په‌رچه‌می كوردم چوارڕه‌نگی جوانه
خه‌بات و ئـاشتی و بــــه‌رزی ژیــانه
ســــــــــــوورم شۆڕشی ڕزگـاری بوونه
ســــپیم ئاشـــتیه و هیوای شاد بوونه
سـه‌وزم نیشـانه‌ی ســه‌ربه‌رزی ژیانه
كورد سـه‌ربه‌خۆبیت له‌م كوردسـتانه
خــــۆره‌تاوی زه‌رد له‌ســــــه‌رئالای من
ژیان ده‌به‌خشـێ به‌گشــــت خاكی من
تیشــــكی خۆره‌تاو له ســـــه‌ر ئالاكه‌م
هیـمای ژیــــــانه بــــــــــــۆ وه‌لاته‌كه‌م
بیست و یه‌ك تیشكه رِۆژی ئالای من
هاتنی نه‌ورۆزه و سـه‌ره ســالی من
ئـالای رِه‌نگـینی خۆمم خـــــۆش ده‌وێ
تا به‌رز نه‌كــــرێ دڵم نــاســــــــره‌وێ
كوردیش هه‌رده‌بێ ئالای ســـه‌ركه‌وێ
سـه‌ربه‌خـــــــــۆوئازاد نـاوی ده‌ركه‌وێ
كوردینه وه‌رن هـــــه‌موو یه‌ك بگرین
له‌رێگه‌ی بــــــــه‌رزی ئالامـان بمـرین
نه‌فرین له هه‌مــــوو نه‌یــاران بكه‌ین
دوژمنـان تورِده‌ین رِوو له‌یه‌كتركه‌ین
یه‌كگرتن مایه‌ی ســـــه‌ربه‌رزی بوونه
دژ به یه‌ك بوونی مـه‌رگ ونـــه‌بوونه
هه‌رگه‌لێ ئــالای نه‌شـــــــــــــــه‌كێته‌وه
هه‌رچـــه‌وسـاوه‌یـــه‌و پێش ناكه‌وته‌وه
گه‌ر كوردیش هه‌مــوو به دڵ پێكــه‌وه
یه‌کتری بگرن ده‌حه‌ســـــــــــــــــــــێنه‌وه
کوردیش وه‌ک گه‌لان سه‌ربه‌خۆ ده‌بێ
ئالای کوردســــــــــــــتان هه‌ر به‌زده‌بێ
با هه‌موو بلێین بژی گــه‌لی كــــــورد
سـه‌ركه‌وێ ئالای به‌رزی رۆژی كــورد
*
پێشکه‌شه به هه‌موو ئه‌وانه‌ی که هه‌ر کوردن
....
سه‌رچاوه: پێشمه‌رگه‌کان
RSS
چاپ کردن/Print