ڕه‌فیق له کوێی؟
قۆندڕه‌که‌ت
له‌ناو لیته‌ی قوڕوو چڵپاو
جمگه‌جه‌ماو
له‌دێیه‌که‌ی، کۆل به‌دارماڵ
بیره‌وه‌ری
له‌که‌پری بن تاقه‌داری
جێگای سارداو
که‌ئێواران پۆلێک کیژی
ده‌ست به خه‌نه‌ی گۆزه له‌شان
به‌جام لێیان هه‌ڵدێنجا ئاو
چه‌ند به‌تام بوو
قومێک له‌و دۆ کونده‌ڵانه
له‌ماندوو بوون
خه‌ونۆچکه‌ی تارمایی خه‌یاڵ
ده‌مباته‌وه‌ئه‌و شوێنانه
که‌له ده‌ست چوون
له‌بن گوێم دێ
ده‌نگی جریوه‌ی پاساری
کۆڵانی گوندی
هه‌نگاوی به گوردی زاوا
له‌شه‌و شه‌ق بوون
زه‌رده‌خه‌نه‌ی ده‌می قه‌ندی
له‌بن تارا بووکی حه‌وتوو...
ده‌شکینێ له چاو ده‌قی خه‌و
هه‌ستی چرپه‌ی ماچ‌و سرته
زرمه‌ی بارانی به ڕێژنه
زریزه‌ی فرمێسکی گوڵان
له‌ره‌ی ئاونگی ده‌چروو
ده‌مباته چه‌ختی" ئاسمبه‌ر"
"قووچی قه‌زه‌ن"
"کانیێ حاجی"
جڵه‌وگری کێوی "شه‌ڕگه"
به‌رپاڵی ده‌دۆڵی" قۆزلوو"
ده‌سگیرانی قسه‌ی دڵم
ئێستاش ته‌یری ئه‌و شوێنه‌یه
له‌هێلانه‌شه‌ته‌ک دراو
نهێنی دڵ هه‌زار هه‌زار
له‌ناوکوپه‌ی شێعره‌کانم
دیزه‌به‌ده‌رخۆنه کراو
جه‌مه‌د به‌ستوو
ئێستا ده‌ڵێم:
سه‌ت سه‌ت وێگڕا
چه‌کمه‌ڕه‌قی موروو ئه‌ژمێر
له‌و مۆڵگه شه‌و نابێره دا
ده‌ست کورتوو کوێر
چه‌ک کراوی که‌ڕامه‌تی مرۆڤا‌تی
خۆ پێ نه‌کورد، یانی نه‌وێر
له قاپی نه‌یار وه‌رکه‌وتوو...
به‌سه‌ده‌قه‌ی خۆڵی به‌رپێی
کاڵۆشی ئه‌و جۆتیارانه
به‌قوربانی مه‌ردوو ڕه‌ندی‌و
ساویلکه‌یی ئه‌و خه‌ڵکانه
دڵ‌و ده‌ویان وه‌کوو یه‌ک بوو
ئێستاش بێ گومان هه‌روانه
له‌و دێ گچکه‌لاپه‌ڕه‌دا
ناوی به‌خێر دڵ وا له دوو
28/1/2010،شاری سیدنی ئوسته‌ڕالیا،
حامیدڕه‌شیدی زه‌رزا.
RSS
چاپ کردن/Print
slaw
bray barez kak hamid.tkaya telefwn xot bo mn be e-mail bnara.
Norway
Ahmad-geverk@hotmail.com
be spasawa
............