به ددانی قه‌ڵه‌مدا
دڵۆپ دڵۆپ هه‌ست ده‌تکێ
له ده‌ریای سپی‌دا
تا چاو هه ته‌رده‌کا
ئه‌وین شه‌پۆل ده‌دا
له شه‌پۆلی هه‌ر پێکه‌نینێک دا
تۆ ده خوێنه‌مه‌وه
له گوێ گرتنی هه‌ر موزیکێک دا
ده‌نگی به‌لاوێنی تۆ ده‌بیسم
سۆزی خۆخوازی
له دووتوێی سورب دا ده‌خنکێ
چه‌ن جار بکۆخه،
به‌ڵغه‌می بێزاری فڕێده و
نێوچاوانی نه‌یار سواخده
چه‌ن وه‌رز دووگیانی
چه‌ن دوور چاوه‌ڕوانی
چه‌ن وه‌رز گه‌وره بوون
زۆر وه‌رز دووباره زاین
ناوی تۆم له سه‌ر دڵم (تاتو) کردوه
هه‌تا پێستم نه‌ڕزێ
به هیچ له‌ونێک ناسڕێته‌وه
دڵم به خێرایی لێ ده‌دا
هه‌وا هه‌ستم به با ده‌کا
ئه‌مشه‌و مانگ له ئاسمان تۆراوه
ئه‌ستێره شۆڕیان ساز کردوه
بۆ هه‌یڤی بزر بوو ده‌گه‌ڕێن
جووت ماسییه‌خاڵ له‌گه‌ردنه‌که‌ی زیرک
له حه‌وزه گه‌وره‌دا
بۆ ته‌نگه‌ی بلور دڵته‌نگ نابن
وه‌رده ماسی له زێوینه‌چه‌م دا خۆ ناگرن
کۆتره‌باریکه وێڵی داره‌بین.
8 مارس 2010
.......
سه‌رچاوه: پێشمه‌رگه‌کان
RSS
چاپ کردن/Print