگری ئه‌و شه‌ره، شوڕشگێرانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیشی گرته‌وه.
له‌و سه‌رده‌مه دا حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران یه‌کێک له هێزه سه‌رکیه‌کانی ڕوژهه‌ڵاتی کوردستان و به‌ر‌هه‌ڵستکاری کۆماری داگیرکه‌ری ئیسلامی ئێران بوو. کاربه‌ده‌سته تیروریسته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران به تێرور کردنی دوو سه‌روکی ئه‌و حیزبه دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملو و هاوڕیکانی له ڤیه‌ن و دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی (دوکتور سه‌عید به‌ده‌ل) و هاوڕیکانی له به‌رلین دڵیان ئاوی نه‌خوارده‌وه و به بڕیار بوون که ئه‌و حیزبه به ته‌واوه‌تی لاواز و بێ هێز بکه‌ن و ئه‌وه‌ش ته‌نیا به هاوپه‌یمانی هیزه‌کانی باشور کوردستان ئه‌کرا.
( لێره‌دا زیاترین تاوان له‌هه‌مبه‌ر کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات یه‌کیه‌تی نیشتمانی ئه‌نجامی دا، هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه بوو کورده‌کانی روژهه‌ڵات له ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیه‌تی دا بوون و ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌کی بوایه بێگومان ئه‌و تاوانانه پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌نجامی ئه‌دان)
یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان به ته‌واوی که‌وته بن تاسیری سپای قودسی کوماری ئیسلامی ئێران و ئه‌وانیش که‌وتنه دامه‌زراندنی بنه‌که‌ی تایبه‌ت له‌و شۆینانه‌ی که بنه‌که و باره‌گای حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و هێزه‌کانی دیکه‌ی لێ‌بوو، به‌ڵام به پێی ژماره‌ی قوربانیه‌کان زیاتر ئامانجی ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران زه‌ربه لێدان له حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووه.
لێره‌دا پرسیارێکی دیکه سه‌ر هه‌ڵ ئه‌دات که ناکرێ هه‌روا به ئاسانی به‌سه‌ریدا باز ده‌ین و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که سه‌رکردایه‌تی ئه‌و کاتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ئاگاداری پیلانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئیڕان و شێواوی هه‌ل ومه‌رج و بێ سه‌ره‌و به‌ره‌یی ناوچه بوون، بۆ چی بیریان له پاراستنی گیانی ئه‌ندامه‌کانیان نه‌ده‌کرده‌وه و هه‌وڵیان نه‌ئه‌دا که به شیوه‌یه‌کی گونجاو خۆ کۆ که‌نه‌وه و بکه‌ونه حاڵه‌تی خوپاراستنی ڕه‌وا؟
له ساڵی 1992 تا 2000 سه‌دان که‌س له چالاکانی سیاسی و پێشمه‌رگه‌ی روژهه‌ڵاتی کوردستان به ده‌ستور و چاوه‌دێری ڕاسته‌وخوی هێزه‌کانی قودس و له لایه‌ن پێشمه‌رگه و به‌رپرسه‌کانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستانه‌وه تێرور کران.
به‌رچاوترینی ئه‌و تێرورانه له 8/12/1997 دا ڕویدا و پێنج که‌س له کادره به‌رچاوه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران به ناوه‌کانی مه‌نسوور فه‌تاحی (مه‌نسوور ڕه‌شه هه‌ورامی) ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی، سه‌ید مه‌نسورناسری ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حیزب، ئه‌بوبه‌کرسمایل زاده (سامال) به‌رپرسی کۆمیته‌ی شارستانی بانه، رفعه‌ت حوسێنی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی پاوه، یدوالله شیرین سوخه‌ن پێشمه‌رگه‌ی هێزی پارێزگاری بونه قوربانی سات و سه‌وداکانی به‌رپرسانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتداره داگیرکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
بیگومان ئه‌وکاته و ئیسته‌ش حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌و ڕوداوه بێده‌نگن و ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌و هه‌ل ومه‌رجه‌ی تێدان و ڕه‌نگه مروڤ تێگه‌یشتنی بۆ هه‌بێت، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان ڕیگه و ئیمکانی دیکه هه‌یه بۆ وروژاندنی ئه‌و کاره‌ساتانه و به هه‌وڵ دان بۆ سزا دانی تاوانبارانی ئه‌و تێرورانه.
