له‌شم هه‌رچه‌نده وه‌ک داری کڵۆڵه
شپرزه‌ی ڕه‌نگ‌و ڕوخسارم به دیمه‌ن
له زستانی سه‌رم مه‌نواڕه گیانه
که باگه‌رده‌و کڕێوه‌و شین‌و شیوه‌ن
له کوێستانی دڵم سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن گوڵ
قورینگ دێن هه‌ڵده‌نیشن،لێی له‌چیمه‌ن
قه‌تاره‌ی سۆنه‌وو بووره سه‌فی به‌ست
له ده‌م ڕووبار‌و گه‌رمک دیوه دیوه‌ن
له داوینی شه‌تاوه‌ی به‌فری کوێستان
گه‌مه‌ی شونقاڕ گمه‌و نه‌غمه‌و جریوه‌ن
به‌هاره‌و ڕه‌نگی جوانی پڕ به چاوان
له به‌نده‌ن باخه‌ڵی گوڵ پڕ له میوه‌ن
بزه‌ی شێعره‌و خوماری چاوی مه‌ستی
قه‌دی شمشادو په‌ڵک‌و سه‌روو سیمه‌ن
که نابینم به رۆژ ڕه‌نگی خه‌یاڵم
شه‌وانه هاوده‌می ده‌نگی قریوه‌ن
ده‌نا ئێستا نه‌ماوبووم شێعری بچڕم
به‌مه‌رگی تۆ که مه‌رگت بوو به شیوه‌ن
حامیدڕه‌شیدی زه‌رزا.استرالیا،
شاری سیدنی 16/2/2010زایینی.
RSS
چاپ کردن/Print