گه‌وره‌م، قسه‌ت جێی ڕه‌خنه‌بوو
فه‌رمووت: عه‌ڕه‌ب دۆستی مه‌یه
ئای له دڵم چه‌ند گران هات
له‌ده‌می تۆ ئه‌م وشه‌یه
نه‌ته‌وه‌شت دابه‌ش ده‌کرد
به‌چوار دیارده‌ی ڕووکه‌ش دا
ئه‌من ده‌ڵێم هه‌رچواربه‌شی
گیانێکه‌له‌ناو یه‌ک له‌ش دا
پێت وانه‌بێ به‌م هاوێره
ده‌ستت به‌ره‌و نیاز ده‌که‌ی
ئه‌مه‌خوێن‌و گۆشتی خۆته
بۆ وان کفته‌ی لێ‌ساز ده‌که‌ی
چه‌ند جار به‌باروبووی چاکه
قه‌به‌زه‌ی پشتیان شکاندین
چه‌ندجار به ناوی هاو وڵات
له‌وڵات ده‌ریان په‌ڕاندین
ئێستاش له‌سه‌ربه‌ردی پاڵێن
ده‌نگی شوانی به‌رده‌بێر دێ
ئێستاش بۆنی که‌لاکی کورد
له لوتکه‌و چیا‌و زه‌نوێر دێ
به‌درێژایی مێژووی کوردی
ده‌مبه‌ستی وانن له‌ده‌م دا
هه‌رچه‌ند جار که‌چه‌م بردوینی
به هیوای وانن له‌چه‌م دا
جه‌ند جار له‌بۆ داگیرکه‌ران
بووینه‌به‌ردی قۆچه‌قانی
که‌چی به‌چیان فرچک گرتبوو
له ئاست کورد هه‌رئه‌ویان زانی
ئیستاش له ئاستی کورد گه‌وره‌م
چ بار‌و دۆخ نه‌گۆڕاوه
به‌ڵام لاسه‌نگی ته‌رازو
به‌لای وان‌دا نه‌زۆڕاوه
خۆ تۆ "ئاپۆی" ناوسجن نی
به‌هه‌ل‌و مه‌رج‌وته بێژی
هه‌رنه‌بی ناسیونالیستی ڕه‌نگ کوردی
دست به‌ده‌سنوێژی
ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م له ڕێکه‌وتی 14/4/2005 هۆندۆته‌وه
سیدنی ئوسته‌رالیا. حامیدڕه‌شیدی زه‌رزا.27/1/2010
.....
سه‌رچاوه: پێشمه‌رگه‌کان
RSS
چاپ کردن/Print
سلاو کاک حامید ده‌ست خۆش برا.ئاخر براکه‌م له گه‌ل مامه چی ده‌گۆترئ یان چی ده‌کریئت وه‌ختایه‌ک به زمانی خۆی ده‌لیئت تا من ماوم کورد راحه‌ت نابئ. جاره‌کیش به زمانی خۆی گۆت،گۆتی که‌مه‌ک مابوو کورد راحه‌ت بن .خه‌لک لئ پرسی بۆ چی گۆتی که‌مه‌ک مابوو ماشینی من وه‌رگه‌رئ و من برم و کوردیش راحه‌ت بئ.جا برا چی له ده‌ستمان دیئت ؟تازه ئه‌و ئاده‌تی کردوویه هاورئیه تی له گه‌ل دوژمن دا.
........