ساڵی نویێ ئه‌و شێعر و نووسین و چیرۆک و چریکه و سروودانه‌ن که سۆمای چاو و چنینی نووسه‌ر و شاعیر و ئه‌دیب وهونه‌رمه‌ند و تێکۆشه‌ران ، بۆ دیتنیی ئه و دیمه‌نه دوور و هیوایانه‌ی که بۆ به‌رخۆدانیی کوردستان و کوردی وه‌کوو سرووشتیی به‌هار پیێ نیزیک ده‌که‌نه‌وه .
ساڵی نویێ ، ژینه‌وه‌ی زیاتریی هه‌ستی ئازادیی و مرۆڤ دۆستیی و ژیان ویستیی و یه‌کدڵیی کوردستان و کوردمن . ساڵی نویێ ، چرۆ کردنه‌وه‌ی هه‌موو باخ و دارستان و لێڕه‌وار وبووژانه‌وه‌وی هه‌موو ده‌شت و نزارمن .
ساڵی نویێ ، خستنه گه‌ڕیی هێزیی چێنه‌ریی سرووشت وگه‌نمی خۆزگه و وه‌رزی گوڵ و هه‌ریارمن .
ساڵی نویێ، ڕووانینیی بێریی و شووان و هه‌ڵگرتنیی ڕه‌شماڵ و چوونی مه‌ڕ و مێگه‌ل به‌ره‌و هه‌م هه‌وار وکوێستانمن .
ساڵی نویێ ،ژیانه‌وه‌یی کانیاوه‌کان ،رووباره‌کان، زێ وزیێبار و گۆشت و خوێنی ناو ده‌مار و بست به بستیی کیانیی هه‌م به ئێش و ئازارمن .
ساڵی نویێ، ڕه‌نگ و ڕوو خۆش بوونه‌وه و ڕازانه‌وه‌یی به‌ژن و باڵا شیرینیی نه‌مامیی سه‌ر له‌نویێ ڕوواومن .
ساڵی نویێ ، به‌رز ڕاگرتن و کردنه‌وه‌یی ئاگر له لووتکه و به‌رزایی و چیای ئاگریی و قه‌ندیل و هه‌لگورد وشاهۆ ونه‌که‌رۆز وکێله شین و ته‌ره‌غه و سوڵتانمن .
ساڵی نویێ ، ده‌س له‌ملان کردنه‌وه‌یی پێشمه‌رگه وگه‌ل وهیوا که هه‌وێنیی هاوار و هاوده‌نگیی و هه‌م هه‌واڵ و هاواڵمن .
ساڵی نویێ ، هه‌موو به یه‌ک ده‌نگ و هێز شه‌کاوه ڕاگرتنیی ئاڵا و ئه‌وین وئاره‌زوو پاراستنیی هه‌م گه‌ل و نیشتیمانمن .
ساڵی نویێ ، ڕێز و ڕێبازگرتنه‌وه و سه‌ردانه‌وه‌ی گڵکۆیی ئازیزان و شه‌هیدانیی کوردستانمن .
ساڵی نویێ ، په‌یمان و یاد و ئافه‌رین ناردنه‌وه ،بۆ ژن و پیاو و کچ و کوڕانی گیراوی من و داستانیی کوردستانمن.
......
سه‌رچاوه: پێشمه‌رگه‌کان
RSS
چاپ کردن/Print