هیزی بێستون یه‌که‌م هیز بو له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وازی له شه‌ڕی جه‌بهه‌ی هێنا و خه‌باتی پارتیزانی ده‌ست پێ‌کرد و له‌و بۆاره‌شدا سه‌رکه‌وتنی به‌ر چاوی وه‌ده‌ست هێنا و له هه‌موو ناوچه‌کانی کامیاران و کرماشان ئه‌و ناوچانه‌ی که سه‌ر به هیزی بێستون و کومیته‌ی شارستانی کرماشان بو چالاکی ئه‌نجام ئه‌دا، وه‌ک باوه و ده‌ڵێن له هه‌موو شۆێنێک هه‌بوون و له هیچ کۆێ نه‌بوون.
دوژمنی داگیرکه‌ر له به‌رانبه‌ر شێره پێشمه‌رگه‌کانی هێزی بێستونا سه‌ری سووڕ مابوو، جاری وابوو له سه‌رجاده‌ی مه‌ریوان کامیاران، کامیاران کرماشان، کرماشان سنه چالاکی ئه‌کرا و جاری واش بوو له چیاکانی بێستون، له به‌رزایه‌کانی بێڵه‌واری کامیاران و له ناوچه‌ی سوور سوور و کولیای پێشمه‌رگه له هێزه داگیرکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ئه‌سره‌واند و خه‌و و ئاسووده‌ی لێ تێک ئه‌دان.
بێگومان ئیراده‌ی به‌رز و وره‌ی شوڕشگێڕانه و ڕوحی به‌رخوه‌دانی ئازادی و ئازادیخۆازی وایکردبوو که له سه‌رمای ساردی زستان و گه‌رمای هاوینا به برسیه‌تی به تینویه‌تی و بێ گوێ دانه باران و به‌فر، که‌م خه‌وی و ماندوویه‌تی به‌رده‌وام له‌م دوڵ بۆ ئه‌و دوڵ له‌م شاخ بۆ ئه‌و شاخ و له‌م ناوچه بۆ ئه‌و ناوچه له گه‌ڕان و جوڵه و چالاکی دا بوون.
رژیم هه‌وڵی ئه‌دا که ئه‌و هێزه به هێزه به چۆکدا بێنێ و هه‌موو جوره پیلانێکی دائه‌ڕشت و هه‌موو ڕێگه‌یه‌کی تاقی ئه‌کرده‌وه که چالاکی و جم و جوڵ‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه به‌رته‌سک بکاته‌وه و له خه‌ڵکیان دابڕێ، به‌ڵام ئه‌وان منداڵانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره و ئه‌و خه‌ڵکه بون، بست به بست و به‌رد به به‌رد، ده‌ون به دون و شاخ به شاخی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده شاره‌زا بوون به که‌مترین ئیمکان گه‌ره‌ترین ده‌رفه‌تیان ئه‌خوڵقاند و له که‌مترین مه‌ودا دا زورترین ئیمکانیان فه‌راهه‌م ئه‌رد و له که‌مترین ئیکمان باشترین که‌ڵکیان وه‌رده‌گرت.
یه‌که‌م مانگی پاییزی ساڵی 1362 ئاگادار کراینه‌وه که دوژمن هێزێکی زووری هێنا‌وه‌ته شاری کامیاران و ده‌وروبه‌ر و به ته‌مانه هێڕشێکی به‌رفراوان بکه‌نه سه‌ر هه‌موو به‌رزاێی و کانی و ئاو و باخ و سه‌رجه‌م گونده‌کانی ناوچه و سه‌رچاوه‌ی خواردن و پێوه‌نده‌ی گرتنی ئێمه و گه‌ڵ بپچڕێنن و به‌وجۆره ناچارمان که‌ن ناوچه‌که به جێ بێڵن یان ته‌سلیم ببینه‌وه.
ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌ک ئێسته‌کانی ئیمکانی پێوه‌ندی گرتن پێش نه‌که‌وتبوو، جاری وا بوو ئێمه به حه‌فته و هیندێ جار به مانگ ئاگامان له یه‌کتر نه‌ده‌بوو به قه‌رار و دیاریکردنی ڕۆژ یه‌کترمان ئه‌دیته‌وه ، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر له‌و کاته‌دا شتی دیکه ڕوی نه‌دایه.
