لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لە کاتێکدا ئاڵ و گۆڕ بە سەر شێوەی دەسڵاتداریدا هات ئەوە شۆڕشێکی سیاسی، کۆمەڵایەتی و کەلتووری بوو کە ئەو کات دەسڵات لە زۆربە یان لە هەموو وڵاتانی دونیا لە دەست شایەک، خانێک، مەلیکێک یان سوڵتانێک و هتد بوو، یان باشتر بڵین تاکە کەسێکی بە تەواو دەسڵاتدار و زۆردار پارێزراو بوو هەڵوەشاندەوە ئەمە هەر چەنێ ئێستاش هەر پاشماوەی ماوە بۆ نمونە ئاخوند خامنەیی. لە مەودوا دەسڵات کەوتە دەست کۆمەڵێک خەڵک لە کۆمەڵگا کە ئەوە ناو نرا حیزب یان رێکخراو ... کە ئەمە یەکەم هەنگاو بوو بەرەو دەسڵاتی خەڵک بەڵام زۆر جارێش حیزب و رێکخراو بووە لە وڵاتان بەڵام خەڵک بێدەسڵات بووە. بۆ نموونە حیزبی کومونیستی سۆڤیەتی کۆن یان حیزبی بعسی عێراق و هتد.
ئەمە بۆ؟ لە بەر ئەوە باوەڕیان بە دیمۆکراسی نەبووە واتە دەسڵاتی خەڵک. دیمۆکراسی یان دەسڵاتی خەڵک تەنیا بە یەک شێوە پارێزراوە ئەوێش زۆرینەو و کەمینە ئەوەش بە هەڵبژاردنێکی پاک و بێ گەرد ئەگەر کەسێک یان کەسانێک، حیزبێک یان رێکخراوێک ئەمەی قەبووڵ نەبێ ئەوە نە باوەڕی بە دیمۆکراسی هەیە و نە دیمۆکراتی قەبووڵە بۆیە وەزعەکە ئەشەوێنن و ئەیکەن بە هەرجو مەرج و هەرچی بکەن خەڵک چەواشە دەکەن بۆ ئەوەی حەڵاڵی بکەن و بەداخەوە خەڵکانێکێش لەم ڕێگای نادروستە فریویان خواردووە.
دێمە سەر ئەسڵی مەبەستم ئەویش نەخۆشیەکی سیاسی ترسناک لە کوردستانی ئێراندا کە لە وڵاتێکی دیمۆکراتدا یان دیمۆکراسی باڵا دەست بێ شتی وا ڕوو نادا تەنیا لە مەنتەقەیەکی کە یاسا و دیمۆکراسی باڵا دەست نییە و تەقریبەن هەرج و مەرجی یاسایی و سیاسییە شتی وا ڕوو دەدا و هەر وەها لە کۆمەڵگایەکی دواکەوتوو یان کەلتووریکی زۆر دواکەوتوو. حیزب یان رێکخراوێکی پێشکەوتوو و لە هەمان حاڵدا شۆڕشگێڕ کە خەبات بۆ ئازادی، دیمۆکراسی و دادپەروەری دەکا و باوەڕی قوڵی بە دەسڵاتی خەڵک هەیە دەبێ لە کاتی تاقیکاریش هەر وا دەر کەوێ، ئەو کەس یان ئەو کەسایەتیانە و یەک یەکی ئەو سیاسیانە کە خەبات دەکەن لە حیزبێک یان رێکخراوێک دا بە حوکمی یاسای دیمۆکراسی دەبێ باوەڕیان بە کونگرەی حیزب یان رێکخراوەکەیان هەبێ لە بەر ئەوە کونگرە بەرزترین و دەسڵاتدارترین بڕیاری بە کۆمەڵە لە دیمۆکراسیدا. بەڵام ئەگەر کەسێک یان کەسانێک کونگرەی حیزب یان رێکخراوەکایان قەبووڵ نەبێ چۆن دەتوانن بڵێن ئێمە دیمۆکراتین یان باوەڕمان بە دیمۆکراسی هەیە!
جیابوونەوە لە حیزبێک یان رێکخراوێك حەقی بێ ئەملاو ئەولای هەموو کەسە بەڵام کەسێک یان کەسانێک لە حیزبێک یان رێکخراوێک دوای کونگرە جیا دەبنەوە ئەوە ناتوانن ناوی ئەو حیزبە یان ئەو رێکخراوە داوڕ بکەن یان هەر بەو ناوانە کار و چالاکی بکەن.
ئەم کەلتوورە دواکەوتوو و ترسناکە میراتی حیزب و رێکخراوەکانی سەرانسەری ئێرانە بۆ نموونە چریکهای فدائی ئەکسەریەت و ئەقەلیەت کە دوای زاڵ بوو بە سەر ئەو کەسانا کە لە کوردستانی ئێران لە حیزب و رێکخراوەکان جیا دەبنەوە ئەم بیرە دواکەتوو و دژە دیمۆکراسی و ترسناکە بۆ ئەمڕۆ و دوارۆژ کارەساتبارە بۆ کوردستانی ئێران.
ئەم نەخۆشیە سیاسیە ترسناکە ئێستا تەنیا لە کوردستانی ئێراندا زۆر هەیە و لە سەر بیری جیا بووەکان زاڵە. بە داخەوە ئەمە گەڕاندنەوەیە بەرەو دواوە و زۆر ترسناکە لەبەر ئەوە لە کەش و هەوایەکی ئاوادا دیمۆکراسی دکەوێتە بەر خنجەر.
