دواین مانگی به‌هاری ساڵی 1361 بنکه‌کانی هێزی بێستون له گونده‌کانی په‌شاوه، مێرگه‌سار و سیویه بو. ئه‌و سه‌رده‌مه رژیمی داگیرکه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وام له هێرش بردنا بو و ناوچه ئازاد کراوه‌کانی لێ به‌رته‌سک ئه‌کردینه‌وه. هیزی بێستون که یه‌کێک له هێزه هه‌ره به ناوبانگه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له خاڵی هه‌ره پێشه‌وه‌ی شه‌ڕکان دا بو و حکومه‌ت حه‌ساسیه‌تێکی تایبه‌تی به چالاکی پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌و هێزه هه‌بوو و هه‌موو هه‌وڵی ئه‌وه بو له ناوچه‌کانی کامیاران و کرماشان دووری خاته‌وه.
ئه‌و کاته دوو لکمان هه‌بوو، لکی شهید نادر به فه‌رمانده‌ری محه‌مه‌د ئاسنگه‌رانی(که هاوینی 1361له گوندی ویزیه‌ر دا شهید بوو و کاک عه‌لی ئه‌شره‌ف مه‌جیدی بوه فه‌رمانده‌ی ئه‌و لکه) و لکی شهید حه‌مه شه‌ریف به فه‌رمانده‌ری کاک سالار ئیبراهیمی(کاک سالار له شه‌ڕیکا ساڵی 1366 له نێزیک گوندی ده‌ژن شهید بو و له بابه‌تێکی تایبه‌ت دا باسی سالار ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر چی ئاستمه مروڤ بتوانی سالاری ئازا و نه‌به‌رد و نه‌ترس بداته ناساندن).
لکی شهید نادر له به‌رزایه‌کی زاڵ به‌سه‌ر زه‌مانگریوه و گونده‌کانی ویزیه‌ر، پاڵنگان و ده‌ژن دا جێگر ببون و لکی شهید حه‌مه شه‌ریف له گوندی په‌شاوه دامه‌زرابوو و له به‌رزایه‌کانی ئه‌و گونده‌وه که شوێنێکی حه‌ساس بو، پارێزگاریان ئه‌کرد.
ئه‌و کات و سه‌رده‌مه من له لکی شهید حه‌مه‌شه‌ریف بوم. له به‌ر ئه‌وه منداڵ بوم زور گرینگ‌یان پێ ئه‌دام و نه‌یان ئه‌هێشت نیگابانی بده‌م و بچمه سه‌ر شاخ بۆ نیگابانی دان و ڕۆژانه کاری کۆ کردنه‌وه‌ی نان و پێویستیه‌کانی پێشمه‌رگه‌کانم ئه‌کرد و ئه‌مبرده سه‌ر شاخ بۆیان و هێندێ جاریش کاک سالار نامه‌یه‌کی پێ ئه‌دام که بیبه‌م بۆ مێرگه‌سار یان سیویه بۆ کاک شاپور فیروزی فه‌رمانده‌ی هیزی بێستون. ئه‌و سه‌فه‌رانه بۆ من زۆر خوش بون، تفه‌نگێکی ئیمیه‌کم پێ بوو ته‌نیا 15 فیشه‌کی هه‌بوو، تفه‌نگه‌که قورس و رێک به ئه‌ندازه‌ی باڵای خۆم بو، له شانم ئه‌کرد و خۆم زۆر پێ موهیم بو. له ڕاستیدا خه‌ڵکی گونده‌کان یارمه‌تی زوریان ئه‌دام و هێندێ به دڵسوزی و به‌زه‌یی و هێندێکیش وه‌ک ئه‌رکی خویان ئه‌زانی.
