به‌چاوی سووکم تێ مه‌ڕوانه
جێ نه‌ماوم ، دانه‌ماوم ،
له‌چۆنیه‌تی ژیان تێڕاماوم
باخه‌وانی په‌نجا وه‌رزم
بیری به‌رینم به‌ربڵاوه
که‌وشه‌نم به‌زاندووه
هه‌زاران داوم پساندووه،
له‌هه‌زار ئاوم داووه،
هه‌زاران نا پیاوم به‌زابدووه
هه‌نگاوم به‌رزه،
تا هه‌ناسه‌وگوڕم ماوه،
په‌لکه‌زێڕینه‌ی ژیانم
له‌ڕوانگه‌ی ڕوون له‌به‌رچاوه
به‌هه‌ستی پایزه‌سه‌ره‌وه
شه‌یدای دووباره‌به‌هاره‌م
له‌کوێستانی تێڕامان دا
تۆوی ئه‌ندێشه ده‌چێنم
له‌ڕووباری گلێنه‌وه
دڵۆپ دڵۆپ ئاوی ئه‌دێرم
ئاوه‌نیای ژین ده بوو‌ژیه‌ته‌وه
وه‌رزی شادی‌م نوێ ده‌بێته‌وه
....
پێشمه‌رگه‌کان
RSS
چاپ کردن/Print