به‌ڕیز کاک بابا شیخ ناسری به نوسینی دوو بابه‌ت له‌مباره‌وه ڕچه‌شکێنی کردوه و من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به پێشوازی هه‌وڵ و تێکۆشانه‌کانیه‌وه ئه‌چم و ئاماده‌م ئه‌وه‌ی پێم ده‌کرێ ئه‌نجامی بده‌م داواکارم که هه‌وڵ بدرێ ئه‌م کاره ته‌نیا له نوسین و بابه‌ت و له‌سه‌ر سایته‌کان دا نه‌مێنێته‌وه به‌ڵکو به ڕیگای یاسای و به خستنه ڕوی به‌ڵگه‌کان گوشار بخرێته سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی باشور و دادگاکان که هه‌ڵۆیسیان هه‌بێ و کاتی ئه‌وه هاتوه ڕیگه نه‌دین خۆێنی قوربانیانی گه‌له‌که‌مان به ده‌ستی ناپاکی هێندی کۆڵه نانی نیشتمان فروش به فێڕو بچێ و ببێته ده‌رسێک بۆ مێژوو و داهاتو و ڕیگه بگرین له به‌رده‌م دووباره بونه‌وه‌ی ئه‌م جوره کرده‌وانه.
کاتێک مروڤ نوسینه‌که‌ی کاک بابا شێخ و هه‌روه‌ها به‌ڵگه و وه‌ڵامی دادگا و نوسینی ڕه‌نج نامه‌ی هاوژینه‌که‌ی زینده یاد سه‌ید مه‌نسوور ناسری ئه‌خۆینێته‌وه ته‌زوو به له‌شی دا دێت و هه‌ست به حه‌قاره‌ت، بێ حورمه‌تی، بێگانه په‌ره‌ستی و ناڕه‌وایه‌تیه‌کی زه‌ق و به‌رچاو ئه‌کات و ئه‌وه‌ش ته‌نیا به‌و پێنج قوربانیه و به حێزبی دیموکراتی کوردستانی ئیڕان و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و قوربانیانه نیه به‌ڵکو به سه‌ر جه‌م گه‌لی کورده.
که‌وابوو به‌رپرسیاره‌تی هه‌موو تاکێکی کورده له‌وباره‌وه هه‌ڵوێستی هه‌بێ و به‌شداری چالاکی به دادگایکردنی تاوانبارانی ئه‌و تێرورانه ببێ.
پێشنیاری من بۆ کاک بابا شیخ ئه‌وه‌یه که هه‌وڵ بدرێ کومیته‌یه‌ک به ناوی کومیته‌ی پێنج ئه‌ستێره دامه‌زرێ و ئه‌رک و کاری ئه‌و کومیته‌یه کۆ کردنه‌وه‌ی فاکتا سه‌باره‌ت به‌و تێرورانه و زانیاری ته‌واوی تاوانباران، هه‌روه‌ها کۆ کردنه‌وه‌ی ئیمزای پشتگیری بۆ دادگای کردنی تاوانباران و ئاماده کردنی وه‌کیلی باش و پاشان سکاڵا کردن له دادگای به‌رزی باشوری کوردستان و ئه‌گه‌ر وه‌ڵام نه‌بوو دادگای فیدرالی ئێراق و ئه‌گه‌ر له‌ویش وه‌ڵام نه‌بوو له دادگای ئه‌وروپا و پاشان دادگای ناونه‌ته‌وه‌ی و ئامانج ته‌نیا ده‌رکه‌وتنی ڕاستته‌کان و محاکمه کردن و سزا دانی تاوانبارانی ئه‌و تێرورانه بێت و قه‌ره‌بو کردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیه‌کان.
تکایه ئێره کلیک بکه بۆ بابه‌ته‌که‌ی کاک باباشێخ ......
پێشمه‌رگه‌کان
RSS
چاپ کردن/Print
ده ستخۆشی کاک هیوای خۆشه ویست و هه م‌و ئه و که سانه ئه که م که به رگری له خوێنێ پاکی ئه م شه هیده مه زلومه کانمان ده که ن.به هه له لێم ته نه گه ن .زۆلم له وه زییاتر نییه که به ده سته کورده ک شه هید بکه وی که سالهای ساله له رۆژ هه لاتی کوردستان مێوان بوون و نه ترور کران نه بێرێزی پێ کران.تا ئه لانیش زۆر تاوانبارین که داوای دادگا یی کردنی تاوانباره کانمان نه کردووه.ئه گه ر ئه حزابی کووردی له به ر هه ر هۆیه ک ناتوانن به رگری له خوێنی پاکی ئه م شه هیدانه بکه ن هیچ له به رپرسیاره تیمان که م نابێ.هیوادارم ناوه ندی چاک و هه م‌و رێخراوه مه ده نییه کان ئه م به رگیرییه به ئه رکی خۆیان بزانن.
سپاس
...........