له یه‌کێک له‌و سه‌فه‌رانه دا ناوێکم به‌ر گۆێ که‌وت ئه‌ویش حه‌مه شوان بوو، چومه گوندی سیویه که بنه‌که‌ی کومیته‌ی شارستانی کرماشان له‌وێ بو و کاک خالید درودیش له‌وێ دائه‌نیشت. کاک خالید ئه‌و کاته پێک بو و نامه‌ی ئه‌برد بۆ ته‌وریوه‌ر و ئه‌هاته‌وه که دواتر جێگه‌که‌ی خۆی دایه من و ئه‌و به‌ره‌کانی شه‌ڕی هه‌ڵبژارد.
چومه بنه‌که‌ی کومیته‌ی شارستان پرسیاری کاک شاپورم کرد وتیان چووه بۆ کوڕه‌ی ده‌ژن که جه‌بهه‌ی شه‌ڕ بو، بۆیه له لای کاک خالید مامه‌وه، ئه‌ویش پێی وتم حه‌مه شوانت بینیوه وتم نا ئه‌وه کێه؟ وتی شانه‌ی ناوشار بووه، ئاشکرا بوه و ئێسته هاتوه‌ته ده‌رێ، ئه‌و سه‌رده‌مانه هه‌رکه‌س له شاره‌وه ئه‌هات ئه‌یانوت هاتوه‌ته ده‌رێ.
زه‌مان ده‌رباز ده‌بوو و هه‌ل ومه‌رجی ژیانی ئێمه‌ش ئاسته‌متر ده‌بویه‌وه و حکومه‌ت هێرشه‌کانی خۆی بۆ سه‌ر بنه‌کانمان توندتر ئه‌کرد و له ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌کانی رژیم دا ئێمه چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک بوین گه‌یشتینه گوندی هه‌نێمن که بنه‌که‌ی کومیته‌ی گاوه‌رۆ له‌وێ و یاری بیاره‌ی به‌رپرسی ئه‌و کومیته‌یه بو. کاتێک چومه ئه‌وێ کوڕیکی باڵابه‌رز و نه‌وجه‌وان و ده‌م به پێکه‌نینم بینی و ته‌فنگێکی ویزی پێ بو که وه‌ک ده‌مانچه ئه‌هاته به‌رچاو. ئه‌و که‌سه حه‌مه شوان بوو.
سه‌ر ئه‌نجام ئه‌و ناوچانه‌شمان به جێ هێشت و چوینه گونده‌کانی نیه‌ر، سه‌رڕێز و گواز له ناوچه‌ی ژاوه‌روی سنه و مه‌ریوان و حکومه‌تیش به‌رده‌وام بو له هێڕش کردنه سه‌ر ناوچه‌کان و ئێمه له هێزی بێستون چوین بۆ یارمه‌تیدانی هێزی شه‌ڕیفزاده و له ناو باخه‌کانی گوندی ته‌وریوه‌ر دا جێگر بوین و که‌وتینه به‌ر ڕهێڵه‌ی توپبارانی هێزه داگیرکه‌ره‌کانی حکومه‌تی و به‌رده‌وام له چاوه‌ڕوانی هێرش ئه‌ماینه‌وه.
گروپی ئێمه که‌وتبوینه سه‌ر توپوڵکه و ناو بڕه به‌ردێکه‌وه، برتین بوین له کاک شاپور فیروزی، کاک حه‌سه‌ن سه‌رسپی، دوکتور ئه‌وڕه‌حمان، حه‌مه شوان و چه‌ند که‌سێکی دیکه.
یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی حه‌مه شوان ئه‌وه بو که له هه‌موو کاتێکا ده‌م به پێکه‌نین و له کاتی پێکه‌نینا به ده‌نگێکی به‌رز پێ ئه‌که‌نی و گۆێ نه‌ئه‌دایه توپ‌باران و ماندویه‌تی به‌ره‌ی شه‌ڕ. له‌و کاته دا ناسیاویمان ده‌ستی پێ‌کرد و ئه‌گه‌ر چی به ته‌مه‌ن چه‌ند ساڵ له من گه‌ووره‌تر بو به‌ڵام ڕوحیه‌یه‌کی ناسکی منداڵانه‌ی هه‌بوو، دڵی خاوین و پاقژ ، هه‌ڵس و که‌وتی ساده و دڵسۆزانه بوو.
