سزای ئێعدام وه‌کوو ئامرازێک بۆ پێشگیری له ئه‌نجام دانی جینایه‌ت له کۆمه‌ڵگادا که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به قازانجی خۆیان دژی نه‌یارانی سیاسی خۆیان به کاریان هێناوه. سزای ئێعدام پێشینه‌ی مێژوویی دوورودرێژی له ناو کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی هه‌یه‌و ئه‌م سزایه له په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌کانی مرۆڤدا هاتووه. به‌ڵام ته‌نیا بۆ جینایه‌ته گه‌وره‌و گرینگه‌کان رێگه‌ی دراوه.
له سه‌ده‌ی بیسته‌م دا خه‌بات دژی سزای ئێعدام ده‌ستی پێکردووه و خه‌باتگێڕانی ئه‌و بواره، ماندوویی نه‌ناسانه هه‌وڵیان داوه تا ده‌وڵه‌ته‌کان رازی بکه‌ن واز له جێ به جێ کردنی سزای مه‌رگ بێنن. تا ساڵی 1981 ته‌نیا 34 ده‌وڵه‌ت حوکمی سزای ئێعدام‌یان له وڵاته‌کانیاندا هه‌ڵوه‌شاندبووه‌و له‌و ساڵه‌دا فه‌رانسه‌ش به هه‌وڵی رۆبێرت بادانتێر وه‌زیری دادپه‌روه‌ری ئه‌وکاتی ئه‌و وڵاته هاته ریزیان و بوون به 35 وڵات. تا گرتنی کونگره‌ی چواره‌می نێونه‌ته‌وه‌یی دژی حوکمی ئێعدام که له ژنێڤ به‌ڕیوه‌چوو راده‌ی وڵاته‌کان که سزای حوکمی ئێعدام‌یان هه‌ڵوه‌شاندبووه‌وه یا هه‌ڵیان پساردبوو گه‌یشتبووه 138 وڵات و، هه‌ر له ماوه‌ی گونگره‌که دوو وڵات په‌یوست بوونی خۆیان به خه‌بات دژی ئێعدام راگه‌یاند.
هه‌روه‌ک له هه‌واڵی یه‌که‌م رۆژی کونگره‌که‌دا هاتبوو، کونگره له رۆژه‌کانی 25 و 26ی فێڤرییه درێژه‌ی هه‌بوو. رۆژی دووه‌می کونگره تایبه‌ت بوو به میزگردی جۆراوجۆر سه‌باره‌ت به شێوه‌ی هه‌بوونی سزای ئێعدام له وڵاتان و خه‌بات له دژی ئه‌م دیارده‌یه. که بابه‌ته‌کانی بریتی بوون له توند‌و تیژییه‌کان و قوربانیه‌کانی سزای حوکمی ئێعدام، بیر له وه‌ڵامێک بکه‌ینه‌وه بۆ توندوتیژی و گه‌ڕانه‌وه‌ی قوربانیه‌کان بێ سزای ئێعدام، مه‌زهه‌ب و سزای مه‌رگ، ئایا مه‌زهه‌ب کۆسپه یا له گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوکمی ئێعدامه، بیر له نه‌زمی کۆمه‌ڵگا بکه‌ینه‌وه بێ هه‌بوونی سزای ئێعدام، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوکمی ئێعدام له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقای باکوور، خه‌باتی داهاتوو دژی ئێعدام له ئه‌مریکا، ئێران، چین و ژاپون و هتد...
له‌م به‌شه‌دا به ده‌یان که‌سایه‌تی و پسپۆڕی ئه‌و بوارانه‌و رێکخراوی دژی سزای ئێعدام له وڵاتان باس و لێکۆڵینه‌وه‌یان پێشکه‌ش کرد‌و بارودۆخی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی وڵاته‌کانیان خسته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه.
له رۆژی کۆتایی کونگره‌که‌دا چه‌ندین که‌سایه‌تی به‌ناوبانگ وه‌کوو روبرت بادانتێر وه‌زیر پێشووی دادپه‌روه‌ری فه‌رانسه و شیرین عبادی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سویس خانمی میشلین کال میرێ و چه‌ندین په‌یامی وڵاتان و نوێنه‌رانی ئایننه‌کان خوێنرایه‌وه و به راگه‌یێندراوێک کۆتایی به کونگره‌که هات.