لکی شه‌هیدان به فه‌رمانده‌ری حه‌مه گومه‌ته‌یی که یه‌ک له فه‌رمانده ئازاکانی هیزی بێستون بوو له‌گه‌ڵ لکی شهید نادر له نێزیک پیرباخ دا چاوه‌ڕوانی هاتنی لکی شه‌هید حه‌مه‌شه‌ریفمان ئه‌کرد، له پڕ نیگابانه‌کان هاواریان کرد که هه‌موو به‌رزایه‌کان گیراوه ، ده‌نگی ته‌قه‌ش دێت، به په‌له خۆمان ئاماده کرد و ته‌دبیری شه‌ڕمان وه‌رگرت، به‌ڵام تێگه‌یشتین که ته‌قه‌که ڕوی له ئێمه نیه.
خه‌ریک بوو هێزه په‌رش و بڵاوه‌که کۆ ئه‌بوینه‌وه له پڕ کاک سالار ئیبراهیمی فه‌رمانده‌ی لکی شه‌هید حه‌شه‌ریف و چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی دیکه که ته‌نیا ناوی کاک خالید درودی، عه‌به جوانڕوی و شه‌هید سه‌عید نه‌دیمیم له بیره په‌یدا بون، دیار بوو که ئه‌و ته‌قه و هه‌رایه ئه‌وان نابویانه‌وه که بۆ خۆی داستانێکی تایبه‌ته.
ئیتر تێگه‌یشتین دوژمن پیلانی خۆی به جێ هێناوه و هێرشه‌که‌ی ده‌ست پێ کردوه بۆیه بڕیارمان دا ئه‌و شه‌وه بپه‌ڕینه‌وه به‌ری ئه‌و به‌ر. لکی شهیدان ، ئه‌رکانی هێز و ئه‌و پۆله پێشمه‌رگه‌یه‌ی لکی سه‌هید حه‌مه شه‌ریف په‌ڕینه‌وه ئه‌وبه‌ر بۆ چیای شاهۆ له ده‌ڤه‌ره‌کانی لۆن و لکی شه‌هید نادریش له‌وێ مانه‌وه که هه‌موو پێشمه‌رگه‌کان کۆوه که‌ن و خۆ له‌و هێرشه بپارێزن.
له ڕیگه دا توشی پۆلێ له پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ش بوین که ئه‌وانیش له هیزی خۆیان دابڕابوون و ڕیککه‌وتین که له‌گه‌ل ئێمه داوه‌ورن و ئه‌و شه‌وه تا به‌یانی ڕۆشتین و گه‌یشتینه شۆێنێک که ناوی کانی جزان بوو.
ئاۆێکی که‌م له قولای به‌ردێکی گه‌وره‌دا بوو که تۆزه تۆزه لێمان ده‌رئه‌هێنا و خاڵه حه‌سه‌ن سه‌رسپی له په‌نا ئاوه‌که دانیشتبو بۆ ئه‌وه هه‌رکه‌سه و بۆ خۆی له ئاوه‌که نه‌خواته‌وه و وه‌ک یه‌ک دابه‌شی هه‌موو گروپه‌کانی ئه‌کرد.
دوانێوه‌ڕۆ کاک ساڵار و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک به‌ره‌و ته‌نگیخاو شۆێنی مانه‌وه‌ی لکی شه‌هید حه‌مه‌شه‌ریف وه‌ڕی که‌وتن که هه‌واڵیکیان بزانن. کاتێک گه‌ڕانه‌وه نادر ڕه‌حمانی ناسراو به نادر گورجی یان نادر حه‌مه قادر یان له‌گه‌ڵ بو.
نادر پێسمه‌رگه‌یه‌کی ئازای هێزی بێستون بوو، خه‌ڵک باشیان ئه‌ناسی و خۆشه‌ویستی خه‌ڵک و هاوسه‌نگه‌رانی بو، قسه خۆش و ڕوح سووک بو. هه‌موو ده‌م ئاماده‌ی چالاکی و فیداکاری و نه‌ترسانه روی له شۆێنه مه‌ترسیداره‌کان ئه‌کرد.
