ماڵه‌وه‌
په‌یوه‌ندی
ناردنی بابه‌ت
لینک
پێناسه‌
بیره‌وه‌ری
ڕێبه‌ران
کۆنگره‌
ئاگاداریه‌کان
ئه‌رشیف
وێنه‌
سروود
فیلم
هۆنراوه‌
ده‌فته‌ری میوانان
تیرۆر
ترور و جنایت
فارسی
English
Svenska
کتێبه‌کان
‌ساڵه‌‌ نه‌ڵۆسی
وه‌رگێڕ
رادیۆ
 

ئاگاداریه‌کان

Date: 26 Feb 2010 / Views: 377 دیرۆکی ژان، ئه‌حمه‌د ده‌شتی

ئه‌ی کوردی هێــــــژاو دڵســـــۆزو پاکم
ده‌زانی بۆچی له‌ت‌لــــــه‌ته‌ خـــــاکم؟
بۆچ کوردیش نه‌بوو به‌ خــاوه‌ن کیان
سه‌ربه‌خۆنه‌بووکوردگه‌ل هه‌رگریان؟
بۆچی ڕۆمیی و تازیی و عـــــــــه‌جه‌م
بۆ کورد هێنایان ئازارو ســـــــــــته‌م؟
بۆکوردســـــتانیان لێ داگــــیر کردین
بێ مافی ژینی‌سه‌ربه‌ستیان‌کـردین؟
بۆکوردیش نه‌بوو به‌ خاوه‌ن ده‌وله‌ت
هه‌رواژێر ده‌ســته‌، ماوه‌و پڕزیلله‌ت؟
هه‌رئاواره‌بویـن‌خاک دابه‌ش کـراین
له‌ ماڵی خۆمـــــــان وا بێبه‌ش کراین؟
بۆچی ســـــــاڵهایه‌ له‌ ژێر ده‌ستانین
گیروده‌ی داوی زۆر نه‌یـــــــــــــــارانین؟
ماڵمان داگیرو ده‌چه‌و‌ســـــــــــــێینه‌وه
له‌ ســـــه‌ر خاکی خۆ وا ده‌بڕێـیـنه‌وه‌‌؟
ون‌و وێڵ ده‌کرێین له‌ چــــۆل و چــــیا
به‌ کۆمه‌ڵ نێژراین‌له‌ ده‌شــت وبه‌ڕیا
ئاوایی و شــــــــــارمان لێ خاپور کرا
ســــــــــــــــامان و ماڵمان به‌ تاڵان برا
کانیــــــــــــاوو ڕه‌زوباغیان خنکاندین
باوک وداک وبراوکه‌ســــیان مراندین
له‌تله‌تیان کرد کـوردســـــــــــتانی من
دزرا فه‌رهه‌نگ و گشت سـامانی من
بوومه‌ ئــــــــــــاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ر کرام
له‌ مافی ژیانم هــــه‌ر بێ به‌ش کرام
کرامه‌ جینن و تورکی چـــــــــــــــیایان
دڵ به‌ خه‌م ته‌ژی خـــــۆزیاو بریایان
هه‌تا ئه‌م ســـــــاته‌ش وا ره‌نجه‌ڕۆمه‌
بێ کیان و بێ مــاف ، ئاواره‌ خۆمه‌
تازی و عه‌جه‌م و ڕۆمــــــــیان پێکه‌وه‌
دژ به‌ کوردســــــــــتان‌ که‌وتنه‌ڕێگه‌وه‌
نا‌یه‌لن منیش خـــــــــــــاوه‌نی خۆم بم
سه‌ربه‌خۆ وئازاد له‌ماڵی خـــــــۆم بم
سه‌روه‌ت‌‌و مافیان هه‌موو زه‌وت‌کردم
بێبه‌ش له‌ بوونی ژیــــــانـیان کردم
به‌ناوی دین و ئایـــــــــــــه‌تی قورئان
بۆ منیان هێنا ئــــــــــــــــــازارو گریان
پێت بڵێم که‌ بــــــــــۆچ ئێمه‌ ئاواینه‌
بێ سه‌ربه‌خۆیی وهه‌ر ڕه‌نجه‌ڕۆینه !!
چونکه‌‌نه‌زان و زۆر ساده‌ دڵ بـووین
بۆدوژمن چاک ودژ به‌ خۆیی بـووین
ساله‌های ســـاڵه‌ هه‌روه‌هاله‌ بـووین
دووره‌ زانست‌و قه‌ت بۆ خۆنـه‌ بووین
ئێســـتاش به‌ دوژمن ده‌ڵێین بـــرانه‌
ئه‌وان ســــــــــــــادات و روگه‌و چرانه‌
تا ئێســــتا ‌هــــــه‌رواگوێ ڕایه‌لیـانین
نه‌زان ونادان چاوله‌ ده‌ســـــــــتیانین
په‌ند وه‌رناکریـــن ‌له‌ زۆر به‌نـدو باو
ده‌بنه‌ مریــــــــد و زوو ده‌کــه‌ونه‌ داو
زۆ‌رکوردێ‌هات و خاوه‌ن تــــوانـا بوو