دوای ماوه‌یه‌ک گه‌ڕاینه‌وه گوندی گواز و منیش چومه لکی شهید حه‌مه شه‌ریف. له راستیدا که‌س منی نه‌ئه‌نارد که بچمه لای کام لک و له کۆی کار بکه‌م، هه‌ر کۆیم پێ خۆش بوایه ئه‌چوم و ئه‌وانیش دڵێان نه‌ئه‌شکاندم .
له گوندی گوازا بوین که له‌سه‌ر بڕیاری حیزب ده‌بوو هه‌ر 3 مانگ جاری ده‌س‌تێک لیباسمان بۆ بکڕدرێ و له ده‌فته‌ری سیاسی حیزبیشه‌وه کوتی زستانه‌مان بۆ هاتبوو. ئه‌و گونده‌ی ئێمه ته‌نیا یه‌ک لیباس دوری لێ بوو، ئێمه‌ش نیزیک 40 پێشمه‌رگه‌یه‌ک ئه‌بوین و ژیانیشمان نادیار بو، هه‌موو ڕۆژی چاوه‌ڕوانی هێرشی دوژمن و هه‌روه‌ها چوڵکردنی گونده‌که و ناوچه‌که بوین.
ڕۆژانه یه‌ک یان دوو که‌س پارچه‌که‌یان ئه‌برد بۆ درون، منیش تاقه‌تم نه‌گرت تا نوره‌م دێت چوم پارچه‌که‌م به نه‌دوراوی فرۆشت و وتم ده‌ستی لیباسم هه‌یه بۆ چیمه. هه‌ر ئه‌و ڕۆژه که پارچه‌که‌م فروشت کاک برهان ڕوحانی به‌رپرسی به‌شی ماڵی هێزی بێستون هات بۆ لامان که مانگانه‌مان بداتێ.
حه‌مه شوان هات وتی: با پێکه‌وه بچین مامرێک(مریشک) بکڕین و بیخوین، منیش وتم باشه. له‌گه‌ل حه‌سه‌ن زیویه‌ی که به‌داخه‌وه ئه‌ویش شهید بوو، چوین مریشکێکمان کڕی، ئه‌و‌جا چوینه ماڵێکی ناسیاومان و دامان بۆمان ئاماده بکه‌ن، دیتمان ئێمه 3 که‌سین و خانه خویه‌که‌شمان 4 که‌س، حه‌مه شوان ون بو، هێنده‌ی پێ نه‌چوو به مریشکێکی دیکه‌وه هاته‌وه، به‌ر له‌وه من و حه‌سه‌ن قسه بکه‌ین وتی: خۆم پاره‌ی ئه‌مه‌یان ئه‌ده‌م به خوا مریشکێك به‌شمان ناکات.
حه‌مه شوان مروڤێکی ڕوح سوک له‌به‌ر دڵان و ئاماده‌ی هه‌ر چه‌شنه فیداکاریه‌ک بوو، ئه‌گه‌ر چی ته‌مه‌نی نه‌گه‌شتبوه هه‌ژده ساڵان لێ به قه‌د و باڵا و به‌و قامه‌ته تایبه‌تیه‌وه وه‌ک پیاوێکی ته‌واو ئه‌هاته به‌رچاو و به‌ژن و باڵایه‌کی وه‌رزشکارانه‌ی هه‌بوو. ده‌ست و دڵ ئاواڵه بوو، دڵی که‌سی نه‌ده‌ئێشان و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له باری فیزیکیه‌وه خاوه‌ن هێزێکی زوور بوو به‌ڵام قسه‌ی له هه‌موو که‌س قه‌بوڵ ئه‌کرد و په‌نای نه‌ئه‌برده به‌ر توند وتیژی.
