بێ تۆ ڕووم کرده‌ده‌ری میخانه‌دۆست
پێم وه‌بوو بێ مه‌ی خه‌می دڵ بۆته‌کۆست
بۆ هه‌موو جۆره مه‌ێکم برد په‌نا
نه‌مدی سه‌رخۆشی له‌چوڕێک مه‌ی ده‌نا
بۆ سه‌بووری هه‌ر له‌مه‌یخانه ده‌بووم
مه‌ی بگێڕی ده‌ست به پێمانه‌ده‌بووم
تازه‌زانیم مه‌ست هێنه‌ر یه‌ک مه‌یه
ئه‌و شه‌ڕابی ئیشقی تۆیه نه‌ک مه‌یه
ئیدی پیاڵه‌م تووڕ هه‌ڵداو شووشه مه‌ی
خۆم له‌پێناو نه‌یشه‌که‌ر ناو بوومه‌نه‌ی
بۆ چریکه وام گه‌روو هه‌ڵپچکڕی
په‌رده‌ی ته‌قوام له‌ئاست ڕیسوا دڕی
هه‌ستی لێزمه‌ی ڕێژنه بارانی شه‌وێ
دێ له نێو گوێچکه‌ی دڵمدا بسره‌وێ
حامیدره‌شیدی زه‌رزا،سیدنی ئوسته‌رالیا.
29/1/2010زایینی.
...
پێشمه‌رگه‌کان
RSS
چاپ کردن/Print