ماڵه‌وه‌
په‌یوه‌ندی
ناردنی بابه‌ت
لینک
پێناسه‌
بیره‌وه‌ری
ڕێبه‌ران
کۆنگره‌
ئاگاداریه‌کان
ئه‌رشیف
وێنه‌
سروود
فیلم
هۆنراوه‌
ده‌فته‌ری میوانان
تیرۆر
ترور و جنایت
فارسی
English
Svenska
کتێبه‌کان
‌ساڵه‌‌ نه‌ڵۆسی
وه‌رگێڕ
رادیۆ
 

ئاگاداریه‌کان

Date: 17 Mar 2010 / Views: 983 / Comments: 12 تێکه‌ڵ بوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ کێ و له‌ پێناو چیدا؟، خالید خورینجی

یه‌کێتی ویه‌کڕیزی و به‌هێزی له‌ باری چه‌ندیه‌تیو چۆنیه‌تییه‌وه‌ دیارده‌یه‌که‌ زۆر ده‌وڵه‌ت و میلله‌تانی جیهان و تاقم و ئه‌حزابه‌ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌وشه‌ن بیرانی جیهان،له‌ ڕێگای جۆراوجۆره‌وه‌ هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن و له‌ پێناویدا تێکۆشانی خۆیان ده‌خه‌نه‌ گه‌ڕ.
هه‌ولدان بۆ یه‌کڕیزی و خۆ به‌هێز کردن ئامانج و مه‌به‌ستی جیاوازی هه‌یه‌،بۆ نمونه‌ ده‌وڵه‌تانی کۆنه‌په‌ره‌ست و دیکتاتۆڕانی جیهان هه‌ولی یه‌کگرتووی له‌ ناو هێزی سه‌ربازی و داموده‌زگا سه‌رکوتگه‌ره‌کانی دیکه‌ی ده‌وڵه‌تان ده‌ده‌ن، له‌ له‌ پێناوی پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی زاڵمانه‌ی خۆیاندا و سه‌رکوتکردنی هه‌ر جۆره‌ بزوتنه‌وه‌ ئازادی خوازانه‌ و ده‌نگێکی دژ به‌ خۆیان به‌رز بێته‌وه‌.
له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ هێزه‌ شۆڕشگێڕو خه‌باتگێڕه‌کانی جیهان هه‌ول و ته‌قه‌لای خۆیان ده‌خه‌نه‌ گه‌ڕ له‌ پێناوی به‌هێز کردنی یه‌کێتی یه‌کڕیزی له‌ به‌ینی خۆیاندا ، به‌ مه‌به‌ستێکی پیرۆزو وه‌دی هێنانی ئامانجه‌ پیرۆزه‌کانیان،به‌ ده‌لفراوانیش کاری بۆ ده‌که‌ن.که‌ وایه‌ هه‌ولدان بۆ یه‌کێتی خۆ به‌هێزکردنێکی شۆڕشگێڕانه‌ مافێکی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ چه‌وساوه‌که‌مانه‌ و که‌سیش ناتوانێ نکۆلی له‌م مافه‌ ڕه‌وایه‌ی گه‌له‌که‌مان بکات. بۆیه‌ گه‌لی کورد به‌ گشتی و کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به‌ تایبه‌تی پێویستێکی گه‌وره‌یان به‌ یه‌کێتی وهاوکاری یه‌کتری هه‌یه‌ بۆ وه‌دی هێنانی ئامانجه‌ ڕه‌واکانی نه‌ته‌وه‌ی ژێر ده‌ست کراوه‌که‌ماندا.
ئه‌م یه‌کێتیه‌ وهاوکاری یه‌کتر کردنه‌ش ده‌بێ به‌ هیممه‌تی هێزه‌ شۆڕشگێر و کۆڕو کۆمه‌ڵه‌ پێشکه‌وتنخوازو نیشتیمان په‌روه‌ره‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و له‌ ڕێگای ئه‌وانه‌وه‌ بۆ گه‌له‌ ماف زه‌وتکراوه‌که‌مان ده‌سته‌به‌ر بکرێ و ئه‌وانه‌ ببنه‌ سه‌رمه‌شقی گه‌له‌که‌مان و ڕێگای یه‌ک ده‌نگی و یه‌ک ڕه‌نگی نیشانی گه‌له‌که‌مان بینه‌ ئاراوه‌.
(به‌ڵام یه‌ک گرتنه‌وه‌و هاوکاری کردن)
ده‌بێ له‌ پێناوی ئامانجه‌ پیرۆزه‌کانی حیزب وگه‌له‌که‌ماندا خه‌بات کردن و وه‌دی هێنانی ئه‌و ئامانجه‌ ڕه‌وایانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان،سه‌نگی محه‌کی ئه‌م یه‌ک گرتنه‌وه‌ بێ،نه‌ک هه‌وڵ دان بۆ خه‌نجه‌ر وه‌شاندن له‌ جه‌سته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران،که‌ حیزبی خۆشه‌ویستی گه‌لی کورده‌ . حیزبێک که‌ له‌ماوه‌ی 65 ساڵی ڕابردودا به‌ هه‌زاران داستانی قاره‌مانیه‌تی وخۆ ڕاگری به‌ خوێنی گه‌شی ڕۆڵه‌ سه‌رفرازه‌کانی گه‌لی کورد تۆمار کردۆ، حیزبێک که‌ به‌ هۆی هه‌بوونی مێژوویه‌کی پاک و بێ گه‌رد ، گشت حیزبه‌ شۆڕشگێڕو نیشتیمان په‌روه‌ره‌کانی کوردی و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ئه‌ندامانی ڕێکخراوه‌ی ئینترنه‌شناڵ سۆسیالیست،به‌ چاوی ڕێزو حورمه‌ته‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ ڕابردو و داهاتوی ئه‌و حیزبه‌ شۆڕشگێڕو قیبله‌گای گه‌لی کورده‌.
*به‌ڵێ ده‌بێ له‌ پێناوی ئامانجه‌ پیرۆزه‌کانی ئه‌م حیزبه‌دا هه‌وڵی خۆبه‌هێز کردن بده‌ین،نه‌ک به‌ خه‌نجه‌ر وه‌شاندن و زامدار کردنه‌وه‌ جارێکی تری دڵپاکه‌که‌ی گه‌لی کورد که‌ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه ،حیزبی قاضی و قاسملو و شه‌ڕه‌فکه‌ندی و هه‌زاران ڕۆڵه‌ی شه‌هیدو سه‌ر فرازی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌،خه‌وشه‌دار بکه‌ین.

