ڤالانتین: قه‌شه‌یه‌كی بووه كه له‌سه‌ده‌كانی دووسه‌دی دوای زایینی ژیاوه له (ته‌رنی - ته‌رنیا) له ئیتاڵیا له‌سه‌رده‌می ڕۆمه‌كاندا, گوایه قه‌شه سانت ڤالانتاین كوڕ وكچی زۆری به نهێنیه‌وه به‌ده‌ستووری مه‌سیحی ماره كردووه‌و پاشان گوڵی سووری كردۆته دیاری كچه‌كه. كه ئیمپراتۆر کلاودیسى دووه‌مى پێی ده‌زانن بڕیاری له‌سێداره‌دانی ده‌ده‌ن له ڕۆژی (14/شوبات - فێبریوه‌ری) له سێداره‌ی ده‌ده‌ن، ئه‌و کورو کچه‌کانى قه‌شه به‌نهێنى ماره‌ى کردبوون وه‌ك وه‌فا داریه‌ک گولێکى سوریان له‌سه‌ر گۆرى قه‌شه داده‌نا و به هۆنراوه‌ى پر وه‌فا و سۆزدارى و قسه‌ى پرله میهر گۆره‌که‌ى قشه سانت ڤالانتاین به‌سه‌ر ده‌کردوه....تا درنگانى رۆژیش له‌سه‌ر گۆره‌که‌ى ده‌مانه‌وه , له‌و برواره‌دا ڕۆمه‌كان هه‌موو ساڵێك ئاهه‌نگێكیان گێڕاوه به‌ناوی (LUPERCALIA) (لۆپه‌ركالیا)
هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م رۆژه بوه رۆژى خۆشه‌ویستان و له‌م کاته وه‌ش له زۆربه‌ى زۆرى ولاتان عاشقان به گولى سورو هۆنراوه و به‌خشان یه‌کترى به‌سه‌ر ده‌که‌نه‌وه و زۆر جاریش له‌م رۆژه ئاشقه توره و یاخیه‌کان به یه‌کتر شاد ده‌بنه‌وه و گولێکى سور ده‌بێته ئه‌و رێگا دورو درێژه‌ى ژیان.
....
هۆنراوه‌یه‌کی ڕزگار گوڵه‌باخ
من و ڤالانتین
شه‌وی عارفه‌ی ، ڕۆژی خۆشه‌ویستی جیهان
پاش هیلاک بوونی پێڵووی چاو ، پاش وه‌نه‌وزدان
له سه‌ر پێخه‌فی ته‌نهاییم خه‌وم لێکه‌وت
له‌خه‌ومدا و له ژێر خێمه‌یه‌کی ڕه‌شدا
چاوم به ژنه قه‌ره‌جێکی
ده‌ست و په‌نجه خاڵاوی و
چاو ی ڕه‌ش به کل ڕێژراو که‌وت
ووتی :
ده‌ستی ڕاستم به‌رێ
تا ئایینده‌ت بخوێنمه‌وه
تا پێت بڵێم:
تۆ شێت و شه‌یدای کام شۆخیت
تا خه‌مت بڕه‌وێنمه‌وه
که ده‌ستی ڕاستی من گرت
له‌پی ده‌ستم بۆ کرده‌وه
که له له‌پی ده‌ستی ڕوانیم
ڕه‌نگی گۆڕا ، ده‌نگی گۆڕا
بۆیه منیش
له ترساندا ، خۆم خۆمم خه‌به‌ر کرده‌وه
که‌چاوه‌کانم کردنه‌وه
ده‌م و چاوم ، عاره‌قی ترسی لێ ده‌تکا
