شــــــــه‌هید نامـــرێ هه‌رده‌م زیــندووه
ســـه‌ربه‌رز و ئازا قـــــــه‌ت نــه‌مردووه
كاروانی سـووری ســــــه‌روه‌رانی كورد
به‌بێ ژمـــــــــــاره‌ن شــه‌هـیدانی کورد
له مێژه دوژمن خوێنی كـــــوردده‌ڕژێ
له‌م كوردستانه‌ڕۆله‌ی كورد ده‌كـــوژێ
نه‌یاری په‌ســـــــت و نۆكه‌ر وتـــه‌ره‌س
له‌كوردیان بڕی گشـت هه‌واونــه‌فه‌س
هاتن هــــــه‌واریان لێ داگــیر كردین
سه‌روه‌ت و تؤره‌و ســــــامانیان بردین
چنگیان نایه ناو خـوێنی كـــــــورده‌وه
له ناویان بردم به ســـــــــه‌د ده‌رده‌وه
هه‌زار هه‌زاریان لێ شـــــــه‌هید كردم
كوردســـــــتانیان لێ خــاپــور كــــــردم
خاوه‌نی ســـــه‌دان هه‌زار شــــــه‌هیدم
ته‌نیا له‌بـــــــه‌ر وه‌ی كه‌وا من كــوردم
نیشـتمانیان لێ له‌ت لــــه‌ت كـــــردم
به دار‌و زیندان گیانیان لێ ســــه‌ندم
دیرۆكی كۆنی كوردســــــــــــــــتانی من
پڕ له جـــــــــــه‌فــــایه خاکی ژینی من
له هـــــه‌رچـــــــوار لاوه داگیــــركه‌رانم
ده‌وره‌یـــــــــــان لێ دام له بۆ نه‌مــانم
بابه‌گــــــوڕگوڕیان لێ ته‌عریب كـردم
به هـــــــــه‌زار ڕ‌نــــج و ئازاریان بردم
هه‌زاران هه‌زاركوردیان ئه‌نفــال کرد
واری شــــیرینیان له من خاپــووركــرد
چنگیان نایه ناو هه‌نــــــــاوی كوردان
ســـه‌دان هه‌زارلاو مردن له‌زینـــــــدان
ئاواره‌و وێـــــــل و ده‌ربـــه‌ده‌ر كـــــــرام
لێیان وێل کردم دایك‌وخوشك و برام
به‌ترۆرو بۆمب وســــــــــیانیدوخه‌رده‌ل
پشــــویان بڕیم پێیان نـه‌دام هــــــه‌ل
وایان ده‌زانی كـــــه من ده‌فــــــــه‌وتێم
له زه‌بـــــرو زه‌نگیان ئه‌من ده‌ترســـێم
هاتن ئه‌نفــــــال و كوردقڕانــیان كرد
بــڕیاری مه‌رگ و نه‌مانیـــــان ده‌ركرد
جینۆ ســــــائیدی كوردیان بڕیـــــاربوو
هیوایان مه‌رگ و نه‌مـــانی كــورد بوو
ســــــیانید بارانیـــان كرد كوردسـتانم
خنكاندیان گه‌وره‌و ســـاوای بێشـكانم
شاری هه‌له‌بجه‌م لێ شــــــــــه‌هید كرا
چی بوونه‌وه‌ر بوو به ژار خـــنكێنـدرا
ســــــــه‌دان دلســــــۆزو مه‌ردو قاره‌مان
بوونه قوربانی ڕێگه‌ی كوردســــــــتان
نازانن که‌وا کــــــــــــورد قــــه‌ت نامرێ
گه‌لی کورد ده‌بێ مافی بســــــــه‌ندرێ
كوردیش كه‌خاوه‌ن شــــــــه‌هیدانیه‌تی
سه‌ربه‌خــۆیی بوون چــــــاوه‌ڕوانیه‌تی
نامرن ئه‌وانه‌ی بۆ كوردســــــــــتانمان
بوونه قــوربانی ڕێگه‌ی هـــه‌وارمــــان
شــــــــــه‌هیدان زیندوون له نــاو دلانن
ســــــــــه‌ربه‌رزو دیارن چــــــرای ژیانن
هه‌رگه‌لێ كه‌وا شـــــــــــــه‌هیدی هه‌بێ
سه‌ربه‌خۆ و شـــــــــــادو ڕزگاری ده‌بـێ
خوێنی شـه‌هیدان سه‌ربه‌ستی دینـــێ
ڕزگاری گه‌ل و نیشــــــــــــــــتمان دێنێ
قه‌ت مه‌كه‌ن زاری بۆ شــــه‌هیدانـمـان
ئـــه‌وان زینـــــــدوونه له نــاو دلانمـان
شه‌هیدان هێمای ســــه‌ربه‌رزی ژیـانن
نامــــــــــــرن ئه‌وانــــن له نــــــاو دلانن
نه‌فرین له‌وانه‌ی كه‌وا كورد كـــــــوژن
خوێنی لاوی كـورد به‌نــاهــه‌ق ده‌ڕژن
بژی کوردســــــــــــتان بژی گه‌لی کورد
بمرن خائین وگشـــــــــت نه‌یاری کورد
پێشکه‌شه به هه‌موو شه‌هیدانی کورد‌و کوردستان
.....
منبع: پێشمه‌رگه‌کان
RSS
چاپ کردن/Print