من ده‌ڵنیام ته‌ک ته‌کی کادرو پێشمه‌رگه‌کان و ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران،حه‌زیان له یه‌کێتی و ته‌بایی خه‌بات دژی ڕێژیمی کۆنه‌په‌ره‌ستی کۆماری ئیسلامیه‌ ، هه‌ر بۆیه‌ش له‌ کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی لاده‌راندا بۆ نێو ڕیزه‌کانی حیزب، به‌ شێوه‌کی زۆر دڵسۆزانه‌و شۆڕشگێڕانه‌وه‌ پێشوازی لێکردن و به‌ شێوه‌یێکی دێموکڕاتانه‌ پله‌و پایه‌ی ته‌شکیلاتیان پێیان درا، به‌ڵام ئه‌وان ناسادق و بێ باوه‌ڕ بوون به‌ هاوکاری و درێژه‌ دان به‌ خه‌بات دژی ئه‌و ڕێژیمه‌ سه‌ره‌ڕۆیه‌.بۆیه‌ هه‌ر حه‌ولی به‌هێز کردنی باند و باندبازی و ئاژاوه‌گێڕی و فریودانی که‌سانی تریان دا ، تا بتوانن به‌ ڕیاکارانه‌ و ده‌غه‌ڵبازانه‌ بتوانن تیری ژاراوی خۆیان ئاڕاسته‌ی حیزبی پێشه‌نگی گه‌لی کورد،حیزبی گلێنه‌ی چاوو بڕبڕه‌ی پشتی گه‌لی کورد،حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بکه‌ن.

