به ناوی خودای مه‌زن
ڕۆژی جیهانی ژنان له هه‌موو دایکان و خه‌شکانی دنیا و به تایبه‌ت له ژنانی کوردستان پیرۆز بێ
ژن
چوونکه ئێمه نه‌ها بنده‌ستین
له مافی ئازادی پێ په‌ستین
که کۆمه‌ڵگای ئێمه دواکه‌وتوویه
بۆیه ئێستا مافی ژنان چوویه
ژن و پیاو فه‌رقیان چیه
بۆ تێکۆشان و خۆبه‌خت کردن باکیان نیه
ئایا ڕاسته ئێستا ژن نیوه‌ی کۆمه‌ڵه
به زۆری به شووده‌درێ، مێردکردنیان نابه‌دڵه؟
ئه‌وه کارێکی نامرۆڤانه‌و هه‌ڵه‌یه
ژنیش وه‌کوو پیاوان مافی یه‌کسانیان هه‌یه
که چی ئێستا مافیان لای مه زه‌وتکراوه
به کۆیله‌و نیوه‌ی کۆمه‌ڵ داندراوه
بابی کچه بیر ناکاته‌وه، به‌زۆری به مێردی ده‌دا
کچه‌ش به چاوی به‌فرمێسک و دڵ به خه‌م به‌کووڕه شوو ده‌کا
گه‌ر کچه ڕه‌دوواکه‌وێ، که‌س و کاری ده‌که‌ن هه‌ڕه‌شه
تازه کووشتن و بڕین هه‌یه وێنه‌ی خوێنی سیاوه‌شه
به‌ڵام لای مه پێیان باشه ئاکاری ژن به ژنه!
عه‌یبه، پیسه تاکه‌ی ئه‌و دابه کۆنه؟
که‌واته ئێستێ ده‌بێ خه‌بات باکت ژن
تاکوو مافی لێ زه‌وت نه‌کات یه‌کی وه‌کوو من!
خووشکه گلارا خه‌باتی کرد له شیکاگۆ
تاکوو ژنیش بستێنێ مافی سه‌ربه‌خۆ
که‌واته، دایکان، خووشکان هه‌ستن ڕاپه‌ڕن
به‌گژ که‌س و کارتان داوه‌رن
بۆ ئازادی خۆتان خه‌بات بکه‌ن
تاکوو ژن و پیاو به یه‌ک ماف بگه‌ن
ئارام قادری
20100308
..........
سه‌رچاوه: پێشمه‌رگه‌کان
RSS
چاپ کردن/Print
سڵاو کاک ئارام گیان ده‌ستت خۆش بۆ ئه و هه سته جوانه‌ت . هه ر سه‌ر که وت‌و بی . سڵاوم هه‌یه بۆ دایکی ئازیز ت و خانمه‌که ت هه‌یه.
..........