ئه‌وه‌ی گرینگ و جێگای سه‌رنج بوو له کونگره‌که‌دا چه‌ند وڵات وه‌کوو ئه‌مریکاو چین و ژاپون و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئێران ته‌وه‌ره‌ی باسه‌کان بوون. زۆربه‌ی هه‌ر زۆری به‌شدار بووان ئاماژه‌یان به بارودۆخی ئێعدامه‌کان له ئێران ده‌کردو نیگه‌رانی خۆیان شه‌پۆلی ئێعدامه‌کان ده‌ده‌بڕی. ئاماژه‌یان به دۆخی محاکمه‌کان ده‌کرد که دادپه‌روه‌رانه نین و ئه‌و حوکمانه‌ی ده‌درێن زۆر زاڵمانه‌یه‌و زۆر له‌و که‌سانه بێ‌تاوانن و هه‌ڵه‌ی زۆر له حوکمی قازییه‌کاندا هه‌یه. به تایبه‌تی کاتێ که سزای ئێعدام بۆ سه‌رکوتی تێکۆشه‌رانی سیاسی، که‌مایه‌تیه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌کان و ئازادیخوازان به کار دێ، هیچ رێوشوێنی گونجاو و دادپه‌روه‌رانه له به‌رچاو ناگیردرێن و حوکمه‌کان سیاسین نه قه‌زایی.
له ئێران‌دا قانوونی قه‌زایی وڵات له فقهی شیعه وه‌رگیراوه‌و زیاتر له 20 جۆره سزای هه‌یه که به بۆچوونی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی زۆربه‌ی ئه‌وانه ناکه‌ونه چوارچێوه‌ی جینایه‌ته گرینگه‌کان و سزای مه‌گه‌وه. به گوێره‌ی هه‌واڵه‌کانی گه‌یشتوو به گونگره‌که، له هه‌موو ولاتانی جیهان راده‌ی مه‌حکومه‌کانی سزای ئێعدام له که‌م بووندایه، له حاڵێکدا له ئێران‌دا له زیادبووندایه‌و زۆربه‌ی ئێعدامه‌کان سیاسین و پێوندییان به تێکۆشه‌رانی سیاسی و که‌مایه‌تیه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌کانه‌وه هه‌یه. شیرین عبادی تێکۆشه‌ری بواری مافی مرۆڤ له ئێران ئاماژه‌ی به هێندێک له قانوونه‌کانی کۆماری ئیسلامی کرد له‌وانه قانوونی پێوندیدار به لاوانی تاوانبار‌و وتی: له رێژیمی پێشوو بۆ لاوانی که‌متر له 18 ساڵ ته‌نیا 5 ساڵ زیندانی هه‌بوو. له‌حاڵێکدا که کۆماری ئیسلامی راده‌ی ته‌مه‌نی بلووغی لاوانی هێناوه‌ته خوارو بۆ کچ 9 ساڵ و بۆ کوڕ 15 ساڵی دیاری کردووه و سزاکه‌شی له باتی زیندان ئێعدامی بۆ دیاریی کردووه.
له کونگره‌دا ئاماژه به هێندێک له هۆیه‌کانی جینایه‌ت له کۆمه‌ڵگاو سزای ئێعدام کرد که، له‌وانه هه‌ژاری له کۆمه‌ڵگا که پاڵ به تاوانباره‌وه ده‌نێ که به پاره‌یه‌کی که‌م تووشی تاوان بێ، هۆی سیاسی، هۆی جیاوازی ره‌گه‌زی و کۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌ته‌وه‌یی، له خوار بوونی ئاستی زانیاری کۆمه‌ڵگا، له چین و ژاپون هێشتا 85% خه‌ڵک لایه‌نگری سزای ئێعدامن و له ئێران خه‌ڵک ده‌چنه سه‌یرکردنی جێ به جێ کردنی ئێعدامه‌کان. قانوونی جه‌زایی وڵاته‌کان که ده‌بێ ئاڵ‌وگۆڕیان به سه‌ردا بێ. ئاماژه‌ش به رۆڵی هانده‌رانی جنیایه‌ت کرا که هه‌میشه له پشته‌وه بێ سزا ده‌مێننه‌وه.