ئه‌وه‌ ڕاستیه‌که‌و ده‌بێ ڕاشکاوانه‌ ئیشاره‌تی پێ بکرێ،ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران پێشه‌نگ و ڕێبه‌ڕی جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی ئێران به‌ گشتی و کوردستان به‌ تایبه‌تیه‌ و زۆریش به‌ لێوه‌شاوه‌ییه‌وه‌ ئه‌و ئه‌رکه‌ی به‌ڕێوه‌ ده‌بات،بۆیه‌ پێویستی به‌وه‌یه‌ که‌ له‌ گه‌ڵ تاقم و که‌سانی خه‌باتگێڕو شۆڕشگێڕ ده‌رگه‌ی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی بکاته‌وه‌، نه‌ک له‌ گه‌ڵ که‌سانێک که‌ هیچ باوه‌ڕێکیان به‌ خه‌بات دژی ئه‌و ڕێژیمه‌ تیرۆریست په‌روه‌ره‌ نیه‌ و له‌ خوای ده‌پاڕێنه‌وه‌ که‌ کۆماری ئیسلامی خێوه‌تێکیان بداتێو بچنه‌وه‌ وێ(موساحبه‌ی سکرتێره‌که‌یان له‌ گه‌ل رۆژنامه‌ی سبه‌ێ ئه‌و راستیه ده‌رده‌خا). که‌وایه‌ ده‌بێ حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران ڕابردووی خۆی ده‌گه‌ڵ ڕابردووی ئه‌وانه‌ حیساب نه‌کاو جارێکی دیکه‌ ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ بۆ ناو ڕیزه‌ پاکه‌کانی خۆی نه‌دات و جارێکی دیکه‌ش به‌ ده‌ستی خۆی مه‌یدان و فرسه‌ت به‌ مقام ته‌ڵه‌به‌کان نه‌دات و ئه‌و خه‌نجه‌ره‌ی کۆماری ئیسلامی ناتوانێ ئاڕاسته‌ی په‌یکه‌ری حیزبه‌که‌مان بکات،بیداته‌ ده‌ستی ئه‌وان،تا به‌ حه‌زو ئاره‌زووی ڕێژیمی کۆنه‌په‌ره‌ستی کۆماری ئیسلامی له‌ له‌ شی رۆله‌ شۆرشگیره‌کانی گه‌لی کورد له‌ رۆژهه‌لاتی کوردستانی بدا.
ئه‌وانه‌ تازه‌ ماهییه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان بۆ حیزب و گه‌لی کورد و گشت ئازادی خووازانی وڵات نیشان دا که‌ باوه‌ڕیان به‌ دیمۆکراسی و هه‌لبژاردنی ئازاد و خه‌باتی ڕه‌وای گه‌لی کورد و حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران نییه‌و ته‌نیاو ته‌نیا مقام،خۆسه‌پاندن و حه‌زو ئاره‌زوی وانه‌و دوچاری نه‌خۆشی وگیر هێنانی کوورسی بوونه‌ ده‌بێ بلێم به‌داخه‌وه‌‌ لێوه‌شاوه‌یی و توانایی ئه‌وه‌شیان نه‌بۆ و نییه‌ که‌ به‌ ده‌نگی ئه‌کسه‌رییه‌ت و له‌ کۆنگره‌یێکی مه‌شروع دا به‌و ئاواته‌ بگه‌ن .بۆ گه‌شتن به‌ کورسی بۆ جارێکی تر جیا بونه‌وه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاند حه‌ولی ئه‌وه‌یان دا که‌ بۆ جارێکی دیش تۆووی و دووبه‌ره‌کی له‌ ناو گه‌لی کورد بچێنن و جارێکی تر دڵی که‌س و کاری شه‌هیدانیان زامدار که‌نه‌وه‌. ئه‌وانه‌ به‌ڕاستی سیاسه‌تمه‌دارانی عه‌نتیکه‌و بێ وێنه‌ له‌ مێژوی سیاسه‌تمه‌دارانی جیهان و موخالیفانی سیاسی یه‌کتری دان.
له‌ لایه‌کی به‌ حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران ڕازی نینه‌و جیا بوونه‌وه‌ی خۆیان له‌ حیزب ڕاده‌گه‌یێنن و له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ هه‌ر به‌ ناوی حیزب و هه‌ر له‌ سه‌ر ڕێگاو ڕێبازی حیزب ده‌ڕۆنه‌ پێش و بێ ئه‌وه‌ی که‌ تۆزقاڵێک شه‌رم له‌ خۆیان و له‌ خه‌ڵک بکه‌ن و به‌ خۆیان بڵه‌ن: باشه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ به‌ حیزبی دێموکڕات ڕازینه‌و باوه‌ڕمان به‌ په‌یڕه‌وو پرۆگرامه‌که‌یه‌تی،