دیاره حه‌مه شوان که ناوه ئه‌سڵه‌که‌ی محه‌مه‌د که‌مانگه‌ر و تاقانه کوڕی بنه‌ماڵه‌که‌ی بوو، له ناو شارا له ڕیزی قوتابیه‌کانا مروڤێکی چالاک بوو و به‌رده‌وام کاری ڕێكخستنی ناوشاری ئه‌کرد و به‌رپرسی یه‌کێک له شانه‌کانی ناو شاری کومیته‌ی شاری کامیارانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بوو. چه‌ندین چالاکی ئازایانه‌ی ئه‌نجام دابوو و له لای هاوڕێکانی ڕیزی زوری لێ ئه‌گیرا و کاتێک که ناچار بوو شار به جێ بێڵی قه‌در و قیمه‌تێکی زۆری هه‌بوو، به‌تایبه‌ت کاک ڕه‌شاد زور ئاگای لێ ئه‌بوو و هه‌وڵی ئه‌دا که له بواری سیاسیه‌وه په‌روه‌رده‌ی بکات به‌ڵام ئه‌و سه‌رده‌مه زیاتر گرینگی به لایه‌نی چه‌کداری ئه‌درا و له ڕاستی دا شه‌ڕی چه‌کداری و کاری چه‌کدارانه خوی فه‌رز ئه‌کرد.
ناچه‌ی ئازاد کراومان نه‌ماو و خه‌باتی پارتیزانیمان ده‌ست پێ‌کرد و بوینه چه‌ند به‌شه‌وه و گه‌یشتینه ناوچه‌ی سوور سوور و کولیای و له گه‌ڕانه‌وه و گه‌ڕانمان به‌و ناوچانه دا گوند به گوندمان ئه‌کرد، بڕیار درا که گروپێک بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گونده‌کانی ته‌نگیسه‌ر، نیه‌ر و سه‌ڕیز که دوای ئه‌وه‌ش ئێمه به جێ‌مان هێشت بوو حکومه‌ت نه‌هاتبووه ئه‌و ناوه و به باش زانرا که پێشمه‌رگه سه‌ردانی ئه‌و خه‌ڵکه پێشمه‌رگه دوسته بکه‌ن و خه‌ڵک نا ئومید نه‌بێ.
یه‌کێک له ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه حه‌مه شوان بو، ئێمه له گوندی کانیشه و وزمانه لێک جیا بوینه‌وه، به‌ر له‌وه‌ی لێک جیا بینه‌وه حه‌مه شوان وه‌ک هه‌مو کاتێ به پێکه‌نه‌یه‌وه هات بۆ لامان و وتی، وه‌رن با بچین بۆ دوکان میوانی من بن، ئێمه‌ش چوین و سێ یان چوار که‌س بوین، کێک و پیپسی بۆمان کڕی و ئیتر لای ئێواره ماڵ ئاواییان لێمان کرد.
ماوه‌یه‌کی پێ چوو هه‌واڵی شه‌هید بونی حه‌مه شوان هه‌مومانی حه‌په‌سان که دواتر به‌مجوره‌یان گێرایه‌وه یان من ئه‌وه‌نده‌م له بیر ماوه.
ده‌سته‌یه‌ک له پێشمه‌رگه‌کان ئه‌چنه گوندی ته‌نگیسه‌ر و ئیسراحه‌ت ئه‌که‌ن، به‌فرێکی زور باریبوو و پێشمه‌رگه بڕوا ناکه‌ن که دوژمن به‌و به‌فره زوره هێڕش بکاته سه‌ریان به‌ڵام به‌داخه‌وه گروپێک له به‌کرێگیراوانی خومااڵی ئه‌بنه کوڵه نانی و که‌واسوری به‌ر له‌شکری هێزی داگیر که‌ر و ڕوو له گوندی ته‌نگیسه‌ر ئه‌که‌ن. ئه‌و ده‌سته پێشمه‌رگه‌یه‌ش ئاگادار ئه‌کڕینه‌وه که گروپێک چه‌کدار خویان له گوندی ته‌نگیسه‌ر نێزیک کردوه‌ته‌وه، پێشمه‌رگه‌کانیش بڕیار ئه‌ده‌ن به چومه‌که‌ی به‌رده‌م ئاوای دا پاشه‌کشه بکه‌ن و خویان توشی شه‌ڕ نه‌که‌ن له‌به‌ر ئه‌وه ئامانجیان شه‌ڕ کردن نه‌بووه.