هه‌ر وه‌ها چه‌ند رێ و شوێنێکیش بۆ پێشگیری له سزای ئێعدام پێشنیار کران، بۆ گۆڕینی بیروڕای گشتی کۆمه‌ڵگا زانیاری راست و دروست به خه‌ڵک بدرێ، سیسته‌می قه‌زایی وڵاتاته‌کان ئاڵوگۆڕی تێدا بکرێ، نه‌وه‌ی لاو بۆ خه‌بات دژی سزای ئێعدام رێکبخرێ، له رێگه‌ی رێکخراو که‌سایه‌تیه‌کانی دژی سزای ئێعدام خه‌بات له ناوخۆی وڵاته‌کان زیاتر رێک بخرێ و هانی ئه‌و وڵاتانه بدرێ که سزای ئێعدام‌یان تێدا به‌ڕێوه ده‌چێ تا شێوه‌کانی سزادان و جێ به جێ کردنیان روون بکه‌نه‌وه، رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کانی دژی سزای ئیعدام ئه‌رکی گه‌یاندنی زانیاری‌یان به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌که‌وێته سه‌ر شان، چاپه‌مه‌نییه‌کانی هه‌ر وڵاتێک رۆڵی کارا له روون کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک ده‌بینن، ده‌وڵه‌ته‌کان ده‌بێ زه‌مینه بۆ خه‌بات دژی سزای ئێعدام ساز بکه‌ن که بنه‌ڕه‌ته‌که‌ی ئازادی بیر‌و ڕا ده‌ربڕینه، ده‌وڵه‌ته‌کان ده‌بێ گوێ له داخوازه‌کانی خه‌ڵکه‌کانیان بگرن و داواکارییه‌کانیان له پێش چاو بگرن.
نوێنه‌ری یه‌کیه‌تی ئوروپا له قسه‌کانی وتی: "له هه‌ر وڵاتێکی دێموکراتیک نابێ حوکمی ئێعدام هه‌بێ". له هه‌موو وڵاتانی ئوروپا جگه له رووسیه سزای ئێعدام نه‌ماوه. رووسیه‌ش به‌ڵێنی داوه که هه‌نگاو به‌ره‌و نه‌هێشتنی هه‌ڵ بێنێته‌وه. یه‌کێ دیکه له به‌شدار بووان وتی:"له هه‌ر وڵاتێک‌دا جێ به جێ کردنی سزای ئێعدام رابگیردرێ، مرۆڤایه‌تی هه‌نگاوێک به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێ" شیرین عیبادی وتی: "هه‌رچه‌ند جیایی دین له ده‌وڵه‌ت پێویسته به‌ڵام کافی نیه، ده‌بێ رێ و شوێنی کاریگه‌رتر له پێش بگرین".
له زۆربه‌ی باس و لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون که، سزای ئێعدام پێشگیری له چوونه سه‌ری راده‌ی تاوانله ناو کۆمه‌ڵگادا ناکات، له کاتێک دا که له ئه‌مریکا سزای ئێعدام هه‌یه به‌ڵام راده‌ی تاوان که‌م نه‌بووه‌ته‌وه. به‌ڵام پێچه‌وانه‌که‌ی له کانه‌دا که سزای ئێعدامی راگرتووه راده‌ی تاوان دابه‌زیوه. لێکۆڵینه‌وه کۆمه‌ڵناسییه‌کان ده‌ریان خستووه که سزای ئێعدام نابێته هۆی ئارامی و سه‌قامگیری کۆمه‌ڵگا، یه‌کێ له به‌شدار بووان له قسه‌کانیدا وتی:" هێندێک وڵات لایان وایه که سزای ئێعدام پێوه‌ندی به مافی مرۆڤه‌وه نیه‌و پێوه‌ندی به قانوونی به‌شی قه‌زایی هه‌ر وڵاتێکه‌وه هه‌یه‌و کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یییه نه نێونه‌ته‌وه‌یی. به‌ڵام ده‌بێ بزانین که سزای مه‌رگ به‌شێک له مافی مرۆڤه‌و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ هه‌ڵوێستی هه‌بێ.