له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ ئه‌وانه‌ به‌ڕاستی زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ره‌نه‌! ئه‌گی نا بۆ ده‌ڕۆیشتن بۆجارێکی دیکه‌ ده‌گه‌ڕانه‌وه‌و بۆ دووباره‌ ده‌ڕۆیشتنه‌وه‌و جیا بونه‌وه‌یان ساز ده‌کرده‌وه‌،یا ته‌نیا بۆ یه‌کڕا بوونه‌وه‌ تا مه‌لا حه‌وڵای دڵسۆز و دۆستی دیرینه‌ی خۆیان ڕه‌گه‌ڵ خۆیان بده‌ن و تامی شیرینی جیا بونه‌وه‌و دابڕان له‌ حیزبی قاضی و قاسملوو و شه‌ڕه‌فکه‌ندی به‌و مه‌لا مقام ته‌ڵه‌به‌و معافزه‌ کاره‌ش بکێشن.
خوێنه‌رانی ئازیز:
به‌ڕاستی من نه‌ سیاسه‌تمه‌دارم نه‌ ده‌روون شناس ،بۆیه‌ نازانم مه‌به‌ست و ئامانجی ئه‌وانه‌ چیه‌و خاوه‌نی چ شه‌خسیه‌تێک و چاوو ڕویه‌کن؟که‌س نیه‌ لێیان بپرسێ بۆ چی لایان دا ئه‌گه‌ر لادانه‌که‌یان پێ درووست بوو بۆ چی دیسان داوای گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌که‌ن.به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ نیسکن و به‌ریان هه‌یه‌و نه‌ پشت! و له‌ مێشه‌کوێره‌شن و چاویان نابینن تا به‌ چاوی خۆیان خۆشه‌ویستی و گه‌وره‌یی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران له‌ ناو کۆمه‌ڵانی ئازادی خوواز و به‌شه‌ڕه‌فی کوردستاندا ببینن و حه‌قیقه‌ت و ڕیشه‌ به‌ هێزه‌که‌ی حیزبی قازی قاسملووی زاناو شه‌ڕه‌فکه‌ندی بلیممه‌ت ده‌رک بکه‌ن و ده‌ست به‌ کڵاوی خۆیان بگرن با نه‌یبا و چیتر هه‌ڵبه‌زدابه‌ز نه‌که‌ن.ئه‌مانه‌ هه‌میشه له‌ فکری ئه‌وه‌دان که‌ مقام و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و بیرو بۆچونه‌ نا به‌جێیه‌کانی خۆیان به‌ سه‌ر ئیراده‌ی گشتی دا بسه‌پێنن و خۆیان به‌ حه‌ق و که‌سانی تریش به‌ ناحه‌ق له‌ قه‌ڵه‌م بده‌ن و جه‌وی باند و باند بازی و تۆڕی سیخۆڕی بۆ گه‌یشتن بۆ مقام و ئاواته‌ نه‌زۆکه‌کانی خۆیان پێک بێنن.
به‌ڵام من ده‌ڵێم تازه‌ ئه‌و خه‌یاڵه‌یان خاوه‌ که‌ جارێکی دیکه‌ بتوانن له‌ نیاز پاک و به‌ په‌رۆشی حیزب بۆ مه‌سه‌له‌ی گه‌لی کورد که‌ڵک وه‌ر بگرنه‌وه‌ له‌ ئاوی ڵێڵ ماسی بگرن و جارێکی دیکه‌ش ڕیزه‌کانی حیزب بکه‌نه‌وه‌ مه‌یدانی غه‌ره‌ز و کینه‌گه‌ری هاندانی کادرو پێشمه‌رگه‌ به‌ ئه‌مه‌گ و چاو نه‌ترسه‌کانی حیزب له‌ یه‌کتری و دوژمنی سه‌ره‌کێش که‌ ڕێژیمی دژی ئازادی و دژی عه‌داڵه‌ت و به‌خته‌وه‌ری گه‌لانی ئێرانه‌، به‌ شاقه‌لی ئه‌و ناپاکانه‌ بسپێردرێ ئه‌وانیش جایزه‌و شیرینی ناوه‌که‌ی به‌رهه‌می ئه‌و کاره‌ ڕه‌شه‌یان وه‌ربگرن زووڕنای سه‌رکه‌وتنی ئه‌وه‌ بژه‌نن که‌ ئه‌وجاره‌ توانیویانه‌ خیانه‌ته‌که‌یان له‌ خیانه‌ته‌که‌ی جاری پێشوو باشتر ئه‌نجام ده‌ن و توانیویانه‌ ژماره‌یه‌کی زیاتری کادرو پێشمه‌رگه‌کانی حیزب فریوی پلانه‌ گڵاوه‌کانی خۆیان ده‌ن و باشتر له‌ جاری پێشوو دڵی خه‌ڵکی کوردستان زامدار بکه‌ن و برینی دڵ و ده‌روون و بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی حیزب و گه‌ل قووڵتر بکه‌نه‌وه‌.
بۆیه‌ من ده‌ڵێم نه‌خێر بۆ تێکه‌ڵ بوونه‌وه‌و جارێکی تریش لێک جیا بوونه‌وه‌ و برین کولاندنه‌وه‌یێکی دیکه‌شمان با لێ زیاد نه‌بێ و ده‌ڵێم به‌ڵێ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی که‌سانی نیاز پاک و دڵسۆزانی ڕاسته‌قینه‌ی حیزب و گه‌له‌ قاره‌مانه‌که‌مان و سازماندانه‌وه‌یان له‌ ڕیزه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و جۆش و خرۆش دان به‌ ئیراده‌ و توانا شۆڕشگێڕانه‌کانیان.