کاک نادر ئاوا به‌سه‌رهاته‌که‌ی بۆ گێراینه‌وه:
ده‌وروبه‌ری کاتژمێر چواری به‌یانی گه‌یشتینه سه‌ر کانیاوه‌که‌ی ته‌نگیخاو، پێشمه‌رگه‌کان نوستن، من نیگابان بوم، خه‌ریک بو هه‌وا ڕوناک ئه‌بوو، تۆزێ له شۆێنی نیگابانیه‌که‌م دورکه‌وتمه‌وه و ته‌ماشام کرد که‌وێک کردویه‌ته سه‌ر به‌ردێکا، منیش لێی چومه پارێز و گوله‌یه‌کم پیوه نا. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م زانی ئه‌و ناوه بو به یه‌کپارچه ئاور، نه‌متوانی بگه‌ڕیمه‌وه بۆ لای پێشمه‌رگه‌کان و سه‌رکانیه‌که، به دوڵیکا هه‌ڵکشام تا سه‌ر لوتکه‌ی شاخه‌که، له‌وێ ته‌ماشام کرد سه‌ر کانیه‌که که‌سی لێ نه‌ماوه و هه‌موو سه‌ر شاخ و ناو چومه‌که بوه‌ته جاش و پاسدار، ئێواره هاتم به‌ره‌و بناری شیرینسوار و ویستم برومه گوندی مێسووراو به‌ڵام گونده‌که جمه‌ی ئه‌هات له جاش و پاسدار، گه‌ڕامه‌وه و له ناو توپه‌ڵه به‌ردێکا خه‌وم لێ که‌وت، که خه‌به‌رم بوه‌وه دیتم ناتوانم له جێی خۆم بجوڵم، که ئێواره سه‌یبه‌ر داکشا هاتمه ده‌ر و روم له به‌رزایه‌کانی به‌رانبه‌ر شیرین سوار کرد، له پڕ توشی کاک سالار و ئه‌وان هاتم.
ڕۆژی دوای دیسان کاک سالار ئیبراهیمی، کاک خالید درودی، کاک نادر گورجی و چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی دیکه چون بۆ نێزیک گوندی تیله‌کۆ بۆ ئه‌وه هه‌واڵیک له لکی شه‌هید حه‌مه‌شه‌رف بزانن. له‌و کاته دا هیزه‌کانی رژیم ڕیگه‌یان نه‌ئه‌دا که خه‌ڵک له گونده‌کان بچیته ده‌ره‌وه و ئه‌وانه‌ش که ئه‌هاتنه ده‌ره‌وه‌ی گوند مافی ئه‌وه‌یان نه‌بوو هیچ چه‌شنه نان و ئاوێکیان پێ بێت.
ئه‌و ڕۆژه کاک سالار و ئه‌وان یه‌ک دوو که‌س له خه‌ڵکی گوندی تیله‌کۆ ئه‌بینن به‌مجۆره باسی شه‌هید بونی سێ پێشمه‌رگه‌ی دیکه‌یان کردبوو.
حه‌یده‌ر پشته‌ی هه‌ر له‌سه‌ر کانیه‌که‌ی ته‌نگیخاو به‌ر گوله ئه‌که‌ۆێ و شه‌هید ئه‌بێ، سید محه‌مه‌د کۆله‌ساره‌ی بریندار ئه‌بێ و ئه‌یبه‌نه گوندی گازرخانی وبه برینداری ئازارێکی زۆری ئه‌ده‌ن و دوای ئه‌وه‌ی تف له ناوچاوانی فه‌رمانده‌ی جاشه‌کان ئه‌کا به پێله‌قه ئه‌یکۆژن، عوسمان گه‌شکی به‌ره‌وه ده‌روازه‌ی ته‌نگیخاو له نێزیک گوندی ته‌نگیوه‌ر شوڕ ئه‌بێته‌وه و له‌ۆێ ئه‌که‌وێته که‌مین جاشه‌کانی جوانڕو و شه‌هید ئه‌بێ و جه‌نازه‌که‌ی ئه‌به‌نه‌وه گوندی ته‌نگیوه‌ر.
له چاره‌نوسی پێشمه‌رگه‌کانی دیکه هه‌واڵیک له ده‌ست دا نه‌بوو. زوور به په‌رۆش بوین و نیگه‌رانی چاره‌نوسی هاوڕیکانمان بوین، له لایه‌کی دیکه‌وه خواردنمان نامبوو و مه‌ترسی برسیه‌تیمان هه‌بوو. بڕیار درا که ڕوو له گوندی گازرخانی بکه‌ین بۆ هێنانی نان و داوایان کرد 6 که‌س خۆبه‌خشانه ئاماده بن بڕۆن بۆ هێنانی نان.