که‌مێک چاوم هه‌ڵگڵۆفی ، ئه‌وسا بینیم
ئه‌وه قه‌شه ڤالانتینه
له‌گه‌ڵ کازیوه‌ی ده‌م به‌یان ، با‌نگم ده‌کا
ووتی هه‌سته ، ئه‌وه‌تانێ
سه‌رجه‌م عاشقانی دنیا له‌گه‌ڵ یه‌کن
شه‌کره ماچی
عه‌شق و ئه‌وین ده‌به‌خشنه‌وه
دوو دوو ، ده ست له ملانی یه‌کن
ووتی هه‌سته ، ئه‌وه‌تانێ
دار و به‌ردی ئه‌م دنیا یه سه‌ما ده‌کا
وا کۆتریش به گمه گم ئه‌وین ده‌کا
ماچی خۆشه‌ویستی ده‌کا
ووتم ، بۆ من
ئه‌مڕۆش و دوێنێ و به‌یانیش وه‌کو یه‌کن
دوێنێ ته‌نیا
ئه‌مڕۆش ته‌نیا
سبه‌ینێش هه‌ر ته‌نیا ده‌بم ، ڕۆژه‌کانم وه‌کو یه‌کن
کام ڕۆژی مانگ
کام ڕۆژی ساڵ
یان کا‌مه ڕۆژی هه‌فته‌که
له‌ده‌ریای ئه‌شق و ئه‌ویندا
ماسی خۆمم له‌گه‌ڵدا بێ
چاو ڕه‌شی خۆم ، شیرینی خۆم له‌گه‌ڵدا بێ
ئه‌و ڕۆژه لای من ده‌بێته
ڕۆژی خۆشه‌ویستی جیهان
ئه‌و ڕۆژه لای من ده‌بێته
ڕۆژی ئه‌شق و وه‌فاداری و
ده‌ست له ملانێ و تێک ئاڵان
من چی له ڕۆژێکی ساڵ که‌م
خۆشه‌ویستمم له‌گه‌ڵ نه‌بێ
من چی له ڕۆژێکی ساڵ که‌م
لێوم تێری ماچی لێوی شیرین نه‌بێ
من چی له ڕۆژێکی ساڵ که‌م
گه‌ر ده‌ریای ئه‌شقم ووشک بێ
ماسییه‌که‌مم له‌گه‌ڵ نه‌بێ
ووتم
ئه‌ی قه‌شه ڤالانتین
له‌ده‌رگای ماڵانێک بده
که دوو عاشقی تێدابێ
نه‌ک وه‌کو من
تاک و ته‌نها له‌ناو پێخه‌فی خۆیدا بێ
ووتـم
ئه‌ی قه‌شه ڤالانتین
له‌ده‌رگای ماڵانێک بده
که بۆن و به‌رامه‌ی
ئه‌شق و سۆز و ئه‌وین ، کاست بکا
که دوو عاشق
به نه‌رمه ماچ بتوانێ پێشوازیت بکا
ووتم
ئه‌ی قه‌شه ڤالانتین
ڕێگه‌م بده بنوومه‌وه
تا بتوانم ، له ژێر ئه‌و خێمه ڕه‌شه‌دا
ژنه قه‌ره‌ج ببینمه‌وه
تا ده‌ستی ڕاستی من بگرێ و
له له‌پی ده‌ستم بڕوانێ
تا پێم بڵێ
له کام ده‌ریا
ماسییه‌که‌ی خۆم ده‌بینمه‌وه
تاپێم بڵێ
له شه‌کراوی کام باڵه‌خانه‌ی ئه‌شقدا
شیرینی خۆم ده‌خۆمه‌وه
تاپێم بڵێ
ئاخ‌و که‌ی بێ و که‌ی بتوانم
ئه‌و شۆخه‌ی که خۆشم ده‌وێ
جارێکی تر لێم وون نه‌بێ و بتوانم بیدۆزمه‌وه
ڕزگار گوڵه‌باخ
ڕۆژی خۆشه‌ویستی 2007
......
سه‌رچاوه: پێشمه‌رگه‌کان
RSS
چاپ کردن/Print