20100318
خالید خورینجی

.........
پێشمه‌رگه‌کان

RSS

چاپ کردن/Print


12. sulaiman .m | 28 Mar 2010 - 04:36

kak xalid dasta kant xosuhw tamant dreijbet barasti birw bawart birw bawary azady xwazanaw qalamt qalame rwnakberana

.........
11. xalid xwrenjy | 26 Mar 2010 - 00:37

azizan slaw kak aram rast dakaw mn la jiabwnawey 1/1/1367 re gal ew taqma kawtm bo mawiy 14 mang w tame taley dabran w dwr kawtnewam la rebazy peroze hizbe deimwkrat chisht boea dalim peawy aql dww jar
mar la kwnekawa ba daste wanada w ek halla dww jar dw bara nakatawa la gal reizw slawy dw barom botan
..........
10. RASUL | 23 Mar 2010 - 03:10

HAWREY DERINM KAK XALID SLAW BRAGIYAN ZOR XOSHHALM KA JANABT AWA RASTGOIYA
.NAW DL SOZANA BO HIZBU GALA KAMAN BER DAKAIYWA HAR SHADW SAR KW TW BI
.........
9. xdir | 21 Mar 2010 - 23:47

سڵاو کاک خالید، ده‌سته‌کانت خۆش ، زۆر جوان و واقعیه‌

..........
8. | 19 Mar 2010 - 12:43

slaw kak xalid brai xoshawist ba kurti u ba zmani sada pet blem jia nabuinewa wadertannain be krdawai diktatori
..........
7. | 19 Mar 2010 - 07:52

be slaw le xwenerany berez o bereweberany sayty peshmergekan ke chawm le be naw wtary agay xorenjy krd zor pe kenynm det beo neoe wtarane kaky xom ewende le fkry dobereky o yektr bogzandn dan bir le dahatoy ew milete qor besere bkenewe ke chawyan brywete desty ewe daxwa le ber djayety krdny yektr aya botan dekryt byryk le chare nosy ew mlete jer deste bkenewe qor be sery ew kesey chawy le eweye ke rjymy bo broxenn hey tr hew kaky xom to denopsyt tekel bonewe le gel ky o le penaw chyda waye droste to rast dekeyt chon ewe shewey bir krdnewey to o emsaly toye boye haltan geyeshtote em roje to basy wshy lader dekeyt edy bashe meger to xot bo le ber desty ew be naw laderane kart nedekrd meger to bryaraty hezbyt lewan wer nedegrt? kewabo to bo xot lewan lader tryt be spasewe dawao tkam le sayty peshmer gekan eweye ke deqy nosrawekem bo blaw bkenewe chon ewe chendomin jare m,n sht denosm belam be daxewe bom belaw nakenewe baba xo mn hzby nym kurdekm xo be hormetym be hich kes o layenek nekrdwe edy bochy belawy nakenewe meger ewe nalen eyme brwaman be demokrasy heye meger nalen biro ra azade bom belw bkenewe mamnontan debmmawey chend salek

...........
Reply:
تکایه‌ بۆچوون به‌ پیتی ئرامی بنووسن .