له‌وکاته‌دا که پێشمه‌رگه‌کان ئه‌گه‌نه خواره‌وه‌ی ئاواێی هیزه‌کانی ڕێژم ئه‌یانبینن و ئه‌یانده‌نه به‌ر ده‌سڕیژ و له ئاکاما گوله‌یه‌ک به‌ر ڕانی حه‌مه شوان ئه‌که‌وێ و هاوڕیکانی هه‌ڵی ئه‌گرنه‌وه و ئه‌ی هێنه گوندی نیه‌ر و ئه‌یانه‌وێ بیگه‌یه‌نه گوندی سه‌ڕیز که بۆ ئه‌و کاته بۆ مانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کان گونجاو تر بووه و نێوان گوندی نیه‌ر وسه‌ڕیز به پێ نێزیکه‌ی سه‌عاتێکه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه به‌فر باریبوو و هه‌ورازێکی هه‌ندێ تیژ له نێوان ئه‌و دوو گونده دا هه‌یه. هه‌وڵیکی زۆر ئه‌ده‌ن که پێش به خۆێنڕشتنه‌که‌ی بگرن. دیاره ئه‌و کاتانه ئێمه ئیمکانی ده‌رمانیمان نه‌بوو، یه‌ک دوو کادری ده‌رمانیمان هه‌بوو که ئه‌وانیش شتێکی ئه‌تویان پێ نه‌بوو و ئه‌و پۆله پێشمه‌رگه‌یه‌ش هیچ چه‌شنه دا‌و و ده‌رمان و ئیمکانێکی ده‌رمانی و کادری ده‌رمانیان له‌گه‌ڵ نه‌ببو.
گولله له شۆێنیکی حه‌ساسی حه‌مه شوانی دابوو و شاره‌گی بڕیوبو بویه به هوکاری خۆێنڕشتنه‌وه شه‌هید ئه‌بێ و له گوندی سه‌ڕیز به به‌شداری خه‌ڵکی خه‌مخوری ئه‌و گونده و له‌گه‌ڵ خه‌م و په‌ژاره‌ی هاوسه‌نه‌گه‌رانیدا ته‌سلیم به خاکی نیشتمانی ئه‌که‌ن.
هه‌واڵیکی ناخۆش بوو، ئه‌و هه‌موو گه‌رما و ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستی و ئه‌وین و ئه‌و هه‌موو ئاوات و چاوه‌ڕوانی و گه‌رم و گوڕییه‌ی حه‌مه شوان به گوله‌یه‌کی دوژمن وه‌ک سه‌رمای وه‌رزی زستان سارد ئه‌بێته‌وه و کوتای پێ دێت و هه‌ناوی دایکه چاوه‌ڕوانه‌که‌ی توشی ئاڵۆزی و خه‌مێکی قورس ئه‌کات که مه‌گه‌ر هه‌ر دایک بزانێ ئه‌و خه‌مه چیه و هاوسه‌نگه‌ره‌کانی خه‌مبار و ماته‌مبار کرد.
حه‌مه شوان خۆشه‌ویستی دایه و پێشمه‌رگه‌ی ڕیگای ئازادی کوردستان بوو که ئاماده بوو له پێناو مان و بون و به‌رده‌وامی نه‌ته‌وه‌که‌یدا ساتێ ڕانه‌وستی و هه‌دا نه‌دا تا سه‌ر ئه‌نجام گه‌یشته کاروانی له بڕان نه‌هاتوی شه‌هیدان و چوه ناو لاپه‌ڕه زێڕینه‌کانی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی ئه‌م گه‌له بێ ماف و ناسنامه‌یه.