قوربانی ڕێگه‌ و بیــــــری ئه‌وان بوو
وه‌ک‌ ســـــه‌لاحه‌دین هه‌تاکو ئه‌‌مـــڕۆ
له‌ ڕێی نه‌یــاران بوو به‌ ڕه‌نجـــــه‌ڕۆ
بوونه‌ قـــــوربانی بــــۆ بوونی دوژمن
شـه‌ڕی خاچیان کر‌د‌له‌ڕیگه‌ی مـــردن
له‌ ژێر په‌رده‌ی دین ده‌ســـتیان بڕین
زۆر هه‌ســــــت‌وبیری کــــوردیان کرین
هه‌رکێ که‌ گوتی من مـــــــــافم ده‌وێ
کوردستانی خــۆم هه‌ر بۆ خۆم ده‌وێ
ناویان نا جه‌رده‌و کــــــــافرو بێ دین
خوێنیان ڕشت‌له‌‌ناوماڵ‌و سـه‌رزه‌مین
سه‌دان هه‌زاران له‌شـــــــــکریان هێنا
دیمان که‌ چیان وه‌ســـــــــه‌رمان هێنا
گوتیان تۆ مــــــــــــــــــــافی ژیانت نیه‌
کێ بڵی کــــــــــــوردم وه‌ک ئه‌رمه‌نیه‌
ده‌بێ قڕ بكرێن له‌م ســـــــه‌ر زه‌مینه‌
کێ گوتی کــــــوردم گوتیان بێ دینه‌
منیش کلۆل و نــــــــــــــه‌زان و بێکه‌س
مامه‌وه‌ له‌ژێر په‌رده‌ی وا نـــــــاکه‌س
گوێ ڕایه‌لیان بووم هـــــه‌تاکو ئه‌مڕۆ
هه‌ر‌مامه‌وه‌ من، ژین وا‌ڕه‌نـــــــــجه‌ڕۆ
ئه‌سیرمام له‌ژیڕعه‌بای ســـورو ره‌ش
نه‌زان له‌‌ژیان وخاوه‌ن به‌ختی ڕه‌ش
نه‌یاری ژیرو نـــــــــــــــامه‌ردو ناکه‌س
گشت به‌شـــیان بڕیم گه‌وادو ته‌ره‌س
هه‌رله‌‌زووهاتن‌به‌ هه‌ستی نه‌حسیان
ژینیان لێ بڕیم‌ وه‌کو به‌عســـــــــــیان
ئه‌نفــــــــالیان کردم له‌ هه‌واری خۆم
کردمیان‌به‌ دژ کـــــــه‌س و کاری خۆم
نۆکه‌رو جاش و ســـــیخوڕیان هـان دا
شــــــادی ژیــــانیان له‌ خــــــــاکم ڕادا
گوتیان کــــــــــــــــافری بێ دین و بڕوا
کێ بڵی کـــــــــوردم ژیانی به‌د ده‌ڕوا
گشت‌ده‌روده‌شــتم ‌پڕ‌ته‌رمی کوردبـوو
وارم خاپوورو کـــــورد ده‌ربه‌ده‌ر بوو
ســــــــه‌دان هه‌زاران بوونه‌ قـوربانی
تا ئه‌مڕۆ جیــــهان له‌ منـی نه‌ڕوانی
ده‌ڵین کـورد ده‌بێ هـه‌روا کۆیـله‌ بن
فه‌رمانه‌ ده‌نــــا به‌شی خــه‌رده‌ڵ بن
ئه‌مڕۆش نه‌یاران له‌ گشت لاوه‌ دێـن
کورد ده‌ره‌تێنن ده‌ڵێــــــــن نـابه‌جـێن
فاشیزم و نامه‌رد ده‌که‌ن به‌ ئــاغـام
که‌‌وا بمینـــم ژێر ده‌ســــــــت و نـاکام
هه‌رچه‌ند‌مرۆڤم ومنیش‌خوێن سوورم
نایه‌ڵن بژیم له‌ مــــــــــــــــــافم دوورم
هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ چۆن ئه‌نفـــــال کرام
هه‌تاکو ئه‌مڕۆ هـــه‌ر بێ مـــاف کرام
دیـــــــــــــــــرۆکی ژانم بۆ ده‌ژیـــێنه‌وه
به‌ فتـــــــــــــــوای کوفر ده‌مبڕینـــنه‌وه‌
منیش له‌ بۆ خۆم ســـــه‌رباری خه‌مم
گێروده‌ی ده‌ســـــــتی نه‌زانی و ته‌مم
هه‌رچی که‌ ده‌یکه‌م دژ به‌ خۆیـــییه
دژی ڕزگاری و ســـــــــــــــــه‌‌ربه‌خۆییه
گه‌نده‌لی و پیســی په‌روه‌رده‌ ده‌که‌م
له‌ ماڵی خۆم دا دژ به‌ خۆم ده‌که‌م
ســــــــــــاله‌های ساڵه‌ نه‌زان و نادان
ساویلکه‌ و ساده‌له‌ڕاســـــتی‌ ده‌ردان
زۆر کاره‌ســـــــــات ودیــرۆکی دیـرین
ناکه‌م به‌‌په‌ندی ڕێـگای به‌رزی ژین