...........
6. | 19 Mar 2010 - 07:51

زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ که‌ باست کردوون به‌ داخه‌وه‌ ڕاستن . به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش ده‌بێ له‌ نوسین دا که‌مێک ئاگامان له‌ به‌ کار هێنانی وشه‌و ده‌سته‌واژه‌ هه‌بێ.

............
5. | 19 Mar 2010 - 06:32

ئه م جوره وتارانه نه ی که کاک حالید و ناحه زان و نه یارانی یه کیتی و یه کگرتوویی حیزبی دیموکرات بلاویان ده که نه وه له لایه ک ئه رکی دوژمنانی دیموکرات و کوردکه مترو ئاسان ده کات. له لایه کی تره وه راسته وخو یان ناراسته و خو ئه و جوره نوسه رانه ده ست خوشانه ی ی خویان له دوژمنانی کورد و حیزبی دیموکرات وه ر ده گرن.
کاک ساله ئه گه ر ئه م بوچونه ت پی هه زم ده کریت بلاوی بکه وه.
زور سوپاس
...........
4. | 19 Mar 2010 - 02:50

slaw kak khalid
dastet xosh bee mnish le sar nazare tom
bale bo nizik boonewe be shartee goorine naweyan
naa bo tekal boonewe chonke akamekeman deet ka har debetewe tafreghe ceyya boonewe
har beji
...........
3. | 19 Mar 2010 - 01:14

سلاو
پێم وابێ ئه و نوسه ره به هێزه . رۆژنامه ی روداو ی له گه ڵ رۆژنامه ی سبه ی لێ تێک چوه .بۆ یه ده ڵێت

( موساحبه‌ی سکرتێره‌که‌یان له‌ گه‌ل رۆژنامه‌ی سبه‌ێ ئه‌و راستیه ده‌رده‌خا) من هه رچی گه رام له ئارشیفی سبه ی ووتووێژێکی کاک خالیدی سکرتێره که مانم نه دۆزیه وه .
هیوادارم جارێک ووتوێژی کاک خالید عه زیزی بخوێنیته وه و چاوێکیش له و لینکه بکه ی ئه گه ر کاک ساله بۆ جاری 2 هه م سانسوری نه کات و بڵاوی نه کاته وه پاشان قه زاوه تێک بکه له سیاسه ت دا .

http://www.youtube.com/watch?v=2e4DHrrAHn8
............
2. | 18 Mar 2010 - 20:43

Slaw kak xalid. zorbegermi detstemkrd be xwendnewy wetareket lam zor behez bo belam ke gishtme weshi lader aqlem neybri zjatr wetareket bexwenmewe chon weshiar berztem bo derkewet her em eqliyete bo hizbeketani gejande eroje hiwdarm serketobn w wetari beheztr leme bnosit.

.........
1. | 18 Mar 2010 - 08:48

Debet eger bet hewet kesek bnasit le bir krdnewei brwanit , ewanei kwek to birdekenewe le xezmet dagirkerandan ne yekgrten xwazan

.........

  • تکایه‌ بۆچوونه‌کانت به‌ فۆنتی کوردی یونیکۆد بنووسه


  • هه‌ر بۆچوونێک به‌غه‌یری ئه‌م فۆنته بنووسرێ بڵاو ناکرێته‌وه


  • کۆده‌کانی خوارو وه‌ک خۆی یان به‌ پیتی بچووک بنووسه








  • .تکایه‌ کۆده‌کانی خواره‌وه‌ بچووک یان وه‌ک خۆی بنووسه‌وه و هه‌وڵ بده‌ کۆپی لای خۆت راگره‌ نه‌کا به‌ جاری یه‌که‌م نه‌ڕوات ‌
    ده‌بێ بزانین که‌ تۆ مرۆڤی



    
     
         
      هه‌موو مافه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