له‌و ڕۆژانه دا کاک حامید درودی خه‌ڵکی گوندی چرۆسانه‌ش هاتبوو بۆ پێشمه‌رگایه‌تی و بڕیار وا بو گروپێک له‌گه‌ڵ ئه‌ویشا بچن بۆ گوندی چروسانه به‌ڵکۆ یه‌کێک له‌و گروپانه بتوانن نان و خواردنمان بۆ بێنن. دیاره وتیان با کاک حامید له پێشا بچێته ناو ئاوای و ئه‌گه‌ر هیزی حکومه‌تیشی لێ بێت ئه‌وا ئه‌م ده‌ڵی من خه‌ڵکی ئاوایم و کارم هه‌بوو و که‌س نه‌یزانیبوو که بوه‌ته پێشمه‌رگه و ئه‌گه‌ریش هێزی دوژمن له گوندا نه‌بوو ئه‌وا دێته‌وه و پێشمه‌رگه‌کان ئه‌باته ناو ئاوای و خواردن دێنن و له‌وکاره‌شدا سه‌رکه‌وتو بوون وخواردنێکی باشیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنا بوو و لای نیوه شه‌و گه‌یشتنه‌وه لامان، به‌ڵام گروپی گازرخانی نه‌هاتنه‌وه، تازه هه‌تاو له‌که‌ل وه‌ده‌ر ئه‌که‌وت که گروپی گازرخانیش هاتنه‌وه به‌ڵام دیار بو که شپرزه و ماندوون. به‌مجۆره به‌سه‌رهاتی خۆیان گێڕایه‌وه:
گه‌یشتینه نێزیک ئاوای و شۆێنکمان بۆ گه‌ڕانه‌وه و له ئه‌گه‌ری تێکهه‌ڵچون دا دیاری کرد و پاشان به بێده‌نگی له ماڵه‌کان نێزیک بوینه‌وه، ده‌ستمان نه‌گیشته یه‌که‌م خانوی گوند که دراینه به‌ر ڕهێڵه‌ی گوله و ده‌سته‌پاچه بوین و ئیمکانی به‌ربه‌ره‌کانێمان نه‌بوو و گه‌ڕاینه دواوه، هه‌ر چۆنێ بۆ له شوێنی دیاریکراو کۆبوینه‌وه و چاوه‌ڕوانی نادرمان کرد. زور چاوه‌ڕێی ماینه‌وه دیار نه‌بوو، خه‌ریک بو ده‌رنگی ئه‌کرد، ئه‌و ناوه‌مان به جێ هێشت و برسی وماندوو گه‌ڕاینه‌وه و نازانین نادر چی به‌سه‌ر هاتوه. خه‌مێکی دیکه‌مان بۆ زیاد بوو، ناچار ڕۆژی دوایی دیسان هه‌مان گروپ بۆ وه‌رگرتنی هه‌واڵی نادر به‌روه نێزیک گوندی تیله‌کۆ وه‌ڕی که‌وتن و لای ئێواره هاتنه‌وه و وتیان که:
له‌گه‌ڵ یه‌که‌م ده‌سڕێژی دوژمنا نادر بریندار ئه‌بێ و به‌ره‌و خوار بۆی ده‌رئه‌چێ، له پێشا برینه‌که‌ی ئه‌به‌ستێ و تفه‌نگه‌که‌ی ئه‌کاته عه‌سای ده‌ستی و خۆی ئه‌گه‌ێه‌نێته ناو باخێکی گوندی گازرخانی و خۆی حه‌شار ئه‌دات، به‌یانیه‌که‌ی جاشه‌کان ئه‌که‌ونه شۆێن خوێنه‌که‌ی و نێزیکی ئه‌بنه‌وه، نادر ئه‌یانداته به‌ر ده‌سڕیژ و پاشان که ئه‌زانی ئیمکانی به‌ربه‌ره‌کانێی نه‌ماوه دواین گوله له سینگی خۆی ئه‌دا و به نیوه گیانی ئه‌که‌ۆێته ده‌ست دوژمن، ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێڕێک ئه‌ژی و پاشان شه‌هید ئه‌بێ. ئه‌یانه‌ۆێ بیخه‌نه شۆێن ماشین به‌ڵام له ناو جاشه‌کاندا ئه‌بێته دوبه‌ره‌کی و هێندێ له جاشه‌کان له‌دژی ئه‌وه ده‌وه‌ستنه‌وه و ده‌ڵین حه‌یفه مروڤێکی ئه‌وه‌نده ئازا بێحورمه‌تی پێ بکرێ و جه‌نازه‌که ته‌سلیم به خه‌ڵکی گوندی گازرخانی ئه‌که‌ن و له‌ۆێ ئه‌ینێژن.
ئه‌وه یه‌که‌م جار بوو که بۆ نان گیانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک ببێته قوربانی و بێگومان ئه‌وه یه‌که‌مجاریش بوو که ئازایه‌تی مروڤێک چوک به دوژمنه‌که‌ی دابێنێ و ته‌سلیمی جه‌سته‌ی سارده‌وه بوی ببێ.