دژ به‌ خودی خــــۆم وا ده‌خولێمه‌وه
داو له‌بۆ مه‌رگی خۆم ده‌نێــــــــمه‌وه‌
له‌که‌پک و چیاو ده‌رو ده‌شـتی خۆم
ده‌کوژم هه‌ڤــــــال و براو یاری خۆم
هێنده‌ نه‌زان و بێ دۆســـــت و یارم
بۆ مه‌رگی خۆیی بۆ خـۆم سه‌ربارم
هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ ئه‌گـــــــــــه‌ر بڕوانم
ده‌زانم بۆچی هه‌ر هات گریــــــــانم
بۆچ منیش خاوه‌ن قه‌واره‌م نه‌بووم
بۆچی ژێرده‌سته‌‌و هه‌ر ئـاواره‌بووم
گه‌ر منیش بۆ خۆم بۆ نیشــــــتمانم
یه‌کگرتوو و دڵســــۆز له‌ ڕێی ژیانم
هه‌ولم بۆشادی و سه‌ربه‌خۆییم بوو
ژینم ژێر ده‌ســــته‌ی دوژمنان نابوو
هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ پشــتی نه‌یار بووم
کوردی نه‌فام و دژ به‌ خــۆیی بووم
هه‌رڕاوی‌خۆم کردله‌‌که‌پک وشاخان
پێش‌دوژمن‌که‌وتم‌وه‌ک‌بێ ده‌مـاخان
یـاری ئه‌نفـــالچی و نه‌یا‌رانم بووم
ڕاوێژکارانی کـورد کـــــــوژانم بووم
به‌‌فێته‌ی ‌دوژمن برای خۆمم کوشت
وه‌ک‌ دوژمنانم خوێنی کوردم مشت
هــاتم و هێشـــــــــتان هه‌روا نه‌زانم
دوژمنی خــاکم به‌ به‌بـــرام ده‌زانم
زۆر ســـه‌روه‌ران‌و دڵسۆزانی کــــورد
به‌ فێته‌ی نه‌یار، ناوبه‌دیان ده‌کرد
بۆیه‌که‌ ئـــــــــــاوا ژین ڕه‌نجه‌ رۆمه‌
چونکه‌ نه‌زانـــــــــم دوژمن به‌ خۆمه
ئه‌مڕۆش خـــــه‌ریکم‌ تێهه‌ڵده‌چمه‌وه‌
هه‌روه‌کــــــو دوێـنێ خۆم ده‌بینمه‌وه
ســـــــــــه‌د به‌ندو باوو بالۆره‌ی تازه‌
له‌ ناو بیرو هه‌ســــــت وا له‌ ڕێبازه
له‌ گه‌ل دوژمنـــــــان تێکه‌لاو ده‌بین
به‌ دژی خۆیی هاوکــــــاریان ده‌بین
ده‌بێ بزانین هه‌تا وه‌هــــــــــــــا بین
هه‌رگیز رزگارو ســــــه‌ربه‌خۆ نابین
گه‌رهه‌موو‌ وێکڕان بۆکوردستان‌بین
ئه‌وسا ســــــه‌ربه‌خۆ و ئازده‌ ده‌بین
به‌سیه‌‌باهه‌موده‌ست‌له‌‌ناوده‌ستبین
دژ به‌ مقۆ مقۆی یه‌کتــر کـوژی بین
پێکه‌وه‌ هه‌موو دوژمنـــــان ڕاوکه‌ین
به‌یه‌کبوون ‌خاکی‌خۆمان‌ڕزگارکه‌ین
چیتــر نه‌چینه‌ ده‌ســـــتی دوژمنمان
کوردسه‌ربه‌خۆکه‌ین به‌یه‌کبوونمان
*
پێشکه‌شه‌ به‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی گیانی یه‌کبوون و خۆشه‌ویستی کوردستان به‌ هیچ شتێک ناگۆڕنه‌وه‌
نه‌فرین له‌وانه‌ش که‌ هۆکارانی یه‌ک نه‌بوون و دوا که‌وتن و شه‌ڕی خۆیی کردنن.

RSS

چاپ کردن/Print



  • تکایه‌ بۆچوونه‌کانت به‌ فۆنتی کوردی یونیکۆد بنووسه


  • هه‌ر بۆچوونێک به‌غه‌یری ئه‌م فۆنته بنووسرێ بڵاو ناکرێته‌وه


  • کۆده‌کانی خوارو وه‌ک خۆی یان به‌ پیتی بچووک بنووسه








  • .تکایه‌ کۆده‌کانی خواره‌وه‌ بچووک یان وه‌ک خۆی بنووسه‌وه و هه‌وڵ بده‌ کۆپی لای خۆت راگره‌ نه‌کا به‌ جاری یه‌که‌م نه‌ڕوات ‌
    ده‌بێ بزانین که‌ تۆ مرۆڤی



    
     
         
      هه‌موو مافه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