ڕۆژی 08/12/1997 به‌رانبه‌ر به17 ی سه‌رماوه‌زی1376 هه‌تاوی ڕاگه‌یندراوێک له لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه ده‌رچوو که باسی له هه‌واڵێکی دڵته‌زین ده‌کرد ،هه‌واڵی شه‌هید بوونی پێنج تێکۆشه‌ری ڕێگای ڕزگاری گه‌لی کورد نه به ده‌ستی تێروریستانی کۆماری ئیسلامی، به‌ڵکوو به داخه‌وه به ده‌ست چه‌کدارانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی، ڕووداوه که به‌و شێویه بوو:
به‌ره‌به‌یانی ڕوژی 17 ی سه‌رماوه‌زی 1376 به‌رانبه‌ربه 08 دیسامبری1997 له کاتێکدا پۆلێک له تێکۆشه‌رانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران که له شاری سلیمانی به ماشێنی حیزبیه‌وه به‌ره‌و کۆێه وه‌ڕێ ده‌که‌ون له نزیک شاری دوکان ده‌که‌ونه که‌مینی تیروریسته‌کانی سه‌ر به ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و له یه‌که‌م ده‌سڕێژدا به داخه‌وه كاک مه‌نسوری فه‌تاحی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه شه‌هید ده‌بێ، باقی تێکۆشه‌ران به ره‌نگاری تێروریستان ده‌بن و ڕاویان ده‌نێن و سه‌یاره‌که‌شیان پێ به‌جێ دێڵن وبه‌ره‌و کۆیه درێژه به ڕێگاکه‌یان ده ده‌ن، له ده‌روازه‌ی کۆیه به بێ هیچ بیانوویه‌ک له‌لایه‌ن چه‌کدا رانی ئاسایش سه‌ربه یه‌کیه‌تی نیشتمانی به فه‌رمانده‌هی حاجی مه‌صیفی وه‌به‌ر ده‌س ڕێژ ده‌درێن و هه‌موویان که چوار که‌س ده‌بن شهید ده‌بن که ناوی شه‌هیده‌کان بریتین له: شه‌هیدان سه‌ید مه‌نسورناسری ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حیزب، ئه‌بوبه‌کرسمایل زاده (سامال) به‌رپرسی کۆمیته‌ی شارستانی بانه، رفعه‌ت حوسێنی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی پاوه، یدوالله شیرین سوخه‌ن پێشمه‌رگه‌ی هێزی پارێزگاری و ته‌نانه‌ت بێ حورمه‌تێکی زۆریشیان به ته‌رمی شه‌هیده‌کان کرد بوو.
بۆ ده‌قی سکاڵای هاوسه‌ری شه‌هید سه‌ید مه‌نسووری ناسری یه‌کێک له قوربانیانی ئه‌و تراژێدییه ئێره کلیک بکه‌ن
نامه‌ی سه‌رئاوه‌ڵا سه‌باره‌ت به شه‌هیدکرانی پێشمه‌رگه‌کانی حدکا, بابه‌شیخ ناسری..
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
RSS
چاپ کردن/Print