ئێواره‌که‌ی هه‌موو کۆوه بوین و کاک سه‌دیق بابایی به‌رپرسی کومیته‌ی شارستانی کرماشان قسه‌ی بۆ کردین، وه‌ری پێ داین و بڕیاری دا که ڕێبواری ڕیگای نادر و نادره‌کان بین و باسی ئه‌وه‌ی کرد که نادر تایبه‌ته له‌به‌ر ئه‌وه له پێناو مان و بون و به‌رده‌وامی ئێمه بۆ نان و بۆ خواردن بۆ هه‌ڤاڵه‌کانی ئاماده بو مه‌ترسیدارترین ڕیگا هه‌ڵبژێرێ و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌یزانی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان و گیانی هه‌یه کۆڵی نه‌دا و خۆی کرده قوربانی ئێمه و ئێمه‌ش بۆ هه‌تایه له دڵمانا ڕای ده‌گرین و ڕیزی ده‌گرین و درێژه به ڕیگاکه‌ی ئه‌ده‌ین.
بێگومان ئێسته که ڕۆژانه به بێره‌وه‌ریه‌کانم دا ئه‌چمه‌وه و سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تیم دێته‌وه یاد ده‌یان ڕوداوی جێگای باس و گێڕانه‌وه هه‌یه، ده‌یان مروڤی خاوه‌ن بڕوا و ئازا و نه‌ترس هه‌نه بۆ باسکردن و خۆم به قه‌رزداری هه‌ر هه‌مویان ئه‌زانم و ئه‌وه‌نده‌ی بۆم بلۆێ هه‌وڵ ئه‌ده‌م یادیان بکه‌مه‌وه و به‌مجۆره وه‌فاداری خۆمیان پێ نیشان بده‌م و به بیریان بێنمه‌وه و ڕیز له گیان و روح و خه‌بات و گیانبازیان بگرم.
هیوا گوڵ محه‌مه‌دی 20100210
..
سه‌رچاوه: پێشمه‌رگه‌کان
RSS
چاپ کردن/Print
کاکه کاروان زۆر راست ده‌کا. به‌ڵام من ئه‌و ئیجازه به خۆم ده‌ده‌م که لێره‌دا له جێگای کاک هیوا وڵامی بده‌مه‌وه و دڵنیاشم که هیواش له جێگای ئه‌وه پێی ناخۆش بێ زۆریشی پێ خۆش ده‌بێ، چوونکه ئه‌و مێژووه هه‌ر له‌و رۆژانه‌دا روویان داوه که کاک هیوا شانازیان پێوه ده‌کا. ئه‌م ماوه‌یه‌ش له‌به‌ر سه‌رقاڵه بۆیه پرسیاره‌که‌ی کاک کاروان بێ وڵام ماوه‌ته‌وه.
هێزی بێستوون، سه‌ربه کۆمیته‌شارستانی کرماشان بوو و یه‌کێک له هێزه به‌ناوبانگه‌کانی حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو. هه‌روه‌ها یه‌که‌م هێزی پێشمه‌رگه‌ی حدکا بوو که بوو به هێزێکی پارتیزان. ئه‌و کاته ئه‌و مێژووه له‌و هێزه‌دا رووی داوه، کاک شاپور فیروزی فه‌رمانده‌ری هێز، کاک سدیق باباییش به‌رپرسی ته‌شکیلاتی ئه‌و هێزه واته کۆمیته شارستانی کرماشان بوو. ئه‌و هێزه سێ لکی هه‌بوو که هه‌ر لکه پێک هاتبوو له چه‌ند لک و لکه‌کانیش به پێی کات و سات ژماره‌یان زیاد و که‌می ده‌کرد. فه‌رمانده‌ری لکه‌کان شه‌هید سالار ئیبراهیمی (لکی شه‌هید حه‌مه‌شریف)، کاک عه‌لی ئه‌شره‌ف فه‌رمانده‌ری (لکی شه‌هید نارد) و حه‌مه گومه‌ته‌یی فه‌رمانده‌ری(لکی شه‌هیدان) بوو.
بۆ کاک کۆژانی به‌ڕێزیش، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه مێژوو به هه‌ڵه نه‌نووسرێته‌وه، ئه‌و 59 چالاکییه له زۆر ناوچه‌ی دیکه‌ی کوردستاندا وه‌ک سنه، مه‌ریوان و دێوانده‌ر، هه‌وشار و کامیاران و ژاوه‌رۆ و هه‌ورامان کراون نه‌ک ته‌نیا له نێوان شاری سنه و کرماشان‌دا.