ئەگەر سەیری دەورو بەرمان بکەین هەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئێستا ئەم نەخۆشی سیاسییە تەنیا لە کوردستانی ئێراندا هەیە، کاتێک مام جەلال و هاو بیرانی لە پارتی دیمۆکرات جیا بوونەوە ناوێکی تریان بۆ خۆیان هەڵبژارد و یەکێتی نیشتمانیان دامەزراند یان لە چل ساڵی رابووردوو کەسانێک لە پارتی جیا بوونەتەوە و حیزبێک یان رێکخراوێکیان بە ناوێکی ترەوە دامەزراندووە. لە باشووری عێراق لە حیزبی دعوە کاتێک ئیبراهیم جعفەری کە خۆی سەرۆکی حیزبی دعوە بوو تا بۆ یەکەم جار لە عێراقدا حیزبی دعوەی بە دەسڵات گیاند بەڵام کاتێک جیا بووەو ناوێکی تری بۆ خۆی هەڵبژارد ئەمە لە حاڵێکدا کە حیزبی دعوە هیچ باوەڕێکی بە دیمۆکراسی نییە. یان هەر بەم تازەیە ئەوانە لە یەکێتی جیا بوونە کە زۆریان لە دامەزراندنی یەکێتی و تا جیا بوونەوە لە حیزبەدا خەباتیان کردووە بەڵام ناوی خۆیان ناونا گۆڕان.
لە هۆڵندا لە ماوەی دوو ساڵدا حیزبی ڤێ ڤێ دەی(vvd)وو بە سێ حیزب بەڵام ئەوانەی جیا بوونەوە ناوێکی دیکەیان بۆ خۆ هەڵبژاردووە وەک ترۆس ئۆپ هۆڵەند(trots op nederland ) و (pvv) و هەر وەها لە پارتی سۆشیالیست (sp) جیابووەکان ناوێکی دیکەیان بۆ خۆ هەڵ بژارد (solidira) لە بەر ئەوە لە یاسای دیمۆکراسیدا ڕیگایان پێنادرێ هەر بەو ناوە چالاکی بکەن.
هەموو خەڵکی کوردستان دەزانن کە ڕێژمی ئاخوندەکان چەندە دواکەوتوو، دیکتاتۆر، خوێنمژ و دژی گەلییە بەڵام هەر ئەو ئاخوندانە کە کۆماری ئیسلامیان دامەزراند کاتێک بەرژەوەندیان کەم دەبێتەوە یان دەکەیەتەوە مەترسی هەر لە چوارچێوەی ئەم دەسڵاتە دیکتاتۆرە حیزبێک دادەمەرزێنن ناوێکی دیکە بۆ خۆیان یان بۆ ئەو بە ناو حیزبە هەڵدەبژێرن.
ئەگەر ئێمە تۆزیک بیر بکەێنەوە وەک خەڵکی کوردستانی ئێران بەرەو کوێ هەنگاو دەنێین؟!
من پیم وایە ئەم نەخۆشیە سیاسییە، شەڕی برا کوژی، تۆمی دووبەرەکی، دابەش کردنی کۆمەڵگای کوردستان، دژایەتی یەکتر کردن، لە بیر کردنی داگێرکەران، برا بە گژ برادا، کوڕ بە گژ باوکدا، خزم دژی خزم، وێرانی، بێ بڕوای و هتد. ئەمە هەمووی بە دوای خۆیدا دێنێ و ئەو کات کوردستانی ڕۆژهەڵات دەبێتە دواکەوتووترین ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. کە هێوادارم ئاوا نەبێ.
من پێم وایە بۆ ئەوەی پێش ئەم کارەساتە ترسناکە بگیریت ئەرکی نەتەوی هەر تاکێکی کوردە هەڵوێستی هەبێت دژ بە ئەم ناوی حیزب و رێکخراو دابەش کردنە یان بەو ناوە کار و چالاکی کردن.
هیوایەکیتر کە من هەمە ئەوەیە لە داهاتوودا پارلەمانی کوردستانی ئێران ئەو ناو بردنە یاساخ بکا هەر چۆن لە دیمۆکراسیدا یاساخە. بەڵام ئەوە پێویستی بە کاتە و درنگە لە بەر ئەوە کاتێ کورستان ئازاد بێ ئێستا بە تەبلیغات و تۆمەت هێرش کردنە سەر یەک لە کوردستانی ئازاد ترسی ئەوە هەیە بە چەک، بۆیە باشترین هەل ئەوەیە هەر زوو بە هەڵوێستی نێشتمان پەروەرانە پێشی ئەم کارە نا دیمۆکراسییە و نا کوردانە بگیرێ. بەو هیوایە.
07-02-2010
هۆشیار
..
سهرچاوه: پێشمهرگهکان
RSS
چاپ کردن/Print
سلاو خۆشهويستان ههر کهس لا بدا و بی ههوێ بۆ خۆي حیزب دروست بکات دهبێ حهتمهن بۆخۆي به ناوێکي ديکه بێته مهيدان و تاخهڵکي بو لاي خوي راکيشێ (نهک تۆوي دوژمنی له بهيني خهڵکدا بچێنێ و هاوسهنگران بکات بهدوژمنی یهکتر ، ئهوهی ئهوانه کردیان راست دهستی دوژمنیان گرت و هێنایانه ناو ماڵی کورد، دهبێ ئێمه زۆر لهوه وشیارتر بین.
.............