زۆربه‌ی به‌شدار بووان له سه‌ر ئه‌وه یه‌ک ده‌نگ بوون که ته‌نیا رێگه‌ی سیاسی کافی نیه. ده‌بێ له رێگه‌ی گه‌یاندنی زانیاری و په‌روه‌رده‌و فێرکردنه‌وه هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵ بگیردرێ. یه‌کێ له به‌شداربووان پێشنیاری کرد که سزای ئێعدام له قوتابخانه‌کان له قۆناخی ناوه‌ندیدا وه‌کوو ده‌رسێک بخوێنرێ و ته‌له‌ڤیزیونێکی جیهانی بۆ ئاگا کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک دابنرێ. لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ریا خستبوو که له‌و وڵاتانه‌ی که سزای ئێعدام هه‌ڵگیراوه راده‌ی تاوانه‌کان نزم بووه‌ته‌وه‌و به پێچه‌وانه‌وه له‌و وڵاتانه‌ی که سزای ئێعدام هه‌یه راده‌ی تاوان له جاران به‌رزتره. ئه‌م لێکۆڵینه‌وانه ده‌ریان خست که که‌ڵک وه‌رگرتن له سزای ئێعدام وه‌کوو ئامرازێک بۆ پێشگیری له راده‌ی تاوانه‌کان هه‌ڵه‌یه‌و کاریگه‌ری ئه‌تۆی نیه، بۆیه ده‌بێ له ڕیگه‌چاره‌ی دیکه بگه‌ڕێن که هێندێک له میکانیزمانه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێکرا.
سیسته‌می قه‌زایی له هێندێک له وڵاته‌کان میراتگری سیسته‌مه‌کانی پێش خۆیانن. زۆر جار که‌سانی بێ تاوان به هه‌ڵه ئێعدام ده‌کرێن، دادگایی کردنه‌کان عادڵانه نین و مافی تۆمه‌تبار به ته‌واوی ناپارێزرێ. هێندێک جار قازییه‌کان له حوکمدانه‌کانیان تووشی هه‌ڵه ده‌بن، له وڵاتانی وه‌ک ئێران به‌شی قه‌زایی سه‌ر‌به‌خۆ نیه‌و محاکمه‌کان ئیدئولوژی و سیاسین و بڕێاره‌کانیش هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه ده‌درێ و زاڵمانه‌یه و مافی تۆمه‌تبار به ته‌وای پێشێل ده‌کا. هه‌رچه‌ند له هێندێک وڵات هێشتا سزای ئێعدام جێ به‌جێ ده‌کرێ، به‌ڵام هه‌واڵی خۆشی کونگره ئه‌وه بوو که ئێعدام له راده‌ی جیهانیدا به‌ره‌و که‌م بوونه‌وه ده‌چێ. کونگره رایگه‌یاند که ئاسیا‌و ئه‌فریقا پێویستیان به هاوپێوه‌ندی زیاتر هه‌یه له خه‌بات دژی سزای ئێعدام و تا ئێستا له راده‌ی جیهانیدا له‌و باره‌وه که‌مته‌رخه‌می کراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که زۆرترین راده‌ی ئێعدامه‌کان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی ئیسلامی به‌ڕیوه ده‌چن که ئێران له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌یه.
له کونگره‌که‌دا زیاتر له 100 که‌سایه‌تی و پسپۆڕ و نوێنه‌ری وڵاتان قسه‌یان کرد‌و زیاتر له 500 وتار‌و ریپۆرتاژ و وتووێژ له جیهاندا له سه‌ر کونگره‌و بابه‌ته‌کانی بڵاو کرانه‌وه. کونگره له نیو هیوا و گوڕ‌و تینی به‌شدار بوون له سووربوونیان له خه‌بات دژی سزای ئێعدام کۆتایی پێهات و به دوای ئه‌ودا به‌شداری خۆپیشاندانێک بوون که به‌و مه‌به‌سته له پێش باره‌گای رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له شاری ژنێڤ رێکخرا بوو. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ له کوردستانی ئێران ژنێڤ و کۆمیته‌ی پشتیوانی له زیندانیانی سیاسی کورد له کۆنگره‌که‌و له خۆپیشاندانه‌که‌شدا به‌شدار بوون.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێڤ 27/02/2010
RSS
چاپ کردن/Print