نامرن ئه‌وانه‌ی وا له دڵی میله‌تا ئه‌ژین
یادی حه‌مه شوان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕیگای ئازادی کورد و کوردستان به‌رز و پیر‌وز بێ.
هیوا گوڵ محه‌مه‌دی 20100219
سه‌رنج
............................................................
بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته یارمه‌تیم که کاک خالید درودی و کاک حاته‌م مه‌نبه‌ری وه‌رگرت که هێندی زانیاریان پێ دام. دیاره کاک حاته‌م مه‌نبه‌ری یه‌کێک له هاوسه‌نه‌گه‌رکانی شه‌هید حه‌مه شوان له‌و ڕوداوه‌دا له‌گه‌ڵی بووه تا دواین هه‌ناسه و به خاکسپاردن و کاک خالیدیش هاوقوتابی و دوستی نێزیکی حه‌مه شووان بو که به‌مجۆره نویسوه.
هاوریی ئازیزم کاک هیوا گوڵ محه‌مه‌دی ده‌ستی خۆش بێت ، یادێکی له هاورێ گیانبه‌ختکردومان حه‌مه شوان کردوته‌وه. منیش به ئه‌رکی خۆم زانی که وه‌ک هاورێکی حه‌مه شوان له یادی ئه‌و جوانه مه‌رگه‌دا ئه‌م بیره‌وه‌ریه‌ی خۆم به نوسراوه‌که‌ی کاک هیوا زیاد بکه‌م..
ساڵی 1360 من له سه‌ر رێنوێنی کادری تێکۆشه‌ری حێزبی دیموکرات هاورێ ره‌شاد حوسه‌ینی ئه‌وه ئه‌رکه‌م پێ سپیردا که هه‌وڵ بده‌م لاوه هاوته‌مه‌نه‌کانی خۆم له شاری کامیاران بۆ لای سیاسه‌تی حیزب راکێشم.
من و حه‌مه‌ی گه‌مانگه‌ر له یه‌ک قوتابخانه خه‌ریکی خویندن بوین ، رۆژێک نزدیکی بومه‌وه لێم پرسی حه‌مه تۆ نازانی چ که‌سانێک ده‌ستیان هه‌یه له نوسینی دروشمه‌کانی دیموکرات له دار ودیواری ناوشارا؟ وتی زۆری پیخۆشه بزانێت ئه‌وانه کێن حه‌زی له هاوکاری ئه‌وانه.
پێشتر که هێشتا شاری کامیاران له ده‌ستی هێزی پێسمه‌رگه‌دا بوو، حیزبی دیموکرات رێکخراوێکی هه‌بوو بۆ لاوه‌کان به ناوی سازمان جوانان حیزب دموکرات، که زینده یاد حیسام ئه‌سعه‌دی کاره‌کانی به‌رێوه ئه‌برد، من ئه‌م زانی که حه‌مه‌ی گه‌مانگه‌ر هه‌ر له‌و ده‌مه‌وه له گه‌ڵ حیزبی دیموکرات بووه، به‌ڵام پاش داگیر کردنی شاری کامیاران له لایه‌ن هێزی دوژمنه‌وه ئه‌و پێوه‌ندیه‌ی حه‌مه و هاورێکانی پچرا بوو، هه‌ربۆیه وام هه‌ست ئه‌کرد که ئه‌و زۆری پێخۆش ئه‌بێت ئه‌گه‌ر له لایه‌ن حیزبه‌وه دیسان پێوه‌ندی له‌گه‌ڵا بگرنه‌وه بۆ هاوکاری. هه‌رواش بوو که دوای دڵنیابووم ئه‌م کاره‌ی پێ خۆشه و بۆم باس کرد که من ئه‌و که‌سانه ئه‌ناسم که ده‌ستیان هه‌یه له بڵاو کردنه‌وه‌ی شه‌ونامه‌ی حیزبی و نوسینی دروشمه‌کان، له خۆشیا باوه‌شی پێدا کردم و سویندی دام که به ئه‌ویان بناسێنم، ئیتر هه‌ر ئه‌و ده‌مه حه‌مه دیسانه‌وه هاته ناو کاری رێکخستن. دواتر من چومه رێزی پێشمه‌رگه‌وه به‌ڵام حه‌مه و هاوریانی له شار خه‌ریکی کار و چالاکی خۆیان بوون، له رێگای فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌کانه‌وه پێوندی ئه‌گیردرێت له گه‌ڵ حه‌مه شوان بۆ چه‌ند چالاکیه‌ک، ئه‌م کاره هه‌ڵه‌یش که ئه‌وه‌ده‌مه باو بوو، بووه هۆی ئاشکرا بونی حه‌مه و ئیتر نه‌یتوانی له شار بمێنێته‌وه، به ناچار هاته رێزی پێشمه‌رگه‌کانی حیزب. لێره‌ش من و حه‌مه بوینه هاوسه‌نگه‌ر. حه‌مه شوان له ئه‌رکی پێشمه‌رگایتیش چالاک و ماندو نه‌ناس بوو، کاتێک بنکه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی هێزی بێستوون له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ بوو حه‌مه شوان له به‌رزایه‌کانی ئه‌م ناوچه به‌تایبه‌ت شاخی کوره‌ی مریه‌م ئه‌رکی بیسم جیتی پێ درابوو فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌کانی هێزی بێستوون و زرێوار له رێگای بیسمه‌که‌ی حه‌مه شوانه‌وه ئاگایان له وه‌زعی یه‌کترو جموجۆلی هێزی دوژمن ئه‌بوو.
به داخه‌وه هێزی داگیر که‌ری کۆماری ئیسلامی مه‌ودایان نه دا که حه‌مه شوان زیاتر له ئه‌وه بۆ گه‌له مافخوراوه‌که‌ی خه‌بات بکات هه‌روه کاک هیوا باسی کردوه ناوبراو له نێوان ئاوایه‌کانی نییه‌ر و ته‌نگیسه‌ر به هۆی گوله‌ی دوژمن گیانی خۆی له ده‌ست ئه‌دا، یادی به‌خیر
خالید درودی
...............
سه‌رچاوه: پێشمه‌رگه‌کان
RSS
چاپ کردن/Print
دەست خۆش هەڤاڵ هیوا و ماندوو نەبی
یادی ئەم کەسانە بە خێر بێ، بەداخەوە زۆر شەهیدی هەژاریش هەن کە نموونەی بەرچاویان حەمەی شوانە. یادی بە خێر ئەو کاتە هەستی حیزب بوو لە نێو شاردا جارێکیان ناردبوویان بە شوێن منداڵ والیدی برامدا بۆ ئەوە بچێ بۆ کۆبوونەوەی هەستەکان، بەڵام ئەو لەبەر ئەوە والیدی باش نەناسیبوو، لە جێگای والید حامید (واتە من)ی بانگ کرد، بە جۆرێکیش بانگی کردم کە مەجبوور بووم لەگەڵی بچم، چوونکە لاوەکانی ئەو گەڕەکە جاروبارە فوتباڵیان دەکرد و کۆ دەبوونەوە، منیش لەگەڵ حەمە شوان‌دا کە ئەو کاتە پێمان دەوت حەمەی زینتەخانم چووم نا نێو کۆبوونەوەکە، لەوێش بوو بە مەقۆ مەقۆ کە تۆ کەسێکی دیکەت هێناوە. منیش زانیم کە حەمە شوان بە هەڵە منی بانگ کردووە، منیش زوو ماڵئاواییم لێ کردن و بە جێم هێشتن...
دیسان دەست خۆش و ماندوو نەبن
.............